عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هر.
له ساڵی 1985 له گه‌ڵ به‌ختیار قادر محه‌مه‌د ناسراو به دلاوه‌ری پێشمه‌رگه‌و رابهرسیاسیی، له یاخسسهمهر بووین به هاوڕێ، پێکه‌وه کاره‌کانی ئه‌و سنووره‌مان هه‌ڵده‌سوڕاند، هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م هاوڕێیه‌م ئه‌وه‌نده جوان بوو، وام ده‌زانی له منداڵییه‌وه له هه‌موو ویستگه‌کانی ژیانماندا له یه‌ک خانه‌واده‌و له یه‌ک ماڵ پێکه‌وه په‌روه‌رده کراوین. هه‌موو ههڵسوکهوتو کرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌کانی به‌ختیار سۆز‌و میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی و به‌خشنده‌یی بوو، هاوڕێ و کوڕی رۆژانی ته‌نگانه بوو، نمونه‌ی به‌های ئه‌ده‌ب و هێمای وه‌فاو نیه‌تی جوان بوو، له مانگی 12. 1985 به‌ختیار له تراژیدیاکدا رزگاری کردم.
له شاناخسێ وه بۆ قه‌ندیل
له 21. 2. 1988 له ئه‌نفالی یه‌ک، سوپای پیاده‌ی عێراق و جاش، به‌پێی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی سه‌ربازی، به پاڵپشتی فرۆکه‌ی جه‌نگی و کۆپته‌ر و پیلاتۆز، له چه‌ند قۆڵێکه‌وه په‌لاماری دۆڵەڕووت و دۆڵی جافایه‌تی و مهرگهیاندا. هیزی پێشمه‌رگه به‌چه‌کی ساده له جه‌نگێکی به‌ره‌یی فراوانی نابه‌رامبه‌ردا
له به‌رگریه‌کی بی وینه‌دا، رووبه‌روویان وه‌ستانه‌وه. زنجیره یه‌ک هێرشی یه‌ک له‌دوای یه‌کی ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌یان له هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه تێکشکاند، به‌شی تۆپخانه‌ی سوپای عێراق و هیزی ئاسمانی به رۆکێت و راجیمه‌ی کیمیایی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌و گونده‌کانیان به چڕی ژه‌هرباران کرد.
دوای 25 رۆژ به‌رگریی له 18. 3. 1988هیزی پێشمه‌رگه له هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه کشانه‌وه به‌ره‌و سنوور‌و له شاناخسێ گیرسانه‌وه، پێش نیوه‌ڕۆی 23. 3. 1988 فڕۆکه‌یه‌کی عێراق گه‌یشته سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که، چه‌ند باڵۆنێکیان فڕێدایه خواره‌وه، بۆ دیاریکردنی ئاراسته‌ی جم و جوڵ‌ی هه‌وا.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه چه‌ند فرۆکه‌یه‌کی جه‌نگی عێراق گه‌یشتنه سه‌ر ئاسمانی شاناخسی، به رۆکێتی کیمیاویی هیزی پێشمه‌رگه‌یان دایگرتنهوه، 15 پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدو زیاتر له 100پێشمه‌رگه یان بریندارکرد، وه‌ک: ئاسۆی شێخ عارفی کوڕه‌داوێ، حهمۆمینی خه‌جێ، مامۆستا حه‌مه ره‌وف، دکتۆر هادی، شێخ که‌ریمی شه‌ده‌ڵه، شوان، که‌مال پێنجوێنی، عوسمان وڵاغلویی، هەژار، برایمه بچکۆل، عه‌زیز شه‌ده‌ڵه‌یی، ئامانج عه‌بدوڵا، فه‌رهاد، نه‌وزاد ئه‌حمه‌د،فه‌ره‌یدون.
به‌ختار قادر محه‌مه‌د و وه‌ستا له‌تیف، به هه‌موو توانایان شه‌هیدو برینداره‌کانیان ده‌گواسته‌وه ، ئێواره‌که‌ی به‌ختار هه‌ستی کرد تارماییه‌ک چاوه‌کانی داگرتووه‌و به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێ ببینێ، به خێرایی خۆی گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی( فاتم زه‌هرا) له سه‌ربازگه‌ی پاسدارانی ئێران له شاناخسێ.
به ختیار له‌وێ چه‌ند بریندارێکییان به پاسی تایبه‌تی گواسته‌وه بۆ بیمارستانی بانه، جله‌کانیان له‌به‌رداکه‌ندن و سوتاندیان، برینداره‌کان خۆیان شۆردو قاتی بیجامه‌ی نوێیان له به‌رکردن، دوای چه‌ند سه‌عاتێک گویزرانهوه بۆ بیمارستانی سنه، دووشه‌و له‌وێ مانه‌وه، چاره‌سه‌ریان بۆ کردن، چاوه‌کانی به‌ختیار زیاتر لێڵ ده‌بوو، به‌زه‌حمه‌ت ده‌یبینی، سه‌عات 10 ی به‌یانی بهختیارو چه‌ند بریندارێکی تریان له فرۆکه‌خانه‌ی سنه‌وه گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید به‌هه‌شتی له (مازنده‌ران )ی سه‌رووی ئێران.
به‌ختیار چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی برینداری له‌و نهخۆشخانهیەدا بینی، وه‌ک نه‌وزاد ئه‌حمه‌د و هێرش، دوای 15 رۆژ چاره‌سه‌ر، بهختیارو نه‌وزاد ئه‌حمه‌د یان نارد بۆ عیلاقات له شاری سه‌قز، دوای ماوه‌یه‌ک به‌ختیار له گه‌ڵ پشمهرگهکاندا روویان کرده چیای ههڵهمۆندو گه‌رووی مه‌نجه‌ڵ بۆ سنووری مه‌ڵبه‌ندی سێ، دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ قه‌ندیل.
دیمه‌نێک له کتێبی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی 3 و 4 ، 5 چاپ و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه .
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts