عەتا قەرەداخی: ره‌گه‌زه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیعر لای مه‌حوی.
سه‌ره‌تا:
ره‌نگه یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی قسه‌كردن له‌سه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی ئه‌وه بێت كه زۆرێك له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م رێبازه شیعریه به تایبه‌تی له ئاستی زمان‌و هونه‌ره‌كانی شیعردا، په‌یوه‌ست بن به هه‌مان سه‌رچاوه‌كانی شیعری دراوسێكانی كورده‌وه، به تایبه‌تی شیعری عهرهبیو فارسی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هۆكاری بابه‌تی خۆیی هه‌یه كه له پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌ى رۆشنبیری كوردی له رابردوودا به پله‌ى یه‌كه‌م عهرهبیو فارسی بووه. دیاره رۆشنبیری توركیش له پله‌ى دووه‌مدا دێت ئه‌ویش به كاریگه‌ری ئه‌وه‌ى كه یه‌كه‌م كورد‌و هه‌ریه‌كه له‌م سێ نه‌ته‌وه جیاوازه هاوئایینن. خاڵی دووه‌م كه ئه‌ویش بایه‌خی خۆیی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه كورد بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیداری‌و سیاسی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌براوه‌و تا ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه ده‌توانین بڵێین كۆڵۆنی كراوه‌و به‌و پێیه‌ش كهلتوورهكهشی له‌لایه‌ن كه‌لتووری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه كه باڵاده‌ستتر بوون له كورد كۆلۆنی كراوه. هه‌روه‌ك تا قۆناغێكی دره‌نگیش نووسین به كوردی ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و، كورد به زمانی عه‌ره‌بی یان فارسی یان توركی نووسیووێتی.
ئه‌وه ئاشكرایه كه زمان وه‌كو ئامرازی ده‌ربڕین یه‌كێكه له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی. به گوێره‌ى روانین بۆ شیعری كلاسیك كه وه‌كو ئه‌ده‌بی چینی ئه‌رستۆكرات سه‌یر ده‌كرێت، بێگومان ده‌بێ زمانه‌كه‌یشی له‌و ئاسته‌دا بێت. یه‌كێك له كێشه‌كانی شیعری كلاسیكی په‌یوه‌ندی به زمانی نووسینه‌وه هه‌یه كه زمانێكی تێكه‌ڵاوه له زاراوه‌ى عهرهبیو فارسی توركی. ره‌نگه یه‌كێك له هۆكاره دیاره‌كانی ئه‌و هه‌موو وشه‌و زاراوه عهرهبیو فارسی‌و توركییه له ده‌قی كلاسیكی كوردیدا سه‌رباری باڵاده‌ستبوونی كه‌لتووری ئه‌و نه‌ته‌وانه به هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانییه‌وه به‌سه‌ر كه‌لتووری كوردیدا، لاوازی چینی ئه‌رستۆكراتی كوردی بوو بێت كه له ئاستێكدا نه‌بووه زمانی تایبه‌ت به خۆیی ههبێتو به‌و پێیه‌ش ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی گوزارشتی راسته‌قینه بوو بێت به زمانی ئه‌و چینه. زۆرجار ئه‌وه‌مان به‌ربای گوێ ده‌كه‌وێت كه رۆشنبیره نه‌ریتیه‌كانی ئێمه هه‌موو بایهخو گه‌وهه‌ری شیعری كلاسیكی كوردی ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و زمانه‌ى كه پێی نووسراوه گوایه زمانێكی به‌رزه به‌ڵام له راستیدا وانیه چونكه ئه‌و زمانه پڕه له وشه‌ى بێگانه‌و مه‌رجیش نییه وشه بێگانه‌كان له سیاقه كوردییه‌كه‌دا هه‌مان ئه‌و مانایه ببه‌خشن كه له زمانه ئه‌سڵیه‌كه‌ى خۆیاندا هه‌یانه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه سیاقی رێزمانیش زۆرجار كوردی نییه هه‌رچه‌نده شیعر مه‌رج نییه په‌یڕه‌وى رێزمان بكات. بێگومان ئه‌و ئاڵۆزییه‌ى زمان هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ى كه زۆرینه‌ى خوێنده‌واری كورد نه‌توانێت له شیعری كلاسیكی كوردی تێبگات‌و له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه له نێوه‌ندی رۆشنبیری ئێمه‌دا ئه‌وه وه‌كو خاڵێكی گهشو پۆزه‌تیفی شیعری كلاسیكی كوردی سه‌یر بكرێت واته ماده‌م خه‌ڵك ناتوانێت له‌م جۆره شیعره تێبگات، یان ته‌نانه‌ت ناتوانێت به راستی بیخوێنێته‌وه مانای وایه ئه‌وه شیعرێكی به‌رزو نایابه.
به‌هه‌رحاڵ ئێمه ده‌زانین سامانی شیعری كلاسیكی كوردی سامانێكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام ئایا سه‌رچاوه‌ى ئه‌سڵی شیعری كلاسیكی كوردی عهقڵو خه‌یاڵی كوردییه یان ده‌شێ وای بۆبچین خهیاڵو عه‌قڵی كه‌لتووره‌كانی تر له پشتی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره شیعره‌وه‌یه له مێژووی شیعری كوردیدا؟ بێگومان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دوو ئاست سه‌یر بكه‌ین ئه‌وا راسته‌خۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌ستگیر ده‌بێت.
یه‌كه‌م/ له ئاستی زمانی ده‌قه كلاسیكیه‌كان خۆیاندا كه تێكه‌ڵاوێكن له كوردی‌و وشه‌ى عهرهبیو فارسی.
دووه‌م/ وه‌كو ئاشكرایه كێشه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی بێجگه له زۆربه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه به زاری گۆرانی نووسراون كه به كێشی په‌نجه‌ن كه ئه‌ویش كێشی فۆلكلۆری كوردییه‌و ئه‌ویش هه‌مان كێشی گاتاكانی ئایینی زه‌رده‌شتیه، ئه‌ویتری به كێشه‌كانی خه‌لیلی كوڕی ئه‌حمه‌دی فه‌راهیدی نووسراوه یان به كێشی مه‌سنه‌وى فارسی نووسراوه كه هیچیان كوردی نیین. دیاره مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه نییه كه بڵێین ماده‌م شیعری كلاسیكی كوردی به‌و زمانه‌و به‌و كێشانه نووسراوه هیچ به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌ى نییه. نه‌خێر به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه بڵێین داخۆ چه‌ند پڕ بایه‌ختر ده‌بوو ئه‌گه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی به كێشی تایبه‌تی كوردی‌و به زمانی كوردی كه مه‌به‌ستمان زمانی ستانده‌ر یان ئه‌رستۆكراتی كوردییه بنووسرایه، نه‌ك به زمانی تێكه‌ڵاو له عهرهبیو فارسی‌و توركی‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ش به زاری ناوچه‌یی بۆ نموونه له كاتێكدا كه ئه‌حمه‌دی خانی‌و مه‌لای جزیری به كرمانجی سه‌رو نووسیوویانه، نالی‌و سالم‌و كوردی‌و مه‌حوی.. به زاری كرمانجی خواروو نووسیوویانهو بێسارانی‌و مه‌وله‌وی‌و شاعیرانی تری هه‌ورامی به زاری گۆرانی نووسیوویانه كه ئه‌وه‌ش زیاتر خاسێتی ناوچه‌یی بوونی به شیعری كلاسیكی كوردی به‌خشیووه‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه كه شیعری كلاسیكی كوردی وه‌كو ئه‌ده‌بی ناوچه‌یی له مێژووى ئه‌ده‌بی كوردیدا بمێنێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی جوگرافیای نه‌ته‌وه تا مێژوویه‌كی دره‌نگیش ئه‌و ئاماده‌بوونه‌ى نه‌بێت. ئه‌وه‌ش وایكردووه كه سه‌رچاوه‌كانی شعیری كلاسیكی كوردیش جۆرێك له ناوچه‌گه‌رییان پێوه دیار بێت بۆ نموونه ئه‌وه‌نده‌ى شیعره‌كانی نالی‌و سالم په‌یوه‌ستن به میرنشینی بابان‌و سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌و میرنشینه‌وه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نین به هه‌موو جوگرافیای كورده‌وه، هه‌روه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی مه‌لای جزیریو ئه‌حمه‌دی خانی په‌یوه‌ستن به جوگرافیای بادینانه‌وه له‌بری جوگرافیای كوردستان.
به هه‌رحاڵ ئه‌مه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكرا به‌شێكه له‌و كێشانه‌ى كه ده‌بێ كاتێ باسی سه‌رچاوه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی ده‌كه‌ین یان كاتێ باسی سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیعری هه‌ر شاعیرێك ده‌كه‌ین یان له باره‌ى بنه‌ماكانی گوتاری شیعری هه‌ر شاعیرێكی كلاسیكی كورده‌وه ده‌دوێین ده‌بێ ئاگاداری ئه‌و كۆسپ‌و بهربهستو كێشانه بین نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی گشتگرو بێ له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان به یه‌ك شێوه‌و به یه‌ك ئاراسته باسی سه‌رچاوه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی بكه‌ین. ره‌نگه ئه‌گه‌ر بواری توێژینه‌وه‌ى ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری له نێوه‌ندی رۆشنبیری كوردیدا بۆ ئه‌مه‌و پێش‌و بواری توێژینه‌وه‌ی بەنێویەکداچوونی دەق ( Intretextuality ) له ئێستادا ده‌وڵه‌مه‌ند بوایه زۆر په‌یوه‌ندی ئاشكرای نێوان شیعری كلاسیكی كوردی‌و فارسی یان كوردی‌و عه‌ره‌بی په‌رده‌ی له‌سه‌ر ههڵبگیرایهو مه‌ودای كاریگه‌ری شیعری كلاسیكی ئه‌وان له‌سه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی ده‌ربكه‌وتایه.
دیاره ئه‌وه‌ش مایه‌ى پرسیاره كه له نێوه‌ندی رۆشنبیری ئێمه‌دا تاكو ئێستاش زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به كلاسیك زانیارییه‌كی سه‌رپێییه. له راستیدا زاراوه‌ى كلاسیك له‌سه‌رده‌می گریكدا مه‌به‌ست له‌و به‌رهه‌مانه بووه كه بۆ چینی سه‌ره‌وه ده‌نووسران. له‌سه‌رده‌می رۆمان‌دا مه‌به‌ست له زاراوه‌ى كلاسیك ئاماژه‌كردن بوو بۆ ئه‌و نووسه‌رو داهێنه‌رانه‌ى كه خاسێت‌و نهریتو عه‌قڵی چینی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان هه‌ڵگرتبوو واته چینی ئه‌رستۆكرات. به‌ڵام له سه‌ده‌كانی ناوه‌نددا ئه‌م زاراوه‌یه مانای نووسه‌رێكی له خۆده‌گرت كه له پۆلدا خوێندبێتی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێوه‌ستبوونی چینایه‌تی. له‌سه‌رده‌می رێنیسانسدا ته‌نها ئه‌و به‌رهه‌مه مه‌زنانه به كلاسیك داده‌نران كه له‌سه‌رده‌می گریك‌و رۆمان‌دا به‌رهه‌م هاتبوون كه به‌رهه‌می پڕبایه‌خی چینی یه‌كه‌م بوون. هه‌روه‌ك له روانینی هیومانیستانهوه ئه‌و بۆچوونه جێگیر بوو كه نووسه‌ری كلاسیك ئه‌و نووسه‌ره‌یه كه گه‌یشتۆته ئاستی ته‌واو( كه‌ماڵ) له هه‌موو روویه‌كه‌وه. هه‌روه‌ك له‌و سه‌رده‌مه‌دا زاراوه‌ى كلاسیك له سێ روانگه‌وه ده‌بینرێت یان به پێی سێ پێودانگ شوناسی كلاسیكی بوون وه‌رده‌گرێت كه بریتین له:په‌یوه‌ستبوون به چینی یه‌كه‌مه‌وه یان نایاببوون، دێرین ، نموونه‌یی( J.A. Cuddon, a dictionary of literary Terms. P.122) . كه‌واته لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه زاراوه‌ى كلاسیك په‌یوه‌ندی به گریك‌و رۆمان‌و ئه‌و ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه كه له سه‌رده‌می ئه‌و دوو شارستانێتیهدا به‌رهه‌م هاتووه‌و ئه‌و ئه‌ده‌به‌ش بۆ چینی باڵای كۆمه‌ڵگه نووسراوه. نكوڵی ئه‌وه‌ش ناكرێت كه دواتر‌و به تایبه‌تی له سه‌رده‌می رێنیسانس به دواوه چه‌مكی كلاسیك له ئه‌ده‌بدا به گشتی‌و له شیعر‌و درامادا به تایبه‌تی ئه‌و خاسێته سه‌ره‌كیانه‌ى له ده‌ست نه‌داوه، هه‌رچه‌نده كاریگه‌ری ده‌ركه‌وتنی بیر‌و ئایدیا‌و فه‌لسه‌فه‌ى سه‌رده‌مه‌كه‌شی پێوه دیار بوو بێت. به‌ڵام به گشتی لای زۆرینه‌ى خوێنه‌رانی دواتر كلاسیك وه‌كو ره‌گه‌زێكی ئاڵۆزى ئه‌ده‌بی سه‌یركراوه‌و ئه‌و خاسێته‌ى كه گوایه ئه‌م ئه‌ده‌به بۆ چینی به‌رز یان ئه‌رستۆكراته‌كان نووسراوه تاكو ئێستاش ئاماده‌بوونی هه‌یه له‌و روانگه‌یه‌وه كه گوایه تێگه‌یشتنی ئه‌م ئه‌ده‌به گرانه‌و ئاڵۆزه‌و خه‌ڵكی ئاسایی ناتوانێت لێی تێبگات. هه‌ر بۆیه ئه‌و بۆچوونه به‌رده‌وام ده‌گوترێته‌وه كه ده‌لێت: كلاسیك ئه‌و كتێبانه‌ن كه هه‌میشه گوێمان لێ ده‌بێت كه خه‌ڵك له باره‌یانه‌وه ده‌ڵێن: جارێكی تر ده‌یخوێنمه‌وه، هه‌رگیز ناڵێن: ده‌یخوێنمه‌وه( (Italo Calvino The Uses of Litrature p.125 . ئه‌مه‌ش جۆرێك له ناراستی تێدایه چونكه ئه‌و بۆچوونه لای خوێنه‌ر جێگیر بووه‌و به‌شه‌رمی ده‌زانێت بڵێت من ئه‌و كتێبه یان ئه‌و به‌رهه‌مه كلاسیكهم نه‌خوێندووه‌ته‌وه. له راستیشدا ئه‌مه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه گوایه ئه‌ده‌بی كلاسیك ئه‌ده‌بی چینی باڵایه‌و ئه‌و خوێنه‌ره‌ى نه‌یخوێندبێته‌وه مانای وایه له‌و چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه نییه یان ئاستی رۆشنبیری‌و عه‌قڵی له‌و ئاسته‌دا نییه كه له‌و ئه‌ده‌به تێبگات. به‌هه‌رحاڵ ئه‌و بۆچوونه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی ئاشكرا له ئه‌ده‌بی گه‌لاندا جێگیره كه ئه‌ده‌بی كلاسیك بایه‌خی خۆیی هه‌یه‌و خوێنه‌ری سه‌رده‌م ناتوانێت باش لێی تێبگات، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و بۆچوونه جێگیره‌ى كه پێی وایه ئه‌ده‌بی كلاسیك له ئاستێكی باڵای داهێناندایهو ته‌نانه‌ت لوتكه‌ى داهێنانی ئه‌ده‌بی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بریتیه له ئه‌ده‌بی كلاسیكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. ئه‌م بۆچوونه‌ش به ئاسانی ناگۆڕێت به تایبه‌تی له نێوه‌ندی رۆشنبیر كوردیدا هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه به‌راورد به ئه‌ده‌بی كلاسیك قۆناغه‌كانی داوتری ئه‌ده‌ب به تایبه‌تی شیعر به بۆچوونی زۆرێك له خوێنه‌رانی نه‌ریتی لاوازن چ له رووی ئاستی داهێنانه‌وه چ له ئاستی جێهانبینی ئهدهبیو ته‌نانه‌ت له رووى ئاماده‌بوونی كهسێتو نوخبه‌ى خه‌ریك بوو به ئه‌ده‌بیشه‌وه ئه‌م تێڕوانینه زۆربه‌ى كات پشتگیری لێده‌كرێت یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ره‌ت ناكرێته‌وه. به‌هه‌رحاڵ ئێمه لێره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ باسكردنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه ده‌قی مه‌حوییان به گشتی له‌سه‌ر بنیادنراوه.
له سه‌ره‌تاشه‌وه پێمباشه ئه‌و پرسیاره به‌رز بكه‌ینه‌وه: ئایا ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى كه شیعری مه‌حویان به‌رهه‌م هێناوه تا چ ئاستێك به‌شداری ده‌كه‌ن له به‌رهه‌مهێنانی مانا‌و دهلالاتدا؟ ئایا مه‌حوى بۆچی ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى به‌كارهێناوه؟ ئایا زمان وه‌كو ره‌گه‌زی یه‌كه‌می به‌رهه‌مهێنانی ده‌ق له ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا توانیوێتی ئه‌ركی هه‌ڵگرتنی مانا‌و ده‌لالات ببینێت؟ ئایا ئه‌تمۆسفێری گشتی شیعری مه‌حوی چۆن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زه‌كانی تری بنیادنانی ده‌قدا كارده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ت‌و له‌وێشه‌وه بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ى درووستكردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ى پرسیار؟
دیاره ئه‌وه ئاشكرایه كه به‌رهه‌می شیعری مه‌حوی وه‌كو سه‌رجه‌می شیعری كلاسیك ره‌گه‌زه‌كانی شیعری كلاسیك‌و ته‌كنیكه‌كانی شیعری كلاسیكی تێدایه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ى كه شیعر وه‌كو ده‌قی هونه‌ری ده‌بێ هه‌یبێت. ده‌قی شیعری مه‌حوی ده‌قێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به وێنه‌ی شیعری‌و میتافۆرو پارۆدۆكسو به‌كارهێنانی هێما ئه‌مه سه‌رباری هونه‌ره‌كانی تری نووسینی شیعر له جۆری كێش‌و سه‌رواو ره‌گه‌زی گێڕانه‌وه‌و دایهلۆكو مۆنۆلۆگو…. به‌ڵام دیاره ئه‌م ره‌گه‌زانه خاسێتی گشتی ده‌قی شیعرینو ناشێت ته‌سه‌وری به‌رهه‌مهێنانی ده‌قێكی زیندووی شیعریی بكه‌ین به‌بێ بوونی زۆرینه‌ى ئه‌م ره‌گه‌زانه. به‌ڵام ئایا ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه جیهانبینی شیعری مه‌حوی پێكده‌هێنن‌و شووناس به ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره ده‌به‌خشن چین؟
یه‌كه‌م: یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی شیعری مه‌حوی ئایه‌ته‌كانی قورئانه یان به شێوه‌یه‌كی تر بڵێین مه‌حوی له زۆرێك له ده‌قه‌كانیدا هه‌وڵیداوه ده‌قی قورئانی یان مانا‌و مه‌به‌ستی ئایه‌تێكی قورئان بكات به بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی شیعری خۆیی پێ به‌هێز بكات‌و له هه‌مان كاتیش‌دا ره‌هه‌ندێكی قوڵی فیكری ئایینی به ده‌قه‌كه‌ی ببهخشێتو له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌وهه‌ری ئه‌و ده‌قه ئایینیه له پێناوى به‌رهه‌مهێنانی جیهانبینی شیعری خۆیدا به‌كار بهێنێت. ره‌نگه ئه‌و پرسیاره‌شمان له لا درووست ببێت ئایا مه‌حوی به درێژایی ئه‌زموونی شیعر نووسینی خۆی بێ جیاوازی واته له‌و كاته‌وه كه ده‌ستی كردووه به شیعر نووسین تا ئه‌و كاته‌ى دوا شیعری نووسیووه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سوود وه‌رگرتن له ئایه‌ته‌كانی قورئان یان له قۆناغێكی دیاری كراوى ژیان‌و ئه‌زموونی شیعری خۆیدا به‌وجۆره كاری كردووه؟ به‌هه‌رحاڵ نه‌بوونی مێژووى نووسینی ده‌قه شیعرییه‌كان لای ئه‌م شاعیره وه‌كو زۆربه‌ى شاعیرانی تری كلاسیكی ئێمه رێگره له دۆزینه‌وه‌ى وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا.
مه‌حوی له شیعری ( كه ئه‌مری فه‌رمو ) دا ده‌ڵێت:
كه ئه‌مری فه‌رمو ئه‌و شاهه به ( اقرأ )،
ئه‌گه‌ر فه‌رمانی قه‌تڵه كێ ده‌ڵێ نهْْْئ.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئایه‌تی ( اقرا كتابك، كفی بنفسك الیوم علیك حسیبا ). كه وه‌كو له په‌راوێزی دیوانی مه‌حوی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ڕیس‌و كاكه حه‌مه‌ی كوڕیدا هاتووه مه‌به‌ست له‌م دێڕه‌و ئایه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه خوا له رۆژی دوایدا نامه‌ى كرداری هه‌ر كه‌سه ده‌داته ده‌ستی ئه‌و كه‌سه خۆی‌و فه‌رمانی پێده‌كات كه نامه‌ى كرداره‌كانی خۆی بخوێنێته‌وه تا بزانێت له دنیادا چی كردووه. بێگومان مه‌حویش به‌و مه‌به‌سته ئیحای ئه‌و ئایه‌ته‌ى هێناوه‌ته نێو ئه‌م دێڕه‌ی شیعره‌كه‌یه‌وه كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بڵێت هه‌موو كه‌سێك پاداشت یان سزای ئه‌وه وه‌رده‌گرێت كه له ژیانیدا ده‌یكات، ئه‌و بۆچوونه‌ش به‌رجه‌سته ده‌كات كه هیچ كه‌س ناتوانێت له لێپرسینه‌وه‌ى رۆژی دوایی رزگاری ببێت بۆیه باشتر وایه هه‌مووان به جۆرێك كار‌و ره‌فتار بكه‌ن كه كاتێ خودا نامه‌ی كرداری خۆیانیان ده‌داته ده‌ست تا بیخوێننه‌وه، سه‌ربه‌رزانه له‌به‌رامبه‌ر خودای خۆیاندا رابووهستنو بێ ترس له چاره‌نووسیان نامه‌ى كرداری خۆیان بخوێننه‌وه. له پشتی ئه‌م لێكدانهوهیهشهوه ئه‌و بۆچوونه باڵاده‌سته‌ى مه‌حوی راوه‌ستاوه كه پێی وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دنیا كورت ته‌مه‌نه‌و ده‌بڕێته‌وه، مرۆڤی ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دنیایه دهبێتو خۆی ته‌رخان ده‌كات له پێناوى ئه‌و دنیادا.
هه‌ر له هه‌مان شیعردا مه‌حوی ده‌ڵێت:
به یادی قامه‌تی ماوم به پێوه،
علی ما مثلها موسی توكأ.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌م ئایاته: و ما بیمینك یا موسی؟ قال هی عصای اتوكوا علیها و اهش بها علی غنمی و لی مارب اخری ). واته خوا له حه‌زره‌تی موسای پرسی ئه‌وه چییه به ده‌ستی راستتهوه؟ ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی ئه‌وه عهساكهمه خۆم ده‌ده‌م به‌سه‌ریداو مهڕهكانمی پێ لێدهخوڕمو مه‌به‌ستی تریشم پێی هه‌یه( په‌راوێزى دیوانی مه‌حوی ل.41). له ئاستی بینراوی ئه‌م دێڕه‌دا مه‌حوی باسی ئه‌وه ده‌كات كه بیره‌وه‌ری یادكردنه‌وه‌ى بهژنو باڵای یار ئه‌وى به پێوه راگرتووه واته ئه‌وه‌ی هێزی به پێوه راوه‌ستانی پێبه‌خشیووه ته‌نیا یاده‌وه‌ری بهژنو باڵای یاره. به‌ڵام له ئاستی قوڵتردا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئومێد‌و هیوایه‌كی نه‌بێت له ژیاندا ئه‌وه ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی رابووهستێتو درێژه به ژیانی بدات. هه‌روه‌ك وه‌رگرتنی مانا‌و ده‌قی ئه‌م ئایاته له قورئان له ئاستی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه حه‌زره‌تی موسی توانیوێتی له‌گه‌ڵ خودا گفتوگۆ بكات‌و له وه‌ڵامه‌كه‌شیدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه عه‌ساكه‌ى ئامرازێكه به ده‌ستیه‌وه بۆ خۆڕاگرتنو بۆ جێبه‌جێ كردنی گه‌لێك كاری تریش. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه عه‌ساكه‌ی مو‌سا عه‌سایه‌كی سیحری بووه‌و سه‌رباری پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شێك له كاریزمای مو‌سا له عهساكهیدا بووه كه گوایه عه‌سایه‌كی سیحری بووه‌و هێزی چاودێری كردن یان ریعایه‌تكردنی ره‌عیه‌تی پێبه‌خشیووه. به هه‌مان شێوه بهژنو باڵای یاریش بۆ مه‌حوی هه‌مان مانا‌و كاریگه‌ری عه‌ساكه‌ی موسای هه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌حوی له‌گه‌ڵ یاردا به‌یه‌ك بگه‌ن. كه‌واته لێره‌وه جۆرێك له ئاوات خواستنی مه‌حوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان ئه‌و پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى موسای هه‌بووایه‌و هه‌رچۆن مو‌سا به عه‌ساكه‌ى زۆر كاری جێبه‌جێ كردووه ئه‌میش هێزێكی له‌وجۆره نهێنی هه‌بووایه بۆ ئه‌وه‌ى خواست‌و ویسته‌كانی خۆیی پێ جێبه‌جێ بكردایه. له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌حوی له ئاستێكی نهدركێندراودا خۆی به‌راورد ده‌كات به موسا‌و پێی وایه یاره‌كه‌ى هاوشێوه‌ى عه‌ساكه‌ی موسایه‌و له‌و ئاسته‌دایه كه هه‌موو هێزێك به مه‌حوی بسپێرێت. ئه‌مه‌ش له روویه‌كی تره‌وه به‌هادانی مه‌حوییه به‌و یار هه‌ر لێره‌وه سه‌رباری عیشقی خودایانه‌ى مه‌حوی كه عیشقێكی خاوێنه زیاتر شووناسی جۆرێكی تایبه‌ت له عیشق له لای مه‌حوی ده‌رده‌كه‌وێت كه بینینی هێزوو توانای خودایانه‌یه له بوونی یاردا.
مه‌حوی له شعیری ( روونی دی)دا ده‌ڵێت:
روونی دی، له‌و رۆژه‌وه، گه‌ر رۆژه سه‌ر گه‌ردانه رۆژ.
گه‌ییه ئێواره، وه‌كو من ئیشی قوڕ پێوانه رۆژ.
دیاره مه‌حوی لێره‌دا یار ده‌دوێنێ‌و له هه‌مان كاتدا رووخساری جوانی یاریش به رۆژ ده‌شووبهێنێت. باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌و كاته‌وه رۆژ رووی گه‌شی یاری بینیووه سه‌رگه‌ردان بووه‌و دێت‌و ده‌چێت ئه‌ویش یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه رۆژ هه‌ستی كردووه كه روخساری یار له رووی گه‌شی ئه‌و جوانتره یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه رۆژ ئه‌وه‌نده به رووخساری جوانی یار سه‌رسام بووه ئارامی له‌به‌ر بڕاوه. كاتێ رۆژ ده‌گاته ئێواره دیاره ده‌بێ ئاوا بێت ئه‌وه‌ش بۆ رۆژ شتێكی ناخۆشه‌و مایه‌ى بێزاری‌و خهمو نیگه‌رانییه بۆیه ده‌كه‌وێته قوڕ پێوان. ئه‌م دێڕه ئاماژه‌یه بۆ ئایه‌تی: حتی ادا بلغ مغرب الشمس وجدها تغرب فی عین حمئه ) واته كه ئه‌سكه‌نده‌ری جووت شاخ گه‌یشته شوێنی ئاوابوونی خۆر، بینی خۆر له ناو كانییه‌كی قوڕه ره‌شه‌دا ون ده‌بێ_ په‌راوێز ل.137). پێشتر ئه‌سكه‌نده‌ر كه ده‌یوویست بزانێت خۆر له ئێواراندا چی لێ دێت‌و بۆ كوێ ده‌چێت، به دوای ئه‌و ئاره‌زووه‌ی خۆیدا چوو تا به چاوی خۆی بینی خۆر له نێو كانیه‌كی قوڕه ره‌شه‌دا نقووم دهبێتو ئیتر تاریكی شه‌و دادێت. به‌ڵام كاتێ خۆر كه به ناچاری‌و بێ ویست‌و ئاره‌زووى خۆی ئاوا ده‌بێت، قوڕ ده‌پێوێت چونكه له بینینی رووخساری جوانی یاره‌كه‌ى ئه‌م بێبه‌ش ده‌بێت، كه ده‌شێ لێره‌دا جۆرێك له جێ گۆڕكێ ههبێتو مه‌به‌ست له‌و خۆره‌ى كه قوڕ ده‌پێوێت ئه‌می شاعیر خۆی بێت. به‌ڵام كاتێ خۆر ئاوا ده‌بێت به پێی بۆچوونه‌كه‌ى ئه‌سكه‌نده‌ر ده‌كه‌وێته ناو كانییه‌كی قوڕه ره‌شه‌وه، ئه‌مه‌یان ته‌نیا ئه‌و ده‌لاله‌ته به‌رهه‌م دێنێت ماده‌م له دوای رووناكی رۆژ شه‌وی تاریك دێت، مانای وایه سه‌رچاوه‌ى رووناكی نوقمی نێو ره‌شایی دهبێتو ئه‌و تاریكیه‌ی شه‌ویش ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و كانییه كه بریتییه له قوڕه ره‌شه كه خۆری تێده‌كه‌وێت. بێگومان ئه‌مه نموونه‌یه‌كی كه‌مه له‌و دێڕه شیعرانه‌ى مه‌حوی كه سه‌رچاوه‌كه‌یان ئایاتی قورئانه.
دووه‌م: سه‌رچاوه‌یه‌كى تری ده‌قه‌كانی مه‌حوی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره كه ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی جۆراو جۆر‌و له پێناوى به‌رهه‌مهێنانی جیهانبینی شیعریدا به‌كار هێنراون. له شیعری ( ده‌پرسی، لاپه‌ڕه‌ى 55) دا مه‌حوی ده‌ڵێت: دڵه عه‌رشی خودا ( مه‌حوی)، خه‌جاڵه‌ت به له‌به‌ر غه‌فڵه‌ت.
كه بۆته بوتكهدهى بێ به‌رهه‌مه‌ن یا ده‌یری بێ راهیب.
مه‌به‌ست له‌م دێڕه ئه‌وه‌یه كه دڵی مرۆڤی خاوه‌ن ئیمان عه‌رشی خودایه، ئه‌وه مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه كه مرۆڤ هێنده بێ‌ئاگا بێت كه دڵی ببێت به بتخانه‌ی بهڕههمهن، یان كڵێسای بێ راهیب. كه مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه دڵ وه‌كو بتخانه‌و كڵێسای چۆڵی لێ بێت. له پشتی ئه‌م دێڕه‌وه ئه‌و مانایه به‌رهه‌م دێت كه كاتی مرۆڤی خاوه‌ن بڕوا لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌می ده‌گرێت له‌گه‌ڵ رۆیشتنی كاتدا دڵی كه ده‌بێ هه‌میشه جێگای سۆز‌و بهزهییو ئیشراقی خودایی بێت‌و به نوووری خودا رووناك بێته‌وه، وه‌كو بتخانه‌و كڵێسای لێدێت. له راستیشدا ئه‌وه كارێكی نابهجێو هه‌ڵوێستێكی نادرووسته بۆ مرۆڤێك كه خۆی به بڕوادار بزانێت كه‌چی دڵی ببێته بتخانه‌و كڵێسا، هه‌رچه‌نده جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان بتخانه‌و كڵێسادا به‌ڵام مه‌حوى له روانگه‌ی په‌یوه‌ستبوونی خۆی به ئیسلام‌و وه‌كو ئیسلامێكی خۆپارێزیش چونكه له نه‌ستدا جگه له ئیسلام هه‌موو ئه‌وانی تر به لاده‌ر ده‌زانێت بۆیه ناتوانێت جیاوازى بكات له نێوان كڵێسا كه شوێنی پهرستیاریو جێگای لێوه رابه‌رایه‌تی كردنی ئایینێكی ئاسمانییه له‌گه‌ڵ بتخانه‌دا كه شوێنی دانانی ئه‌و هاوبهشو هاتایانهیه كه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه بۆ خودا داده‌نرێن. سه‌رچاوه‌ى ئه‌م دێڕه بریتییه له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر كه ده‌ڵێت: قلب المۆمن عرش الرحمن). واته دڵی بڕوادار عه‌رشی خودایه. بێگومان ئه‌وه جێگای ره‌خنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه رێگا بدرێت عه‌رشی خودا ببێت به بتخانه یان كڵێسا. دیاره وشه‌ی كڵێسا ئه‌وه‌شمان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه مه‌به‌ست له بڕوادار له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ته‌نیا مسوڵمانه، ئه‌گینا ئه‌هلی كڵێساش بڕوادرو خواپه‌رستن.ىىىىىى
له شیعری (ئه‌و عیشوه بازه )دا لاپه‌ڕه‌ى 133، مه‌حوی ده‌ڵێت:
بازۆری بێ به كه‌م مه‌گره ئاهی بێ كه‌سان.
به‌م سروه بایه عه‌رشی خودا دێته ئیهتیزاز.
مانای ئاشكرای ئه‌م دێڕه ئه‌وه‌یه كه نابێت ئاهو هه‌ناسه‌ى سته‌م لێكراوان به كه‌م بزانرێت هه‌رچه‌نده سته‌مكار زۆر به‌هێزیش بێت، چونكه ئه‌و هه‌ناسه‌و ئاهه ده‌شێ عه‌رشی په‌روه‌ردگار بێنێته له‌رزین كه ئه‌میش ده‌شێ له‌به‌ر هێزه‌كه‌ى بێت یان له‌به‌ر ئهوناههقیو سته‌مه‌ی كه له‌وان ده‌كرێت عه‌رشی خودا بێته له‌رزین. له ئاستی قوڵتردا ئه‌م دێره ئه‌و مانایه به‌رهه‌م دێنێت كه سته‌م له هه‌ر كوێیه‌ك بكرێت كارێكی نادرووست‌و ناڕه‌وایه‌و ده‌شێ ستم لێكراو تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دان به خۆیدا بگرێت‌و سه‌رئه‌نجام هه‌وڵده‌دات ئه‌و سته‌مه له‌سه‌ر خۆی لاببات. هه‌روه‌ك ئه‌وى سته‌م لێكراو به رووی ئه‌وی سته‌مكار یان ده‌سه‌ڵاتدا راده‌په‌ڕێت، كه ده‌شێ له‌و راپه‌ڕینه‌دا عه‌رشی ئه‌وی سته‌مكار بله‌رزێنێت كه لێره‌دا ده‌شێ ئه‌وی سته‌مكار به مانای ده‌سه‌ڵات به‌كار هاتبێت‌و له بارێكی وه‌هاشدا خودا هێمای ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌شێ ئه‌و بۆچوونه‌ش له ئاستێكی تردا ئه‌وه‌مان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك هێمای ستهمكاریو سه‌ركوتكردن‌و چه‌وساندنه‌وه‌و ماف خواردنی ئه‌وانی تر بێت‌و له‌بارێكی وه‌هاشدا له‌رزاندنی عه‌رشی خودا له‌رزاندنی سیستێم‌و هه‌ره‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێت كه سته‌م ده‌كات.
ئه‌م دێڕه‌ش ئیحای له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێت: عرش الرحمان یهتز لبكائ المڤلومین ) واته عه‌رشی خودا له‌به‌ر گریانی سته‌م لێكراوان دێته له‌رزه.
له شیعری ( كه‌لامێكه ) له لاپه‌ڕه‌ی 167دا مه‌حوی ده‌ڵێت:
كه‌لامێكه له حیكمه‌ت كهیلو جامیع.
عهتاكهر هه‌ر یه‌كه، هه‌ر ئه‌وشه مانیع.
مه‌به‌ست له‌م دێڕه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ى توانای به‌خشینی هه‌یه هه‌ر خودایه، هه‌ر خۆیشی ده‌توانێت ئه‌وه‌ى كه به‌خشیوێتی بیبڕێت. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ى كه خودا ده‌یبه‌خشی كه‌س ناتوانێت به‌وجۆره بیبه‌خشێت. ئه‌م دێڕه مه‌به‌ستی نیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خودایه‌و ئه‌وه‌ش به‌رجه‌سته ده‌كات كه جگه له ده‌سه‌ڵاتی خودا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی تر پوچ‌و بێمانایه، هه‌موو به‌خشینێكیش بێجگه له‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌یبه‌خشێت هیچ مانایه‌كی نییه. ئه‌م دێڕه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر كه ده‌ڵێت: لا مانع لما اعتیت، ولا معنی لما منعت ) واته كه‌س ناتوانێت ئه‌وه ببڕێت كه خودا داوییهتیو كه‌سیش ناتوانێت ئه‌وه بدات كه خودا بڕیوێتی. واته هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌ورو كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاری خودا نه به باش‌و نه به خراپ. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گرێت كه مرۆڤ بوویه‌كی قه‌ده‌رییه‌و چی له چاره نووسرابێت ده‌بێت رووبدات. ئه‌مه‌ش له راستیدا گه‌وهه‌ری تێڕوانینی مه‌حوییه بۆ مرۆڤ كه هه‌میشه وه‌كو بوویه‌كی بێ دهسهڵاتو لاواز پێشكه‌شی دهكاتو هه‌موو ئیراده‌یه‌كی لێده‌سه‌نێته‌وه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسیاری ده‌كات له‌و خراپه‌و هه‌ڵانه‌ى كه ده‌یكات، یان له‌و كه‌مته‌رخه‌میانه‌ی له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئایینیهكانیدا ده‌یكات. كه‌واته لێره‌دا ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه مه‌حوی بۆ به هێزكردنی تێڕوانینی خۆی به‌رامبه‌ر به مرۆڤ‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی له‌م گه‌ردوونه‌دا په‌نا ده‌بات بۆ هێنانه‌وه‌ى فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر تا به پشتی ئه‌و بیسه‌لمێنێت مرۆڤ جگه له بوویه‌كی بێده‌سه‌ڵات هیچی تر نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا.
مه‌حوی له شیعری (چ خاكێ) لاپهرهِى 187ی دیوانه‌كه‌یدا د‌ڵێت:
ده‌زانی جیفهیه دنیا، ده حه‌یفه،
وه‌كو سه‌گ ئه‌م شه‌ڕو شۆڕه له‌سه‌ر لاك.
واته ماده‌م ده‌زانن كه دنیا وه‌كو لاكی گیاندارێكی مرداره‌وه بوو وایه، ئێتر بۆچی ده‌بێ وه‌كو سه‌گ له‌سه‌ر ئه‌و لاكه مرداره‌وه بووه شه‌ڕ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتووه كه ده‌ڵێت: الدنیا جیفه و طالبها كلاب)، واته دنیا لاكه تۆپیوه‌و ئه‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێ بكه‌ن له پێناوی ئه‌م دنیایه‌دا وه‌كو سه‌گی سه‌ر لاكه تۆپیون( په‌راوێزى دیوان،ل. 187). بێگومان سه‌رباری ئه‌و مانا ئاشكرایهى كه ئه‌م دێڕه هه‌یه‌تی له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌حوی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دنیایه هیچ بایهخو گرنگییه‌كی نییه‌و هه‌ر به ته‌واوه‌تی له لاكی ئاژه‌ڵی مرداره‌وه بوو یان تۆپیو ده‌چێت كه ئاژه‌ڵی مرداره‌وه بوو ده‌شێ بۆگه‌ن بكات، كه‌واته دنیا نه‌ك هه‌ر شتێكی كه‌م به‌هایه به‌ڵكو بۆگه‌نیشی كردووه. مرۆڤیش به گشتی چاویان بڕیووه‌ته ئه‌م دنیا بێبه‌هایه‌و هه‌ریه‌كه له لایه‌كه‌وه په‌لاماری دهدهنو هه‌رچی شه‌ڕو ئاژاوه‌و ناكۆكیشیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م دنیایه‌یه واته له‌سه‌ر شتێكی بێبه‌ها هه‌رچۆن سه‌گ له‌سه‌ر لاكی ئاژهڵو زینده‌وه‌ری مرداره‌وه بوو به‌شه‌ڕ دێن به‌هه‌رحاڵ ده‌شێ ئاژه‌ڵی تۆپیو یان مرداره‌وه‌بوو بۆ سه‌گ به‌هایه‌كی هه‌بێت ژونكه ده‌یخوات به‌ڵام دنیا ده‌شێ بۆ مرۆڤ ئه‌و به‌هایه‌شی نه‌بێت. ئه‌مه‌ش دیسان به‌رجه‌سته‌ى تێڕوانینی مه‌حوی ده‌كات بۆ مرۆڤ‌و دنیا كه ئه‌وه‌ى له‌م گه‌ردوونه‌دا كه‌م به‌هابێت دنیا‌و ژیانه‌و هیچیان بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان نییه له روانگه‌ى ده‌رخستنی گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌ى كه توانیووێتی له‌سه پێی خۆی رابووه‌ستێت.
