عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: زنجیره یه‌ک تراژیدیا/ بەشی چوارەم و کۆتایی.
دابران
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر هاوڕێی خۆشه‌ویستی قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندی دکتۆر سالار باسیره، توانایه‌کی باشی هونه‌ری وێنه کێشانی هه‌بوو، سالاریشی فێری وێنه کێشان کرد، دوای ئه‌وه‌ی سالار باسیره رووی کرده ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌یدون به تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن له پاریزگاری سلێمانی له شه‌قامی مه‌وله‌وی، له گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تردا ده‌سگیرا ، له‌ساڵی 1977 له زیندانی موسڵ ئیعدام کرا، له دوایدا نوێنه‌ری ئه‌منی سلێمانی به که‌س و کاره‌یان راگه‌یاند: فه‌ره‌یدونی کوڕتان به هه‌ڵه ئیعدام کراوه.
دکتۆر سالار له تاراوگه زۆر تینووی ئه‌وه‌بوو رۆژێ له رۆژان بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی، فه‌ریدونی هاوڕێی ببینێ، پێکه‌وه وه‌ک جاران لاپه‌ڕه‌ی یاده‌وه‌ریی هاوڕێیه‌تی یان هه‌ڵبده‌نه‌وه وێنه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیانیان بکێشن، ئه‌و خه‌ونه‌یان وه‌ک ده‌یان خه‌ونی تر کوشت.
رزگار‌و تاوان
حه‌مه سووری به‌قاڵی باوکی و دایکی و سێ خوشکی و رزگاری برا بچوکی دکتۆر سالار له لایه‌ن ئه‌منی سلێمانییه‌وه ده‌سگیرکران و به‌ده‌ست به‌سه‌ری گویزرانهوه بۆ بەغداد و له‌وێوه ئاودیوی ئێران کران، لخرانه که‌مپی په‌نابه‌ران له (جه‌هروم )، به کافالهتی کوڕێکی خالی دکتۆر سالار توانیان رووبکه‌نه شاری مهاباد و له‌وێ نیشته‌جێ ببن.
رژێمی ئیسلامی ئێران رزگاریان له شاری مهاباد به تۆمه‌تی سیاسیی ده‌سگیر کرد، 6 مانگ له زیندانی سمنان ئهششکهنجهیاندا، دواتر ئازادیان کرد، به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونییه‌وه، رزگار به مێشک و ده‌روونێکی نائاسایی گه‌ڕایه‌وه بۆشاری مهاباد، له‌وێ ژیانی خانه‌واده‌که‌ی قورس‌تر و دژوارتر کرد و ژیانی هه‌موویانی رووبه‌رووی مه‌ترسی کرده‌وه.
رزگار له‌شاری مهاباتهوه بێ ناسنامه‌ی عێراقی گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق، ده‌سگیریان کرد له زیندانه‌کانی عێراق له ژێر زه‌بری ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی،مێشکیان ئاڵۆزتر‌و ده‌روونیان تێک و پێکداو به‌ریاندا، جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری مهاباد.
پێش چه‌ند سه‌عاتێک دایکی و باوکی و سێ خوشکی دکتۆر سالار خۆیان ئاماده‌کردبوو سه‌فه‌ر بکه‌ن بۆ تورکیا و له‌وێوه دکتۆر سالار بیانگه‌یه‌نێته ئه‌وروپا،رزگار پاساپۆرتی هه‌موویانی دڕاند، به چه‌قۆیه‌ک دایکی کوشت و خوشکێکی بریندار کرد، ئه‌وانی تر له تاوا له‌ده‌ستی هه‌ڵاتبوون.
دادگای ئێران حوکمی ئیعدامی بۆ رزگار ده‌رکرد، باوکی به ده‌روون نه‌خۆشی کوڕه‌که‌ی ده‌زانی، به‌و هه‌موو ئازاری جه‌رگ بڕینه‌وه لێی خۆش بو ، هه‌موویان گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق، رزگار جارێکی تر له زیندان توندکرا، باوکی به‌ده‌م خه‌م و ئازاره‌وه له‌سلێمانی ماڵئاوایی له‌ژیان کرد‌و له گردی سه‌یوان له سلێمانی به خاک سپێرا.
دوای راپه‌ڕین رزگار خرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌روونی و مێشک له به‌غداد، له‌وێ دووجار هه‌وڵی خۆکوشتنی دا، بۆ چاره‌سه‌ر دکتۆر سالارباسیره هه‌موو کاروباره‌کانی سه‌فه‌ری بۆ رزگاری برای کرد‌و گهیاندیە ئەڵمانیا، له‌وێ خرایه نه‌خۆشانه‌ی مێشک و ده‌روونی داخراو.
دکتۆر سالار باسیره سه‌ردانی رزگاری برای له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی کرد،کاتێ هێنایانه به‌رده‌می، دوو تراژیدیای و دوو دنیای ئازاری جیاوازی بینی، له‌لایه‌ک براکه‌ی بێتاوانه‌و قوربانی ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌للاده‌کانی زیندانی عێراق و ئێرانه، له‌لایه‌کی تره‌وه تاوانباره‌و دایکی میهره‌بان و خۆشهویستیهتهکهی کوشتووه.
دوای چه‌ند رۆژێک دکتۆر ساڵار رزگاری برای بینی له به‌رده‌م باخچه‌ی ماڵه‌که‌یاندا وه‌ستابوو، توشی شۆک بوو چۆن رزگار له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونیی داخراوه‌وه گه‌یشتوه‌ته ئێره، تیلی بۆ نه‌خۆشخانه‌کرد، پۆلیس رزگاریان برده‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، رزگار هه‌ره‌شه‌ی سه‌ربڕینی له دکتۆر سالاری برای ده‌کرد، له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به نه‌خۆشخانه‌که‌ی وتووه بواری مه‌ده‌ن رووبکاته ده‌ره‌وه.
دوای چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی، به هۆی ده‌رمانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو رزگار هێمن بوه‌وه، به‌ڵام له ناکاو باره دژواره ده‌رونیه‌که‌ی سه‌ری هه‌ڵده‌دایه‌وه، له ئه‌ڵمانیا شوێنێکیان بۆ دیاریکرد تیا بژی، دووخهنجهری دانابوو بۆ کوشتنی دکتۆر سالاری برای، رۆژێک له باڵه خانه‌یه‌کی به‌رزی شاری هامبوورگ له ئه‌ڵمانیا خۆی هه‌ڵدابووه خواره‌وه و مرد، له هامبوورگ به خاکیان سپارد.
دکتۆر سالار به پاساپۆرتی ئێرانی توانی خوشکه‌کانی بگه‌یه‌نێته دیمه‌شق، به‌قاچاخ بیانگه‌یه‌نێته ئه‌مستردام بۆ لای خوشکه‌که‌ی تریان.
مه‌رگی دکتۆر ئه‌حمه‌د
له‌مانگی 12ی 2013 ئه‌حمه‌دی برای له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی بۆماوه‌ی سێ هه‌فته بۆ گه‌شتێک روویان کرده وڵاتی مه‌کسیک، دوو رۆژ پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان،چه‌ته‌یه‌ک له ناو قه‌ره‌باڵغی بازاڕی پایته‌ختی ئه‌ووڵاته‌دا، په‌لاماری ملونکهی ملی هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌حمه‌دیدا و دوو گوله‌ی به ئه‌حمه‌ده‌وه ناو به خێرایی له ناو قه‌رباڵغی بازاڕه‌که‌دا، خۆێ ون کرد، ئه‌حمه‌د له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته دوا هه‌ناسه‌ی سپارد.
جێگری قونسوڵی ئه‌ڵمانیا له مه‌کسیک به‌ته‌له‌فون هه‌ست و ناخی دکتۆر سالار باسیره‌ی بریندار کرد‌و پێی وت: ئایا ته‌رمی براکه‌ت بسوتێنرێ و خۆڵه‌مێشه‌که‌ی له شوشه‌یه‌کدا بگه‌ڕێننه‌وه بۆلات، یا جه‌سته‌که‌ی بنێرنه‌وه. له 13. 1. 2014 له مه‌راسیمێکدا ته‌رمی ئه‌حمه‌دیان له گۆڕستانێکی شاری دوسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا به خاک سپارد.
کرۆنا
خه‌سره‌وی برای دکتۆر سالار باسیره له ئه‌ڵمانیا توشی نه‌خۆشی کرۆنا بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌سره‌و له منداڵییه‌وه گورچیله‌کانی نه‌خۆش بوو، سێ جار گورچیله‌یان بۆ چاند بوو، 5 هه‌فته به‌بێ هۆشی به ئۆکسجین هه‌ناسه‌ی ده‌دا، سییه‌کانی به ته‌واویی سست ببوون. رۆژێک پێش مه‌رگی خه‌سره‌و، دکتۆر سالار باسیره سه‌ردانی کرد بوو، ده‌سته‌کانی گوشی و به قورگێکی پڕ له گریانه‌وه پێی وت: براکه‌م وه ک ئازیزه‌کانی ترم، به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵه.
له مانگی 12ی 2020 ،کرۆنا دوا هه‌ناسه‌ی له خه‌سره‌و بڕای بڕی و له گۆڕستانی شاری دوسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا به‌خاکیان سپارد.
مه‌رگه‌ساتی سه‌لاح
سه‌لاح خه‌ڵکی شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو، هاوسه‌ری ته‌لار خانی خوشکی دکتۆر سالار باسیره بوو، کۆماری ئیسلامی ئێران به تۆمه‌تی سیاسیی ده‌سگیریان کرد بوو، ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی زۆریان دا‌و به حه‌وت ساڵ زیندانی حوکم یاندا، دوای ئازادبوونی رووی کرده ئه‌وروپا، به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌یی زیندانه‌وه ئه‌میش وه‌ک رزگار باری ده‌رونی دژوار وتیك چوو بوو، مانگی 11ی 2020 سه‌لاح خۆی کۆتایی به ژیانی له ئه‌مسترام هێنا.
دوو دیمه‌ن و دوو دنیا
له بیره‌وه‌ری (ژیانی من له نێوان به‌رداشی نیشتمان و تاراوگه)ی پرۆفیسۆر سالار باسیره دا، دوو دیمه‌ن و دوو دنیای جیاواز ده‌بینین:
له دیمه‌نی یه‌که‌مدا
له دوای راپه‌ڕینه‌وه حیزبه کانی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێم، چه‌ندان که‌سی ئینتهازی و ماستاوچی و بێ توانا‌و هیچ له بارانهبوویان دروستکردو له ئۆرگانه‌کانی حیزب و له په‌رله‌مان و کایه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم کران به (مه‌کته‌بی سیاسی، سه‌رکردایه‌تی، ئه‌ندام په‌رله‌مان، وه‌زیر)، چه‌ندان پله‌ی و پۆستی جیا جیان به‌و هیچ له‌بارانه له شوێنه گرنگه‌کاندا به‌خشی، ئه‌مانه گه‌راو و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌موو دیارده سلبیانهن که رۆژانه هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه له‌ملاو ئه‌ولا باسیان ده‌که‌ن و بێزارن له کرده‌وه و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان.
له دیمه‌نی دووه‌م دا
سالار حه‌مه سووری به‌قاڵ ده‌بینین، له ناو زنجیره تراژیدیاکاندا له ناو ئه‌و هه‌موو رووداوه دڵته‌زێن و کاره‌ساته جه‌رگبرانه، له ناو ئه‌و هه‌موو زنجیره تێکشکانانه، به ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینی باڵاوه له بری رووخان و تێکشکان، که‌سێتی خۆی داده‌ڕێژێت، خۆی دروستده‌کات، هه‌موو سنووره‌کانی دنیا تهی ده‌کات، هه‌نگاو به سه‌ر هه‌موو ته‌لبه‌ندی دڕکاوی به‌ربه‌سته چه‌ق بهستوهکاندا ده‌نێ و روو ده‌کاته ئه‌ڵمانیا، خۆی فێری زمان ده‌کات، قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی و زانکۆ ته‌واو ده‌کات،کاری زه‌حمه‌تی تاقه‌ت پرکێن بۆ بژێوی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات.
بروانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرا له ئه‌ڵمانیا به ده‌ست ده‌هێنێ، له‌ناو ئه‌و هه‌موو نههامهیی و ده‌ربه‌ده‌ری و مه‌رگه‌ساتانه‌دا ، دڵ و هه‌ست و نه‌ستی دکتۆر ساڵار له لای نیشتمانه‌که‌یه‌تی و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌که‌ی و زانکۆی سلێمانی، به هه‌وو توانایه‌وه خزمه‌ت ده‌کات، ده‌بێ به یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر، پرۆفیسۆر. به‌ڵام له‌شاره‌که‌ی خۆی و له زانکۆکه‌ی خۆی، چه‌ندان به‌ربه‌ستی جیاجیای له به‌رده‌مدا دروستده‌که‌ن، به دڵشکاوی و ناخی بریندارییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ڵمنیا.
ئایا کورد‌و نیشتمانه‌که‌ی پێویستییان به‌که‌سانی نێو دیمه‌نی یه‌که‌مه، یا پێویستی یان به پرۆفیسۆر سالاره باسیرهیهکانی نێو دیمه‌نی دووه‌مه؟
سه‌رچاوه و په‌رواێز:
خوێندنه‌وه بۆ کتێبی ( ژیانی من له نێوان به‌رداشی نیشتمان و تاراوگه )، له نوسینی دکتۆر سالار باسیره ، بیره‌وه‌ری ، له دیزاینی ئومێد محه‌مه‌د، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی چوار چرا، تیراژی 500دانه
*رزگار له ساڵی 1963 له سلێمانی دایک بوو ، له‌ورۆژه‌ی حه‌مه سووری به‌قاڵی باوکی له زیندان ئازاد کرا، ئه‌و له‌دایک بوو به‌و بۆنه‌یه‌وه ناونرا رزگار، منداڵێکی ئاسایی وه‌ک په‌پوله بوو، به‌ڵام ئه‌و زنجیره تراژیدیایانه‌ی به‌سه‌ر خۆی و خانه‌واده‌که‌ی، ئه‌و هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌یی جه‌سته‌یی و ده‌روونی جه‌للاده‌کانی زیندان عێراق و ئێران، باری ده‌رونیان به جۆرێک ئاڵۆز کرد، له په‌پوله‌وه بوو به بکوژی دایکی و خۆی.
* ئه‌و کوڕه‌ی خاڵی دکتۆر سالار باسیره له به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان نه‌بوو، له ساڵی 1970 هه‌موو خانه‌واده‌که‌یان له سلێمانییه‌وه روویان کرده شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
* ئه‌حمه‌د له ساڵی 1946 له‌سلێمانی له‌دایک بوو، له به‌ر نه‌بوونی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، له 1966 رووی کرده یۆغۆسلاڤیا و له‌وێ کۆلێجی زمانی ئیگلیزی خوێند، دواتر خۆی گه‌یانده رۆمانیاو کولێجی پزیشکی دانی له‌وێ تهواکردو رووی کرده لای دکتۆر سالار باسیره‌ی برای له ئه‌ڵمانیا و داوای په‌ناهه‌نده‌ی سیاسیی کرد.
دوای چه‌ند ساڵێک کارکردن له بواری پزیشکیدا، عیاده‌یه‌کی پزیشکی دانی کرده‌وه، چه‌ند زمانێکی ده‌زانی و چه‌ند ساڵێك کاری له‌سه‌ر کتێبی زانستی ده‌کرد له بواری کیمیاو زینده‌وه‌رزانی، له هه‌شتاکاندا له گه‌ڵ دکتۆر سالار باسیره‌ی برای چه‌ند رۆژێک به‌شداری چالاکی سیاسی‌یان له بۆنی پایته‌ختی ئه‌وسای ئه‌ڵمانیا کرد دژ به رژێمی عێراق، به‌عسیه‌کان له‌وێ په‌لاماریاندان دکتۆر ئه‌حمه‌دیان بریندار کرد.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts