ئامانج شارباژێڕی: ئه‌وه‌ی شیعر خواستویه‌تی لێره جێی بۆته‌وه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
مێژووی شیعر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای درووست بوونی مرۆڤایه‌تی، هه‌ر له‌و كاته‌ی كه مرۆڤ هه‌ستی به ساردی و گه‌رمی، تینوێتی و برسێتی، كه‌یف و خۆشی و… تاد كردووه، شیعریش هه‌بووه. چونكه شیعر شعوری مرۆڤه، به‌تایبه‌تتر شعوری ئه‌وانه‌یه كه زیاتر هه‌ستیارن به‌گشت جوڵه‌و هه‌سته‌وه‌ره‌كان.
دیاره نووسینی شیعر تازه‌و نوێیه له چاو درووست بوونه‌كه‌یه‌وه، ده‌كرێ بوترێت هه‌موو مرۆڤێك مادامێك هه‌ست و نه‌ستی هه‌یه، بۆ خۆی شاعیرێكه، به‌ڵام شاعیرێك ده‌گاته لوتكه كه له گشت ته‌كنیك و وێنه‌و روخسار‌و خولیا‌و خه‌یاڵ و چڕ‌و پڕی وشه‌و وته‌ی ناسك و نادر، وا بكات كه‌سانی تر به‌خوێندنه‌وه یان گوێگرتن هه‌ستیان بجوڵێ، عاشق به دیمه‌ن و ئامڕازه‌كانی نێو خه‌ون و خولیایان بكات.
زۆرن ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نووسن، به‌ڵام زۆر نین ئه‌وانه‌ی خۆیان و شیعره‌كانیان به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه له هزرو زیهنی گه‌ل و میلله‌تدا.
له دوای هه‌ر دوو كتێبی شیعری (مه‌مله‌كه‌تی ژن كوژان) و (پارچه شكاوه‌كانی دڵم)، شاعیری جوانخاس كاكه (شه‌ماڵ باره‌وانی) سێیه‌م به‌رهه‌می شیعری به‌ناوی (ئه‌مشه‌و ته‌نیایی داده‌گیرسێنم)ی دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی چاپی كرد بوو، له رێی ته‌له‌گرامه‌وه بۆی ناردم، تاكو له خوێندنه‌وه‌یه‌كدا راو سه‌رنجی خۆمی له سه‌ر بنووسم.
دوای خوێندنه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه (ئه‌مشه‌و ته‌نیایی داده‌گیرسێنم) ئاپارتمانێكی به‌رزو بڵنده، پێكهاتووه له سی و پێنج نهۆمه شیعر، كه هه‌ر نهۆمه شیعرێك بۆ خۆی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له رووی داڕشتن و سكێچ و ئادگار‌و نیگاره‌وه، توانا‌و سه‌لیقه‌ی ئه‌ندازیاره‌كه‌ی گه‌یاندوویه‌تییه ئاستێك كه سه‌رنج و تێڕوانینی هه‌ر یه‌كێكمان به لای خۆیدا په‌لكێش ده‌كا، تاكو به سه‌ردانێك بۆ زیاره‌تی وته‌و وشهسازییهكانی نێو نهۆمه‌كان بهرێبكهوین.
(ئه‌مشه‌و ته‌نیایی داده‌گیرسێنم) سی و پێنج چه‌پك نێرگزه به‌هاری شیعره‌و له كۆی گشتی ئه‌و شیعرانه‌دا چه‌ند رهههندو باس و خواس هاتوونه‌ته ئارا، له‌وانه (مه‌زڵومیه‌تی ژن و سالار بوونی پیاو، ته‌نیایی، گله‌یی و گازنده له چانس و به‌خت، هه‌وری ته‌م و په‌ڵه‌ی خه‌م و ئازار‌و مه‌ینه‌تی، گێڕانه‌وه‌ی خۆشی و ناخۆشییه‌كانی رابردوو، كڕوزانهوهو هه‌ڵهاتنی خۆری هیوا، تا عه‌شق و خۆشه‌ویستی، به جۆرێ كه هه‌موو شتێك لای شاعیر ده‌بێته ئازار، جگه له ته‌نهاو ته‌نها یه‌ك باوه‌شی یار.
ئه‌و شیعرانه سه‌رجه‌میان له گۆڤار‌و رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه چانسی زۆرترین شوێن (ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌كان، رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان و رۆژنامه‌ی بۆ پێشه‌وه)ن.
گه‌ر بمانه‌وێ دوو ركهعات نوێژی شیعر بخوێنین، ده‌بێ سه‌ره‌تا سه‌رێ له ماڵی شیعری (شەماڵ باره‌وانی) بده‌ین و له سه‌ر كانیاوی فه‌نتازی وته‌و وشهسازییهكانیدا ده‌ستنوێژی شیعر بشۆین، چونكه له وێنده‌ر ئاوێك به‌رده‌سته كه پڕه له شیری شیعر‌و قوماوی پڕ له قه‌ڵبه‌زه‌و سازگار.
له پێده‌شتی هه یه‌كێك له شیعره‌كاندا وه‌رزێكی به‌هار له گوڵ و گوڵزار خۆی ئارایشت و نمایش كردووه، له سیحر‌و ته‌لیسمی ئومێد‌و هیواو بڕوابوون به خود، شاعیر زۆر ئه‌ندازیارانه دیزاینی شیعره‌كانی نه‌خشاندووه كه جێی ره‌زامه‌ندی خوێنهرهكانییهتی، ئه‌وه‌ی كه شیعر خواستویه‌تی له (ئه‌مشه‌و ته‌نیایی داده‌گیرسێنم)دا جێی بۆته‌وه، هه‌ر له وێنه، خه‌یاڵ، له‌هجه‌ی موزیك، قاڵب و قافییه، كێش و سه‌روا، مانا‌و واتا، كه له دێڕێك بۆ دێڕێكیتر له شێوه‌دا وه‌ك یه‌ك نین، به‌ڵكو له ناوه‌ڕۆكدا هه‌موویان گرێدراوی یه‌ك له دوای یه‌كن.
كاتێك شیعره‌كان ده‌خوێنینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌رگیز شاعیر ته‌قول بابی له ماڵی شیعر نه‌كردووه، ته‌نهاو ته‌نها شیعر به پێی خۆی سه‌ری له ماڵی شاعیر داوه، چونكه به روون و ئاشكرا دیاره كه شیعره‌كان خۆڕسكن.
(تنۆكێك بزه، ده‌رزه‌نێك بیری عروبه، سندوقێك درۆی یوئێن، فانۆسی پێكه‌نین، دوو بست ریشی مه‌زهه‌بی كلاسیك، هه‌ویری داڕمانی ئه‌خلاق) ئه‌وانه وشانێكن تایبه‌تمه‌ندی شاعیرن، ده‌كرێ به‌و شێوه وشه لێكدراوانه شیعره‌كانی (شەماڵ باره‌وانی) له شیعری شاعیرانی دیكه جودا بكه‌ینه‌وه.
له (كه‌ناری زوهایمه‌ر) شاعیر ده‌چێته به‌رگی كه‌سێكی هیوا له ده‌ست چوو، به شێوازێك كه له هه‌موو خه‌ون و خولیاكانی نا‌ئومێد ده‌بێ:
” خۆ من له مێژه
سه‌ر گوزشته‌ی خه‌ونه‌كانم
پڕ بووه له هیچ و
ئاوێنه‌ی روانینم هاڕه‌ی كردووه “
ته‌نانه‌ت پێی وایه سه‌ری كردووه به ماڵی هه‌موو خه‌مێكی كۆن و تازه، ئه‌و دێت و له هه‌مان شیعردا گله‌یی له به‌ختی خۆی دهكاو ده‌ڵێ:
” كامه كتێبی خه‌مۆكی ماوه
من موتاڵام نه‌كردبێ ؟
كامه كراسی ماتهمهو
من له به‌رم نه‌كردبێ ؟ “
تا ئه‌و ئاسته‌ی رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕن به تونێلی نیگه‌رانی و پێكهنینهكانیشی ده‌ڕۆنه‌وه ماڵی خه‌مۆكی، له شیعری (ده‌روازه‌ی ته‌مه‌ن) دا ده‌ڵێ:
” من هه‌موو رۆژه‌كانم
به تونێلی نیگه‌رانیدا ره‌د ده‌بن و
هه‌موو پێكه‌نینه‌كانم
ده‌ڕۆنه‌وه ماڵی خه‌مۆكی
ده‌چنه‌وه سه‌ر فانۆسی عه‌به‌س
ده‌ڕۆنه‌وه باوه‌شی خه‌مێكی ملشكاو
ده‌ڕۆنه‌وه ناو خه‌ره‌ندی شێتی “.
شاعیر پێی وایه رۆژ نییه ته‌رمی دوو لێو به‌تاوانی ماچ نه‌نێژرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانمان له كیشوه‌ری خێڵدایه … ئه‌و له (ئهلف و بێی دڵداری)دا به ئاهو ناڵه‌وه روو به‌ره‌و ئاسمان وه‌ر ده‌گێڕێ و پڕ به گه‌رووی گازنده دهكاو ده‌ڵێ:
” ئۆه خودایه چ زوو
شه‌قامی مه‌راقم وشكی كرد‌و
هه‌موو خه‌ونه‌كانم
هه‌ر به كاڵی كوژانه‌وه “.
ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و زامی ده‌روون ده‌ردێكی كوشنده‌ن، به تایبه‌تتر بۆ كه‌سانێك كه هه‌ستیارن به گشت رووداو‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تییه‌كانی رۆژگار، ته‌نانه‌ت به ده‌نگێك، نیگایه‌ك، باس و خواسێك، دڵخۆش یان دڵته‌نگ ده‌بن، تا ده‌گاته ترۆپكی نائومێدی و له‌گه‌ڵ ته‌م و خه‌مێ كه وه‌ك ئاوی كانیاوو چه‌مێ به‌ره‌و دورگه‌ی شاعیر ده‌چێ …
ئه‌وه نییه له شیعری (دوا وه‌رزی ته‌مه‌ن) دا به روونی داوا له (زام) ده‌كا پێكه‌وه ده‌ست له ده‌ست بن، وه‌ك هاوڕێی هه‌میشه‌یی تێپه‌ڕن به‌ره‌و به‌نده‌ری وههم:
” وه‌ره ئه‌ی زام
با پێكه‌وه بده‌ین له شه‌قه‌ی شیعر‌و
له لێواری به‌نده‌ری وههم
بگیرسێینه‌وه “.
