بەهرۆز جەعفەر: لە کوێدا یاسایەک بۆ نەوت و گازی عێراق دەربکرێت؟
یەکێک لەو کاراکتەرانەی هەموو ڕۆژێک تا ئێوارە گوڕ‌و تەوژمی بەخۆی ئەدا، تا دژی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان سەری ڕم بێت، وەزیری نەوتی عێراق “ئیحسان عەبدولجەبار”ە. خۆپیشاندانە ملێونی و سەدان هەزارییەکانی عێراق، هەروەها کەوتنە ژێر پرسیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی و تەواوی دەستەڵاتی دادوەری لە عێراق، ماوە بە سەرچونی حکومەت و سەرۆکایەتییەکان، وای لە وەزیری نەوتیش کردووە تێبگات کە ئەو لە ڕاستیدا ئاسنی ساردی کوتاوەو ئەکوتێت. بۆیە لە کۆتا دیداردا ئەڵێت: لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێویستمان بە یاسایەکە تا پێکەوە دەری بچوێنین و کاری لەسەربکەین”. ئەمە خۆی داخوازی هەرێم و تاکە ڕێگەی چارەسەریشە. لێرەدا هەقە بپرسین یاساکە لە کوێ دەربکەین؟! یاسا هەر لە پەرلەمانەوە دەرئەچێت، بەڵام ئەوەتا لەناو پەرلەمانی عێراق گڵۆبەڕۆژە ئەفرۆشرێت و، لە بەردەگاکەشی شووتی و میوەهاتی هاوینە.
هەرێمی کوردستان و دانیشتوانەکەی بەڕێژەی (70%) پشت بە نەوت و حکومەتی بەغداش (96%) داهاتەکەی پشت بە نەوت ئەبەستێت.
ئێمە لە ڕابردوودا، بە توێژینەوەی زانستی، بە سیمنار و پاوەرپۆینت، بە وتار و کۆبونەوە، قۆناخ- قۆناخ پرۆسە نەوتییەکانی هەرێم و کەموکوڕییەکانیشمان دەستنیشان کردووە، کۆتا پەیپەری ئێمە لە پەیمانگەی مێدێتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی بەناونیشانی “ڕوانگەیەک بۆ پاراستنی ئاسایشی ووزەی کوردستان؛ کێڵگەی کۆرمۆر وەک نمونە” بە سێ زمان نزیکەی (57) لاپەڕەیە- ڤێرژنە کوردییەکەی (21) لاپەڕەیە. ئەگەرچی خەوش لە پرسی نەوت و گازی کوردستاندا هەیە، بەڵام نەوتی عێراق هەر لە سەرەتاوە خۆی لەسەر سکەیەکی سەقامگیر و دروست نەبووە:
ئەمجارەش ڕووداوێک هاتە پێش و نەچووە سەر!
نه‌وتى عێراق، له ساڵانى سى و چله‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا به‌ره‌و به‌نده‌رى حه‌یفا ڕه‌وانه ئه‌كرا، دواتر ڕه‌وانه‌ى ووڵاتانى كه‌نداو كرا. ئینجا ساڵى (1978) ویستیان به هۆى ڕاكێشانى لوولهیهكهوه نه‌وتى كه‌ركوك و ناوه‌ڕاست ڕه‌وانه‌ى ئه‌رده‌ن بكه‌ن و له‌وێشه‌وه بۆ ده‌ریاى سوور، كاتێك جه‌نگى ئێران عێراق بۆ ماوه‌ى (8 ساڵ ڕوویدا، ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ڵوه‌شایه‌وه. ساڵى (1991) یش ته‌واوى هێڵه‌كان و پرۆسه‌ى نه‌وتیی عێراق به‌هۆى جه‌نگى كه‌نداوه‌وه وێران بو، پاشان كادیر و ته‌كنیكاره عێراقییه‌كان هه‌وڵیاندا و دواى ساڵانێك كه‌رتى نه‌وتیان خسته‌وه سه‌ر سكه‌ى خۆى. ئینجا له ساڵى (2003) ڕ‌ژێمى سه‌دام ڕووخا و له‌ماوه‌ى نێوان (2003 بۆ 2009) وه‌زاره‌تى نه‌وت و كۆمپانیاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت و مه‌له‌فه‌كانیان كه‌وته به‌ر دزین و له‌ناوچون و دیارنه‌مان.
ئینجا جارێكى تر، ساڵى (2011) عێراق ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن كرد، كه بۆڕییه‌ك ڕاكێشن له‌كه‌ركوكه‌وه تا به‌نده‌رى عه‌قه‌به‌ى ئه‌رده‌ن، پرۆژه‌كه له (2013) چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مجاره‌شیان داعش هات و ئه‌و پرۆژه‌یه له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه. هه‌روه‌ها “داعش” هێڵى بۆڕى نه‌وتى كه‌ركوك- جه‌یهان ى ته‌قانده‌وه. ئینجا ساڵى (2017) به‌دواوه هه‌ردوو وه‌زیرى نه‌وتى عێراق عه‌بدولكه‌ریم لوعێبى و ئێران ” بیژه‌ن زه‌نگه‌نه” ڕێككه‌وتنێكیان به به‌هاى (500) ملیۆن دۆلار واژۆكرد كه نه‌وتى كه‌ركوك و نه‌وتى نهفتخانهى ناوچه‌ى خانه‌قین ڕه‌وانه‌ى ئێران بكه‌ن، ئه‌مجاره‌یان “دۆناڵد ترامپ” بوه سه‌رۆكى ئیداره‌ى ئهمریكاو، سزاى توندى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، به‌و هۆیه‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش هه‌ڵوه‌شایه‌وه. ئیتر عێراق بڕیارىدا نه‌وتى كه‌ركوك بۆ به‌كاربردنى ناوخۆیی سه‌رف بكات و، دوو هێنده‌و سێ هێنده بیدات به ته‌واوى پاڵێوگه‌كان، ئێستا له (2022) دا له كاتێكدا به‌غدا به هێڵى بۆڕى كوردستان- جه‌یهان ده‌ڵێت: نا یاساییه، خۆى ڕۆژانه (80 بۆ 100) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركوك به‌و هێڵه‌دا ڕه‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى جیهان ئه‌كات. ئێستا ئه‌گه‌ر نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌ستى به‌غدا بكرێت ئه‌ویش هیچ ڕێگه‌ى دیكه‌ى نییه، هه‌ر ئه‌بێت له رێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌ى بكات!. ئه‌گه‌ر وایه بۆ نه‌وتى كه‌ركوك ناباته كه‌نداوى به‌سره!. هەرچۆنێک بو، لە (2022)دا حکومەتی بەغداو دادگای فیدراڵی و بەتایبەت وەزیری نەوتی عێراق “ئیحسان عەبدولجەبار” هەڕەشەی گەورەیان دەست پێدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان و ڕێگری لە هەناردەکرنی نەوتی کوردستان، ئەمجارەشیان سەدر و خۆپیشاندانەکان و مەترسی کەوتنەوەی ئاگری فیتنە لەناو شیعەکاندا، وایکرد پەرلەمان لەکاربکەوێت و، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دەستەڵاتی دادوەری بکرێت. تا گەڕێکی تر و ڕووداوێکی دیکە، نرخی نەوت لە جیهاندا تەواو نزم بێتەوەو، زۆربەی بیرە نەوتییەکانی عێراقیش مەترسی ووشکبونیان ئەکەوێتە سەر..ئەو قۆناخانەی سەرەوە، دەرخەری ئەوەن کەرتی نەوت بۆخۆی لەسەر شاڕێگەیەکی دروست نەبووە لە دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە. سەیری بکە عێراق نزیکەی سەت ساڵ ئەزمونی لە خۆماڵی کردنی نەوتدا هەیە، کەچی کاتێک داعش لە (2016) دا (21) بیری نەوتی لە گەیارە تەقاندەوە، دوای هەشت مانگ لە بەردەوامی ئاگرەکەو، پیسبونی ژینگەو هەوا، عێراق هاوکاری تەکنیکی لە “کوەیت” ەوە وەرگرت بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، ئینجاش (200) ملیۆن دۆلاریان لە نۆژەنکردنەوەی بیرەکاندا خەرجکرد!
هەرێمی کوردستان و حیزبەکان ئەوەندەی سەرقاڵی گرفتە لاوەکییەکانن، سەرقاڵی هەمەچەشنەکردنی داهات، ڕێکخستنەوەی زیاتری داهات و پیاچونەوە بە پرۆسە نەوتییەکان بن. حکومەتی عێراق و دادگاکانی بەغدا ئەوەندەی سەرقاڵی هەڕەشەکردن بون لە سێکتەری نەوتی کوردستان، لەو ماوەیەدا بە دیالۆگ یاسایەکی نەوتیی گونجاویان بۆ عێراق دارچواندایە (تا ئێستا نییەتی) هەروەها سودیان لەو دەرفەتە وەربگرتایە کە نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانییدا لە ئاستێکی بەرزدایە، ئێستا ئەو خەڵکە لە شەقامەکان نە ئەنوستن! لە گرفتی کارەباو ژینگەیان بپرسییایە، هەروەک خۆپیشاندەرێک لەناو پەرلەمان بۆ میدیاکان ئەڵێت؛ بە هەموو تەمەنم لە شوێنی وا فێنکدا نە خەوتوم!
کۆتا “تێبینی”م، قسەیەکە، لەسەر ئەو تانانەی لەسەر ئێمە هەیە، وەک ئەوەی لە نێوان مەکسیک و ساندیاگۆدا ماددەی هۆشبەرمان گواستبێتەوە، تۆمەتبارین کە بەرگری لە نەوتی کوردستان ئەکەین! ئەی بێگومان (ئەی تەبعەن) بەرگری لە نەوت و لە کوردستان و لە ئێوەش ئەکەم، بەرمیلێک نەوت لە قووڵایی زەویدا (60- 100) ملیۆن ساڵی ئەوێت تا لەو خەزانەدا پێک دێت، چۆن بیخەینە ژێر دەستی هێزە وەلائیەکانی عێراق؟ ئەوە کێ یە چەکە بەهێزەکەی دەستی خۆی ئەدات بەدەست نەیارەکانییەوە!؟ ئەوەی سەیرە! خەڵکانێک ئەم قسانە ئەکەن کە خولێک و دووان بە دەنگی خەڵک لە پەرلەمانەکاندا بوون بە ملیارەها سودمەند بون و، دژی نەوت و کوردستانیش چۆنیان بۆ لواوە کردویانە، ئێمەش نەک مووچەو بودجە بەڵکو مافێکی سەرەتاییشمان لە داهاتی نەوتدا نەبووە. تەنانەت هاوڵاتییەکی ئاسایی-ناڕازی ڕەنگە مووچەیەکی لە حیزب یان حکومەتدا هەیە ئێمە ئەوەشمان نەبوەو نییە.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts