ڕێباز مام شۆرش: پێكهاته‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئێستای موقته‌دا سه‌در و سیناریۆکانی به‌رده‌می.
كارل پۆپه‌ر ده‌ڵێت: خه‌ڵك به‌پشت به‌ستن به لۆژیكی پێگه و ره‌فتار ده‌كه‌ن. پشتبه‌ستن به‌زانیاری له‌سه‌ر ریزبه‌ندیی داواكارییهكانیانو سه‌رنجدان له‌پێكهاته‌ی گه‌مه‌و رووانین لهشیاوترین دۆخ بۆ گه‌یشتنه باشترین پاداشت، ئه‌و كارتێكهرانهن كه ره‌فتاری تاك ده‌خه‌نه ژێر كاریگه‌ریی خۆیان. گواستنه‌وه‌ی ئه‌م لۆژیكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی سەدر روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، خەڵکی سەر بەئێمە لە وەزیرە پێشكه‌وتووه‌كان ئه‌نجام نه‌درێ، ئەوا وڵات دەگێنمە ئەو ئاقارە ئێوە كارتان به‌ڕه‌خنه‌و پێشنیازه‌كانی ئێمە نه‌كرد. بۆیە ئێستا من بەلۆژیکی خۆم خەڵک ئاراستە دەکەم و بەرژەوەندیتان دەخەمە مەغزای حەزەکانی خۆم، چونکە ئێوەبوون منتان خستە مەغزای هەستەکانتان. من ئەوەی ئارەزوومە دەیکەم و ئێوەش هیچنین لە ئاستیمن.
ئێستا سەدر، ده‌رباره‌ی سیناریۆكانی به‌رده‌می ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سەرۆکایەتی کۆمار، سێ سیناریۆی له به‌رده‌مه:
سیناریۆی یه‌كه‌م/ ته‌واو كردنی ئه‌و “شۆڕش”ـه‌ی ده‌ستی پێ كردوه. به هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی به‌رپرسان، داموده‌زگاكان، كۆنترۆڵكردنی به‌غدا و راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو.
سیناریۆی دووه‌م/ پاشه‌كشێ كردن له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی: له ژێر گوشاری نه‌جه‌ف/ تاران/ یان كرده‌وه‌یه‌كی ته‌كتیكی دا.
سێهه‌م/ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كان. له رێی به‌شداری له گه‌مه‌یه‌كی نا سفری دا.