ره‌نگه (شكان) بۆ خۆی ته‌نها وشه‌یه‌ك نه‌بێ له پێكهاته‌ی چوار پیت، به‌ڵكو بۆ خۆی زۆر شت له هه‌گبه‌یدا كۆ بوبێته‌وه كه ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئیتر چاك بوونه‌وه‌ی هه‌روا ساده‌و سانا نه‌بێت، بۆ وێنه شكانی به‌رد، شكانی ئێسك ، شكانی شووشه، شكانی دڵ … ئه‌گه‌ر له سه‌رجه‌م شكانه‌كان ورد بینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه قورس و سهنگینترینیان (شكانی دڵ)ـە، كه ده‌بێته مایه‌ی دڵته‌نگی و خه‌مۆكی و ناسۆری ده‌روون.
توێژه‌ران پێیان وایه (دڵشكان) هینده‌ی جه‌ڵده زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌یه كه دڵشكانهكه ئازاره‌كه‌ی كاتییه‌و پاش ماوه‌یه‌ك چاك ده‌بێته‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌و تویژه‌رانه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن كه (دڵشكان) له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، كه له هه‌ندێكیاندا بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ به جێدێڵێت له سه‌ر دڵیان، بۆ چاره‌سه‌ریش ده‌توانرێت هه‌مان چاره‌سه‌ره‌كانی جه‌ڵده‌ی دڵیان بۆ به‌كار بهێنرێت.
قه‌ولێك هه‌یه ده‌ڵێ: كه دڵشكا ته‌نها له لێدان ناوه‌ستێت، به‌ڵكو حاشا له هه‌موو خۆشییه‌كان ده‌كات، یان ده‌وترێت هیچ شتێك وه‌ك دڵشكان ئازاری نییه، بێده‌نگه به‌ڵام له ناخه‌وه ده‌تسوتێنێت، یاخود دڵشكان ئازارێكی هێنده به سۆیه ناتكوژێ، به‌ڵام ناهێڵێت بژی …!، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه ژیان نه به‌دڵی كه‌سه نه نازی كه‌سیش هه‌ڵده‌گرێ.
ده‌بێ حیساب بۆ قسه‌كانمان بكه‌ین، پێش هه‌ر ده‌ربڕینێك ده‌بێت لایه‌نی ده‌روونی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان موتاڵا بكه‌ین، به جۆرێك كه هه‌ر كاتێك ویستمان قسه‌یه‌ك بكه‌ین ده‌بێت وریا‌و به ئاگا بین، نه‌كه‌ین دڵێك بشكێنین كه خودا به پڕ له خۆشه‌ویستییه‌وه درووستی كردووه.
(شه‌ماڵ باره‌وانی) له‌م دیوانه شیعره‌یدا بیست و دوو جار وشه‌ی (دڵ)ی به‌كارهێناوه، كه زۆرترین به‌كارهێنانه‌كانی باس له (دڵشكان)ـە، به‌م شێوه‌یه: (گۆزه‌ی دڵشكاو، خه‌ونی دڵشكاو، مه‌نفای دڵشكان، مه‌وته‌نی دڵشكان، موناجاتی دڵشكان، وه شكانی دڵی ژن)، هه‌روه‌ها (بارانی دڵڕه‌ق و هه‌وری دڵته‌نگ) یشی به‌كارهێناوه.
له شیعری (خه‌ره‌ندی خه‌م)دا ده‌نووسێ:
” لێره به‌هار به نیوه چڵی
جێ‌مان دێڵێت و
ئاواته‌كان زوو ده‌كوژێنه‌وه
ئێره مه‌مله‌كه‌تی هه‌نسك و ژانه
ئیره دورگه‌ی دڵشكانه “.
یان له شیعری (نیشتمانی ئۆقره‌یی)دا ده‌نووسی:
” ئه‌و دابڕانه زۆری كێشا‌و
ئه‌و تلانه‌وه‌یه هه‌ر نه‌بڕایه‌وه
ئه‌و دڵه‌ی من
هه‌ر له ناو قه‌فه‌سی دڵشكان مایه‌وه “.
ماوه‌ته‌وه بڵێین ده‌ستخۆشی بۆ گه‌نجلاو كاكه (شەماڵ باره‌وانی) هیوای به‌رهه‌می نوێ و زیاتری بۆ ده‌خوازم به ته‌مه‌نی درێژ‌و پڕ خۆشگوزه‌رانییه‌وه.
ئامانج شارباژێڕی(نوسەر و لێکۆڵەرەوە).
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە