عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌شکه‌نجه.
زیندانه‌کانی ئه‌من و ئه‌منی تایبه‌ت ئیستیخبارات و موخابه‌رات، زیندانه نهێنی و ئاشکرا‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق، کۆمه‌ڵێ شوێنی ترسناک و تۆقێنه‌ر بوون، بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دان و تهفروتۆناکردنی مرۆڤ.
گرتن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی، ژێر پێ خستنی که‌رامه‌تی مرۆڤ، له به‌ندیخانه‌کانی وه‌ک: هه‌یئه‌ی که‌رکوک و ئه‌بوغرێب و ره‌زوانیه و نوگره سه‌لمان و قه‌سابخانه‌ی موسڵ و شوێنه جیاجیاکانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق په‌یڕه‌و ده‌کرا.
له هه‌شتاکاندا ئه‌و زیندان و شوێنه نهێنیانه فراوان کران، ته‌نانه‌ت وای لێ هات له هه‌موو قه‌زاو ناحییه‌کان و سه‌ربازگه دوور له ئاوه‌دانییه‌کان و شوێنه چه‌په‌که‌کان زیندانی تایبه‌تی بۆ زیندانی سیاسی دروستکرا بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژی و ئیعدام کردن.
سه‌دان گروپ و ده‌سته‌ی جه‌للاد له زیندانه‌کانی عیراقدا په‌روه‌رده کران له‌سه‌ر جۆره‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتن بڕین و لێکۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ منداڵی 3-5 ساڵ ده‌کرد، رووبه‌رووی هه‌موو جۆره ئه‌شکه‌نجه‌و ده‌ستدرێژیه‌کی ده‌کرانه‌وه.
زیندانه‌کان ئه‌و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره تۆقێنه‌رانه بوون، به یه‌کێک له بنچینه‌کانی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی داده‌نرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگییه‌کی له راده‌به‌ده‌ر به ئه‌و زیندانانه‌ی عێراق ده‌درا، یاسای شارستانی و مافه مه‌ده‌نییه‌کانی مرۆڤ به‌ته‌وای تێدا پێشێل ده‌کرا.
زه‌برو زه‌نگ و توند‌و تیژی ده‌گه‌یشته ئه‌و په‌ڕی راده‌ی دڕندایه‌تی و بێ ره‌شتی، ئه‌وانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ زیندانه‌کان ده‌کرد، به جۆرێک گۆش کرابوون،
هه‌موو به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان به لاوه نابوو، له هه‌موو ویژدانێکی مرۆڤ سڕابوونه‌وه، به لایانه‌وه ئاسایی بوو چاوی زیندانییه‌ک ده‌ربهێنن، یا نینۆکه‌کانی ده‌ربهێنن، ئه‌شکه‌نجه‌دانی منداڵێک یا پیره‌مێردێکی په‌ککه‌وته‌یان زۆر به‌لاوه ئاسایی بوو.
جه‌للاده‌کان زۆر ئاسایی بوو له زینداندا ده‌ست درێژی بکه‌نه سهرکچێک یا ئیعدام کردنی ده‌یان مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، ئه‌م کرده‌وانه هیچ کارێکی له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ست و ویژدانی مردویان نه‌ده‌کرد.
ئه‌و جه‌للادانه به لایانه‌وه ئاساییه، دوای ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌یان له زیندان هه‌ر که له‌ده‌رگای زیندان ئاودیوبن، له ده‌ره‌وه به جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، وه‌ک نه‌بایان دیبێت نه باران، ئه‌م جه‌للادانه دوای ئه‌وه‌ی له زیندانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌کانیان له ناو ماڵ و منداڵه‌کانیان بۆ ناو باوه‌شی خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌کانیان.
وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ کارێکی دڕندانهیانهیان نه‌کردبێت ئاوا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، هه‌زاران جه‌للادو پیاو کوژ له عێراقدا به‌و جۆره په‌روه‌رده کران، کوشتنی مرۆڤ لای ئه‌م جه‌للادانه مایه‌ی شانازی و ئازایه‌تی بوو، ئه‌م جه‌لادو پیاوکوژانه توشی لادانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆ بوون، به ده‌ست نه‌خۆشی گرێ ده‌رونییه‌کانه‌وه ده‌یان ناڵاند. هه‌ڵپه‌ی په‌لامارو داپڵۆسین و توند‌و تیژیان له ناخدا دروست بووه، له راده‌به‌ده‌ر دووچاری ده‌مارگیری و ره‌گه‌ز په‌رستی و لادانی سێکسسی وه‌ک سادیه‌ت هات بوون.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال. به‌رگی دووه‌م، چاپی دووه‌م ، ل362
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts