عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ژیان و مه‌رگ له نێو ژه‌هر و ئه‌نفال/ بەشی دووەم و کۆتایی.
جه‌مال دیموکرات و حامیده سوور‌و دووبرینداری تر، له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش مابوونه‌وه، رۆژی سێیه‌م دکتۆر فایه‌ق رووی کرده جه‌مال و ووتی:
بڕۆ سۆراخی هاوسه‌رو منداڵه‌کانت بکه، له ماڵی عه‌بدوڵای مه‌لا فه‌ره‌ج ن له ئه‌ستێڵی خواروو.
جه‌مال له گه‌ڵ ئامۆزایه‌کیدا چوو بۆ باره‌گای مه‌ڵبه‌ند، ئێواره‌که‌ی چووه لای شێرکۆ جدی، له‌و کاته‌دا مۆلیده‌ی کاره‌باکه‌یان هه‌ڵکرد وتیان: با گوێمان له هه‌واڵی نوێی ته‌له‌فیزونی عێراق بێ.
دنیا تاریک بووبوو، مانگ هه‌ڵهاتبوو، دنیا کپوکش و مات و خامۆش بوو. له ناکاو گوێیان له ده‌نگی کۆپته‌رێک بوو، هه‌موویان له ژوورهکەوه روویان کرده ده‌ره‌وه، کۆپتهرهکیان بینی له دامێنی قه‌ره‌داغه‌وه به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی ده‌ربه‌نده‌که ده‌فڕی، گه‌یشته نێوان مه‌ڵبه‌ندو چه‌مه گه‌وره‌که‌ی خوار مه‌ڵبه‌ند، پێشمه‌رگه‌یه‌ک به خێرایی مۆلیده‌که‌ی کوژانده‌وه، روویان کرده ژووره‌وه. سێ شه‌وبوو، خه‌و له چاوی جه‌مال دیموکرات نهکهوتووبوو، ویستی بۆ تاوێ بنووێ، توشی ته‌نگه نه‌فه‌سی ببوو، بار‌و دۆخی به جۆرێک ئاڵۆز بوو، وه‌ک ئه‌وه‌بوو له شوێنێکی به‌رزه‌وه بکه‌وێته خواره‌وه، شه‌و و باشی له پێشمه‌رگه‌کان کرد‌و راکشا، هه‌ر ئه‌م دیوو ئه‌و دیووی ده‌کرد، خه‌و چاوه‌کانی دانه‌ده‌گرت، پێشمه‌رگه‌کان سه‌رقاڵی قسه‌کردن بوون، له ناکاو جه‌مال هه‌مان گرمه‌و ناڵه‌ی وه‌ک ئه‌و ئێواره‌ی سێوسێنانی بیست، به‌خێرایی هه‌ستاو ووتی: گوێم له گرمه‌ی ناڵه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بوو، له نزیک خۆمان.
هێشتا قسه‌کانی ته‌واو نه‌کردبوو، گرمه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی راجیمه له ناو مه‌ڵبه‌ندو ده‌وروبه‌ر هه‌ستا، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان وه‌ک هه‌وره بروسکه وابوو، له نێو شاخ و دۆڵه‌کان ده‌نگی ده‌دایه‌وه، به جۆرێک وایان ده‌زانی چیاکه به‌سه‌ریاندا روخاوه، جه‌مال به هاوڕێکانی وت: ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و راجیمانه کیمیاییه، جامانه‌و پشتوێن و دهسڕهکانتان ته‌ڕ بکه‌ن، ئه‌وسا بچنه ده‌ره‌وه.
پێشمه‌رگه‌کان چوونه ده‌ره‌وه، مه‌ڵبه‌نده‌که‌یان به چاوی خۆیان بینی نوقمی دوکه‌ڵی ره‌ش و سپی بوو بوو، دوکه‌ڵه‌که به‌ره‌و به‌رزایی ده‌کشا و دوای تاوێک به‌رەو نزمایی ده‌نیشت، پێشمه‌رگه‌کان بڵاوه‌یان لێکرد، که‌وتینه سۆراخی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌و به‌ری خۆیانه‌وه بوون، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له چیای زه‌رده‌و هۆمه‌ر قه‌ڵا بوون، شه‌ڕ له‌و قۆڵانه‌وه به توندی به‌رپا ببوو، پێشمه‌رگه‌کانی تر خه‌ریکی دابینکردن و پێداویستی خواردن و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کان، ئه‌و شه‌وه هوشیاری عدد جیهازو پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر دواهه‌ناسه‌یان سپارد، هه‌ر ئه‌و شه‌وه هه‌موو پێشمه‌رگه‌کان و ده‌سته‌ی نه‌خۆشخانه‌و دیله به‌ردراوه‌کان به هۆی ژه‌هری کیمیایهکهوه بریندار بوون.
هه‌موو جه‌سته‌ی جه‌مال دیموکرات که‌وته له‌رزین، حه‌مه‌ره‌زای مام برایم رابه‌ر سیاسیی تیپی 17 زمناکۆ به‌خه‌ستی بریندارببوو، ئه‌و هه‌موو هێستر و ئه‌سپ و گوێدرێژانه‌ی بۆ کاری پێویست دانرابوون، به ژه‌هری کیمیاییه‌که له ناو چوون، به‌مه‌ش هه‌ڵسوڕاندن و راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی سه‌رشاخی پێشمه‌رگه‌کان وه‌ستا.
پێشمه‌رگه‌کان زۆر گه‌ڕان به دوای ته‌رمی دوو شههیداو به جله‌کانی خۆیانه‌وه به‌خاکیان سپاردن، دوو دیلی به‌ردراوی زیندانی مه‌ڵبه‌ند به‌یانییه‌که‌ی له‌سه‌ر ته‌پۆڵکه‌که‌ی لای مه‌ڵبه‌ند به برینداری دۆزرانه‌وه، پێشمه‌رگه‌کان هێنایانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌که، نه‌مردبوون. به‌ڵام جه‌ستیان وه‌ک ته‌خته‌ی دار ره‌ق ببوو، چاویان به‌کزی ده‌تروکاند، دکتۆرو پێشمه‌رگه‌کان ئاویان پیا کردن و شۆردیانن، جه‌سته‌ی یه‌کێکیان به جۆرێک ره‌ق ببوو، به‌زه‌حمه‌تێکی زۆر ده‌رزیان لێدان، بۆ رۆژی دوایی خه‌ڵکی ناوچه‌که به تراکتۆرو به وڵاخ و به‌پێ ره‌وه‌و چاره‌نووسێکی نادیار هه‌نگاویان نا.
له‌و کاته‌دا جه‌مال بیری له لای هاوسه‌رو منداڵه‌کانی بوو، بیری له چاره‌نووسی ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه بریندار‌و که‌م ئه‌ندامانه ده‌کرده‌وه،له هۆمه‌ر قه‌ڵاوه روویان دەکرد گوندی ئه‌ستێڵی خواروو، له‌وێ هه‌واڵی هاوسه‌رو جگه‌ر گۆشه‌کانی له مه‌لا عه‌لی پرسی و پێ وت: چوون بۆ ماڵی حسین قه‌ره‌داخی ئامۆزات له گوندی سه‌رکۆ. ئه‌و شه‌وه جه‌مال له ماڵی مه‌لا عه‌لی ئامۆزای له گوندی ئه‌ستێڵ مایه‌وه، له چه‌ند کەسێکی سه‌ڵت زیاتر که‌سی تیانه‌مابوو.
به‌یانیه‌که‌ی رووی کرده گوندی سه‌رکۆ، له‌و به‌ری چه‌می دێوانه‌وه بوو، یه‌کێک بوو له گونده به‌رزو جوانه‌کان، دراوسێی گوندی جافه‌ران و گۆشان بوو. به پێ نیوسه‌عات له قه‌ره‌داخه‌وه دووربوو، جه‌مال له رێگا تاک و ته‌را خه‌ڵکی ده‌بینی له سیمایاندا ماندوو بوون و ترسوگومان و دڵە راوکێ ده‌خوێنده‌وه.
ئێواره‌که‌ی گه‌یشته سه‌رکۆ، چووه ماڵی مام قادری باوکی حسین قه‌ره‌داخی، هاوسه‌رو منداڵه‌کانی له‌وێ بوون، بارودۆخی ته‌ندروستیان به هۆی کاریگه‌ری ژه‌هری کیمیاییه‌که‌وه زۆر خراپ بوو، به تایبه‌تی رێبه‌ری کوڕی، سه‌ری کرده سهررانی باوکی، دوای تاوێک ده‌ستی کرد بهوڕێنهو قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق،هه‌موویانی خسته پێکه‌نین، چاوی هاوسهرەکهی و ره‌وه‌ز زۆر سوورببوون، دوای نانی ئێواره له ناکاو گرمه هه‌ستا.
ره‌تڵی راجیمه بوون له نێوان جافه‌ران و ده‌ره‌ویان و له نزیک گوندی سهرکۆدا ته‌قینه‌وه، قیژه‌و هاوار هاوارو گریانی ژن و منداڵ به جۆرێک گونده‌که‌ی هه‌ژان، خهڵهکهکە له تاوا روویان کرده پشت ماڵه‌کانی سه‌رکۆ.
ئه‌و شه‌وه خه‌ڵک به‌و سه‌رمایه، له بن گابهردو چاڵ و چۆڵی ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌دا به ترس و لهرزوه تا به‌یانی مانه‌وه، ژن و پیاو و منداڵ نه‌یانده‌زانی روو بکه‌نه کوێ، هه‌موو لایه‌کیان به سوپا‌و جاش لێ ته‌نرابوو،کۆپته‌ریش به رۆژ بەئاسمانی ناوچه‌که به نزمی دەسوڕایەوە، به‌یانی زوو هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ک روویان کرده لایه‌ک، رووه‌و چاره‌نووسێکی نادیار.
جه‌مال له گه‌ڵ مام قادردا بڕیاریاندا ژن و منداڵه‌کان ره‌وانه‌ی سلێمانی بکه‌ن، بۆ رۆژی دوای هاوسه‌ره‌که‌ی و هه‌ردوو منداڵه‌که‌ی به عه‌لی کوڕی مام قادردا ره‌وانه کرد، له نزیک قه‌ره‌داغ رێکه‌وتی کۆمه‌ڵێ خانه‌واده‌ی تریان کردبوو، به تراکتۆر روویان کرده سلێمانی.
جه‌مال دوودڵ بوو، ده‌ترسا له‌رێگا ده‌سگیریان بکه‌ن، کاریگه‌ری ژه‌هری کیمیاییه‌که به‌جه‌سته‌ی هاوسه‌رو دووکوڕهکهیهوه دیار بوو، به رێکه‌وت نه‌گیران. گه‌یشتنه ناو سلێمانی و له‌وێ خۆیان حه‌شاردا.
جه‌مال ماڵئاوایی له ئه‌نوه‌ری ئامۆزای کرد‌و له گه‌ڵ مام قادردا روویان کرده گۆشان، چوو بۆ لای پێشمه‌رگه‌کانی مه‌ڵبه‌ندو که‌رتی سیروان سه‌عید چوقلی و ده‌سته‌که‌ی قادری حاجی عه‌لی، حه‌مه‌جه‌زای هونه‌رمه‌ندو حهمهقهرهداخی حاکمی مه‌ڵبه‌ند و ئه‌بو عه‌لی و دکتۆر سالار قه‌ره‌داخی له‌وێ بوون، له‌وێ نانی خوارد‌و پشوویدا، هه‌واکه‌ی زۆر خۆش بوو، گونده‌که به ته‌واوی چۆڵ ببوو.
له لای حه‌مه قه‌ره‌داخی یه‌وه، چوو بۆ لای ئه‌بو عه‌لی، پێکه‌وه قسه‌یان ده‌کرد، له ناکاو گوێیان له دوو گرمه بوو، سه‌یری ناو قه‌ره‌داغیان کرد، گوله تۆپه‌کان له گرده‌کانی سه‌ره‌وه‌ی قه‌ره‌داغ نزیک جاده‌ی سلێمانی ته‌قینه‌وه، تۆزی لێ هه‌ستا، چاوی جه‌مال کزکز ببوو به‌باشی نه‌یده‌بینی.
له ناکاو ئه‌بوعه‌لی وتی: سه‌یرکه، ئه‌وه ده‌بابه‌و مودهرهعهیه به‌سه‌ر جاده‌که‌وه دیاره به‌ره‌وناو قه‌ره‌داغ ده‌ڕۆن، دواتر هه‌واڵیان پێ گه‌یشت، هیزه‌کانی سوپای عێراق له جاده‌ی سه‌گرمه و له بازیانه‌وه پێشره‌ویان کردبوو به‌ره‌و قه‌ره‌داغ.
هه‌موو خواردن و که‌لوپه‌ل و ئۆتۆمۆبیل و شۆفڵ و که‌ره‌سته‌ی تری مه‌ڵبه‌ند له ده‌وروبه‌ری گۆشان دانرابوون، به ئۆتۆمۆبیل له قه‌ره‌داغه‌وه بۆ گۆشان 5 ده‌قیقه بوو، ته‌نیا چه‌می دێوانه له نێوان قه‌ره‌داغ و گۆشاندا بوو، باری ته‌ندروستی جه‌مال زۆر خراپ بوو، پێیان وت: تۆ بڕۆ بۆ باره‌گاکانی ناو قۆپی.
جه‌مال سواری وڵاخێک بوو، رووی کرده باره گای مه‌ڵبه‌ند له‌ناو قۆپی قه‌ره‌داخ، له رێگاکه چه‌ند جارێک، له‌سه‌ر وڵاخه‌که دابه‌زی، سه‌یری قه‌ره‌داغی ده‌کرد، هیچی نه‌ده‌بینی، کیمیاییه‌که به جۆرێک کاری کردبووه سه‌ر چاوه‌کانی، دیمه‌نه‌کانی به تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی ده‌بینی، ئه‌گه‌ر تیشکی خۆره‌که‌ی له‌سه‌ری بدایه وه‌ک ئه‌و شه‌وه‌ی لێ ده‌هات که کیمیاییه‌که لێی دابوو، دوای نیوسه‌عات گه‌یشته نزیک زیندانی مه‌ڵبه‌ند، له پێچی یه‌که‌می ده‌ربه‌ندی قۆپی گۆشاندا بوو.
له ناکاو گوێی له گرمه‌ی فرۆکه‌ی جه‌نگی بوو، سه‌ری هه‌ڵبڕی دوو فڕۆکه‌ی بینی به‌نزمی ده‌هاتنه خواره‌وه، بوو به گرمه‌و ناڵه‌یه‌کی زۆر به‌هێز، سه‌راپا ئه‌و ده‌وروبه‌ره ده‌له‌رییه‌وه، جه‌مال به‌خێرایی وڵاخه‌که‌ی به‌سته‌وه و گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و رووکاری دیوی قه‌ره‌داغ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ فرۆکه‌کان بۆردومانی کوێ‌یان کردوه، دوکه‌ڵ و تۆزی لای چه‌می سمۆروه بینی، زانی له گۆشان نه‌دراوه گه‌ڕایه‌وه، که‌وته رێ، گه‌یشته یه‌که‌م باره‌گا، حاکم ئیبراهیم له‌وێ بوو، دواتر که‌وته رێ تا گه‌یشته باره‌گای مه‌ڵبه‌ند، ئه‌و شه‌وه چه‌ند بریندارێکی کیمیایی گه‌یه‌نرانه ئه‌وێ، یه‌کێکیان حه‌مه له‌تیف بوو، هه‌موو جه‌سته‌ی به‌پارچه‌ی تۆپ بریندار ببوو.
مانگێک زیاتر بوو تیپه‌کانی مه‌ڵبه‌ند یه‌ک چووبوون بۆ سنووری دۆڵی جافایه‌تی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی سوپای عێراق بۆ دۆڵی جافایه‌تی، ئه‌و کاته (80 -100) پێشمه‌رگه‌ی مه‌ڵبه‌ند له قۆپییه‌کانی قه‌ره‌داغدا بوون، چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هیزه‌کانیان له دۆڵی جافایه‌تی ده‌کرد، هیزێکی زۆری سوپای عێراق گه‌یشتنه قه‌ره‌داغ، سه‌راپا ناوچه‌که‌یان داگیر کرد.
هیزه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ند بەرگرییه‌کی زۆریان کرد، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک به پارچه‌ی تۆپ و گوله‌و کیمایی بریندار بوون. فرۆکه جه‌نگیه‌کانی عێراق چه‌ند جارێک گونده‌کانی قه‌ره‌داخیان به چه‌کی کیمیایی و ناپاڵم و بۆمبی هێشووی بۆردومان و خاپوورکرد، ئه‌فسه‌ره‌کانی سوپای عێراق و مسته‌شاره‌کان مه‌رو ماڵات و ره‌شه‌وڵاخ و په‌له‌وه‌رو که‌لوپه‌لی ئه‌و گوندانه‌یان تاڵان کرد.
هێزه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ند له گه‌ڵ برینداره‌کان روویان کرده باره‌گای تیپی 51ی گه‌رمیان، له ده‌ره‌وار، باری ته‌ندروستی حه‌مه‌له‌تیف زۆر خراپ بوو، برینه‌که‌ی رانی گه‌وره‌و قوڵ بوو، په‌نجه‌یه‌کی په‌ڕیبوو، له‌وێ ته‌داوی سه‌ره‌تاییان بۆکرد، بارودۆخی گه‌رمیان زۆر خراپ و دژوار بوو، هه‌واڵیان پێ گه‌یشت هیزه‌کانی سوپای عێراق و حه‌ره‌س جمهوری و جاش له (کفری و سه‌رقه‌ڵاو که‌لار و باوه‌نوورو ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵ و قادرکه‌رم و دوزخورماتوو)، کۆکراونه‌ته‌وه. جه‌مال دیموکرات یه‌که‌مجار بوو گه‌رمیان ببینێ، جه‌وله‌یان کرد به‌ره‌و قوڵایی گه‌رمیان، چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هیزه‌کانیان بوون، هیزه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک، دوای کشانه‌وه‌یان له ئه‌نفالی یه‌ک له دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه‌و شاناخسێ، چه‌ندان رۆژ به‌رێگاوه‌بوون، به‌زه‌حمه‌تێکی زۆر گه‌ڕانه‌وه، ماندووبوون، ئه‌و کاته‌ی ئه‌وان گه‌یشتینه گه‌رمیان، مانگی 4ی 1988 بوو، به‌هارێکی سه‌وزو پاراو بوو، که‌مێک گه‌رم بوو، مه‌ڕوماڵات له ده‌شت و ده‌ربوو، خه‌ڵک به‌هۆی هه‌واڵه‌کانی ئه‌نفالی( یه‌ک و دوو)له بارێکی ده‌روونی پڕله ترس و دڵهراوکهدا بوو، به‌به‌رده‌وامی هه‌واڵی ناخۆشیان ده‌بیست، تازه پێشمه‌رگه‌ی که‌رت و تیپه‌کانی مه‌ڵبه‌ند ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌رمیان، هیزه‌کانی سوپای عێراق و جاش له چه‌ندان قۆڵه‌وه په‌لاماری گه‌رمیانیاندا، پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان چه‌ند رۆژێک به‌رگرییه‌کی بێ وێنه‌یان کرد، چه‌ندان پێشمه‌رگه شه‌هیدو بریندارکران، هیزه‌کانی سوپای عێراق زۆربه‌ی ناوچه‌که‌یان گرت.
له 14 /4 هیزی پێشمه‌رگه له هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه کشانه‌وه‌و روویان کرده قۆپییه‌کانی قه‌ره‌داغ، دواتر به‌ره‌و سنووری گۆپته‌په‌و عه‌سکه‌ر به‌رێکه‌وتن، چه‌ند ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه وه ک پارتیزان له‌چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌ک له گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ مانه‌وه.
دیمه‌نێک له کتێبی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال. به‌رگی سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، چاپ و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts