کە په‌روه‌رده دارما، داڕمانى ده‌وڵه‌تیشى پێوەیە.
عوسمان عومەر وەریگێراوە لەعەرەبیەوە بەهەندێ دەستکاریەوە
مۆریشۆس ده‌وڵه‌تێکی بچوکی ئه‌فه‌ریقیه، خوێندن تێیدا خۆڕاییه تا کۆتا قۆناغی زانکۆ، ته‌نانه‌ت هۆکاری گواستنه‌وه‌ی خوێندکارانیشی له‌گه‌ڵه له‌ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه تا خوێندنگا له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته. لهمۆریشۆش په‌روه‌رده خزمه‌تگوزاریه‌که به‌خۆڕایی پێشکه‌ش هاوڵاتی ده‌کرێ، نه‌ک وه‌ک کاڵایه‌ک بفرۆشرێ به‌پاره. تێزی ماسته‌رو دکتۆرا بنوسرێ و بفرۆشرێ و خوێندنگاى ئەهلى و خوێندنگاى بەزمانى داگیرکەر دامەزرێ. واتا بیرى نیشتیمانى لەبیروهزرى خوێندکاریى کورد بزر بکرێ.
که‌چی لێره‌ش تازه به‌تازه وه‌زیرو گزیرو دارودەستەى پەروەردە، دواى 30 ساڵ حوکمڕانى بیرى نیشتیمانى و خۆشەویستى نیشتیمان لاى خوێندکاران زیندو بکەنەوە کە خۆیان کوشتویانە.
گۆڕت پڕ نوربێ جلال جوباری ڕه‌حمه‌تی له‌په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو فه‌رموته غولی نێو ده‌شت و چیاکان بونه خاوه‌ن علیم و فەن ده‌ردی بێهۆشی له‌ناوکوردا ده‌ڵێی زگماکیه.
هه‌ر لهمۆریشۆش چاره‌سه‌رو چاودێری ته‌ندروستی خۆڕاییه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ته‌نانه‌ت نه‌شته‌رگه‌ری دڵیش که‌تێچوه‌که‌ی زۆره و بازرگان‌یش به ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌وه ناکرێ. که‌چی لێره تازه به‌تازه واخه‌ریکن که‌رتی ته‌ندروستی بدرێته که‌رتی تایبه‌ت و بازرگانی بهدهرمانەوە دەکەن و بێ هیچ فیلتەرێک لە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان هاوردەی دەکەن، ده‌شزانن کهدوژمنێک هه‌یه ده‌یه‌وێ کورد قڕکات و بەهەرجۆرێ بێت. هەندێک سیاسیش لە پشت نەخۆشخانەى ئەهلیەکانن،کاتێ یەکێک لەوێ دەمرێ تا تێچووەکەی نەدرێت، تەرمەکەی بە کەسوکارەکەی نادرێتەوە.
گەر باسى موڵکدارى و نیشتەجێبون لە مۆریشۆس بکرى لە 90% ى دانیشتوان خاوەنى شوێنى نیشتەجێبون بەخۆیانن، نە کەسێ دەربەدەرە یا خێزانێ باسى کرێى بەرزى خانوو زەوى بکات و نەزەوی دەولەتیش لەلایەن بەرپرسانەوە داگیردەکرێ!
دااهاتى تاکە کەس لە مۆریشۆس گەیشتۆتە 19.600 دۆلارەو شانازىیش ناکەن کە بەرزترین داهاتى تاکەسیان هەیە، کەچى لاى خۆمان دەسەلات لەژێر ناوی پاشەکەوتی موچە، قوتی خەلک دەبڕن و لرفیان دا‌و هەرباسى دانەوەشى ناکەن. کۆمارى مۆریشۆس دەولەمەندترین دەولەتانى ئەفەریقایە, زۆر سەرچاوەى سروشتى هەیە، بەلام نەوت و کانزاى تر‌ى هەیە پشت بەکشتوکاڵ دەبەستن و بەرهەمەکانیان هەناردەى دەرەوە دەکەن، کەچى لاى خۆمان نەوت و گاز و زۆر بەرهەمی سڕوشتی و کانزایی و پانتایی زەوی زۆر بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکانمان هەیە، بەلام دووسالە 200 لیتر نەوت بەهاوولاتى نەدراوە، لەکاتێکدا بێ بەرامبەر نادرێت، کە مافی هاوڵاتیانە، بەو پێیەی نەوت خاوەندرێتی دەوڵەتە، دەبیت لانی کەم بە پارەیەکی کەم پییان بدرێت. داهاتى فرۆشى نەوت زۆرە، بەلام نازانرێ دەچێتەگیرفانى کێ؟ بازرگانی گەورە لەلایەن کوڕی سەرۆکى ئەم حیزبەو ئەو لێپرسراوە باڵایەی هەرێم دەکرێت و کەل و پەل و دەرمان و خۆراک هاوردە دەکەن، کەچى لەگومرگ خۆیان دەدزنەوە یا دەبەخشرێن و هەر بەرپرسە خاوەن دوو سێ باخ و ڤیلان یا لەسەر بودجەى حیزبە یا حکومەت دەکڕدرێ.!
سەرۆکى مۆریشوس دکتۆر ئەمینە غەریب فەقیم خاوەنى دکتۆرایە لە کیمیاى ئۆرگانیکى یەکێ لە وتە بەناوبانگەکانى (سیاسەت منى هەڵبژارد من ئەوم هەڵنەبژاردوە).
دکتۆرە ئەمینە غەریب خاوەنى 20 کتێب و 8 لێکۆلینەوەیە لە بوارى زیندەور زانى لەسەرئاستى جیهان کەچى سەرۆکەکانى لاى خۆمان بیانیەکان بەڕاپۆرت لەسەر مولک و ماڵ و پارەى بانکەکانیان دەنوسن و ئاشکراى دەکەن.
یەکێ لە ئوستازى زانکۆکان بۆ خوێندکارانى قۆناغى دکتۆراو ماستەرو بەکالۆریۆس نامەیەکى زۆر کاریگەرى نوسى لەدەرگاى کۆلیژێک لە خواروى ئەفەریقا هەلیواسى ئەمەش دەقەکەیەتى:
لەناوبردنى وقڕکردنى گەلێک پێویستى بە بۆمبى ئەتۆمى و رۆکیتى دوور مەودا نییە, بەلکو پێویستى بە نزمکردنەوەى ئاستى پەروەردەو رێگەدان بە خوێندکاران کە قۆپیە بکەن بەوەش نەخۆش لەبن دەستى ئەو دکتۆرەى بە قۆپیە دەرچوە دەمرێ.
کۆشک و تەلار و شەقامەکان دڕمێن و تێکدەچن کاتێ ئەندازیارى بە قۆپیە بڕوانامەى وەرگرتبێ.
ئاینیش بەدەستى ئەو شێخ و مەلایانە لەناودەچێ کە بۆ پارە رێبازى خۆیان دەگۆڕن وفتواو قسەى سەیر لەدەمیانەوە دەردەچێ.
دادپەروەرى لەبەین دەچێ بەدستى قازیەک کە بەقۆپیە یا بەپلەى نزم لەکۆلێژى یاسا وەرگیرێ.
نەخوێندەوارى بلاو دەبێتەوە لە بیر‌و هزرى مەردوم دا کە مامۆستایەک کەهیچ زانیارى پێنەبەبێ و بە قۆپییە دەرچوبێ بۆیە دەگوترێ کە پەروەردە دارما داڕمانى گەلیشى پێوەیە.
لە پێگەى/ rattibha.com وەرگیراوە