عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: عه‌بدوڵڵا زوهدی و چه‌ند دیمه‌نێکی دێرینی سلێمانی/ بەشی یەکەم.
دوای راپه‌رین رۆژێک له گه‌ڵ کاک به‌ختیاری مه‌لا عیزه‌ت ی هاوڕێم، سه‌ردانی ماڵی کاک عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د مه‌حمود ناسراو به عه‌بدوڵا زوهدی مان کرد له گه‌ڕه‌کی مامۆستایان، ئه‌و کاته نه‌خۆش بوو له‌سه‌ر کورسیه‌ک بوو، مامۆستا ئه‌نجومه‌ن کچی خزمه‌تی ده‌کرد.
عه‌بدوڵا زوهدی له ساڵی 1910له گه‌ڕه‌کی کانیسکان به ته‌نیشت مزگه‌وتی گه‌وره‌وه له دایک بووه. له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێک ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: برسێتی و سه‌فه‌ر به‌له‌ک و مه‌رگ.
ته‌مه‌نی 7 سا ڵ بوو، له کۆتایی 1917، ساڵی گرانییه گه‌وه‌ره‌که سه‌ری هه‌ڵدا، برسێتی و قات و قڕی، ته‌واوی شار‌و نیشتمان و جیهانی داگیر کردبوو. ئینگلیزه‌کان فهقیرخانهیهکیان له نزیک مزگه‌وتی گه‌وره له (دهبوهکه ) کرده‌وه، دهبوهکه هۆڵێکی گه‌وره بوو، له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا دروستکرا بوو، پێ یان ده‌وت دهبوهکه، سه‌ربازی عه‌سکه‌ری شه‌وان له‌و هۆڵه‌دا ده‌مانه‌وه.
له سهفهربهلهک جگه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سگیر ده‌کران، ده‌بران بۆ به‌ره‌ی چه‌نگه‌کان و بێ سه‌رو شوێن ده‌کرا ن. جارێکی تر که‌س روخساری نه‌ده‌بینییه‌وه. ده‌یان که‌س له برسا گیانیان سپارد، ده‌یان لاشه له‌نێو ماڵ و گه‌ڕه‌ک و سه‌رشه‌قام و کۆڵانه‌کان و ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌که‌وت.
له 1918-1914 له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، سوپای داگیرکه‌ر و شه‌پۆلی برسێتی و قاتوقڕی و چه‌ندان نه‌خۆشی جۆراوجۆریان له گه‌ڵ خۆیدا هێنا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌حمودی باپیری عه‌بدوڵا زوهدی سه‌رکاری زه‌وییه‌کانی شێخ مه‌حمودی ده‌کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نم زۆر که‌م بوو، زیاتر جۆیان ده‌کرد به ئارد،
خه‌ڵک له برسا په‌نایان ده‌برده به‌ر سه‌ربڕینی که‌ر و ئه‌سپ و ده‌یانخوارد، له شکری ده‌وڵه‌تی عوسمانی دزو تاڵان چی بوو، ده‌ستیان به هه‌رشێک بگهیشتیایه وه‌ک رهوه کوله رایاندهماڵی.
که‌ریمی عه‌له‌که فهقیرخانهیهکی لای ئاشی عه‌له‌تریکه‌که کرده‌وه، نان و خواردنی ده‌به‌خشی به نه‌داران و خه‌ڵک ژیانی سه‌دان که‌سی له چنگی تارمایی برسێتی و مه‌رگ ده‌ربازکرد، ئه‌و کاره به‌خشنده‌یه‌ی عه‌له‌که باڵاترین هه‌ڵوێستی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بوو، پیرۆزترین لاپه‌ره‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی و شکۆمه‌ندیی و مه‌زنی یه.
چه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندی چاوچنۆک و ره‌زیل و پیسکه‌و به‌رچاو ته‌نگ، خاوه‌نی هیچ هه‌ست به خشندهییهک و هه‌ڵویست نه‌بوون، خۆیان و سه‌روه‌ته‌که‌یان مردن، به‌ڵام که‌ریمی عه‌له‌که وه‌ک کرده‌وه‌کانی وه‌ک به‌خشنده‌ییه‌کانی وه‌ک هه‌ڵوێسته‌کانی زیندون.
ئینگلیزه‌کان بۆ یه‌که‌م جار، له ساڵی 1919 قوتابخانه‌یان کرده‌وه، محه‌مه‌دی باوکی عه‌بدوڵا زوهدی بوو به مامۆستا له‌گه‌ڵ ساڵح قه‌فتان، شێخ ئه‌وره‌حمان، سه‌عید کابان، ره‌شیده فه‌نی کابان، عه‌بدوڵڵا زوهدیش چووه قوتابخانه، وانه‌ی کوردی و عه‌ره‌بی ده‌خوێند، له پۆلی دووه‌مدا وانه‌ی ئینگلیزیان خوێند، تا پۆلی پێنجه‌میان خوێند، ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌نیا وانه‌ی کوردی دەخوێندرا، دواتر ناهیده سه‌لام و فاتمه ساڵح قه‌فتان بوون به مامۆستا، دواتر بوون به به‌ڕێوه‌به‌ر.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts