ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی: كورد له‌نێوان، خه‌ونی نه‌ته‌وه و خێڵدا.
كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه هه‌موو خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی تێدایه، له‌خاك، زمان، مێژووی هاوبه‌ش، ئامانجی هاوبه‌ش و… هتد.
هه‌ڵكه‌وته‌ی خاكی كوردستان(جیۆپۆله‌تیك) به‌جۆرێكه، كه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، توشی ته‌نگژه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه، بۆ هه‌وڵی ڕزگاربوون و گه‌یشتن به‌ئازادی، به‌هۆی دابه‌شبوونی ئه‌م نیشتمانه به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت و سێ نه‌ته‌وه(عه‌ره‌ب، تورك، فارس)، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌شێكی كوردستانی به‌ركه‌وتووه، پابه‌نده به پاراستنی خاكه‌كه‌ی و نه‌هێشتنی تێكدانی جوگرافیهكهی، ئه‌مه‌ش دیاره بۆ به‌هێزبوون و مانه‌وه‌ی خۆی چی له‌ده‌ست بێت ده‌یكات، تاكه مه‌ترسی بۆ تیكدانی جوگرافیای ئه‌و نه‌ته‌وانه، بوونی مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌ی كورده له‌لایان، ڕاسته عه‌قڵی داگیركاری و پاوانخوازی ئه‌و نه‌ته‌وانه، وایكردووه، نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌گاته ئامانجی بالاَی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، بهلاَم ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، خۆشی فاكته‌رێك بووه، كه خه‌ونه‌كانی بهدینهیهن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو هێڵه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌دا بووه، بهلاَم له هزرو بیر‌و دنیا بینی هه‌موو ئه‌و كه‌س و حیزبانه‌ی كاریان كردووه و ده‌ركه‌وتوون، له‌ناوه‌ڕۆكدا، ئامانجی نه‌ته‌وه‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌بووه، به‌دوو هۆكار:
یه‌كه‌م/ له‌ترسی ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌كان و مه‌ترسی فشار‌و هه‌ره‌س پێهێنانی ئه‌و جوڵانه‌وانه، بۆیه خه‌باته‌كه‌یان بچووككردۆتهوه به‌م شێوازانه( خودموختاری(حوكمی زاتی)، ئۆتۆنۆمی، ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه، فیدرالی…..) بۆ هه‌ر یهكیًك له‌م ئامانجانه، زه‌مه‌نێكی زۆری ویستوه، كه هیچ له‌و ئامانجانه‌ش وه‌ك پێویست به‌دی نه‌هاتوون، یان به پێی كات كوشتن ئه‌و خه‌ونانه‌ش زڕاوون و كورد هاتۆته‌وه خاڵی سفرو ده‌ست پێكی نوێ، ئه‌مه‌ش به ئاوڕدانه‌وه له‌مێژووی كۆن و نوێ به‌رچاوه، هه‌ر له شێح عوبهیدولاَی نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران ، شێخ مه‌حمودی نه‌مر، قازی محه‌مه‌د ، شۆڕشی ئه‌یلول ، له‌م ساته‌شدا كه به به‌رهه‌می به‌ره‌ی كوردستانی و ڕاپه‌ڕینی 1991 ناسراوه، دیاره ئاكام و ئامانجی خه‌بات به‌كوێ گه‌یشتووه.
دووه‌م/ زاڵبوونی عه‌قڵی خێڵ و هۆز، به‌سه‌ر عه‌قڵی نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تدا، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه ناسراوه، به‌لام له بنه‌ڕه‌تدا، كه تاقمێك یان حیزب و گروپێك، له‌كایه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و كارگێڕیدا، بینراون و كاریان كردوه، دووربووه، له ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی، خه‌م و هه‌م و ویستیان ته‌نها بۆ ئامانجه كه‌سی و خێزانی و گروپێك بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، ئامانجه گه‌وره‌كه، كه نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ته، بخرێته خزمه‌تی ئه‌و گروپه بچووكانه، هیچ كات نه‌بینراوه، كه‌سانێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و توانستی زانستی و مه‌عریفی و دڵسۆز، بهێنرین و كاریان پێبكرێت، ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌و حیزب و تاقمه نه‌بووبێت، وتنی هه‌ندێ ڕسته‌و وته‌ی باو ته‌نها هه‌ربه قسه بووه، وه‌ك كه‌سی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو، قایه‌ق بێكه‌سی شاعیر گوته‌نی، هه‌ر قسه‌یه و قسه‌ش ناچێته ناو گیرفانه‌وه، خواستی دڵسۆزان و خه‌مخۆران ئه‌وه‌بووه، بگه‌ڕێین به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی شایه‌نی خزمه‌ت و كاری جوانن، تا پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و نیشتمانی بكه‌ن، ئه‌وه‌تا پیره‌مێردی مه‌زن، به‌م جۆره، خۆزگه ده‌خوازێ ئه‌وه بكرایه به یاسا و ده‌ڵێ:
خۆزگه ده‌ستورێك ده‌خرایه ناو
پیاو بۆئیش ده‌بوو، نه‌وك ئیش بۆ پیاو
ئه‌م ستراتیژه خراپه‌ی كاری له‌سه‌ر كراوه، به‌تایبه‌ت له دوای ڕاپه‌ڕین و پێكهێنانی حكومه‌ت و كابینه‌كانی هه‌رێم، وایكردووه، نادادی و تاكڕه‌وی و پێشێلكاری و پاوانخوازی بۆ هه‌موو سێكته‌رو به‌شه‌كان، بێئومێدی بڕه‌خسێت و دووركه‌وتنه‌وه له پابه‌ندی و خۆشه‌ویستی و بینینی ئاینده، لای تاكی كورد به‌دیبێت، كه پێم وابێت، خواستی گه‌وره‌ی دوژمنانی كوردبووه، بهلاَم نه‌زانانه‌و بێ پلانی ئه‌و حیزب و سه‌ركردانه ئه‌م دۆخه‌ی دروستكردووه.
ئه‌م ئه‌زموونه نه‌یتوانی خه‌ونی شاعیر‌و دڵسۆزانیش به‌دیبێنێت، بێكه‌سی نه‌مر، هاواری دهكردو ده‌یگووت:
قه‌ومی كورد ئیسپاتیكرد، بۆ عاله‌می سه‌ر ڕووی زه‌مین
میلله‌تێكی قاره‌مانن، هه‌ر ئه‌بێ سه‌ربه‌ست بژین
له‌م كات و ساته‌دا، ئه‌بێ چ وهلاَمێك بۆ ئه‌و شاعیره گه‌وره‌و خه‌ونی سه‌دانیتر هه‌بێت؟
نمونه‌ی گه‌لان بۆ گه‌یشتن به‌خه‌ونی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له‌جیهاندا زۆرن، له‌وانه، به‌پێی ساڵنامه‌ی عیبری 1897ز، كه ئاماژه‌ی بۆكراوه، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل( تیودور هرتزل) كه جوله‌كه‌یه‌كی نه‌مساوی بوو، ئه‌و پێی وابوو، یه‌هودیه‌كان مافی ئه‌ویان هه‌یه، له‌سه‌ر خاكی خۆیان، ده‌وڵه‌ت بنیات بنێن، ئه‌م په‌یامه پاش كاركردنێكی زۆر و ماندووبوونێكی ئامانجدارو خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی بێ‌شومار و دروستكردنی لۆبیه‌كی گه‌وره له جیهاندا، تا له په‌یماننامه‌ی (به‌ڵێنی به‌لفۆر)له دووی تشرینی دووه‌می ساڵی 1917 چه‌سپێنرا.
ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه ئاوا كاری بۆ ده‌كرێت، نه‌ك به شیعار‌و خۆده‌رخستن و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و خه‌ڵك برسیكردن، له ناو هه‌رێمی كوردستاندا له‌پاش ڕاپه‌ڕین ده‌كرا، سیاسیه‌كان و سه‌ركرده‌كان وازیان له‌و عه‌قڵیه‌ته بچووكه خێڵه‌كیه بهێنایه‌و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، كاریان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و بونیاده نه‌ته‌وه‌ییه بكردایه، ئه‌ویش به‌م هه‌نگاوانه:
• یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه(یه‌ك هێزی چه‌كداری یه‌كگرتوو) له ژێر چه‌تری حكومه‌ت و ڕێگریكردن له میلیشای حیزبی و كه‌سی
• كاركردن بۆ بونیاتنانی ئابورییه‌كی پته‌و، نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به‌رپرس و كوڕه‌كانیان
• دامه‌زراندنی لۆبیه‌كی به‌هێزبۆ پشتیوانی گه‌لی كورد
• نمایشكردنی حوكمڕانیه‌كی دروست و ڕه‌شید، تا پشتیوانی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی دنیا مسۆگه‌ر بكه‌ین
• پته‌وكردنی پایه‌كانی ئازادی و دیمۆكراسی
• ڕێگریكردن له په‌تای گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و سته‌مكاری
• سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه بۆ گه‌لانی دراوسێمان، كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازه‌و هیچ زیانێك به ئامانجه‌كانی ئه‌وان ناگه‌یه‌نێ
بۆ هه‌ریه‌ك له‌و خالاَنهی سه‌ره‌وه، ووردبینی و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، ده‌زانرێت تا چ ئاستێك كورد و لایه‌نه سیاسه‌كان و سه‌ركرده‌كانی هه‌وڵی خه‌ونی گه‌وره‌یان داوه، یان به پێچه‌وانه‌وه، بۆ خه‌ونی تایبه‌تی و بچووك كاریانكردووه.