عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئاغای ره‌ئیس جموریان به خاک سپارد.
له ساڵی 1987 ـه‌وه ئازاد هه‌ورامی، رۆمانی( ئاغای ره‌ئیس جمهور )، له نوسینی که‌ڵه نووسه‌ری ئه‌مه‌ریکی (لاتین میگل ئانخل ئا ستریاس )، له لایه‌ن (زه هرا خانلری ) کربوو به فارسی، ئازاد هه‌ورامی له فارسییه‌وه کردبوو ی به کوردی و به ده‌ست و خه‌تی خۆی له‌سه‌ر کاغه‌زی فلوسکاب تۆمارکرد بوو.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، سه‌رپه‌شتی هه‌ر چوارمهڵبهندهکهی ده‌کرد، بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زنجیره هێرشه‌کانی سوپای عێراق و جاش، له ئه‌نفالی پێنج و شه‌ش و حه‌وت، ئازاد هەورامی و قادری حاجی عه‌لی راسپارد سه‌رپه‌رشتی هیزه‌کانی بناری قه‌ندیل بکه‌ن، ئازاد هه‌ورامی و هاوڕێ شنۆ پێش ئه‌وه‌ی رووبکه‌نه سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگریی، ده‌ستنوسی رۆمانه‌که‌یان به وه‌هاب ره‌سوڵ سپارد له بارەگای دۆڵه‌کۆگه.
ئه‌و سنووره شه‌ڕگه‌یه‌کی به‌ره‌یی فروان بوو، به به‌رده‌وامی له به‌رده‌م مه‌ترسیدا بوو، وه‌هاب بۆ پاراستنی ده‌ست نووسه‌کان. رۆژێک هه‌موو لاپه‌ڕه‌ی وه‌رگێڕانه‌که‌ی کۆکردوه‌و له گه‌ڵ هه‌ندێک شتومه‌کی هاوڕێ شنۆ، له نایلۆنێکی پێچاو خستیه ناو دوو سندووقی گوله‌ی هاوه‌نه‌وه. ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕوانی گه‌ڕنه‌وه‌ی ئازاد هه‌ورامی ده‌کرد، هیچ ده‌نگ و باسێکی نه‌بوو، رۆژ به رۆژ هێڕشه‌کانی سوپای عێراق و جاش چرترو دژوار‌و ئاڵۆزوفراوانتر ده‌بوو، وه‌هاب ره‌سوڵ و هیوا حه‌سه‌ن و فه‌رهاده قه‌ڵه‌و له باره‌گای دۆڵه‌کۆگه بێ نان و پێداویستی مابوونه‌وه.
وه‌هاب بۆ هه‌واڵێکی ئازاد هه‌ورامی رووی کرده عه‌ده‌د جیهازه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تی له به‌شی سه‌رووی دۆڵه کۆکه، له‌وێ هه‌واڵی دڵته‌زێنی شه‌هید بوونی ئازاد هه‌ورامی بیست، به‌دڵی شکاوه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆباره‌گای دۆڵه‌کۆگه، رووی کرده ماڵی مام ئیسماعیلی وڵاخدار، ئێسترهکهی ئه‌وی به کرێ گرت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دووسندوقه هاوهنهی رۆمانه‌که‌ی تیا بوو، بگوێزنه‌وه بۆ گویزلی و له‌وێوه بیگه‌یه‌نێته سه‌قز.
سه‌عات 1 و 30ده‌قیقه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ بوو، به ناوبه‌فرو بۆ شاخێکی به‌رز به‌ره‌و گوێزلی سه‌رده‌که‌وتن، له نێو هه‌ورازه کوڕه‌کاندا، ئێستره‌که ماندوو بوو، سڵمییهوه، له شوێنی خۆی وه‌ستاو مانیگرت، نه‌ده‌ڕۆیشت، مام ئیسماعیل به ره‌شمه درێژه‌که‌ی له ئێسترهکهیدا، له ناکاو ئێستره‌که تووره بوو، هه‌ردوو ده‌ستی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزکرده‌وه، روانیه ئه‌م لاو ئه‌ولای خۆی، له‌پڕ هێستره‌که به هه‌ردوو سندوقه هاوهنهکهوه ، به‌لای چه‌پدا، به ته‌پاو تل له چیاکه‌وه به‌ره‌وخواره‌وه تلۆر بوه‌وه. وه‌هاب و مام ئیسماعیل له شوێنی خۆیان وشک بوون، چاویان بڕیبووه هێستره‌که، ورده ورده له چاوه‌کانیان بچوک، بچوکتر ده‌بوه‌وه، تا له دوالا پاڵی دۆڵه‌که‌دا وه‌ک خاڵێکی ره‌شی بچوک گیرسایه‌وه.
مام ئیسماعیل به‌ده‌م هه‌ناسه‌یه‌کی پڕ له خه‌م و حهسرهتوه رووی کرده وه‌هاب: هه‌موو بژێوی ژیانم له سه‌ر ئه‌و ئێستره بوو.
وه‌هاب: مام ئیسماعیل، تازه ئیسترکه تیا چوو، با پێکه‌وه بگه‌ینه باره‌گای ئیداره له گویزلێ. وه‌هاب، له‌وێ چیرۆکی سندوقه رۆمانه‌که و هه‌ڵدێرانی ئێسترهکهی بۆپێشمهگهکان گێڕایه‌وه. 200دیناریاندا به‌مام ئیسماعیل. دوای چه‌ند رۆژێک هاوڕێ شنۆی هاوسه‌ری شه‌هید ئازاد هه‌ورامی رووی کرده وه‌هاب و پێشمه‌رگه‌کانی ده‌سته‌که‌ی ئازادووتی: کوا رۆمانی ئاغای ره‌ئیس جمهور.
وه‌هاب وتی: ئه‌و رۆمانه‌مان له دوا لاپاڵه‌کانی دۆڵهکۆگهدا به خاک سپارد.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، دیدارێک له گه‌ڵ وه‌هاب ره‌سوڵ له سلێمانی.
* ئه‌م چیرۆکه تراژیدیایه بۆ سیناریۆی کورته فیلمه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts