ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی: میدیای كوردی و ئاراسته خراپه‌كانی.
هه‌مووان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن، كه میدیا بایه‌خ و كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له‌ناو ژیاندا، بۆیه ئه‌م كاریگه‌رییه، نابێ هه‌روا به سانایی و ساده‌یی نادیده بگیرێت، چونكه میدیا ده‌توانێ ڕۆڵبگێرێت، له به‌دیهێنانی ئامانج و مه‌به‌ستی دیاریكراودا، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجه پیرۆز بێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له گۆڕه‌پانی ڕامیاری و كۆمهلاَیهتی هه‌رێمی كوردستان، ده‌گوزه‌رێت، مایه‌ی نیگه‌رانییه، به‌تایبه‌ت دۆخی میدیا، چونكه میدیا كاتێ ئه‌بێته به‌شێكی گرنگ له ئه‌جێندای دهسهلاَتداران و به پێی ویستی ئه‌وان ئاراسته ده‌كرێ، له‌و كاته‌دا خه‌ونی خزمه‌تكردن و ئامانجی گشتی كه هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و گه‌یاندنی زانیاری دروسته به زۆرینه، ئه‌و ئامانجه له‌ده‌ست ئه‌دات و ئه‌چێته خزمه‌تی توێژێكی بچووكی مشه‌خۆر، كه دهسهلاَتدارانن، له دنیادا هه‌روابووه، ده‌سته‌ی سه‌رده‌ست و دهسهلاَتداران، ئامانجێكیان هه‌یه، ئه‌ویش له‌خشته‌بردنی خه‌ڵك و دێواندنی خۆیان، بۆ مه‌به‌ستی مانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به ئامانجه‌كانیان، ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، كاتێ بتوانن له ڕێگه‌ی میدیاوه چی‌یان بوێت، پێی بگه‌ن، له‌م ڕوه‌وه، جێم مۆریسۆن ده‌ڵێ : (هه‌ركه‌سێك، كۆنتڕۆڵی میدیا بكات، كۆنتڕۆڵی عه‌قڵی خه‌ڵك ده‌كات).
هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، كه‌وتنه په‌نابردن بۆ ئه‌م بیردۆزه، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه كه میدیایه، كۆنترۆڵی عه‌قڵی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن، ئه‌ویش به كڕینی ده‌یان و سه‌دان نوسه‌رو ڕۆژنامه نوس و خستنه گه‌ڕی داهاتێكی بێ‌شومار بۆیان، تا ئه‌وان دهستهمۆو ڕامبكهن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه میدیاكان بخه‌نه خزمه‌تی ئامانجه‌كانیان، ئه‌و كاتانه‌ی میدیا، سه‌ربه‌خۆیانه‌و ئازادانه كار ده‌كات و ڕۆڵی باشی خۆی ده‌بینێت، ڕاستیه‌كان ده‌خاته به‌رچاوو هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌بێته‌وه و ماف بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه وه‌رگرتنی زانیاری به‌پێی یاسا مافی هه‌موو ئه‌وانه‌یه ده‌یانه‌وه‌ێت پێی بگه‌ن و به‌ده‌ستی بێنن، له‌و كاته‌دا میدیا و سۆشیال‌میدیا ده‌بنه هۆكاری به‌دیهێنانی ئامانجی خه‌ڵك، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌یه، كه‌سێكی وه‌ك مارك مهكینۆن، ده‌ڵێ: (ته‌كنه‌لۆژیاو سۆشیال‌میدیا، ده‌سه‌ڵاتیان بۆخه‌ڵك هێناوه‌ته‌وه).
له‌ئێستادا جێی داخ‌و نیگه‌رانیه، ده‌سه‌ڵات به پیلان كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌و پێچه‌وانه‌ی كردۆته‌وه، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌هۆی داهاتی گشتی و قۆرخكاری، له‌خه‌ڵك زهوتكردووهو بۆخۆیانیان بردووه، كاتێ ده‌سه‌ڵاتداران میدیا ده‌خه‌نه خزمه‌تی خۆیان، چی‌یان بوێ و چۆنیان بوێ، وا بهگهڕیدهخهن، سۆشیال‌میدیا به‌شێكی گرنگی میدیای له‌مڕۆدا داگیركردوه كه ئه‌ویش زۆربه‌ی زۆری له‌لایه‌ن دهسهلاَتهوه ئاراسته ده‌كرێت، هه‌ندێ ڕاپۆرت و به‌دواداچوون ده‌كات، مرۆڤ توشی شۆك ده‌كات، له‌م ماوه‌یه‌دا ڕاپۆرتێكم به‌رچاوكه‌وت، باسی گریانی سه‌ركرده‌كانی ده‌كرد، هه‌ركه‌س ئه‌وه‌ی بینیبێت، توشی ڕامان و سه‌رسوڕمان ده‌بێت، له‌و ڕاپۆرته‌دا، واهه‌ست ده‌كه‌یت، سه‌ركرده‌كان مرۆڤ نه‌بن و بونه‌وه‌رێكی جیاواز بن، هه‌ست و سۆزیان نه‌بێت و سه‌رماو گه‌رماو ناخۆشی و نه‌خۆشی یه‌خه‌یان نه‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌و نامۆیه شتی له‌و جۆره هه‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی له‌خشته‌بردن و دێواندن، له‌پێناو مه‌به‌ستێكی نامۆ‌و نائاسایی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، كه بینه‌رو گوێگر والێده‌كات، بهتامهزرۆو تاسوقه‌وه، ئه‌و نه‌هێنیه بزانێت، كه بۆچی ئاسایی نیه، سه‌ركرده‌كان بگرین؟ ئایا ئه‌وانیش مرۆڤ نین؟
پێویسته خه‌ڵكانی دڵسۆز‌و نیشتمان په‌روه‌ر، به‌وریای مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میدیا بكه‌ن و نه‌هێڵن، به‌جۆرێك ئاراسته بكرێت، پاشه‌كشه به خه‌ونی گه‌وره‌و ئامانجی پیرۆز بێنێت، ئه‌ویش به دروستكردنی میدیایه‌كی به‌هێزی ڕاستگۆ‌و دوور له پاشكۆی حیزبه‌كان، به‌تایبه‌ت دهسهلاَتداران، هه‌ركاتێك ئه‌مه به‌دیهات و بونیاتنرا، خه‌ڵك له بینینی دوو ئاراسته‌كه( میدیای راستگۆهو ڕاشكاو) و (میدیای درۆ‌و چه‌واشه‌كار) ڕاستی ده‌بینێت.
له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌لێكسیس ئۆهانیان ده‌ڵێت: ( دیسپلینی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌ده‌یت، سۆشیال‌میدیا كاته‌كانت بدزێت).
ئه‌وه‌ی باسمانكرد، به‌شێكی كه‌مه له‌و گرفتانه‌ی ڕۆژانه له‌ناو میدیای كوردیدا به مه‌به‌ست ئاراسته ده‌كرێت و ده‌بێته به‌شێكی گرنگ، له ئامانجی ده‌سەڵاتداران، بۆ مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌و شێوهازهی گه‌ره‌كیانه.