شــــــــوان خورشید: پەرتەوازەیی نێوماڵی کوردی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە یەكریزی‮ ‬هەر گەل و نەتەوەیەك ‬تۆكمەی‮ ‬و سەركەوتنی‮ ‬ئەو گەل و میللەتە فەراهەم دەكات و وا دەكات دوژمنان بە ئاسانی‮ ‬نەتوانن دەسكەوت و سەركەوتنەكانیان لە باربەرن،‮ ‬بەڵام بە پێچەوانەوە گەلی‮ ‬كورد هەرچەندە لە هوتاف و شیعارەكانیان و دانیشتنە ڕۆتینیەکانیاندا زۆر قسە لەسەر‮ ‬یەكریزی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەڵام ئەوە تەنها قسەی‮ ‬زلە، قسەی زلیش ناچێتە نێو گیرفانەوە،‮ ‬بۆیە ئەگەر بێت و قسە لەسەر هۆكارەكانی‮ ‬نەبونی‮ ‬یەكریزی‮ ‬لە نێو گروپ و هێزو حیزبە سیاسیەكان بكەین،‮ ‬گەلێك هۆكار بەدی‮ ‬دەكەین،‮ ‬كە گرنگترینیان خۆی لەم خاڵانەی‮ ‬خوارەوە دەبینێتەوە:‬
1- تێوەڵانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوەو، هەندێ لایەن و لاوازی‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬لە نێو لایەنە سیاسیەكان لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬حیزبی‮ ‬ڕەچاو دەكەرێت،‮ ئەوەندە ‬بەرژەوەندی‮ ‬نەتەوەی،‮ هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬رەچاو نەكراوە و حیزبە سیاسیەكان لە سەر گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان كارێكیان كردوە نەك لەلای‮ ‬خۆیان تەنانەت لای‮ ‬تاك بە تاكی‮ ‬كوردیش هەستی‮ ‬نەتەوایەتیان كزكردوە‮، ئەتوانین بڵێین هەر نەیان هێشتوە،کارێکیان کردوە، بیری نەتەوەیی، هەستی کورد بون،والێ بکەن کورد شەرم لە کورد بون بکاتەوە، لە ساییەی حیزبەکانی سەر گۆڕەپانی بەناو خەباتی کوردایەتی.
2- دوژمنانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە چواردەورمان كە كوردستانی بەسەردا دابەشكراوە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكیان هەبووە،‮ ‬لە تێكدانی ‮ ‬یەكڕێزی‮ ‬و، ناشرین کردنی، بیری نەتەوەیی کوردو، دروستكردنی‮ ‬دوبەرەكی‮ ‬لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬دوژمنان نیاز و بڕیارە هەستیارەكانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬كوردی‮ ‬دەخوێننەوە و ئاگاداری‮ ‬رەش و سپی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئێمەن،‮ ‬ئەوەندە خۆمان سەری‮ ‬لێ دەرناكەین،‮ ‬بۆیە هەموو كاتیك ئەگەر بمانەوێت كارێكی‮ ‬باش پێشكەش بە بزوتنەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بكەین و‮ ‬یەكریزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد پتەو بكەین،‮ ‬دوژمنان پلانێكی‮ ‬دژبەری‮ ‬ئامادەكراویان بەرامبەری‮ ‬هەیە و سەرلەبەری‮ ‬خەونەكانمان هەڵدەوەشیننەوە‮، بێ گومان بەیارمەتی خودی خۆمان،یان ڕاستتر بڵێین بەیارمەتی حیزبە کوردیەکان، نزیکتر بە هاوکاری حیزبی فەرمانڕەوا.‬
3‮-‬ داگیركەرانی‮ ‬كوردستان بەرنامەی‮ ‬یەكریزی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیان پێ هەزم ناكریت و هەر كاتیك هەولێكی‮ ‬لەو جۆرە هاتە ئاراوە،‮ ‬هەر بە بەكارهێنانی‮ ‬خودی‮ ‬خۆمان هەوڵەكەكانمان لە چاڵ دەنێن‮. ‬بۆیە دەڵێین بە‮ ‬یەكریزێ گەل،‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە دایك دەبێت،‮ ‬و پیلان و پلانەكانی‮ ‬دوژمنان تێك دەچێت و لە چاڵ دەنرێت‮.‬
4- بەداخەوە فرە حیزبی‮ ‬ئاستەنگێكی‮ ‬دیكەیە لەبەر دەم‮ ‬یەكبوون و‮ ‬یەكریزی‮ ‬گەلی کورد، ‬هەرچەندە بونی‮ ‬فرەحزبی‮ ‬لە هەر كۆمەڵگایێت،‮ ‬نیشاندەری‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬ئەو میللەتەیە‮‬،‮ ‬بەڵام لەم وەڵاتەی‮ ‬ئێمەدا فرە حیزبی‮ ‬كارەساتە!‬،‮ ‬چونكە خەڵكەكە وا‮ ‬ڕاهێنراون بەرژەوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬لە سەروی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دا بنێن،‮ ‬بۆیە ئەوە كارەساتە و فرەحزبی‮ لە ‬مەرخۆمان دەرگایێكە بۆ لەناو بردنی‮ ‬پڕۆژە و پلانەنەتەوەییەكانی‮ ‬كورد،‮ ‬چونكە‮ ‬هەندێك، ‬گروپ و ئەو حزبانەی‮ ‬كە لە گۆرەپانەكەدان،‮ ‬هیچ بەرنامە و ئەجندای‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نشتیمانییان نیە،‮ لە بنەڕەتدا ئەوان دروستكراوی‮ ‬دەستی‮ ‬دوژمنان و نەیارانی‮ ‬كوردن و بۆ بەرژەوەندی‮ ‬داگیركەران دروستكراون‮، لەلایەکی ترەوە فرە حزبی کاتێک جوانەو ڕوناکی دەبەخشێتە چوار دەوری، دیموکراسیەت و ئازادی ڕادەربڕین فەراهەم کرابێت،بۆ سەرجەم تاک و کۆمەڵ و بیروڕا جیاوەزەکان و حیزب و بزوتنەوەکانی کوردستان، نەک ئەوەی کە هەیە لەساییەی حیزبی دەسەڵاتدار، چەندین حیزب و بزوتنەوەی داردەستیان دروست کردوە،وەک و مەقاش بەکاری دەهێنن، لە هەڵبژاردنەکان و،کۆکردنەوەی بەناو ڕەئی ئەحزابی دەرەوەی دەسەڵات و لەپەڕلەمانیش بۆ پێک هێنانی نیسابی قانونی بۆ دەرچواندنی چەند یاسایەک و تێپەڕاندنی لە بەرژەوەندی حیزبی فەرمانڕەوا،وەک کۆتای پێکهاتەکان.
5- لە رابردودا‮ ‬هەندێ هێز و لایەن و گروپ‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬ئەجیندای‮ ‬دوژمنانیان جێبەجێكردوە،‮ ‬ئەوەندە لە هەوڵی‮ ‬یەكریزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و مافەڕەواكانی‮ ‬كوردستان نەبونە ئەوەی‮ ‬بانگەوازیشی‮ ‬بۆ كردوە نەی‮ ‬توانیوە وەكو پێوویست ئەو ئاواتانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بێنێتە دی،‮ ‬چونكە ئەو حزبانەی‮ ‬لە‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬نەیاران كاریان كردوە،‮ ‬بوون بە كوسپ، تا گەلی‮ ‬كورد بە خواستەكانی‮ ‬خوی‮ ‬نەگات‮.‬
بۆیە دەكرێ ئەم بابەتە قسەی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر بكرێت و هۆكاری‮ ‬زۆر هەڵبگرێت‮. ‬بێشك لەپێناو‮ ‬یەكریزی‮ ‬میللەت پێوویستە هەموو حیزبە سیاسییە نیشتمان پەروەرەكانی‮ ‬گەلەكەمان لە جیاتی‮ ‬كاركردن بۆ بەرژەوەندی‮ ‬تەسكی‮ ‬حیزبایەتی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بەهەستێكی‮ ‬نیشتیمان پەرەرانە و لەبەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یەكریزی‮ ‬لایەنەسیاسییەكان ببێتە ئامانج و ستراتیجی ‬سەرەكییان‮. ‬چونكە تەنیا بەیەكڕێزیی‮ و دوبارە ژیانەوەی هەستی نەتەوەیی ‬خەونی‮ ‬دوژمنان لە گوڕ‮ ‬دەنرێت و گەلی‮ ‬كورد دەگات بە ئامانج و ئاواتەکانی، بۆیە دەکرێت هەر لە ئێستاوە گەر ئەحزابی کوردی، دەیەوێت کاروانی خەباتی، بۆ ڕزگاری نیشتمانی جۆش بدات، دەبێ یەکڕیزی بکاتە ستراتیژی کارو خەباتی و هەموو ئەو کلک گرێدان و وابەستەییەی بە دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستانەوە هەیەتی بەلاوەی بنێ و،وەک کورد ڕێچکەی خەباتی نەپساوە بگرێت و لەسەر بنەمای هەستی نەتەوەی و بوژانەوەی ئەو بیرە،خەباتی کوردانەی خۆی درێژە پێ بدات،ئەو کات دەبینین چ گۆڕانکاریەک دەبێتە بنەمای کوردسانێکی بەهێزو سەرکەوتوو.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت