عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: راپه‌ڕینی شه‌پۆلی شه‌قامی شاری سلێمانی/ بەشی یەکەم.
92 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، یه‌که‌مین راپه‌ڕینی شه‌پۆلی شه‌قامی شاری سلێمانی، له هه‌موو چین و تویژینه‌وه‌کان، ژن، پیاو منداڵ ورۆشنبیر و کاسبکار و مامۆستا و خوێندکاربه گیانێکی پڕله ته‌حه‌دای به‌رگرییه‌وه، له به‌رده‌رکی سلێمانی، به یه‌ک ده‌ن و به یه‌ک هه‌ڵوێست دژ به ئینگلیزه‌کان وسێبه‌ره‌کانیان وه‌ستانه‌وه و راپه‌ڕین.
به‌ریتانیا به‌پێی نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو، پێش ئه‌وه‌ی عێراق بکه‌ن به ئه‌ندامی (عصبه الامم)، ویستیان په‌یمانێک له نێوان عێراق و به‌ریتانیا مۆر بکه‌ن، بۆ کۆنترۆڵی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتیان و مانه‌وه‌یان له عێراق، بۆ به‌تاڵان بردنی نه‌وت و هه‌ڵسوڕاندنی کۆمپانیا کانیان.
گه‌لی عێراق و حیزبه سیاسییه‌کان و رۆشنبیران و که‌سێتییه دیاره‌کان به نهێنی و به ئاشکرا دژی ئه‌و پیلانه وه‌ستانه‌وه، به‌ریتانیا هه‌موو توانای خۆی خسته گه‌ر،بۆ مۆرکردنی ئه‌و پلانه‌و کردی به مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی، بۆ وه‌گرتنی عێراق له (عصبه الامم )، به‌رنامه‌که‌ی سه‌پاند به‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران و کاربه‌ده‌ستانی عێراق، گەر ئه‌وپه‌یمانه له په‌رله‌مانی عێراق مۆر نه‌کرێ، عێراق ناخرێته ناو (عصبه الامم )، له‌وانه‌یه ولایه‌تی موسڵی له‌سه‌ر لاببرێت.
ئینگلیزه‌کان له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌و ململانیانه‌دا، توانیان مه‌به‌سته‌که‌ی خۆیان بسه‌پێنن، کاربه‌ده‌سته نه‌ته‌وه په‌رسته عه‌ره‌به‌کانیش ناچار بکه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانه بێ ده‌نگ بن، ئه‌و په‌یمانه له 30. 6. 1930نوێ کرایه‌وه، به‌ڵام له تۆماره مۆرکراوه و قبوڵکراوه‌که‌ی عێراقدا، له (عصبه الامم )، به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد نه‌خرابوه روو، ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر له نه‌ته‌وکانی دنیا، له ناو خاکی خۆیاندا، به مافی چاره‌نووسی خۆیان گه‌یشتن.
گه‌لی کورد به هه‌موو چین و تویژه‌کانه‌وه، به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک هه‌ڵوێست و رای گشتی، به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانه وه‌ستانه‌وه، به به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا و یاداشت، ته‌لگراف بۆ(عصبه الامم )و ناردنی نامه‌ی تایبه‌ت بۆ مه‌ندوبی سامی به‌ریتانیا.
له په‌یمانی 1930 ئینگلیزه‌کان ویستیان نوێنه‌ری نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێرن، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به دوو قۆناغ ئه‌نجام درا: یه‌که‌م جار (منتخب ثانوی ) هه‌ڵبژێرا، دواتر به پێی ناوچه‌کان، خه‌ڵک له ناوچه‌کان، (نائب ) یان هه‌ڵده‌بژارد.
شه‌پۆلی راپه‌ڕینی شه‌قامی شاری سلێمانی ده‌یانزانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌یه، مۆری ئه‌و په‌یمانه نوێ بکه‌نه‌وه، که له نێوان عێراق و به‌ریتانیا کراوه، 6 ی ئه‌یلوولی 1930، راپه‌ڕینێکی نه‌ته‌وه‌یی نوێ بوو، له رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌کی راسته‌وخۆ، له به‌رده‌رکی سه‌را، سه‌راپا شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شاری سلێمانی هه‌ژاند، ئه‌و راپه‌ڕینه گشتییه‌ی شه‌قام، بووه مایه‌ی تێرامانێکی قوڵ و کاریگه‌ر له لای خه‌ڵک، به‌جۆرێک ده‌نگی دایه‌وه ناونرا ( رۆژه ره‌شه‌که‌ی ئه‌یلوولی خوێناوی ).
له 28ی نیسانی 1930بڕیاردرا تۆفیق وه‌هبی به‌گ له (امر المدرسه العسکریه الملکییه دار التدریب )ـه‌وه بکرێت به مته‌سه‌ریفی سلێمان، له مانگی نیساندا کرا به مته‌سه‌ریفی سلێمانی، ( ژیان) ستایشی زۆری ئه‌م که‌ڵه پیاوه‌ی کرد، له 10ی مایسدا تۆفیق وه‌هبی چووه سه‌رکاره‌که‌ی، له‌و کاتانه‌دا جم و جوڵ و ناڕه‌زای خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به ئینگلیزه‌کان و عێراق به‌رپا بوو، تۆفیق وه‌هبی به‌گ هانی کورده‌کانی ده‌دا بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن له سه‌ر ناره‌زاییه‌کانیان دژ به ئینگلیز‌و عێراق.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی به‌رگری و هه‌ڵوێستی رۆشنبیری و سیاسی کورد له سلێمانی، گه‌یشتبووه ئاستی رووبه رووبونه‌وه، حکومه‌تی عێراق و ئینگلیزه‌کان، ئینگلیزه‌کان زانیان ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان دایان ناوه به مته‌سه‌ریفی سلێمانی، له گه‌ڵ نه‌خشه‌و به‌رنامه‌کانی ئه‌وا دا نییه، له گه‌ڵ هه‌ڵوێستی گه‌له‌که‌ی دایه، ته‌واوکه‌ری راو و چونی شه‌پۆلی شه‌قامه، دوای 4 مانگ، تۆفیق وه‌هبی به‌گ له ئه‌یلوولی 1930 له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لابرا و گوێزرایه‌وه بۆ به‌غداد، به‌مه‌ش شه‌پۆلی ناڕه‌زای شه‌قام سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه.
هه‌ر ئه‌و کاته‌ش (ف .ت)، پیاوێکی خۆبه‌ره پێشه‌وەو ماستاوچی بوو، ده‌مێک بوو هه‌ڵپه‌ی بۆ کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌کرد، ئینگلیزه‌کان ویستیان ئه‌و بکه‌ن به مته‌سه‌ریفی سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زای شه‌پۆلی شه‌قامی شار کپ بکه‌ن، (گاوه‌ن) موفه‌تیشی ئیداره‌ی سلێمانی بوو، به مۆڵه‌تی 6 مانگ سه‌فه‌ری کردبوو ، (ئه‌لبان) وه‌کیلی (گاوه‌ن) بوو، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی شاری سلێمانی پێ سپێرابوو، ئه‌و گۆڕانکاریەکت و پڕه، بوو به هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌و رووبه‌رووبونه‌وه گه‌وره‌یه‌ی راپەڕینی شه‌قامی شار.
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌یلوولی 1930دا، نوری سه‌عید کرا به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، هه‌موو هه‌وڵ و تواناکانی به شێوه‌یه‌کی توند‌و تیژ بۆ پێشێل کردنی مافه‌کانی کورد بوو، که‌وته به‌ربه‌ره‌کانی شه‌پۆلی ناره‌زایی شه‌قامی شار.
له 5ی ئه‌یلوولی 1930 شه‌پۆلی شه‌قامی شاری سلێمانی له به‌رده‌رکی سه‌را کۆبونه‌وه، ده‌رگای قوتابخانه‌کان داخرا، بێکه‌سی شاعیر و مامۆستا و قوتابیه‌کانی قوتابخانه‌کان به سروود ی نیشتمانی شاریان زیاتر هه‌ژاند.
وره‌ی پۆڵاینی شه‌پۆلی شه‌قامیان باڵاتر کرد، بازاڕودوکانه‌کان کپ و بێده‌نگ بوون، ده‌نگی ناره‌زای خه‌لک به جۆرێک سه‌رای شاری هه‌ژاند، خۆیان له پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیاندا ده‌بینیه‌وه. شه‌پۆل شه‌پۆل خه‌ڵک به‌رده‌وام بوو له خۆپیشاندان و ناره‌زایی، چه‌ند دروشمێکیان به‌رز کرده‌وه؛ ره‌وابێ مه‌تالیبی کورد
به‌رقه‌رار بێ عه‌داله‌تی عوسبه‌ت لئومه‌م
سه‌عات 9ی به‌یانی 1930، شه‌پۆلی خه‌ڵکی شار، له خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌و فراوندا، به‌یه‌ک ده‌نگ، داوایان لەده‌سه‌ڵاتداران کرد، بواریان بده‌ن خۆیان نوێنه‌ری راسسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ئه‌وان به‌هیچ جۆرێک ئه‌و مافه‌یان پێ ره‌وا نه‌بینین، ئینگلیزه‌کان به پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلانه‌ی خۆیان، چه‌ند که‌سێکی به‌کرێگیراو هه‌لپه‌رستیان دانابوو، بۆ نوێنه‌ری شاری سلێمانی. هه‌ر ئه‌و رۆژه هه‌یئه‌تی ته‌فتیش بۆ سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنی (منتخب سانه‌وییه‌کان )یان، (30) که‌سێکیان له‌سه‌رای سلێمانی کۆببونه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نائیبه‌کان.
سه‌رانی (هه‌یئه‌ی وطنیة) توندوتیژ نه‌بوون، له به‌ر ئه‌وه به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌که‌دا نه‌کرد، فایه‌ق بێکه‌سی شاعیر له گه‌ڵ قوتابییه‌کانی زانستیدا، دوکانه کراوه‌کانیان داخست، رۆڵی سه‌ره‌کی و دیاری له هه‌ژانی شه‌پۆلی شه‌قامی راپه‌ڕینی شاردا بینی، ده‌نگی سروودی گرامه‌فۆنی چایخانه‌کان تێکه‌ڵ به هوتاف و شیعاراتی شه‌پۆلی شه‌قام ده‌بوو، رێگای هاتو چۆی سه‌راو ده‌ره‌وه‌ی سه‌رایان گرت.
سه‌رچاوکان:
1- نه‌وشیروان مسته‌فا، کوردستانی عێراق: سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موراجه‌عات له (1921- 1931)
2- محه‌مه‌د ره‌سول هاوار، شیخ مه‌حمودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خواروی کوردستان
3- جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌که‌م.
4- عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، شه‌شی ره‌شی ئه‌یلوول و یه‌که‌مین جه‌ماوه‌ری شار ،ژماره 2553ی کوردستانی نوێ.
5- عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، راپه‌ڕینی سه‌رای سلێمانی، شه‌شی ئه‌لوولی سوور کرد، ژماره 1941.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts