عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: بێ ناونیشان!
بۆ رۆحی پاک و پیرۆی مامۆستا “نیگار غه‌ریب” ی هاوسه‌ری مامۆستا (فه‌وزی ره‌مزی )رابه‌ری نمونه‌یی په‌روه‌رده‌ی شار.
رێی خه‌بات
دوای هه‌ره‌سی 1975، ساڵانی ترس و گومان و گرتن و بێ سه‌روشوین کردن و خاپورکردنی گونده‌کانی سه‌رسنووره‌کان و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ ئۆردوگاکان، چه‌ند خوێندکارێکی کچ و کوڕی نمونه‌یی له‌خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی، له زنجیره هه‌ڵوێستێکی پڕ له ته‌حه‌دا، رووبه‌رووی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ژه‌هراوی به‌عسیه‌کان وه‌ستانه‌وه.
ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی 1976 بوو، کچان و کوڕان پێکه‌وه له گۆڕه‌پانی خانه‌ی مامۆستان له گه‌ره‌کی مامۆستایان له شاری سلێمانی، به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان ده‌کرد، له ناو ئه‌و ئاپورایهدا کچێک ده‌ستی دوو کچی تری گرتبوو، هه‌ڵده‌په‌ڕین و به حه‌ماسه‌وه، پڕ به گه‌روویان، ( سروودی رێی خه‌باتی ) دژ به دروشمه‌کانی به‌عس ده‌چڕی:
رێی خه‌باتمان چه‌ند سه‌خت و دووربێ
با چوارده‌ورمان کڵپه‌ی ئاگر بێ
له‌م رێ یه پیرۆزه لا ناده‌ین
ئێمه‌ین بۆ مردنیش ئاماده‌ین
ئه‌و سێ کچه به‌و سرووده، هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌ی به‌عسیان له نه‌ورۆزدا ره‌تکرده‌وه‌و سه‌رنجی هه‌موو خوێندکاران و مامۆستایانیان بۆ رێی خه‌باته‌که‌یان راکێشا، به هێمنی هه‌موو به‌رنامه‌کانیان به تاڵ کرده‌ووه، له‌گه‌ڵ حسین محه‌مه‌دی هاوڕێم، سه‌رمان له هه‌ڵوێستی ئه‌و سێ کچه سووڕما، چۆن له‌ناو ئه‌و هه‌موو به‌عسی و جاسوسانه، به‌و سرووده مه‌منوعه، گۆڕه‌پانه‌که‌یان هه‌ژاند؟
(چیرۆکی بێ ناونیشان )
له ساڵی 1977چه‌ند خوێندکارێکی خانه‌ی مامۆستایان له گه‌ڵ مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌دی چیرۆک‌نووس رێکه‌وتین، (نوسین و هۆنراوه و په‌خشان و چیرۆکی ) ئه‌و کچ و کوڕانه‌ی خانەی مامۆستایان کۆبکه‌ینه‌وه، که به‌هره‌و توانای نوسینیان هه‌یه، له گۆڤارێک‌دا چاپ و بڵاوی بکه‌ینه‌وه.
مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌د، ژیان قه‌ره‌داغی خۆشنوسی دیاریکرد هه‌موو نوسینه‌کانی کۆکردوه، منی راسپارد به‌رهه‌مه‌کان به وردی بخوێنمه‌وه‌و رای خۆمی له‌سه‌ر بنووسم.
هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانم خوێنده‌وه، چه‌ند تێکستێکی جوانی تیا بوو، یه‌کێک له‌وانه هۆنراوه‌یه‌کی (ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی ) بوو. له ناو به‌رهه‌مه‌کاندا، چیرۆکێک به ناوی (بێ ناونیشان ) سه‌رنجی راکێشام، به زمانێکی پاراو جوان و فه‌نتازیا نوسرابوو، به ته‌کنیکی هونه‌ریی و ئیستاتیکا وا داڕێژرا بوو، ناوه‌رۆکه‌که‌ی تراژیدیایه‌کی دڵته‌زێنی مه‌منوع بوو، توشی تێڕامانی بووم، خوێندکارێکی خانه‌ی مامۆستان، له‌و ئاسته باشه‌دا بێ، چیرۆکێکی ئه‌ده‌بی به‌رگری و هونه‌ریی بنوسێ، له کۆتایی مه‌رگه‌ساته‌که‌دا، نووسرابوو: نیگار غه‌ریب.
به ژیان قه‌ره‌داخی هاوڕێم وت:
– ئه‌م چیرۆکه‌ی نیگار، له ئاستێکی باڵا و نایاب دایه، ئه‌م نیگارغهریبە کێ یه؟
بۆ رۆژی دوایی ژیان قه‌رداخی، نیگار غه‌ریب ی پێ ناساندم، که‌بینیم سه‌رم سوڕما،
نیگارغه‌ریب، هه‌مان ئه‌و کچه به‌جه‌ربه‌زه‌ی نه‌ورۆز بوو، له گه‌ڵ دووکچی تردا رێیی خه‌باته مهمنوعهکهیان ده‌وت.
پێم وت: نیگارخان پیرۆزبایی( رێی خه‌باته‌که‌ت )و (چیرۆکی بێ ناونیشانه‌که‌ت ) لێ ده‌که‌م، تۆ چیرۆک نووسێکی به توانایت، چیرۆکه‌که‌ت جوانه‌و له ئاستی ئه‌و به‌رهه‌مه دایه، له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا بڵاو ده‌کرێنه‌وه، تۆ چیرۆک نوسیت.
هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانمان ئاماده‌کرد، ژیان قه‌ره‌داخی به‌ده‌ست و خه‌ته جوانه‌که‌ی هه‌مووی له سه‌ر کاغه‌زی فلوس کاب نوسییوه، به نیازبووین، بۆ مۆڵه‌تی چاپ، بینێرین بۆ ره‌قابه له به‌غداد، مامۆستا خالید کرێدی و عه‌بدوڵڵا حه‌سون به‌یاتی، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو نوسینه‌کاندا گرت و جارێکی تر نه‌مان بینییه‌وه.
به هۆی هه‌ل و مه‌رجی نائاساییه‌وه، جارێکی تر، نیگار‌و نوسینه‌کانیم نه‌بینییه‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا مامۆستا نیگارغه‌ریب، هۆنراوه و چیرۆک و نوسین و وهرگێڕنهکانی، ناو به ناو له واڵای فه‌یس بووکه‌که‌ی بڵاوده‌کرده‌وه.
له مانگی 7 مامۆستا نیگار له سویسراوه بۆ سه‌ردان گه‌ڕایه‌وه بۆسلێمانی، ئێواره‌ی 11. 8. 2022 له‌کاتی په‌ڕینه‌وه له شه‌قامی سه‌ره‌کی هه‌واری تازه، له‌نزیک پردی کۆبانی، به‌هۆی کاره‌ساتی ئوتۆمۆبیلهوه له تراژیدیایه‌کی دڵته‌زێندا، گیانی سپارد.
له مه‌راسیمێکدا له گردی سه‌یوان به خاکیان سپارد، له دوا برگه‌ی کۆتایی مه‌راسیمه‌که‌دا، مه‌لاکه رووی کرده خهڵکەکەو وتی: تکایه هه‌مووتان گه‌ردنی ئه‌م مامۆستایه ئازاد بکه‌ن.
له‌و کاته‌دا له گه‌ڵ دووکه‌سی تردا، له ته‌نه‌یشت کێلی ئارامگایهکهوه وه‌ستابووم وتم: ئه‌م فریشته پاک و پیرۆزه، به‌هه‌موو ته‌مه‌نی، دڵی هیچ که‌سێکی زویر نه‌کردووه، ئیتر داوای گه‌ردن ئازادی له کێ بکات؟ یه‌کێک له‌و که‌سانەی له ته‌نیشتمه‌وه وه‌ستا بوو، وتی: هه‌موو خانه‌واده‌که‌ی مامۆستا نیگار غه‌ریب و خانه‌واده‌ی مامۆستا فه‌وزی ره‌مزی هاوسه‌ری له ژیانیانیاندا جگه له خزمه‌ت و چاکه، دڵی هیچ که‌سێکیان زویر نه‌کردوه.
دوای ته‌وابوونی مه‌راسیمه‌که، هه‌موومان به پێچاوپێچی نێوان کێلی ئارامگاکان و ئه‌رخه‌وانه‌کانی سه‌یواندا ده‌گه‌ڕاینه‌وه، له‌و کاته‌دا چیرۆکی بێ ناونیشانی 1977 ی مامۆستا نیگارم بیرکه‌وته‌وه، خالید کرێدی و عه‌بدوڵڵا حه‌سون به‌یاتی چۆن بێ سه‌روشوێنیان کرد؟:
(شه‌وێك مه‌فره‌زه‌یه‌ک پێشمه‌رگه له شارباژێره‌وه به ناو سهربازگەو ره‌باییه‌کان، به‌ره‌و سلێمانی هه‌نگاویان ده‌نا، به‌لاپاڵی هه‌ورازه‌کانی گۆیژه‌دا سه‌رکه‌وتن، گه‌یشتنه سه‌ر به‌رزاییه‌کانی گۆیژه، چرا خانی شار ناخی هه‌موویانی هه‌ژاند. له‌و کاته‌دا، یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان میلی رادیوکه بادا، ده‌نگی ماملێ دڕی به شه‌وه‌زه‌نگی گویژه‌و چراخانی شاردا:
شه‌وه دنیا وه‌کو زلفت سیا پۆش
وه‌ره با ده‌ردی دڵ بکرێن فه‌رامۆش
ده‌ستم بهرزۆکه با بتگرمه باوه‌ش
ئه‌گه‌ر مردم له خۆشیا چاوی تۆ خۆش
ئه و گۆرانیه، باڵی خه‌یالی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی گه‌یانده لای خۆشه‌ویسته‌که‌ی، ئایا ئێستا ئه‌و له ژێر کام چرای، ئه‌و چراخانه‌ی شاردا دانیشتووه؟ یا ئێستا چرای ژووره‌که‌ی خامۆشهو چاوه‌کانی له‌قوڵایی خه‌ودایه؟
پێشمه‌رگه‌کان گه‌یشتنه سه‌ر شه‌قامی گه‌ڕه‌کێکی ناو شار، به ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند گوله ئاربی جی و چه‌ند سهلییهک فیشه‌ک، بێ ده‌نگی و خامۆشی شه‌وی شار یان هه‌ژاند. له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا، پێشمه‌رگه‌کان که‌وته بۆسه‌ی قوات خاسهوەو ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه پێکرا، به‌یانییه‌که‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی له کاتی رۆیشتنا بۆ قوتابخانه، ته‌رمی دڵداره‌که‌ی بینی، به زیلێکه‌وه به‌ستراوه‌و به‌شه‌قامه‌کانی شاردا رایان ده‌کێشا. له ناو تارمایی ئه‌و زنجیره تراژیدیایه‌ی بێ ناونیشانەدا بووم، له دوا هه‌نگاومدا گه‌یشتمه سه‌ر شه‌قامه‌که‌ی رۆخی گردی سه‌یوان، ده‌نگی هێمنی کاک که‌مال شاڵی به ئاگای هێنام.
– ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی تۆین، هه‌موو ئوتۆمێبیلهکان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، ته‌نیا ئێمه ماوین.
ئوتۆمۆبیله‌که که‌وته جوڵه، له گردی سه‌یوان ره‌ت بووین، شه‌قامی برایم پاشامان به جێ هێشت، به درێژایی شه‌قامه‌کانی شار، بیرم لای ئه‌و پێشمه‌رگه که بێ ناونیشانه‌ی نیگار غه‌ریب بوو: بێ ئارامگا … بێ گۆڕستان … ونه.
* محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌د، له ناوه‌ڕاستی جله‌کاندا له‌شاری دوزخورماتوو له‌دایک بووە، مامۆستایه‌کی نمونه‌یی و چیرۆک نووس و رهخنهگرو شاره‌زای بواری فه‌لسه‌فه بوو ، خاوه‌نی دووکۆمه‌ڵه کورته چیرۆکی (ئه‌بێ و نابێ رایه‌کی زمانه‌وانییه )-1977، خۆردزین -2001، له 13ی کانوونی یه‌که‌می 2019 به هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی سپارد، له‌سلێمانی به‌خاک سپێرا.
* ژیان قه‌رداخی، یه‌کێک بوو له قوتابییه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کانی خانه‌ی مامۆستایان، خۆشنووس بوو، بیستم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هۆی کاره‌ساتی ئۆتۆمۆبیله‌وه گیانی سپاردوه.
*مامۆستا ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی، یه‌کێك بوو له خوێندکاره خاوه‌ن هه‌ڵوێسته سه‌رکه‌شه‌کانی خانه‌ی مامۆستایان، دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی ده‌کرد،دواتر بوو به مامۆستا و رووی کرده شاخ و بوو به‌پێشمه‌رگه و کادر ،چه‌ند ساڵێکه له ئه‌ڵمانی ده‌ژی.
* ئه‌وکه‌سه‌ی له ته‌نیشتم وه‌ستابوو، وتی: من هاوسه‌ری سۆزان خانی خوشکی مامۆستا نیگار غه‌ریب م.