عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: دوو چین له سه‌رده‌می سه‌دام و به‌عسدا.
ده‌یان ئامر سریه‌و مسته‌شارو نه‌سیر متهقدیم و ره‌فیق حیزبی و سه‌رۆک شێخ و سه‌رۆک عه‌شره‌ت، به هۆی خیانه‌تی نه‌ته‌وەیی و نیشتمانیان و بازرگانی کردنیان به خوێنی شه‌هیدان، بوون به‌خاوه‌نی سه‌ره‌وت و سامانێکی خه‌یاڵی.
دوای راپه‌رین هه‌مو ئه‌و روخسارانه له سیناریۆیه‌کی نوێ‌دا، بوون به هاوڕێی سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی کورد‌و سه‌ۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و په‌رله‌مان، سه‌رمایه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام و سه‌رمایه‌ی دوای راپه‌ڕینیان له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵچنی، هه‌موو ئه‌و ده‌م و چاوانه کران به که‌سایه‌تی دیار، ڤایرۆسئاسا بوون به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دیاردەی سلبی بۆ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری.
له راپه‌رینی 1991، ئه‌و روخسارانه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام و ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران چاوچنۆک و دزو جه‌رده، به سیناریۆی هه‌ڵوێستی نیشتمانی، ئامێر‌و که‌ره‌سته‌ی دام و ده‌زگا کانی ئه‌م وڵاته‌یان ئاودیوی سنووره‌کانی ده‌ره‌وه کرد، بوون به خاوه‌نی سه‌رمایه‌و کۆمپانیای زه‌به‌لاح.
دوای راپه‌رین و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسییه‌کان و حیزبه‌کانی کوردستان، سه‌دام ئاسا‌و به‌عس ئاسا، به هه‌مان ستراتیژ و کلتوریی به‌عس، ئه‌و هه‌موو خائین و دزو جهردانهیان کرد به‌هاوڕێ و برای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان، له کۆمپانیاو که‌رتی تایبه‌تی بازرگانی.
ئیستا کۆمه‌ڵگای هه‌رێمی کوردستان له دوو چینی جیاوازپێک هاتووه:
چینی یه‌که‌م/ چینی سه‌ره‌وه
ئه‌و ئامر سریه‌و مسته‌شارو نه‌سیر متهقهدیم و ره‌فیق حیزبی و سه‌رۆک شێخ و سەرۆک عه‌شره‌ت و زۆر له سه‌رکرده‌ی حیزبه ساسییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم، خاوه‌نی سه‌رمایه‌کی بێ ئه‌ندازه خه‌یاڵین، بوون به‌چینی سه‌ره‌وه.
چینی دووه‌م/ چینی ناوه‌ند
له‌م نیشتمانه‌دا بوونی نییه.
چینی سێیه‌م/ چینی خواره‌وه
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ن، له توێژه‌کانی خواره‌وه‌ن، خاوه‌نی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و به‌های مرۆڤ و مرۆڤایه‌تین، له‌به‌ر دزی و فزی و گه‌نده‌ڵی و راورووت و سیاریۆی چینی یه‌که‌می سه‌ره‌وه.
دوای ره‌نج و ماندوو بوونێکی بێ سنووری تاقه‌ت پروکێن، چینی خواره‌وه‌و پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی بژێویی ژیانیان زۆر به زه‌حمه‌ت بۆ دابین ده‌کر ، یا بژێویان له ئاستی چه‌ق بهسستن و نه‌داریدا ده‌بێ، رووبه‌روو ده‌یان کێشه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ده‌بنه‌وه، ژیانیان ئه‌وه‌نده قورسه، رۆژ بەرۆژ گرانترو ئاڵؤزتر ده‌بێت.
گه‌ر رۆژێ گۆڕانکاریی سیاسیی له ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا بکرێ، لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابووریی و یاسایی له گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی چینی یه‌که‌می سه‌ره‌وه، له دادگای باڵای گه‌ل بکرێ، ده‌یان و سه‌دان و هه‌زارها دزیی و جه‌رده‌یی و تاوان و خیانه‌ت له ده‌یان سیناریۆی جیاجیادا ده‌بینرێ.
خیانه‌ت و تاوانه‌کانی چینی یه‌که‌می سه‌ره‌وه، ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه، هیچ ده‌ستوورو ماده‌و برگه‌یه‌کی یاسایی له دادگادا نییه، حوکمی دزی و تاوان و خیانه‌ته‌که‌یان بدات.