بێگومان سه‌رچاوه‌كانی تری شیعری مه‌حوی رووداوه مێژووییهكانو ئه‌فسانه‌و چیرۆك‌و به‌سه‌رهاته‌كانی مێژووى كورد یان مێژووى ئیسلام‌و جیهانین. ره‌نگه پرسیارێكی تریش خۆی بسه‌پێنێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا شیعری مه‌حوی له كوێی ته‌سه‌وفدایه؟ به تایبه‌تی لێره‌و له‌وێش له نێوه‌ندی رۆشنبیری كوردیدا ئه‌وه ده‌بیسترێت كه مه‌حوی وه‌كو شاعیرێكی مته‌سه‌وف ناوده‌برێت. به‌ڵام دیسان جێگای خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره‌ش به‌رزبكه‌ینه‌وه ئایا كامیان باڵاده‌ستترن له شیعری مه‌حویدا دیدو جیهانبینی ته‌سه‌وف یان پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی؟
یه‌كێك له‌و رووداوه مێژووییانه‌ى كه خه‌سڵه‌تی ئه‌فسانه‌شی وه‌رگرتووه له شیعری مه‌حویدا رووداوى بانگه‌شه كردنی ( انا الحق ) ی مه‌نسووری حهلاجو له ئاكامی ئه‌وه‌شدا له ناوبردنێتی. ئه‌م رووداوه له گه‌لێك شیعری مه‌حویدا بووه‌ته مۆتیڤ‌و سه‌رچاوه‌و به هه‌مان مه‌به‌ست یان به مه‌به‌ستی نزیك له‌یه‌كتر به‌كارهاتووه. له شیعری ( به جێ نایێ.ل.8 ). مه‌حوی ده‌ڵێت:
هه‌تا حه‌ق ناصیره، هه‌ر حه‌قمه مه‌نزوور.
وه‌كو مه‌نسور ئه‌گه‌ر بمكه‌ن به دارا).
له شیعری ( تێگهیو، ل.16)دا ده‌ڵێت:
با حه‌قیشی بێ، له بۆ مه‌نسور انا الحق حه‌ق نیه.
شێتییه مه‌جنون ئه‌گه‌ر بێ نازی له‌یلایی بكا.
له شیعری ( بومه خاكی،ل.33)دا ده‌ڵێت:
قاتی پیاوه، له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه. ده‌بینی مه‌نسور.
به‌سه‌ری داره‌وه. ( دالنون )ه له بن زیندانا.
له شیعری ( ده‌پرسی،ل.53)دا ده‌ڵێت:
له حه‌ق بێژی بوه به‌حری انا الحق هه‌ر قه‌سیدێكم،
له باتیی جائیزه، واجب گه‌ڕا قه‌تڵم بكه‌ن واجیب.
له شیعری ( له ئولكهى، ل.119)دا مه‌حوی ده‌ڵێت:
خۆشی فه‌رموو چ مه‌جنون‌و چ مه‌نسور،
به‌شی عاشق درا هه‌ر به‌ردو هه‌ر دار.
له شیعری ( موحه‌ققه‌ق،ل.127) دا ده‌ڵێت:
موحه‌ققه‌ق هه‌ر كه‌سێ مهسلهكیه حهققو حهققییه مه‌نسور.
سولوكی چونه سه‌ر داره، ته‌ریقه‌ى پیریه مه‌نسور.
له شیعری ( چیبكه‌م،ل. 147)دا ده‌ڵێت:
حه‌ق بێژی یه‌ك گوناهیه مهنسورو حه‌قمه من،
ئه‌م قه‌تعه گه‌ر نیشانی نه‌ده‌م ( مه‌حویا ) به كه‌س.
بێجگه له‌م نموونانه چه‌ندین دێڕی تریش له به‌رهه‌مه‌كانی مه‌حویدا هه‌ن كه به ئاشكرا یان له شێوه‌ى ئاماژه‌دا سه‌رچاوه‌كه‌یان رووداوی مێژووى بانگهشهكردنهكهى مه‌نسووری حه‌لاجه بۆ (انا الحق)و له داردانیشی له‌سه‌ر ئه‌و بانگهورازه.
ئایا ئه‌وه‌ى مه‌حوی ده‌یه‌وێت له رێگای چه‌ندین جار به‌كارهێنانی رووداوى بانگه‌شه‌كه‌ى مه‌نسووری حهلاجو له داردانی له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌وازه‌یه بیڵێت چییه؟ له كاتێكدا كه ئه‌و بانگه‌وازه بانگه‌وازى خۆ به حه‌ق زانین بوو، حه‌قیش وه‌ها لێكدراوه‌ته‌وه كه مه‌به‌ست خودایه‌و ئه‌مه‌ش له روانینی نه‌یاره‌كانی مه‌نسووره‌وه ئه‌وه‌ی گه‌یاندووه كه ئه‌و بانگه‌وازى خوایه‌تی كردووه. دیاره هه‌ر به‌وه‌ش تاوانباریان كردوو سه‌رئه‌نجام له ناوبرا. ئایا مه‌حوی له راستیدا لایه‌نگری بانگه‌شه‌و هه‌ڵوێسته‌كه‌ى مه‌نسووره یان دژیه‌تی؟ ئگه‌ر لایه‌نگری ئه‌و هه‌ڵوێسته بێت ئایا ئه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆپارێزانه‌ى ئه‌ودا تا چ ئاستێك ده‌گونجێت؟ كه‌واته بۆچی مه‌حوی به‌و ئه‌ندازه به‌ربڵاوه له ده‌قه‌كانیدا باسی حه‌ق بێژی خۆی دهكاتو له‌و بواره‌شدا خۆی وه‌كو هاوشێوه‌ى مه‌نسوور نیشان ده‌دات؟
له راستیدا نموونه‌ى حه‌لاج نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه له مێژووى ئیسلامدا به گشتی. به گوێره‌ى مه‌حوی یان هه‌ر شاعیرێكی تری بڕواداری وه‌كو مه‌حوی بانگه‌شه كردن بۆ هه‌ڵوێستێكی له‌و جۆره ته‌نیا له سنووری بانگه‌شه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌ویش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتی خودا‌و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی ئیسلامی شتێكی تر ببینن. ره‌نگه هۆكاری خۆ هاوشێوه‌كردن به مه‌نسووری حه‌لاج ته‌نیا بۆ راگرتنی باری هاوسه‌نگی سایكۆلۆجی بێت كه نزیكی‌و توانه‌وه‌یان له نێو ئایینی ئیسلام‌و له بڕوابوونی ره‌ها به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌و ته‌نانه‌ت بڕوابوون به‌وه‌ى كه خه‌لافه‌تی ئیسلامی درێژكراوه‌ى ده‌سه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌رو په‌یامه‌كه‌یه‌تی به ته‌واوى رێگر بێت له‌وه‌ى كه مه‌حوی یان هه‌ركه‌سێكی تری وه‌كو ئه‌و بوێری ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه هه‌ڵوێستێكی وه‌كو ئه‌وى حه‌لاج وه‌ربگرێت، هه‌ر بۆیه به ئامرازكردنی حه‌لاج لای مه‌حوی جگه له هیواخواستنی مه‌حوى بۆ ئه‌وه‌ى بیتوانیایه وه‌كو حه‌لاج بێت شتێكی زیاتر نییه‌و له راستیشدا مه‌حوی هه‌موو ئه‌وانه‌ى تریش كه به‌و جۆره ده‌ڕوانن تاكه حه‌قێك كه هه‌بێت حه‌قی بوون‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خودایه بۆیه به بۆچوونی من جگه له‌و په‌یامه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زیاتر شتێكی تر به حه‌ق نازانن‌و هیچ دوو دڵی‌و گومانێكیشیان له ره‌وای‌و عه‌داله‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته رههایهش نییه، هه‌ر لێره‌وه‌یه هه‌ڵوێستی زۆرێك له‌و شاعیرنهى كه به شاعیری شیعری ته‌سه‌وف داده‌نرێن ده‌كه‌وێته به‌رده‌م گومانه‌وه چونكه سۆفیزم بریتیه له جۆرێك له ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هه‌موو ئۆپۆزسیۆن بوونێكیش له ئاستی قوڵدا جۆرێك له پاڵنه‌ری دوو دڵی‌و گومان به‌رامبه‌ر گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی دهسهڵاتو ره‌فتارو جوڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع ده‌یجوڵێنێت.
ده‌شێ مه‌حوی له هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بێزاربوو بێت‌و ئاراسته‌ى بانگه‌شه‌كانی بۆ خۆهاوشێوه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌نسووردا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بووبێت. هه‌رچۆن بۆچوونی له‌وجۆره‌ش هه‌یه كه بانگه‌شه‌كه‌ى مه‌نسوور به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت بوو بێت نه‌ك به‌رامبه‌ر به ئایینی ئیسلام، واته له‌و روانگه‌یه‌وه حه‌ق به مانای ده‌سه‌ڵات دێت‌و مه‌نسوور له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌لاوه ناعادیل‌و ناجۆر بووه كه‌واته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كه ده‌سه‌لاتی خه‌لافه‌ت بووه ئه‌م به حه‌قی نه‌زانیووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شێ ئه‌وه وه‌ها لێكبدرێته‌وه كه ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ى مه‌نسوور ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیسلام یان خودا نییه به‌ڵكو ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه خۆی به نوێنه‌رو درێژكراوه‌ى ده‌سه‌ڵاتی خودا‌و ئیسلام ده‌زانێت. به‌هه‌مان شێوه ده‌شێ مه‌حویش ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی به ناحه‌ق بزانێت‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا خۆی به به‌رزترین نموونه‌ى حه‌ق بزانێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه بنه‌مای خۆ هاوشێوه‌كردنی مه‌حوی له‌م روانگه‌یه‌وه به مه‌نسوور لاواز ده‌كات ئه‌وه‌یه كه مه‌حوی سه‌رباری ئه‌وه‌ى سه‌ر به رێبازی نه‌قشبه‌ندی بووه به‌ڵام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا خراپ نه‌بووه تا بگاته ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به ناحه‌ق بزانێت‌و لای خۆیه‌وه بانگه‌وازى جۆرێكی تر له حه‌ق بكات.
له لایه‌كی تره‌وه مه‌حوی چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی دڵداری وه‌كو له‌یلاو مه‌جنون‌و شیرین‌و فه‌رهادیشی كردووه‌ته سه‌رچاوه‌ی شیعری خۆیی‌و به مه‌به‌ستی راستگۆیی‌و قوربانیدان له عیشقدا به‌كاری هێناون. له‌وه‌شدا مه‌به‌ستی بووه كه ئه‌وه نیشان بدات مرۆڤی راسته‌قینه به بێ عیشق‌و خۆشه‌ویستی ناژی‌و عاشقی راسته‌قینه‌ش ئه‌و كه‌سه‌یه به هه‌موو شتێ ته‌نانه‌ت به ژیانیشی قوربانی ده‌دات له پێناوى خۆشه‌ویستیدا. هه‌روه‌ك مه‌حوی پێی وایه عیشق هۆكارێكه بۆ به‌رده‌وامبوونی مرۆڤ له ژیاندا‌و هۆكارێكیشه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ فێری دانبه‌خۆدا گرتن‌و ئازار‌و زه‌حمه‌ت بكات‌و، عیشق هۆكارێكیشه بۆ پاكژكردنه‌وه‌ى رۆحی مرۆڤ‌و بۆ ئه‌وه‌ى گیانی خۆنه‌ویستی‌و خۆبه‌خت كردن له پێناوى ئه‌وی تردا له بوونی مرۆڤدا په‌ره پێبدات.
مه‌حوی له شیعری ( ده‌وری هه‌ر، ل.27)دا ده‌ڵێت:
وه‌سیه‌تی مهجنونه: هه‌ر كه‌س ده‌ردی دنیا عاره بۆی
خۆ بكا وه‌ك من به ده‌ردی عیشقی یارێ موبته‌لا.
له شیعری ( پرسرا حاڵم،ل.143)دا ده‌ڵێت:
كێ له گوڵزاری نیشاتا گوڵبونی شیرینی ناشت
ئه‌و له كۆساری غه‌ما فه‌رهادی كرده لاله‌نێژ.
لێره‌دا به ئاشكرا مه‌حوی باسی ئه‌وه ده‌كات شتێك نییه له گه‌ردووندا یه‌ك ئاراسته یان یه‌ك باری هه‌بێت، واته ناشێت ته‌سه‌وری ئه‌وه بكرێت كه عیشق‌و خۆشه‌ویستی سه‌رچاوه‌ى ره‌های ئاسوودهییو خۆشی بن، نه‌خێر له كاتێكدا روویه‌كی عیشق‌و دڵداری خۆشی‌و ئاسوده‌ییه، له‌به‌رامبه‌ردا به ده‌ستهێنانی ئه‌و خۆشی‌و ئاسوده‌ییه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى خهمو كێشه‌و ئاسته‌نگ هه‌رچۆن فه‌رهاد له پێناوى گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ى ئه‌و خۆشی‌و ئاسووده‌ییه‌دا كه عیشق‌و خۆشه‌ویستیه گیانی ده‌به‌خشێت كه ده‌شێ خوێنی رژاوی ئه‌و ببێته سه‌رچاوه‌ى شین بوون‌و گه‌شه‌كردنی نوێ. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گرێت كه هه‌رچۆن عیشق‌و خۆشه‌ویستی قوربانیدانی ده‌وێت به‌هه‌مان شێوه نوێبوونه‌وه‌و شینبوونی نوێ پێویستی به قوربانی دان هه‌یه. عیشقیش له هه‌ردوو باره‌كه‌دا جۆرێكه له قوربانی دان‌و خۆبه‌خت كردن چ عیشقی ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر بێت چ عیشقی سرووشت‌و جوانی‌و ژیان‌و زینده‌گانی بێت.
بێ‌گومانی سه‌رباری ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌فسانه‌ى خۆشه‌ویستی وه‌كو مه‌جنون‌و له‌یلاو شیرین‌و فه‌رهاد، مه‌سه‌له‌ى عیشق‌و دڵداری‌و ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر له ژێر ناوى یار یان خۆشه‌ویستدا رووبه‌رێكی هێجگار فراوانی له شیعری مه‌حویدا داگیر كردووه. دیاره عیشقیش له ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا زیاتر عیشقێكی یه‌ك لایه‌نه‌یه‌و ئه‌وی كه ئه‌م ناوی ده‌بات به‌یار له ئه‌می عاشق بێئاگایه، یان ئاوڕ له ئه‌می عاشق ناداته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه پێناچێت عیشق‌و دڵداری له‌لای شاعیر له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع بوونێكی به‌وجۆره‌ى هه‌بوو بێت كه له ده‌قه‌كانیدا باسی ده‌كات، ئه‌مه‌ش یان ئه‌وه‌یه كه مه‌حوی له خه‌یاڵدا عاشق بووه‌و ئه‌و رووبه‌ره فراوانه‌ى عیشق‌و دڵداری له شیعری ئه‌ودا داگیری كردووه بریتیه له به‌رهه‌می خه‌یاڵ یان ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ى مه‌حوی درووستی كردووه یۆتۆپیای عیشق‌و دڵدارییه یان جۆرێكه له عیشقی خودایی كه ئه‌ویش به بێ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بریتیه له عیشقێكی بێگه‌ردی رۆحی و ته‌نیا له سنووری بێگه‌ردی رۆحدا باسی لێوهدهكرێتو بوونی هه‌یه كه ئه‌ویش عیشقی خوداییه. به ئاشكرا دیاره له‌و مێژووه‌ى كه مه‌حوی تێدا ژیاوه عیشق‌و دڵداری به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌حوی له ده‌قه‌كانیدا باسی ده‌كات مه‌گه‌ر ته‌نیا له چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا بوونی هه‌بوو بێت ئه‌گینا له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى مه‌حوی ناشێت ته‌سه‌وری بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وجۆره بێ سنوور‌و به‌هێزو كراوه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى مه‌حویدا بكرێت كه رووبه‌رێكی هێنده فراوانی گرتبێته‌وه ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ش نه‌بێت ئه‌وا به جۆرێك نزیك بێت له‌و رووبه‌ره فراوانه‌ى عیشق‌و دڵداری كه له ده‌قه‌كانی مه‌حویدا ده‌بینرێت.
هه‌روه‌ك له‌و بابه‌تانه‌ى كه له‌سه‌ر به‌رهه‌می مه‌حوی نووسراون مه‌حوی وه‌كو شاعیرێكی سۆفی باسكراوه‌و به‌و پێیه‌ش پێداگری ئه‌وه كراوه كه زۆرێك له شیعری مه‌حوی ته‌سه‌وفه. ئه‌وه‌شی كه وایكردووه شیعری مه‌حوی به شیعری سۆفی دابنرێت ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ى بانگه‌شه كردن بۆ وازهێنان له‌م دنیا‌و خۆته‌رخان كردن له پێناوى به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و دنیادا رووبه‌رێكی فراوانی له شیعری مه‌حویدا داگیر كردووه، هه‌روه‌ك هۆیه‌كی تریش بۆ ئه‌وه‌ى كه شیعری مه‌حوی به ته‌سه‌وف دابنرێت ئه‌وه‌یه كه مه‌حوی خۆی سه‌ربه رێبازی نه‌قشبه‌ندی بووه‌و له نێو ده‌قه‌كانیشیدا چه‌ند جارێك ناوى مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی تازه‌كه‌ره‌وه‌ى ئه‌و رێبازهو ناوی شاهی نه‌قشبه‌ند هاتووه كه دامه‌زرێنه‌ری رێبازی نه‌قشبه‌ندییه. دیاره نكوڵی ئه‌وه ناكرێت كه به‌شێك له خاسێته‌كانی ته‌سه‌وف له شیعری مه‌حویدا هه‌یه به‌ڵام ره‌نگه هه‌روا ئاسان نه‌بێت كه شیعری ئه‌م شاعیره له پۆلێن كردن‌دا به شیعری ته‌سه‌وف دابنرێت چونكه زۆرێك له‌و خاسێتانه‌ى كه له شیعری مه‌حویدا باڵاده‌سته‌و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به شیعری ته‌سه‌وف ناوببرێت، خاسێته‌كانی پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌ییه كه له ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌دا باڵاده‌سته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه خاسێته‌كانی پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی له ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌ى ئێمه‌دا ته‌نیا له سنووری ده‌ربڕینی ئاسایدا ماونه‌ته‌وه‌و نه‌توانراوه به مانا‌و ده‌لالاتی فهلسهفىو مه‌عریفی ئه‌و ئاراسته فیكرییه بارگاوى بكرێن. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ خاسێته‌كانی پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی شانبه‌شانی هه‌ندێ ئاماژه‌ى ته‌سه‌وف ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئه‌م ئاراسته فیكریانهو ئه‌م تێڕوانینانه بۆ ژیان‌و مرۆڤ‌و بوونی مرۆڤ له گه‌ردووندا بوونه‌ته ره‌گه‌زی كاریگه‌ری به‌رهه‌مهێنانی شیعر لای مه‌حوی. مه‌حوی ده‌ڵێت:
تا سه‌ر نه‌بۆته گۆ، ده له دنیا ده تۆ شه‌قێ
هه‌ر ئه‌م شه‌قه به كاره كه‌وا هه‌ڵدرێ له هیچ
لێره‌دا به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه به روانینی مه‌حوی دنیا‌و ژیان هیچ به‌هایه‌كیان نییه‌و مرۆڤ هه‌ڵه ده‌كات كاتێ ئه‌وه‌نده به تووندی باوه‌ش بكات به ژیان‌و به دنیادا، چونكه دره‌نگ یان زوو مرۆڤ ده‌بێته هیچو كهلهسهریشی ده‌بێته تۆپ كه دیاره تۆپیش به شه‌ق لێی هه‌ڵده‌درێت. مه‌حوی داوای ئه‌وه ده‌كات تا مرۆڤ به‌و ئه‌ندازه‌یه بێبه‌ها نه‌بووه كه سه‌ری ببێته تۆپ، باشتر وایه خۆی دنیا‌و ژیان بكات تۆپ‌و به‌ر شه‌قیان بدات. هه‌ر به بۆچوونی ئه‌م ماده‌م دنیا‌و ژیانیش هیچ به‌هایه‌كیان نییه‌و مرۆڤیش هێنده پێیانه‌وه سه‌رقاڵه، تاكه ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك كه له ژیاندا مانایه‌كی هه‌بێت ره‌تكردنه‌وه‌ى دنیا‌و ژیانه. ئه‌مه‌ش له ناوه‌رۆكدا بریتیه له گه‌وهه‌ری ئاراسته‌ى پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی. به‌ڵام ئایا له راستیدا ئه‌م ئاراسته بیركردنه‌وه‌یه توانیوێتی ببێته جیهانبینی باڵاده‌ست له ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا یان نا؟ بێگومان شیعری مه‌حوی چه‌ندین شێوازى بیركردنه‌وه‌و روانینی جیاواز له خۆیدا كۆده‌كاته‌وه به‌ڵام ناتوانرێت ئه‌وه بسه‌لمێنرێت كه یه‌كێك له‌و بۆچوونانه بووبێته بوونی باڵادهستو دیار‌و جیهانبینی شیعری مه‌حوی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باس بكرێت. ره‌نگه هۆی ئه‌م مانه‌وه‌ش له ئاستی ساده یان رووكه‌شی ئاراسته‌ی فیكری‌و فه‌لسه‌فی جۆراوجۆردا بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێستی خۆپارێزانه‌ى مه‌حوی‌و قوڵنه‌بوونه‌وه له هیچ كام له‌و بۆچوون‌و تێڕوانینه جۆراوجۆرانه‌دا.
سه‌رباری ئه‌و ره‌گه‌زو بنه‌مایانه‌ى كه له سه‌ره‌وه باسكران كه بوونه‌ته ره‌گه‌زی به‌رهه‌م هێنانی شیعر‌و شیعریه‌ت له ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا، ئافرهتو سرووشتیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو ره‌گه‌زه له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی شیعری رۆمانسین به‌ڵام بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ئاشكرای ده‌قی مه‌حوی‌و ئه‌مانیش رووبه‌رێكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك فراوانیان له ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌دا داگیر كردووه، به تایبه‌تی ره‌گه‌زى ئافره‌ت كه ئه‌ویش له لای مه‌حوی جێگه‌و به‌هایه‌كی به‌رزى هه‌یه‌و هه‌میشه‌ش شاعیر به‌و جۆره هه‌ڵوێست ده‌نووێنێت كه ئه‌وی ئافره‌ت به ئاسانی دڵی بۆ ئه‌م ناكاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت مه‌یلیشی ناداتێ. ئه‌وه‌ش وایكردووه ئاخاوتنی مه‌حوی له ده‌قه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وى ئافره‌ت ته‌نیا یه‌ك ئاراسته بێت‌و ئه‌وى ئافره‌ت جگه له بوویه‌كی مه‌عنه‌وى یان بووهیهك له وه‌همدا هیچی تر نه‌بێت. ئه‌مه‌ش وایكردووه له ده‌قی شیعری مه‌حویدا ئاماده‌بوونی ئافره‌ت یان ره‌گه‌زی مێ ته‌نیا ئاماده‌بوونێكی وهسفیهو ئه‌و وه‌سفكردنه‌ش ته‌نیا رووكه‌شی ده‌ره‌وه ده‌گرێته‌وه‌و نه‌گه‌یشتۆته ئاستی دواندنی په‌یوه‌ندی قوڵ‌و مه‌ودافراوانی نێوان نێر‌و مێ له رووه مرۆییه مه‌ودا فراوانه‌كه‌یه‌وه كه تیایدا په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگی نێوان دوو ره‌گه‌زی هاوتاو هاوشان ئاماده‌بوونیان هه‌بێت.