عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: فه‌رشی سوور..!
سه‌روه‌رییه‌کانی خه‌باتی رزگاریخوازی کورد، پڕه له نهێنی گه‌وره و مه‌زنی هه‌زاران نه‌به‌ردی و چالاکی و داستان، بیره‌وه‌ری تراژیدیای تاڵ.
ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ون، له وێستگه جیاجیاکانی رۆژانی شۆڕش و تراژیدیا و نه‌هامه‌تییه‌کاندا، سه‌ربازی ون بوون و رۆڵێ پڕ له جهربەزهیی و جوامیرییان نواندووه.
ویستگه جیاجیا کانی ئه‌و زنجیره رووداو مه‌رگه‌ساتانه پڕ له‌ته‌می نهێنی و تارمایی په‌نهانی تۆمار نه‌کراو. ئه‌وسا پێشمه‌رگه به عه‌شقی خاک و زمان و کلتوریی نه‌ته‌وه‌که‌ی، به ره‌وشت و هه‌لوێستی پێشمه‌رگانه‌وه، به وره‌و ئیراده‌یه‌کی قه‌ندیل ئاساوه، به ره‌نج و ماندوو بوونی بێ سنووره‌وه، به خوین لاپه‌ره‌ی یاده‌وه‌رییه‌کانی مێژووی ده‌نه‌خشاند.
ئه‌و پێشمه‌رگه ونانه، ئه‌فسانه‌ی داستانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون به خوێنیان، ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران لاپه‌ره‌ی چیرۆک و رۆمان و سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی یان نهخشاندوهو تۆمار نه‌کراون.
ئه‌وسا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تی نه‌بوو، پێشمه‌رگه عاشقی رۆحی خاک و زمان وکلتوری نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو، به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ک بوون بۆ هاوڕێ شه‌هیده‌کانیان، له کاتی جالاکییهکاندا، ده‌یان پێشمه‌رگه ژیانی خۆیان ده‌خسته مه‌ترسی مه‌رگه‌وه، ته‌رمی شه‌هیدو جه‌سته‌ی برینداری هاوڕێکانیان داوه به کۆڵیانداو به ناو ره‌تڵی تۆپ باران و ریژنه‌ی گوله‌دا، ده‌ربازیان کردون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست داگیرکه‌ر نه‌که‌ون.
ده‌یان پێشمه‌رگه له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی گرتنی ره‌بایه کاندا، پێشبرکێیان له گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌کرد، چه‌ندان پێشمه‌رگه به‌سه‌ر کێڵگه‌ی مینا کاندا هه‌نگاویان ده‌نا،باوه‌شیان به مه‌رگێکدا ده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی لە گەڵ هاوڕێکانیان ره‌بایه‌که بگرن و چه‌ند چه‌کێک به‌ده‌ست بهێن، درێژه به شۆڕش و ێشمهرگایهتی و نه‌به‌رده‌کانیان بده‌ن.
زیندانییه سیاسییه‌کان له زیندانه‌کاندا، به سروودی نیشتمانییه‌وه تەحه‌دای جه‌لاده‌کانیان ده‌کرد، وره‌یه‌کی ئه‌وه‌نده باڵا و پۆڵاینیان هه‌بوو، به هه‌ڵوێسته‌کانیان جه‌للاده‌کانی په‌ت و سێداره‌یان شه‌رمه‌زار ده‌کرد.
کام بسته خاک؟ پێ ده‌شت و گردۆڵکه‌و لاپاڵ و کۆڵان و شه‌قام و گه‌ڕه‌ک و زیندان نه‌ماوه، به خوینی پێشمهرگەو زیندانیانی سیاسیی سوور نه‌کرابێ.؟
له دوای راپه‌رینه‌وه، سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌رانی نیشتمان، بوون به‌خۆرێک بوون به سێبه‌ری داگیرکه‌ران، هاوکێشه‌کانیان به جۆرێک شێواند، به جۆرێک ئاراسته کران، به‌های ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ری و ئه‌و هه‌موو نه‌به‌ردی و چالاکی و داستانانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان به‌جۆرێک کاڵ کردوه، به‌های شکۆکانیان رووبه‌رووی ده‌یان پرسیار‌و گومانی ته‌ماویی کردووه.
عه‌قڵی داخراو و مه‌زاجی سه‌رکرده‌کان، ئه‌وه‌نده بچوک و کورت بینه، له 1991 تا 2022 ئه‌وه 31ساڵه نه‌یانتوانیوه له چوارچێوه‌ی دسپلین و پرانسیپی حیزبه چه‌ق بهستووکانی سه‌رده‌می عه‌قڵی بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌کی شاخه‌وه هه‌نگاو بنێن بۆ نیشتمانیێک تا چه‌ندان ساڵی تر کاریگه‌رییه تراژیدییه‌کانی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفالی له‌سه‌ر ناسڕێته‌وه.
سه‌دام و به‌عس و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له 21. 2. 1988 تا 6. 9. 1988، له‌ماوه‌ی 198 رۆژدا له سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه تا دوا خاڵی سنووری زاخۆ ئه‌نفالی کوردیان به 8 قۆناغ کرد، بێ جیاوازی جوگرافیا. به‌ڵام عه‌قڵی به‌سته‌ڵه‌کی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا جیاوازی نێوان جوغرافیای هه‌ولێرو چوغرافیای سلێمانی ده‌که‌ن و تا سه‌رئێسقان به‌ده‌یان سیناریۆ له به‌هاو شکۆی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی که‌م ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م کلتوری رق و تۆڵه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد زۆر له ئه‌نفال و کیمیابارانی نیشتمان مه‌ترسی تره.
با ره‌نجی له بن نه‌هاتووی پێشمه‌رگه ونه‌کان و زیندانیانی سیاسیی و خوێنی شه‌هیدان نه‌کرێن به قوربانی فه‌رشی سووری عه‌قڵی چه‌ق به‌ستووی سه‌رکرده‌کان و ئه‌و گرێ ئالۆزییه ده‌رونیانه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌یان به‌م تاریکستانه‌ی ئێستا گه‌یاند.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts