بورهان شێخ رەئوف: عیراق له چاوه‌ڕوانیی هه‌فته‌یه‌كی چارەنووسسازدا.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق چاودێریی ئه‌و ئارامی و بێده‌نگییه ده‌كه‌ن، به‌هۆی رێوڕەسمی چله‌ی ئیمام حسێنه‌وه هاتۆته ئاراوه، كه نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س له شاره‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف كۆبوونه‌ته‌وه، كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه هاتوون.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی سیاسی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه دوای ته‌واوبوونی رێوڕەسمی چله‌ی ئیمام حسێن كه له 22/9/2022 ته‌واو ده‌بێت، دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی (180) ئه‌ندامی نوێنەران بۆ ئەو مەبەستە ئیمزایان كۆكردۆته‌وه و ئاڕاسته‌ی حه‌لبوسیان كردووه. له كاتێكدا حەلبوسی له 30 ته‌مموزی رابردوودا كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵپه‌سارد تا كاتێكی نادیار به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در ته‌لاری نوێنەرانیان داگیركردبوو، به‌ڵام ئێستا كارمه‌ندانی ئەنجەمەنەکە و لیژنه‌ی یاسایی سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنن بۆ ئاماده‌كاریی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ و پۆزه‌تیفه به ئاڕاسته‌ی كاراكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان دوای وه‌ستاندنی كاره‌كانیان بۆ ماوه‌ی زیاتر لە مانگێک.
هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسییه‌وه كه یۆنامیش پشتیوانی ده‌كات رێكه‌وتنێكی مامناوه‌ند بكرێت، حكومه‌تێك بۆ ماوه‌ی ساڵێك پێك بێت كه ئه‌ركی ئه‌وه بێت هه‌ڵبژاردنێكی نوێ رێك بخات كه تا مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2023 تێپه‌ڕ نه‌كات.
دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانێك له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك حساب نه‌كرێت به تایبه‌تی مالیكی و سه‌در و خه‌زعه‌لی و حه‌كیم، له‌م ماوه‌شدا نوێنەران كاری پێداچوونه‌وه به‌و به‌ندانه‌ی ده‌ستووردا بكه‌ن كه هۆكاری ئه‌م قه‌یرانانه بوون، له راستیدا ئه‌م هه‌نگاوه قورسه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی نوێنەران نییه پێداچوونه‌وه به ده‌ستووردا بكات، له رێگه‌ی راپرسیی گشتییەوە نه‌بێت، دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌ربه‌خۆش بۆ لایه‌نی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی قورسه، پێدەچێت مه‌به‌ستیان له‌م داخوازییه مانه‌وه‌ی كازمی بێت له پۆسته‌كه‌یدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ناوه‌نده سیاسی و په‌رله‌مانییه‌كان باس له پلانێك ده‌كه‌ن به‌وه‌ی وه‌فدێك له كه‌سایه‌تی سیاسی و هاوسه‌نگ له كورد و شیعه و سوننه سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی باسی ئه‌و پلانه‌ی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و سه‌ردانه مسۆگه‌ر نییه، بۆیه گرنگه سه‌در قایل بێت به‌و پلانه ئەگەرنا ئه‌م قه‌یرانه كۆتایی نایه‌ت.
هەرچی پەیوەستە بە کوردیشەوە هه‌رچه‌نده وتوێژ و دانوستانه‌كان له نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌رده‌وامه، به‌ڵام تائێستا به‌ره‌سمی هیچ رانه‌گه‌یه‌نراوه لەبارەی ناکۆکیی و جیاوازییەکانیانەوە.
هه‌رچه‌نده ره‌وتی سه‌در به ره‌سمی له پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق چۆته ده‌ره‌وه، به‌ڵام سه‌درییه‌كان هێزێكی گرنگی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراقن و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌هێزییان هه‌یه به‌تایبه‌تیش له به‌غدای پایته‌خت، بۆیه زۆر پێویست و گرنگه رەچاوی سەنگ و رۆڵییان بکرێت بەتایبه‌تی ئه‌و سه‌ردانه‌ی کە بڕیارە بۆلای سه‌در له نه‌جه‌ف بەڕێوەبچێت، ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێت ئه‌وا ده‌رچه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر.