عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌نفالی پێنج و شه‌ش و حه‌وت بۆ ناوچه‌کانی شه‌قڵاوه و ره‌واندز، له 24. 05. 1988 وە تا 31. 8. 1988.
له سه‌عا ت 6-ی به‌یانی 24. 05. 1988 سوپای عێراق له سێ قۆڵه‌وه هێڕشیان کرده سه‌ر قه‌ڵاتووکان.
قۆڵی یه‌که‌م/ له گردرهمکانهوه
قۆڵی دووه‌م/ له گردی گازێ و گوجی کاوی
قۆڵی سێیه‌م/ له گردی جیقنهوهر هێرشیان کرد
سوپای عێراق و جاش له له 24. 5. 1988 – 31. 8. 1988 له سه‌رجه‌م قۆڵه‌کانه‌وه به به‌رده‌وامی به‌هه‌موو چه‌کێکی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ هێرشیان کرده سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی سێ.
هیرشه‌کان بۆ سه‌ر قه‌ڵاتوکان، ره‌زگه، شاخی ئارموشه، سپیلکی ره‌وه‌ند، بنه کاول، هه‌ندرێن، زێنێ سه‌ران، کێلێ، دۆڵی ئاکۆیان، ده‌رگه‌ڵه، سه‌رچاوه، شاخی ههڵهمۆند، گه‌رووی مه‌نجه‌ڵ، چیای بیتهرخێن، که‌پکی حه‌مه‌د ئاغا، زیاره‌ت، کێڵێ، هه‌ریر، گوندی فه‌قیان، گوندی کهرهوان.
هێزێکی زه‌به‌لاحی پیاده‌ی سه‌ربازیی سوپای عێراق، به هاوکاری فه‌وجه‌کانی خه‌فیفه‌و مه‌فره‌زه‌ی جاشی تایبه‌ت و خاس به ده‌بابه‌و مودهرهعهو تۆپی قورسی دوورهاوێژ و کاتیۆشاو ده‌یان فڕۆکه‌ی جه‌نگی و کۆپته‌رو پیلاتۆز ژه‌هری کیمیایان به‌سه‌ر وه‌رتێدا باراند.
له 26. 8. 1988سوپای عێراق ئه‌م هێرشه چڕ‌و توندانه‌ی کرد:
*له (هێزۆپهوه بۆ هێڕان) له (شه‌قڵاوه‌وه بۆ هێران) له (ده‌ربه‌ند گۆمه‌سپانه بۆ شاخی سه‌فین ) له ( سه‌رچاوه بۆ میرگهسهر و نووسه‌ک و بێ تۆ ). له (شاخی ماکۆ که‌وه بۆ کهژوست ) له ( کێل کێله‌وه بۆ ره‌شکی له‌سه‌ر ) له ( دۆڵه ره‌قه‌وه بۆ گه‌رووی مه‌نجه‌ڵ)،له ( خه‌لیفانه‌وه بۆ گوندی ئالانه) له ( به‌نی هه‌ریره‌وه بۆ که‌پکی حه‌مه‌د ئاغا ) له ( شهکرۆکهوه بۆ شاخه سوور ).
له 15. 5. 1988فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق ژه‌هربارانی گوندی وه‌رتێ یان کرد، جه‌ندان که‌سیان خنکان و بریندار کرد. له هه‌موو ئه‌و قۆڵانه‌وه هیزی پێشمه‌رگه به‌رگرییه‌کی ئه‌فسانه‌یی بێ وێنه‌یان کرد.
له 30. 8. 1988سوپای عێراق هێرشیان کرده سه‌ر چیای کونه کۆتر، له 31. 8. 1988دا هێزی پێشمه‌رگه به پێی پلانێکی گونجاو دوای 3مانگ شه‌ڕی به‌ره‌یی فروان و کشانه‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌کان. پێشمه‌رگه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌کێتی و چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌کی که‌رته‌کانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک و مه‌ڵبه‌ندی دوو له ناوچه‌که مانه‌وه. لیژنه‌یه‌کی ناوچه‌ی( کۆیه‌و شه‌قڵاوه و هه‌ریر و قه‌ره چوغ )ی پارتی و مه‌فره‌زه‌ی باره‌گای لقی دوو له دۆڵی بالیسان و هێزی شاره‌زووری حیزبی سۆشیالیستی کوردستان و مه‌فره‌زه‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر و باواجی سۆشیالیست و دوو مه‌فره‌زه‌ی پارتی گه‌ل و هێزێکی بچوکی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی مانه‌وه.
سه‌رچاوه/ ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال -به‌رگی یه‌که‌م ،ل 22
حکومه‌تی هه‌رێم وسه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان، له دای راپه‌ڕین له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پارێزگاری له تاوانبارانی ئه‌نفال و ژه‌هربارانی نیشتمان ده‌که‌ن .هه‌موو توانایان خستوه‌ته گهڕبۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال چییه‌کان نه‌درێن به دادگا.
له کوردستان – یش هه‌ر پارێزگاری له مسته‌شارو جاش خائین وجاسوس ده‌که‌ن ،پله‌و پایه‌و پۆستی جیا جیان پێ بدهبهخشن ، به پله‌ی باڵا خانه‌نشینیان ده‌که‌ن په‌رله‌مانی کوردستان بێ هه‌ڵوێسته‌و بێ هیچ رۆڵێکی نییه.
له‌م هه‌ڵوێسته ئیزدیواجییهی حکومه‌تی هه‌رێم وپه‌رله‌مانی کوردستان وسه‌رۆکی حیزبه‌کانی کوردستان، ئه‌م پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئایا ئه‌وان نوێنه‌ری که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان و گه‌له‌که‌یانن یا نوێنه‌ری ئه‌نفالچییه‌کان.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts