عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: زنجیره‌یه‌ک تراژیدیا/ بەشی سێیەم.
میدیا‌و سیاسه‌ت
دکتۆر سالار باسیره ده‌مێک بوو عاشقی نووسین و کاری رۆژنامه‌وانی بوو، ده‌یزانی میدیا‌و سیاسه‌ت ته‌واوکه‌ری یه‌کترین، له ئه‌ڵمانیا سه‌قاڵی تۆمارکردنی کار‌و چالاکیییه جیاجیاکانی ره‌وه‌ندی کوردی بوو، ده‌یان وێنه‌ی ئه‌و زنجیره چالاکیانه‌ی لای خۆی ئه‌رشیف کردووه، ئه‌و کاته‌ی خوێنکاری زانکۆ بوو له ئه‌ڵمانیا،کۆرسی رۆژنامه‌وانی خوێند، بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌کپکراوه‌کانی ناخی خۆی و خانه‌واده‌که‌ی و شاره‌که‌ی و نیشتمانه‌که‌ی تۆمار بکات.
له ئه‌ڵمانیا نوسین و کاره رۆژنامه‌وانیه‌کانی بڵاو کردووه، وتاره‌کانی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کوردستانی نوێ و ئاڵای ئازادی و سایته ئه‌لکترۆنیه‌کان بڵاو ده‌کرده‌وه.
وتاری له زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه وه‌رده‌گێڕایه سه‌ر زمانی کوردی و به‌زمانی ئه‌ڵمانی وتاری بڵاوده کرده‌وه، به ناوی ( کوردستان گۆیته )، واتا ( کوردستانی ئه‌مڕۆ)، بوو به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤارێکی ئه‌ڵمانی، چه‌ند کتێبێکی ئه‌کادیمی نوسیووه‌و چاپ و بڵاوی کردوه‌ته‌وه.
مۆزه‌خانه‌ی شۆرش
دکتۆر سالار باسیره له گه‌شتێکی دا له کوبا، مۆزخانه‌ی شۆڕشی، شۆڕشی کوبای سه‌ده‌می گیڤاراو فیدڵا کاسترۆی دژ به رژێمی باتیستا له هاڤانای پایته‌خت بینی، توشی تێڕامان بوو.
ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی دورگه‌ی کۆباوه ده‌ست پێ ده‌کات، دانیشتوانه‌که‌ی به ره‌چه‌ڵه‌ک هنده‌سووره‌کانن، به‌راو وشوانی و به قۆناغی کشتوکاڵیدا رۆیشتوون، ژیانیان له‌و شوێنانه له‌سه‌ر ده‌ریا بووه، بۆیه پێیان ده‌وترێ هنده سووره‌کان، ره‌نگی پێستیان سووره.
دکتۆر ساڵار له‌وێ هه‌ردوو ئه‌سپه‌که‌ی جیڤاراو فیدڵ کاسترۆی به مۆمیاکراوی بینی، تفه‌نگه‌که‌ی جیڤاراو کراسه خوێناوییه‌که‌ی له ناو شوشه دانرابوون، ئه‌و ئامێر‌و که‌ره‌سته چاپه‌مه‌نیانه‌ی شۆڕ‌شیان له‌وێ دانابوو.
دکتۆر ساڵار ئاماژه‌ی به‌وه کردوه: کوردیش پێویستی به مۆزه‌خانه‌یه‌کی مێژووی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وا گه‌وره هه‌یه، هه‌موو ئه‌و ئامێر‌و که‌ره‌سته‌و که‌ل و په‌لانه‌ی شۆڕشی رزگاریخوازی کورد دوور له مۆرکی حیزبێکی دیاریکراوی تیا دابنرێ.
په‌ناهه‌نده‌یی
له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و کۆماری، مافی هاوڵاتی بوون به خانه‌واده‌ی دکتۆر ساڵار باسیره نه‌دراوه، دوای راپه‌ڕین و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام، حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یویستووه کێشه‌ی ئه‌م خانه‌واده‌یه چاره‌سه بکات.
به‌ڵام حیزبه سیاسییه‌کانی کورددستان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان به هه‌زاران هاوڵاتی کوردی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا داوه، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان پێ بده‌ن.
له1976دا ئه‌ڵمانیاش په‌ناهه‌ندییان به سالار نه‌ده‌دا و پیان ده‌وت: تۆ له عێراق ژیاویت، کێشه‌ت له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاته‌که‌تا هه‌بووه، تۆ خاوه‌نی ناسنامه‌ی ئێرانیت، ده‌توانیت بچیته ئێران و بژیت، له‌وێ هیچ كێشه‌یه‌کت نییه.
سالار یه‌که‌مجار نه‌یزانی، خۆی وه‌ک کوردی عێراق بناسانایه، نه‌ک وه‌ک ئێرانی، بۆ ئه‌وه‌ی داوای په‌ناهه‌نده‌ییه‌که‌ی ره‌د نه‌کرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ناسنامه‌ی عێراقی نه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه داواکارییه‌که‌ی قبوڵ نه‌کرا.
دوای روخانی شای ئێران و ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له نێوان کورد‌و رژێمی ئیسلامی‌دا هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له ئێران، جارێکی تر داوای په‌ناهه‌نده‌که‌ی دکتۆر ساڵار ره‌تکرایه‌وه.
به‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی هاوڕێ ئه‌ڵمانییه‌کانی له رێکخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه‌بوو، پارێزه‌ریان بۆگرت له کاتی جه‌نگی عێراق – ئێران‌دا، جه‌نگ کوردستانی گرته‌وه، دوای 9 مانگ داوای دووجار داوکاری و 4 ساڵ چاوه‌ڕوانی مافی په‌ناهه‌ندییان پێدا . ئێستا دکتۆر سالار باسیره خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی و هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئێرانه. دوای 17 ساڵ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی پێدرا.
وه‌رگێڕان
دکتۆر سالار باسیره کاری وه‌رگێڕانی بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی له زمانی کوردی و عه‌ره‌بییه‌وه بۆ زمانی ئه‌ڵمانی کردووه، بۆ ئه‌مه‌ش له (دادگاکان و به‌ندیخانه و پۆلیس و نه‌خۆشخانه ده‌رونییه‌کان و فڕۆکه‌خانه و بواری خێزان و په‌ناهه‌نده‌دا )کاری کردووه.
چه‌ندان تراژیدیای بینیووه و ئه‌زموونێکی فراونتری لا به‌رجه‌سته بووه، له‌سه‌ر ئاستی ( یاسایی، سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تی،که‌لتوریی، ده‌رونیی، دیارده‌ی داب و نه‌ریته‌کان).
هیچ كاتێ زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژیی له‌و بوارانه‌دا نه‌بینیوه به‌رامبه‌ر تاوانبار، به میتۆدی تایبه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتیان بۆ ده‌رخستنی راسییه‌کان ده‌کرد.
شه‌وێک دکتۆر سالاریان بۆ وه‌گێڕان له زیندانێکی شاری دوسبورگ بانگ کرد، له‌و کاته‌دا کوڕێکی باڵا به‌رزی چوارشانه‌ی بینی له ژوورێکی زیندانه‌که‌دا، هه‌ناسه‌ی توند ببوو هاواری ده‌کرد، به خێرایی به‌ناو ژووره‌که‌دا هاتووچۆی ده‌کرد، باری ده‌روونی زۆر خراپ بوو، له پۆلیسه‌که‌ی پرسی: ئه‌وه کێیه؟
وتی : ئه‌وه کورده و په‌که‌که‌یه، ئه‌مڕۆ شه‌قامێکی سه‌ره‌کیان وه‌ک پڕۆته‌سستۆیه‌ک به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا داخستووه.
دکتۆر سالار وتی: ئێوه ئه‌م کوڕه‌تان بۆ به‌م بارودۆخه گه‌یاندووه، گه‌ر ئێستا ئوتۆمۆبیلی فریاکه‌وتنی بۆ بانگ نه‌که‌ن، من سکاڵای یاسایتان له سه‌ر تۆمار ده‌که‌م، له میدیاکان بڵاوی ده‌که‌مه‌وه. دواتر کوڕه‌که‌یان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌رمانیان له ده‌ماری خوێنه‌وه بۆ ئه‌عسابه‌که‌ی و باره نائاساییه‌که‌ی تێکرد.
یادی هاوڕێ
دوای 43ساڵ دکتۆر ساڵار باسیره له ئه‌وروپا گه‌ڕایه‌وه به دیداری هه‌ردوو هاوڕێی منداڵی نه‌وزادی خه‌لیفه ره‌شیدی که‌بابچی و جه‌زای وه‌ستا که‌ریم شاد بووه وه، له ئوتێل سلێمانی پاڵاس دانیشتنێکیان رێکخست، لاپه‌ره‌ی زۆر یاده‌وه‌رییان هه‌ڵدایه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ک جه‌زای وه‌ستا که‌ریم کۆچی دوایی کرد، دکتۆر ساڵار باسیره‌و نه‌وزادی خه‌لیفه هه‌موو قه‌بری گۆڕستانه‌که‌یان ته‌ی کرد، ئارامگاکه‌ی جه‌زای هاوڕێیان بۆ نه‌دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه:
خوێندنه‌وه بۆ کتێبی ( ژیانی من له نێوان به‌رداشی نیشتمان و تاراوگه )، له نوسینی دکتۆر سالار باسیره، بیره‌وه‌ری، له دیزاینی ئومێد محه‌مه‌د، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی چوار چرا، تیراژی 500دانه
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts