ڕەووف محەمەد ئالانی: خواستی خەڵک لەزمانی قەڵەمەوە.
ناوی کتێب: خواستی خەڵک لەزمانی قەڵەمەوە
نوسەر: ڕەووف محەمەد ئالانی
بابەت: ڕێپۆرتاژی ڕۆژنامەوانی
ساڵی چاپ: 2007
ژمارەی لاپەڕە: 206 لاپەڕە
ئەم کتێبە ناوەڕۆکەکەی، چەندین بابەتی هەستیاری ڕۆژنامەوانی لەخۆ دەگرێت، کە نوسەر بەشێوازی مەیدانی ئەنجامیداون و ڕاو بۆچونی خەڵکی لەسەر ئەو خواستانە، خستۆتە ڕوو، ناوی کتێبەکەش دەرخەری ناواخنی بابەتەکانە، کە ویست و خواستی خەڵکی هەڵگرتوە، نوسەر ویستوێتی لە زمانی قەڵەمەکەیەوە، بابەتەکان بگەیەنێ، لەگەڵ نوسینی ئەنجام هەر ڕیپۆرتاژێک، کە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون و لە گۆڤارو ڕۆژنامەکانی ئەو کاتە بڵاوکراونەتەوەو لەدوتوێی ئەم کتێبەدا چاپکراون، ئەم هەنگاوە، لەناو ڕۆژنامەگەری کوردیدا کەم کاری لەسەر کراوە، تابکرێنە چوارچێوەی کتێبێکەوە.