عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شه‌قام کپ ناکرێ.
به چ ویژدانێک، به چ پێوه‌رێکی یاسایی، هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی،گازی فرمێسک رێژ دژ به ده‌نگی ئازادی شه‌قامی شاره‌که‌ت سلێمانی هه‌ڵده‌ڕێژیت. ئایا ئێوه له به‌ره‌ی گه‌لن یا جه‌للاده‌کانی کۆمه‌ڵکوژی نیشتمان؟
هه‌ڵبه‌ست و نواو هاوڕێکانی، له نێو ئاپۆره‌ی شه‌قامی ده‌نگی ئازادی شار، دژ به جینۆسایدی کورد له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان، به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤایه‌تی، هه‌موو پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌رانی نیشتمانیان ره‌د کرده‌وه. به‌ڵام تیمێکێکی دیاریکراوی ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هه‌ڵمه‌ت و هه‌ڵوێست و ناڕازی، به گازی فرمێسک رێژ، ئازاری توندی ئه‌و شه‌پۆله‌ی شهقامیاندا و فرمێسکیان به چاوه‌کانیاندا هێنایه خواره‌وه و هه‌ناسه‌یان ته‌نگ کردن.
گه‌ر ئه‌م شه‌پۆلی شه‌قامی ئازادی یه له (سنه‌و کرمانشاو سهقزو مهابادو تاران) بوایه، هه‌ر ئاوا هه‌ڵسوکه‌وتیان له گه‌ڵدا ده‌کردن، ده‌نگی ناڕازی و بانگی ئازادی له هه‌موو شوێنێک قه‌ده‌غه‌یه.
له هه‌موو ته‌نگانه‌و نه‌هامه‌تیه‌کان، له ئه‌نفال و له کۆچ و ره‌ودا، هه‌موو بسته خاكێک و ماڵێکی رۆژهه‌لاتی کوردستان، خاک و ماڵی ئێمه‌ی کوردی باشوور بوو، به‌ڵام پاداشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور بۆ کوردی رۆژهه‌ڵات، گازی فرمێسک رێژه، بۆ مرۆڤه خاوه‌ن هه‌ست و به هه‌ڵوێسته‌کان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له لایه‌که‌وه ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئێران په‌خش ده‌که‌ن، له لایه‌کی تره‌وه چاوی شه‌پۆلی شه‌قامی ئازادی شاری سلێمانی پڕ له فرمێسک ده‌که‌ن.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts