عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: زنجیره‌یه‌ک تراژیدیا/ بەشی دووەم.
بیره‌وه‌ریی 20ساڵەی ویستگه جیاجیاکانی ژیانی منداڵی و گه‌نجی سالار باسیرهیی له گه‌ڕه‌کی شێخان و قوتابخانه‌ی بێکه‌س و کۆڵان و بازاڕ‌و شه‌قامه‌کانی شار و سه‌رای سلێمانی به جۆرێک رۆح و هه‌ست و نه‌ستی داگیر کردووه، به هیچ زوڵم و غه‌درێک نه کاڵ ده‌بێته‌وه، ناسڕێته‌وه.
ئه‌و له رۆژهه‌ڵات و باشووری نیشتمانه‌که‌ی به بێگانه دانراوه، خاوه‌نی هیچ ناسنامه‌یه‌ک نییه، له عێراق ده‌ریان ده‌که‌ن و پیان ده‌ڵێن: ئێوه ئێرانین.
له ئێرانیش پێیان ده‌ڵێن: ئێره خاکی ئێوه نییه ئێوه عێراقین.
بێ شوناسنامه، بێ ناونیشان، بێ خاک، بێ نیشتمان. به به‌رده‌وامی له ژێر چادێری و بیانووی ئه‌من و ئیستخبارات دابوون، ده‌یان ترساندن، سه‌رانه‌یان لێ وهدهگرتن.
سالار به‌رۆژ له گه‌ڵ باوکی‌دا کاری ده‌کرد، به‌شه‌ویش له ناوه‌ندی سبعه نیسان ده‌یخوێند، لهوێدهسگیری ده‌که‌ن و له فرقه‌ی ئه‌منی سلێمانی زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونیان ده‌دا.
سالار بێزاربوو له‌و هه‌موو سته‌مه، ده‌یزانی بێ ناسنامه له نیشتمانه‌که‌یدا، مافی هاوڵاتی نییه، ناتوانێ بخوێنێ، به ئاسووده‌یی بژیی، له به‌هاری 1976 رووی کرده باڵوێزخانه‌ی ئێران له به‌غداد، شوناسنامه ئێرانیه‌که‌ی پێدان، داوای پاساپۆرتی کرد، دوای ره‌زامه‌ندی باوکیان لێ کرد، ئه‌ویش وتی: هه‌ژده ساڵ زیاترم، خۆم مافی بڕیاری چاره‌نووسی ژیانم ده‌ده‌م. پاساپۆرتی ئێرانی یان بۆ کرد، رووی کرده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (سه‌فه‌رو جنسیه )ی سلێمانی، له‌وێ پێی راگه‌یاندن:
ده‌یه‌وێت له عێراقه‌وه رووبکاته ده‌ره‌وه. مۆرێکیان له پاساپۆرتهکهیدا، له‌سه‌ر پاساپۆرتهکهی نووسرا: ده‌بێت له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا عێراق به‌جێ بهێڵێت و پاشگه‌ز بوونه‌وه نییه.
له باڵوێزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای فیزه‌ی کرد، پیان وت: به‌م پاساپۆرته بێ فیزه، ده‌توانیت گه‌شتی رۆژئاوا بکه‌یت. سالار له مانگی 10ی1976 رووی کرده‌وه به‌غداد ، تکتکی فرۆکه‌ی به داشکانه‌وه به یست و چوار دینار‌و سه‌د فلس کڕی، رووی کرده ئه‌ڵمانیا. فرکهکه به‌ره‌و رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا به‌رێکه‌وت، له‌ویوه به‌ره‌وشاری فرانکفۆرت، ههوروباران بوو ڕووی کرده شاری ماربۆرگ، دواتر به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر رووی کرده خوارووی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی له بنکه‌ی په‌ناهنده‌کان له شارۆچکه‌ی تسیرین دۆرف له هه‌رێمی باڤاریا خۆی ته‌سلیم بکات.
ئه‌و رۆژه هه‌ینی بوو، رووی کرده خاچی سوور له شاری (نورێنبێرگ )، شه‌وه‌که‌ی بۆ ته‌نیایی و نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری له‌م وڵات بۆ ئه‌و وڵات، له‌م شاره‌وه بۆ ئه‌وشار، فرمێسکی نامۆیی و ته‌نیایی هه‌ڵڕشت.
دووشه‌مه دواکاری پهناههندهییهکهی پێشکه‌ش کرد، دوای هه‌فته‌ک له گه‌ڵ چه‌ند په‌ناهه‌نده‌یه‌ک بران بۆ شاری (دۆرتموند ) له هه‌رێمی نۆردراین ڤێستیڤاڵن دواتر گویزرایه‌وه بۆ ناوچه‌ی کرۆیتستالی سه‌ر به شاری زیگن له که‌ڵ کوڕێکی پۆڵینا برانه شوقیهکهوه، ته‌نیایی و بێکه‌سیی و دوور له هاوڕێ و که‌س و کار‌و نه‌زانینی زمان و نه شاره‌زایی و بێکاریی، ئازاری ناخی سالاری دا.
دواترله گه‌ڵ 8 که‌سی ئه‌ڵمانی له خانوویه‌کی کۆنی سێ نهۆمدا گیرسایه‌وه. به‌ره به‌ره فێریی زمانی ئه‌ڵمانی بوو. دوای ساڵێک له 1980 گوێزرایه‌وه بۆ مالێک له ناوشار، له کارگه‌یه‌کی بیناو دانانی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی خانوو، فێری کاری قورس و له‌حم چێتی بوو.
خوێنکاری زانکۆ بوو له‌پشووی هاویندا له کارگه‌کاندا کاری ده‌کرد، ئه‌و بارودۆخه دژوارانه سالاری به جۆرێک که‌سێتی ئه‌وی دارشت بوو به چه‌پێکی دیموکرات.
بێ کۆرسی زمان خۆی فێری زمانی ئه‌ڵمانی کرد، دوایی دووساڵ به تاقی کردنه‌وه‌ی خاریجی، پۆلی 12 ی دواناوه‌ندی شه‌وانی له شاری بۆن ته‌واو کرد، له‌به‌ر که‌می پاره کاری له کارگه‌ی ماسی و گیان له‌به‌رانی ئاویی ده‌کرد.
دواتر بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس و ماسته‌ری له بواری زانستی سیاسیی و کۆمه‌ڵناسی و راگه‌یاندن له زانکۆی ماربۆرگ/ ئه‌لمانیا/ هه‌رێمی هێسن وه‌رگرت، بۆ ساڵێک له زانکۆی ماربۆرگ وانه‌ی وتوه‌ته‌وه.
له 2003 بڕوانامه‌ی دکتۆرای له بواری زانستی سیاسیی له زانکۆی ڤۆپهرتال/ ئه‌ڵمانیا وه‌رگرت. دکتۆراکه‌ی بریتی بوو ( له سیسته‌می سیاسی به‌عس له عێراق،هۆکاره‌کانی سه‌قامگیری و داڕمانی سیسته‌مه‌که).
بۆ خوێندنی زانکۆ‌و ماسته‌ر، حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا درهماڵهو بژێوی ژیان و کرێ خانووی و بیمه‌ی ته‌ندروستی و هاتوچۆی ناوشاریان بۆ دابین کردبوو.
دواتر سالار له ئه‌ڵمانیاوه گهرهیهوه بۆ زانکۆی سلێمانی، بوو به‌مامۆستا له کولیژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان و کۆلیژی سیاسیه‌کانی ئێواران، 5 ساڵ جێگری راگری کۆلیژیزانسته سیاسیه‌کانی ئێواران بوو.
له به‌ر که‌می موچه‌که‌ی شه‌وان له سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی راگریهتیهکهی له به‌شی زانسته سیاسیه‌کانی ئێواران ده‌نوست، دواتر بوو به پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، دوای ره‌نج و ماندووبوونێکی بێ سنوور پله‌ی پڕۆفیسۆری له بواری زانسته سیاسییه‌کان به‌ده‌ست هێنا.
دکتۆر سالار باسه‌ڕه له بیره‌وه‌رییه‌که‌یدا، ده‌یان دیارده‌ی سلبی زانکۆی شاره‌که‌ی وڵاته‌که‌ی خستوه‌ته روو وه‌ک: دووروویی و پاشقول گرتن و مل شكاندن و به‌حیزبی کردنی کۆمه‌ڵگه‌و زانکۆ و کلتوورو سیسته‌مه سیاسییه‌که‌و که‌می موچه. جارێکی تر دکتۆر سالار باسیره به ناچاری و دڵشکانه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وروپا.
مرۆڤ له ته‌مه‌نی هه‌ڵکشاندا له تاراوگه به جۆرێک روو به رووی نامۆیی ده‌بێته‌وه له نیشتمانه‌که‌یدا هه‌ست به ئاسوده‌یی ناکات، له تاراوگه‌ش هه‌ست به غه‌ریبی ده‌کات، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا روو له تاراوگه ده‌که‌ن، له نێوان دوو کلتوورو دوو جیهاندا، رووبه‌رووی شۆکی که‌لتووری ده‌بێته‌وه، نه ئه‌و وڵاته نوێیه به‌هی خۆده‌زانێت، له دووری نیشتمانیشدا به رۆح نامۆده‌بن، به جه‌سته‌و رۆح هه‌ست به ون بوون ده‌که‌ن، له نێوان یاده‌وه‌رییه‌کانی نیشتمان و ژیانی نامۆی تاراوگه‌دا، به‌دوای خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، توشی بێزاری و خه‌مۆکی و بێ هیوایی ده‌بن، زۆرجار له رووی ده‌رونییه‌وه تێک ده‌چێت، کۆتایی به ژیانی خۆیان دێنێن.
سه‌رچاوه :
خوێندنه‌وه بۆ کتێبی ( ژیانی من له نێوان به‌رداشی نیشتمان و تاراوگه )، له نوسینی دکتۆر سالار باسیره، بیره‌وه‌ری، له دیزاینی ئومێد محه‌مه‌د، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی چوار چرا، تیراژی 500دانه .