عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: عه‌بدوڵڵا زوهدی و چه‌ند دیمه‌نێکی دێرینی سلێمانی/ بەشی کۆتایی.
زوهدی و خانه‌واده‌یه‌کی نمونه‌یی
له 1924دا ئینگلیزه‌کان شاری سلێـمانیان چۆڵ کرد، شێخ مه‌حمود و هێزه‌که‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سلێمانی. هاوینه‌که‌ی فرۆکەی جه‌نگی ئینگلیزه‌کان شاری سلێمانی یان بۆردومان کرد. خانوه‌که‌ی ماڵی عه‌بدوڵا زوهدی له ته‌نیشت ده‌رگا بچکۆله‌که‌ی مزگه‌وتی گه‌وره بوو، به بۆردومانی فرۆکه‌کان ته‌ختکرا، ئه‌و ساته ئه‌وان له که‌رکوک بوون.
محه‌مه‌د مه‌حمودی باوکی عه‌بدوڵڵا زهدی له گه‌ڵ عه‌بدوڵا زهدی، چه‌ند مامۆستایه‌کی سلێمانی چوون بۆ خولی نوێی مامۆستایان له به‌غداد، ئه‌و خوله دوو مانگ به‌رده‌وام بوو، دواتر محه‌مه‌دی باوکی عه‌بدوڵا زهدی له شه‌قڵاوه دامه‌زرا. عه‌بدوڵا زوهدیش رۆژانه له دوکانی قۆنهرچیهک ئیشی ده‌کرد.
له ساڵی 1931 دا عه‌بدوڵا زوهدی دوکانی قۆنهرهچێتی له گه‌راجه‌که‌ی سه‌ید نوری نه‌قیب به‌رامبه‌ر سینه‌ما سیروان دانا، له به‌غداده‌وه قۆنه‌ره‌کانی بۆ سڵمانی ده‌هێنا بۆ فرۆشتن، له‌ساڵی 1933خاتو فاتمه‌خانی کچی حه‌مه عه‌لی خه‌ڵکی بانه‌ی خواست و بوو به هاوسه‌ری، خانه‌واده‌ی حه‌مه عه‌لی بانه‌یی له کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا روویان کردبووه سلێمانی، فاتمه له 1919 له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام له‌دایک بووه.
له خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵڵا زهدی ئه‌م که‌سێتی یانه رۆڵی دیاریان هه‌بووه:
1- سه‌ردار عه‌بدوڵا زوهدی ده‌رچوی هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غداد بوو، له ئه‌مه‌ریکا سه‌رقاڵی کاری هونه‌ره.
2- سه‌رچڵ عه‌بدوڵا زوهدی ده‌رچوی کۆلێجی پزیشکی به‌ریتانیا بوو، له جده‌ی سعودیه.
3- به‌ختیار دهڕچوی کۆلێجی ئه‌ندازیاری زانکۆی به‌سره‌یه، سه‌رقاڵی کاری ئه‌ندازیارییه له سان فرانسکۆ.
4- ئه‌نجومه‌ن عه‌بدوڵا زوهدی مامۆستا بوو. یه‌کێک بوو له ژنه تێکۆشه‌ره خاوه‌ن هه‌ڵوێسته دیاره‌کان، رۆڵی گرنگی هه‌بووه له رێکخستنه‌کانی ئهوسهردەمی په‌نجا و شه‌سته‌کانی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد.
5- رووناک عه‌بدوڵا زوهدی مدریس بوو، له ساڵی 1967به بووکی گوێزرایه‌وه بۆ له‌نده‌ن، بوو به هاوسه‌ری عارف محه‌مه‌د عه‌لی، دوای سێ مانگ له‌وێ دوا هه‌ناسه‌ی سپاردو ته‌رمه‌که‌یان هێنایه‌وه‌و له گردی سه‌یوان به خاکیان سپارد.
له ساڵی 1934-1935 عه‌بدوڵا زهدی دوکانی پێڵاودرویی له سلێمانی دانا، ئه‌م پارچه تابلۆیه له سه‌ر دوکانه‌که‌ی هه‌ڵواسرابوو:
پێڵاوی چاک ده‌دورێ ئه‌م دوکانه
بۆ شاگردانی مه‌کته‌ب نرخ هه‌رزانه
عه‌بدوڵڵا زهدی خاوه‌ن دوکانه
له رێی نیشتمان سه‌ر به قوربانه.
سه‌رچاوه و په‌راوێز:
دیدارێک له گه‌ڵ عه‌بدوڵا زوهدی، دوای راپه‌رین.
* ئه‌نجومه‌ن عه‌بدوڵا زوهدی، مامۆستا بووه له مه‌رگه، دووساڵ مامۆستای وه‌رزش بووه له ئاماده‌ی سلێمانی، له 1958-1959سه‌رپه‌رشتیاری وه‌رزشی بووه، سه‌رپه‌رشتی وه‌رزشی هه‌موو قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ناو شاری سلێمانی کردوه. زه‌کیه ره‌شید محه‌مه‌د ئه‌مین، بزوتنه‌وه‌ی کچانی کورد له سلێمانی، چاپخانه‌ی بینایی، 2012،ل61.
وێنه‌که: به‌رێز مامۆستا ئه‌نجومه‌ن عه‌بدوڵا زوهدی.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts