عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: وه‌ک حه‌لاج ئاوابوو.
دوای پیلانی جه‌زائیر و هه‌ره‌س، زه‌مه‌نه‌کانی ترس و گومان و گرتن و کوشتن و بڕین و بێسه‌روشوین کردنی مرۆڤی کورد و خاپوورکردنی نیشتمان. ئازاد هه‌ورامی له گه‌ڕه‌که میللییه‌که‌ی ئیسکانی بابه‌گوڕگوڕه‌وه رووی کرده چیا‌و دۆڵه‌کانی ئاغجه‌له‌ر و چه‌می رێزان و قه‌ره‌داغ و ناوچه جیاجیانی نیشتمان و سه‌رپه‌رشتی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌کرد.
ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی ده‌سگیرکران و له زیندانی ئه‌منی که‌رکوک و به‌غداو به‌سره توندکران، قه‌ف قه‌فی زنجیری ده‌ست و قاچی شەوبۆی خوشكی و سامی برای له به‌سره‌و هه‌ڵوێستی پڕ له ته‌حه‌دای لۆژیکانه‌ی شیرین و ژیانی خوشکی له بیابانه‌کانی نوگره‌سه‌لمان، ئه‌و چیرۆکانهنه تا ئێستا تۆمار نه‌کراون.
ئه‌و رۆژانه‌ی هاوڕێ شنۆ له‌ده‌زگای رۆشنبیری کۆمه‌ڵه، مۆمی عه‌شقێکی نوێی له به‌رده‌م بیر‌و قه‌ڵه‌م و ئاوازی گیتاره‌که‌ی ئازادا داگیرساند، چناره‌کانی هه‌ڵه‌دن ره‌شبه‌ڵه‌کیان ده‌گێڕا، زنجیره چیای دابان و هه‌لاج و چهرماوهندو ئاسنگه‌ران و ژیلوان و پیر ئه‌لیاس گۆرانیه‌کی نوێی یان بۆ ئه‌وینی پڕ له په‌نهانی ئازاد‌و شنۆ ده‌چڕی.
هه‌موو شه‌وێک رۆحی پڕ له حه‌سره‌تی گیتاره‌که‌ی ئازاد سیمفۆنیایه‌کی نوێی ده‌کرد به گه‌ردنی باڵای نیشتمان و شۆڕش و شنۆ. شه‌وه‌زه‌نگی ئاوایی و تاریکایی نێو باڵای چناره‌کانی ئاوایی و بناری کێوه‌کانی ده‌کرد به چراخان، باڵنده‌کانی ده‌خسته سه‌ما.
ئازاد هه‌ناسه‌ی به‌رده‌وامی وه‌فاو ئه‌مه‌کی ئارامه‌که‌ی شاری هه‌ڵوێست و رۆحی خاچه‌که‌ی ته‌نگیسه‌ری قه‌ره‌داخ بوو، کام پێشمه‌رگه و سه‌رکرده وه‌ک ئه‌و ده‌ستی ده‌کرده ملی منداڵه بێ نازه‌کانی ئاوایی؟ کێ وه‌ک ئه‌و ده‌بوو به هاوڕێی جوتیاره ده‌ست و قاچ قڵیشاوه‌کانی دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه‌و قه‌ره‌داغ؟
کێ خه‌مه ئاڵۆزه‌کانی خه‌ڵکی گوندی چاڵاوای ده‌کرده به‌له‌ره‌ی ئاوازی گیتاره‌که‌ی، له گه‌ڵ سیحری پڕ له سۆزی مه‌قامه پڕ له تراژیدیا‌کانی گه‌رمیاندا ئه‌شکی پڕ له ئه‌وین و نامۆیی هه‌ڵده‌ڕشت.
ئه‌مه چ قه‌ده‌رێکه، له‌دوا ساتی کشانه‌وه‌ی هیزی پێشمه‌رگه، له قه‌ندیل پارچه‌یه‌ک سارۆخی کۆپته‌رێک قاچێ ده‌پێكێت، ئه‌و قاچانه‌ی له گه‌رمیان و بادینان، سه‌راپا پێده‌شت و گردۆڵکه‌و نشێو و کێوه‌کانی نیشتمان، به ناو ره‌بایه‌و سه‌ربازگه‌و تۆڕی جاسوس و کێوماڵ و که‌مینی سوپای عێراق و جاش و جاسوسدا تهی ده‌کرد.
ئه‌و په‌نجانه‌ی وردوخاش بوون، به گیتاره‌که‌ی سۆزی پڕ له سیحری ئهویننی رۆحی و خۆشه‌ویستی ئه‌به‌دی بۆ نیشتمان و پێشمه‌رگایه‌تی و شنۆی ده‌گه‌یانده ئاسمان و ئه‌ستێره‌کان.
ئازاد حه‌لاجێکی نیشیمان سه‌ربڕاو بوو، به‌ده‌م سوێی ئازاری برینه‌کانییه‌وه، سروودی رێی خه‌باتی بۆ پێشمه‌رگه‌کان ده‌وت، بۆ ته‌حه‌دای تارمایی مه‌رگ و ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال.
دڵی ئازاد مه‌سیح ئاسا له به‌فری چیاکانی نیشتمان سپی تر و له لوتکه‌ی کێوه‌کان بڵنتر و چاوه ره‌شه‌کانی له بارته‌قای ئاسمان بهریتنر و ده‌نگی له هاژه هاژی تاقگهکان به‌سۆزتر بوو، سروودی خۆشه‌ویستی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و خاک و پێشمه‌رگایه‌تی و ئاشتی ده‌گه‌یاند به جیهان.
هه‌موو سامانه‌که‌ی ئازاد هه‌ورامی له دوا ساتی مال ئاوییدا، ته‌نیا چه‌که‌که‌ی شانی و مه‌خزه‌نی فیشه‌که‌کانی و گیاتارهکهی ده‌ستی و گیرفانه به‌تاڵه‌کانی و رۆح و جه‌سته‌ی بوو، به‌خاک و هاوڕێ پێشمه‌رگه‌کانی به‌خشێ.
ئازاد له لوتکه‌ی قه‌ندیلدا، وه‌ک حه‌لاج ئاوا بوو، بووە سروودی نیشتمانێک له ئه‌نفال.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts