عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: جینۆسایدکردنی جینۆسایده‌کان.
که‌سوکاری ( شه‌هیدانی کوردستان و بێ سهروشوینکردنی کورده فه‌یلییه‌کان و کۆمه‌ڵکوژی بارزانییه‌کان و ئه‌نفاڵ و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه جیاجیاکانی کوردستان و زیندانیانی سیاسی، چاوه‌ڕوانی پرۆژه‌ی گه‌وره و خزمه‌تی نوێ یان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کرد. ده‌بوایه له سه‌ر به‌رنامه و نه‌خشه‌یه‌کی زانستی نوێ،گرنگی ته‌واویان بدایه به‌زنجیره جینۆسایده‌کانی کورد:
+ دوور له عه‌قڵی حیزبایه‌تی چه‌ق به‌ستوو، مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتمانی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاستی دنیای ده‌ره‌وه به‌قه‌د قه‌باره‌ی زنجیره جینۆسایده‌کانی کورد له گه‌رمیان دروست بکردایە، بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی جینۆسایدی کورد بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو، دنیای ده‌ره‌وه به زیندویه‌تی بمێنتتهوهو به‌های شکۆمه‌ندی کاڵنه‌بێته‌وه.
+ تاوانی زنجیره جینۆسایده‌کانی کورد بکرایه به وانه‌ی تایبه‌تی و له قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ی و زانکۆکان بخوێنرایه، پسپۆڕانی ئه‌و بواره تویژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیان له‌سه‌ر بکردایه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م جینۆسایدانه بۆ هه‌تا هه‌تایه له یاده‌وه‌ری کورددا کاڵ نه‌بێته‌وه.
+ له سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی زانستی پسپۆڕانی ده‌رونی، به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ که‌سوکاری زنجیره جینۆسایده‌کانی کورد دابنایه، بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌رییه ده‌رونییه‌کانی جینۆساید ی کورد له ره‌گه‌وه بسڕنه‌وه، ئه‌و باره دهررونییه ئاڵۆزه نهگوێزرێرێنهوه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو. منداڵه‌کانیان و گه‌نجه‌کانیان و هه‌نگاوی نوێ بنێن بۆ ژیانێکی نوێ و ئاینده‌یه‌کی نوێ. که‌سوکاری ئه‌م زنجیره جینۆسایده، ئه‌وه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌م ئازاری ژیانی نه‌هامه‌تی ئابوری و نه‌داری و ده‌ربه‌ده‌ری و باری ده‌رونی و ترس و چاوهڕوانیو خه‌مۆکی یه‌وه، ده‌ناڵێنن،که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان به هۆی دابڕانیان له ئازیزه‌کانیان، بۆشایه‌کی رۆحی له نێو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌کانیاندا دروست بووه، بووه به هۆی بچڕانی شیرازه‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کورده‌وه‌ری، هه‌موو ژیانیان ههرتاڵی و ئالوده‌ی بێ هیوای بووه.
+ ده‌بوایه حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان به هاوکاریی که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان هه‌موو توانای مادی و مه‌عنه‌وی و میدیایی و دبلۆماسیان بخستایه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال له سه‌ر ئاستی دنیای ده‌ره‌وه به جینۆساید بناسرێ.
+ ئه‌و کتێبانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نفال به کوردی نوسراون، وهرگێڕرانایهته سه‌ر زمانی بێگانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌ک جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی یه‌کان و هۆڵۆکۆست له دنیا به جیهان بناسرێت،کورد مه‌ترسی ئه‌نفال و جینۆسایدی له‌سه‌ر نه‌مایه.
+ زنجیره جینۆسایدکانی کورد، هه‌وڵی ستراتیژی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی کورد بوایه، بۆ ئه‌وه‌ی کورد له نیشتماسنهکهیدا بکات به ده‌وڵه‌ت.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و وه‌زیره‌کان و ئه‌ندام پهرلهمانهکانو سه‌رکرده‌و لێپرسراوانی حیزبه‌کان، ئه‌ڵێی له ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه به میوانی هاتوون بۆ کوردستان، به ناوی پرۆژه‌ی یاسای چاکسازییه‌وه نیازیان بوو، مینحه‌ی کهسو کاری شه‌هیدان و بێ سهروشوینکردنی فه‌یلییه‌کان و بارزانییه‌کان و ئه‌نفاڵ و کیمیاباران و زیندانیانی سیاسی ببڕن.
حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان نیازیان بوو به‌و ماده‌و برگه یاسایانه‌ی که ناردویان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان، به ناوی پڕۆژه‌ی چاکسازی یاسایی، جارێکی تر جینۆسایدیکی تری جینۆسایده‌کانی کورد بکه‌نه‌وه. وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ تراژیدیای زیندانیانی سیاسیی مینحه‌که‌یان بڕی.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts