دانا مەنمی: بۆچی هەڵە بوو ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت؟!
له پێناسه‌كه‌ی ئه‌رستۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاریكردنی یه‌كتر له پیناو كار‌و چاكه‌ی گشتیدا دروست ده‌كرێت، كۆماری ئه‌فلاتونیش هه‌ندێ یاسایی تایبه‌تی بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت داناوه كه پێ له‌سه‌ر عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌گرێت و ده‌یكاته پێوه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ت، فارابیش وه‌كو بیرمه‌ندێكی ئیسلامی پێی وایه هاریكاریكردنی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت.
25ـی ئەیلولی هەموو ساڵێک ساڵیادی ڕیفراندۆمە لە کوردستان، هەموو ساڵێک لەمڕۆژەدا پارتی مەکینەی ئیعلامی خۆی گەرم دەکات و بە گوتاری حەماسییەوە بانگەشەی خۆی بۆ سەربەخۆی دەکات کە مومکین نییە بە هیزێکی وەکو پارتی سەربەخۆی بۆ کورد بێتەدی و زۆرینەی خەڵکی کوردستان به گاڵهتهجارییهوه ده‌ڕواننه ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی پارتی بۆ ریفراندۆم! ریفراندۆم هیچ كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی له‌گه‌لدا نه‌بوو، یەکێتی له ترسی زیندووبونه‌وه‌ی دووئیداره‌یی و بزوتنەوەی گۆرانیش لە ترسی سەرزەنشتی جەماوەرەکەی و حیزبه‌كانی تریش هه‌ندێك له برساو هه‌ندێكیش له ترسا کوێرانە ڕەدووی پارتی کەوتبوون ، پارتیش ئەم دەرفەتەی قۆستەوە و ڕیفراندۆمی له ڕه‌هه‌نده نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی دابری و به‌رگێكی حیزبی و دواتریش به‌رگێكی شه‌خسی بڕی به باڵادا!
بۆچی هەڵە بوو ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت؟! هه‌ڵه‌كه له خۆنەناسین و حیساب نه‌كردن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی زلهێزەکان ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كاردانه‌وه تونده‌كانی توركیا و عێراق و ئێران و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه بوو، لەپاڵ نەبوونی ئامانج و پلان زەمینە لەبار نەبوو، ئێمە زیاتر پێویستیمان بەچاکسازی سیاسی و ئیداری و بە نیشتیمانی کردنی دامەزراوەکان و سەروەری یاسا و چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسیه‌ت بوو نه‌ك ڕێفراندۆم، سەرباری ئەوەی گوتارەکانیش زیاتر ئیعلامی بوون و حەماسیەت و هەڕەشەی پێوە دیار بوو، کاتیکیش ریفراندۆم ئەنجام دراو شکستی هێنا پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه كه‌ركوك و خه‌لكه‌كه‌یان دایه ده‌ست ڕه‌شه‌بای قه‌ده‌ر و یارییان به چاره‌نووسی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه كرد.
سوربوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوك، هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و یاسایی و ده‌ستوری بوو ، گوتاری یه‌كێتی له ریفراندۆم دا ئه‌وه‌بوو (ریفراندۆم به بێ كه‌ركوك هیچ مانایه‌كی نییه) کاتیکیش 16ـی ئۆکتۆبەر ڕویدا‌و دۆخی کەرکوک تێکچوو یەکێتی و پارتی خۆیان لە بەرپرسیارەتی خراپی دۆخەکە دزیەوەو هەر لایەنێک شانی خۆی پاک دەکردەوەو لایەنەکەی تری تۆمەتبار دەکرد، مەسەلەن پارتی یەکێتی تۆمەتبار دەکرد کە خیانەتیان کردووە و یەکیتیش ریفراندۆمی كردە موسه‌بیبی دۆخه‌كه! ریفراندۆم جگه له ده‌ستدانی دۆسته‌كانی كورد‌و شكستی دیپلۆماسی و سه‌ربازیشی به دوادا هات و كه له 51% خاكی كوردستان راده‌ستی سوپای عێراق كرا