زەبەنگ بەهادین: لەکوێی سیاسەتدا دەخولێینەوە.
سياسسەت چەندێک زانستە، دە هێندە ئەزموون و کارتیاکردنە. بچوکترین ژینگە تا گەورەترین پێویستی بەسیاسەت هەیە، تا پەیوەندییەکان لە ئاستمەندیەکی جێگیردا راگرێ بە بەرژەوەندی کۆمەڵگا و ژینگەکەی. لار بونی هەر بارێکی سیاسی کەوتنی باری ناوچەکە دەخاتە ئەستۆی سیاسەتمەدارەکانی. پرسیارێک بابەتەکە دەکاتەوە، ئایا رۆشنبیر سیاسییە یان سیاسی پێویستە رۆشنبیر بێت.
ئەگەر سیاسەت بە مانا راستەقینەکەی بەرێوەبردنی کۆمەلگا و وولات بێت کەواتە هەم رۆشنبیر سیاسیە هەم سیاسی دەبێت رۆشنبیر بێت. بەلام لێرەدا مەرجێک دێتە ناو ئەو کایە سیاسیەی رۆشنبیر و سیاسەت پێکەوە دەبەستێتەوە، ئەویش ئەزموونە، هەر کام ئەزمونی کەمتر بێت لاوازترە لە سیاسەتکردن.
چاوێک بە کوردوستان بخشێنین ئایا سەرکردە و دەسەلاتدارانی ئێمە سیاسین؟، دەتوانین بلێین بەڵی تا رادەیەک ئەزمونی سیاسیان هەیە و دەتوانن سیاسەت بکەن. نیگەرانییەکە لەوەدایە رۆشنبیر نین، سیاسەت بە بێ رۆشنبیری و هوشیاری دەبێت وەسیلەیەک بۆ بەرژەوەندی تاکە کەسی و حیزبی، هاوتەریب بەوە رۆشنبیران دەتوانن کار لە بیر و هزری کۆمەڵگا بکەن، بەلام دوورن لە سیاسەتکردن. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی جێگا دەست و کاریگەریان نەبێت لە سەر گۆرانکاریە سیاسیەکانی دەوڵەت. دەبینین لە کوردوستان هەردو حاڵەتەکەمان هەیە هەم سیاسیەکان رۆشنبیر نین هەم رۆشنبیرەکان سیاسی نین. ئەمە بۆتە هۆی دروستبوونی کەلێنێکی گەورەی هوشیاری سیاسی لە کوردوستان سەرەنجام، رۆشنبیران کەوتونەتە قۆزاخەیەکەوە کەس گوێیان بۆ ناگرێ، چونکە هیچ کاریگەریان لە گۆرانکاریەکانی ناوچەکە نییە، سیاسیەکانیش تەنها سەرقالی بەرژەوەندییەکانی خۆیانن و کۆمەلگایان بەرەو داروخان بردووە.
بە دڵنیای سیاسیەکان نایەنە ناو کایەی روشنبیری و هوشیاریەوە ئەوان لە ناو بەرژەوندی و سەرمایەدا نقوم بوون، بۆیە هیچ ئومێدێک بەوان نییە وولات بخەنە سەر رێرەوی سروشتی و راستی سیاسی، ئەگەر رۆشنبیران بتوانن بە هوشیاریەکی تەواوە بچنە ناو بواری سیاسەت ئەو کات دەتوانرێت بریسکەیەکی روناکی بەدی بکرێت بۆ چاککردنی دۆخی ولات و راستکردنەوەی لارییە سیاسیەکان.