عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌نفالی هه‌شت بۆ ده‌ڤه‌ری بادینان.
له دوای 31 ساڵ به سه‌ر راپه‌رین و دوای 19 ساڵ به‌سه‌ر گۆڕانکاریی 9. 4. 2003 راماڵینی سه‌دام و سوپاکه‌ی و داموده‌زگاکانیدا، له سایه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێـمی کووردستان.
تا ئێستا ئه‌و هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌و هه‌موو وه‌زیره به سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه، گوێیان له‌سکاڵای که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان نه‌گرتووه. بڕیاری دادگای باڵای تاوانبارانی عێراقیان خستووه‌ته په‌راوێزه‌وه. ئه‌و هه‌موو جاش و مسته‌شارو تاوانبار‌و خائینانه‌یان له کوردستان و ده‌ره‌وه پاراستووه‌و خزمه‌تیان ده‌که‌ن، بوار ناده‌ن رووبه‌ڕووی دادگا بکرێنه‌وه؟
ئایا ئه‌مه پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد بێ، له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، تراژیدیای ئه‌نفال چۆن ده‌کرێت به دۆکۆمینتێکی نێوده‌وڵه‌تی، له ئاستی دنیای ده‌ره‌وه به جینۆساید بناسرێت؟
ئه‌نفالی هه‌شت بۆده‌ڤه‌ری بادینان 25. 8. 1988 تا 8. 9. 1988.
له ماوه‌ی 7 مانگدا له 21. 2 . 1988 تا 8. 9. 1988 له ماوه‌ی 192رۆژدا ، حه‌وت زنجیره‌ی ئه‌نفال به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به‌پاڵپشتی فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی دوو و فه‌یله‌قی پێنجی سوپای عێراق ئه‌نجام دراوه، له31. 8. 1988 سوپای عێراق له‌سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دوا زنجیره‌ی ئه‌نفا ل، په‌لاماری سنووری ده‌ڤه‌ری بادینانیدا و هێڕشی کرده سه‌ر ناوچه‌کانی (ئامێدی و ئاکرێ و شێخان و زاخۆ و دهۆک ).
له ئامێدی 23گوند، له ئاکرێ 35گوند، له شێخان 19گوند، له زاخۆ 100گوند، له ددهۆک 63گوندیان سوتماک و تاڵان کرد، دانیشتوانه‌که‌ی ده‌ستگیر و بێسه‌روشوین کران.
سنووری جوغرافیای بادینان تایبه‌تمه‌ندیه‌کی وای هه‌یه بهستراووهتهوه به سنووری عێراق و تورکیا و سووریا. ئه‌م سنووره ده‌ستکرده، هیچ جۆره به‌ربه‌ستێکی سروشتی له نێوان باشووری کوردستان، باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دروست نه‌کردوه، هه‌ر هه‌مووویان به رۆژهڵاتی کوردستانه‌وه یه‌ک نیشتیمان و یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک سروشتی جوغرافیایی تایبه‌تمه‌نده.
ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌روازه‌یه‌کی گرنگی ستراتیژی هه‌رێمی باشووری کوردستانه، موسڵمان و مه‌سیحی و یه‌زیدی تیا ده‌ژی، سه‌رچاوه‌ی داهاتی کشتوکاڵ و داستان و ئاوی کانزایی و که‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازیی و کانزاییه.
دوای سیناریۆی پیلانی جه‌زائیری 6ی ئازاری 1975رژێمی تۆتالیتاری عێراق به پێی نه‌خشه‌یه‌کی وردی ئیقلیمی به‌رنامه‌ی ته‌رحیل و ته‌عریب و تههجیریان
له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا به چه‌ند قۆناغێک جێبه‌جێکرد.
له شه‌وی 24/25. 8. 1988ـه‌وه سوپای عێراق له قۆناغی هه‌شتی ئه‌نفالی به 200هه‌زار سه‌ربازو جاشبه پاڵپشتی 16فرقه‌ی عه‌سکه‌ری و فرۆکه‌ی جه‌نگی وتۆپی دوورهاوێژو کۆپته‌ر، له هه‌موو لایه‌که‌وه په‌لاماری ناوچه‌کانی (دهۆک و زاخۆ و ئاکرێ و سمێڵ و شێخان و ئامێدی )یانداو له‌م قۆڵانه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر بادینان:
+ له زاخۆوه به‌ره‌و گڵناسکی و چیای بێخی.
+ له زاخۆوه بهرهوحهوزی خاپوور.
+ له‌کانی ماسییه‌وه به‌رو زێوه و شکاڤ و ئامێدی و رهشاوه.
+ له بیکۆڤهوه به‌ره‌و بهکماڵه و بامه‌ڕنی و چیای مهتتین.
+ له باڵنده‌وه به‌ره‌و شه‌مدینان و بیبوئارتیش.
+ له باتۆفهوه به‌ره‌و مانگیش و زاویته.
+ لهسهرسهنگهوه به‌ره‌و مهرگهتێ و چیای گارا.
+ له ئه‌تروشه‌وه به‌ره‌و سپێده‌وه.
+ له سوارهتوکهوه به‌ره‌و ئهسپێندارو ئاتوش.
له‌م زنجیره هێرشانه‌دا زیاتر له 160هه‌زار ژن و منداڵ و پیاو و پیرو گه‌نج سه‌ریان هه‌ڵگرت و توانیان خۆیان له تۆڕی ئهنفاڵچییهکان ده‌رباز بکه‌ن، به‌زه‌حمه‌تێکی زۆر روویان کرده سنووره‌کانی تورکیا و ئێران. له ئۆردگای موش و دیار به‌کرو ماردین له تورکیا له ئۆردوگای( زێوه) له ئیران جێگیربوون. زیاتر له 13هه‌زارکه‌س ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ره‌خسا ده‌ربازبن، ده‌سگیرکران و گوێزرانه‌وه بۆ قه‌ڵای (نزارکێ) له دهۆک. له ناو به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا تۆمارێکی تیایه، ناوی په‌نجا گه‌نجی تتیایه که ته‌مه‌نیان له 17ساڵ که‌متره گووله باران کراون. به‌پێی ئه‌و پۆلێنانه‌ی ئیستیخباراتی عهسکهرری عێراق که ئهنفاڵهکانی به چه‌ند پۆلێنێک جیا ککردوهتهوه. ژن و منداڵه‌کانیان گواستوه‌ته‌وه بۆ (سه‌لامیه )-ی خوار موسڵ،17رۆژ له‌وێ ماونه‌ته‌وه. دواتر گوێزراونه‌ته‌وه بۆ ئۆردوگای (به‌حرکه و جه‌ژنیکان و به‌رحوشتر) له‌ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر.
سه‌رچاو: به‌رگی یه‌که‌می، کتێبی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، ل 24- 25.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts