عیماد عەلی: کە ژینا ئەمینی قوربانیی دەستی هاورەگەزەکەی خۆی بێت!
کە گوێم لەوە بوو خاتوو ژینا ئەمینی بە فیعلی قوربانی دەستی هاورەگەزەکەی خۆی بووە و بەفەرمانی بەرپرسەکەی کا نازانرێت پیاوە یان ژن ئەو تاوانەی جێبەجێکردووە و بە ناحەقی بەدەستی ئافرەتێک ئەو ئەشکەنجەی دراوە و ئەو ئازارەی چەشتووە و دواتر گیانی سپاردووە. سەرم سورما، سورسورمانەکەشم لەبەر ئەوەنەبوو کە من رەفتار و ئەخلاقی ئاخوندەکان و زوڵم و زۆریان ناناسم و باوەرٍ بە دەستدرێژیکردن و زولمکردنیان لە بەرامبەر خەڵکی بێتاوان نیە، نە نەخێر بۆ ئەوە نەبوو کە بە تێرٍامانیًکی قووڵەوە لەم جینایەتەم روانی و باوەرم نەکردبێت کە رژێمی ئیسلامی لەم کردەوە قێزەونانە دوور بێت، بەڵکو ئەوەی زۆر سەرسورهێنەر بوو کە ئەم خاتونە قوربانیە شەهیدە بە ئازار و ئەشکەنجەی ئافرەتێکی هاورەگەزی خۆیەوە کە بە ناسک و نازدار و ئاوریشمی ناسراوە لە دونیادا رۆمانسیەت و ژیانی ئاساییدا، ئەوەندە رقوقین لەدڵ بێیت بەو هێزی لێدانەی لە شوێنی هەستیاری وادا کە ئەوەندە کاریگەریی گەورەی لەسەر مێشکی ئەم خاتوونە بکات بیگەیەنێتە مردن.
زۆر باس لەوە دەکرێت کە هەمیشە پیاو دڵرٍەقە و خولقی دایەلۆگی نیە و بە خێرا هەموو گفتوگۆیەک دەکەینێتە لێدان و، ئافرەت بەزەحمەت ئەوەندە هەڵدەچێت، تا بگاتە ئەم بارەی ببێتە هۆکاری مردنی هاورەگەزەکەی خۆی، پرسیارەکە لەوەدایە بۆچی ئەم تاوانە و بکەرانی ئاسایی نیە و قوربانیەکەی لە نێو ئەو دونیایەدایە کە تاوانبارەکە تێیدا دەژێت، لە لایەکی ترەوە بە جێبەجێکردنی فەرمانی هێزی رەق حساب دەکرێت کە خۆ لە بیرکردنەوە و هەست و بیرکردنەوەی پیاودا خۆی دەبینێتەوە نەک رەفتاری ناسک و گوڵ ئاسای ژن.
ئایا ئەمە نیشانەی ئەوە نیە وەک زۆرێک دەڵێن کە دڵرەقی ژن زیاترە و رادەی ناوەراستی نیە، کێشەکە ئەوە کە ژن یان زۆر رۆمانسی و نەرمونیانە یان لە پیاو رەقتر و بێ هەست و جینایەتکارترە.
لە رووی فکر و عەقیدەشەوە، ژن لە بواری پابەندبوون بە ئایین و مەزهەب و رێنماییە ئایینیەکان تا رادەی خۆبەستنەوە بە خورافات و شێوە بیروبۆچون و کردەوەی سیحراوی دەروات و تەنانەت کاری پێدەکات و، وەکو پیاو نیە کە کار بە بۆچونێک بکات و باوەری پێنەبێت و، ژن کە بە رەهایی ئەو فکرەی وەرگرت بە زەحمەت بیروبۆچونی لەق دەبێت. یان بەرژەوەندخوازی ژن ئەوەندە زاڵە هیچ گومانی تێدا نیە، یان ژن ناتوانێت زۆر کار کاربەرێکەر بێت و باوەری بە پرۆسەیەک نەبێت و کاری لەسەر بکات و بەرامبەرکەی بخەڵەتێنێت. یان ئەوەی لە خوێنی ژندایە کە هەمیشە رق و قینە و بوغز بەرامبەر ژنی هاورەگەزی خۆی زیاتر لە پیاو هەڵدەگرێت و تارادەیەمی زۆر ئەو سیفەتەی بەرامبەر پیاو نیە؟
زۆر کەس دەڵێن هەڵگرتنی فکری ئایینی و مەزهەبی لە ژندا تۆکمەتر و قووڵتر و بەهێزترەو چەسپاوترە لە پیاو و ناتوانێت خۆی بە دوور بگرێت لە کاریگەریی سەلبی دەردانەکانی بۆچون و فکری خەیاڵی، یان ئەوەندە باوەری بە شتی ئایدیاڵیە و تێیدا رۆدەچێت نیو ئەوەندە باوەری بە شتی ماتریاڵی و ریاڵستی نیە و بە ئاسانی نغرۆی دونیا یۆتۆبیا دەبێت و کاری تێیدا دەکات.
ئەوەی لەم تاوانەدا لە رووی سیاسیەوە دەبینرێت، قێزەون و شەرمەزاریە، بەڵام لەوە شەرمەزارتر بەدەستی جینایەتکارێک روویدا بێت کە جێگەی داخێکی گەرەیەو بە هیچ شێوەیکی جێگەی قەناعەتی عەقڵی هیچ کەسێک نیە بە تایبەتی ژندۆستان و شاعیر و ئەدیب و شیعردۆستان و ئەدەبدۆستانی بەگشتی، بۆیە دەبێت لە دونیای سیاسەتدا بەخۆداچونەوەیەک بکریت لەسەر کاری ژن لەم بوارەدا، بە تایبەتی فیمینستەکانی کوردستان، کە ژن بە ئاسانی دەبێتە داردەستی کوێرانەی پیاو و بە بیرکردنەوە فەرمانی پیاو جێبەجێدەکات لە لایەکەوەو ئەوەی تازەیە ژن بەفەرمانی هاورەگەزی خۆی و بە پراکتیزەکردنی هەمان ئامرازی پیاو کردەوەی نابەحێ بەرامبەر خۆی و هاورەگەزەکەی ئەنجام بدات.