ڕێباز مام شۆرش: کۆنگرە ئەو رووداوە جدییە نییە لە حزبی کوردی دا.
روانین لە مێژووی پارتە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق و شێوازی رێکخستن و ئەنجامی کونگرەکان، دەریدەخا کە چیتر کۆنگرە ئەو رووداوە گرنگە نییە لە حزبی کوردی دا. لە دوای راپەڕینەوە، کۆنگرە رووداوێکی مێژویی نییە، کە بتوانێ وەرچەرخان دروستبکا لە ستراتیژی سیاسی و پەیکەری رێکخراوەیی دا. کۆنگرە نەیتوانیوە داینەمۆی نوێکردنەوەی حزب و هاوشان لەگەڵ گۆڕانە گەورەکاندا بێت . کۆنگرە دەنگی دلێری ئەندامان نەبووە بۆ خوێندنەوەی رەخنەییانەی رابردوو، نیشاندانی ئێستا و پێشنیارکردنی داهاتوو. کۆنگرە لەمساڵانەدا، زیاتر کەرنەڤاڵێکی گشتی بووە لە دەستەیەکی تایبەتمەندا، جۆرێک بووە لە تاعەتی سیاسی کە هاوشێوەی زۆرێک لە پەرستنە ئاینییەکان، بەهای راستەقینەی خۆی لەدەستداوە.
بەرەچاوکردنی ئەم راستیانە دەربارەی لاوازیی بەها و کاریگەریی کۆنگرە لە مێژوی نزیکی جوڵانەوەی سیاسی حزبی کوردی دا، پێشنیاری بەشێک لە کادرانی حیزبەکان دەیانەوێت کە کۆنگرەی حیزبەکەیان جیاواز بێ لە کۆنگرەی حزبە هاوپەیوەندەکانییان. ئەمەش لەرێگەی بەخشینەوەی بەهای مەعنەوی و دەسەڵاتی باڵای کارگێڕی سیاسی بە کۆنگرەی راستەقینە، دەبێت لەرووی زەمینەسازی فیکری و نەخشەڕێگا و کۆدەنگی نێوان جەمسەرە جیاوازەکان دێتە کایەوە، تا ئەو کاتەی، ئەتوانێ وزەی خۆی، بۆ نوێکردنەوەی خۆی، تەرخانبکا. چونکە حیزبەکان کۆنگرەیەکیان پێویستە کاریگەرتر لە کەرنەڤاڵ و رەسەنتر لە سەرکردەی دەستکرد و بەهێزتر لە گوڕی ململانێی جەمسەرەکان.
بۆ ئەوەی بتوانێ وڵات لە قەیران و خۆشگوزارەنی و ئازادی و یەکسانی و پایەکانی دیموکراسی بنیات بنێ.