شەماڵ مامزادە بۆکانی: نهێنی ڕووداوەکانی ئەمڕۆی عێراق.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ململانێی نێوان دووباڵی شیعی لە بەغدا و بە گشتی لە عێراقدا، گرێدراوی، بووژانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئەمریکا و ئێرانە بۆ چۆنیەتی دەسەڵاتی بەرێوەبەرییی هاوبەش لە دوا رۆژدا لە نیوان خۆیاندا.
ئاژاوەکەش کاری ئێرانە بۆ بەلاڕێدابردنی یارییەکە، بۆ ئەوەی هاتنە سەرخەتی وڵاتان بۆ دوو باڵی شیعی رەنگدانەوەی کەمتر دەبێت تا باڵی سوننەو شیعە، چونکە کۆمەڵگەی جیهانی دەزانێت، مەرجەعییەت لە شیعەدا دەتوانێت چارەساز بێت بۆ شیعە. ئەوەش ویستی ڕووسیایە، چونکە بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، لە ژێر دەسەڵات و بڕیاری ڕووسیا دایە.
هاوکات داواکاریی ئێران بۆ ئاڵ و گۆڕی کەسایەتییە دەستبەسەرکراوەکان لە نێوان دو وڵاتدا، دەگەرێتەوە بۆ ویستی ئازاد کردنی ئەو کەسایەتییە سیاسیی و ئایینی و سەربازیی و تیرۆریستانەی ئێران لە ناوچەدا کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕاگیراون و بەشێکیشن لە پرۆسەی پەرەپێدانی ئیسلامی سیاسی لە ناو خاکی رۆژهەڵات و باشووو ر و رۆژئاوای کوردستاندا و بە گشتی لە ناوچەکەدا. چونکە پرۆسەی لە خشتەبردنی بیری نوێگەرایی مافخوازی نەتەوەیی بە دوو ڕەوتی شیعیزم و وەهابییەت بەرێوەیە بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە.
رووسیا پاڵپشتی ڕەوتی شیعیزمی ولایەتی فیقهی 12 ئیمامییەو ئەمریکاش لە رەوتی وەهابییەتدا بەرژەوەندیی خۆی دەبینێتەوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت