ڕەووف محەمەد ئالانی: پەلکەزێڕینەی خەیاڵ.
ناوی کتێب: پەلکەزێڕینەی خەیاڵ
ناوی نوسەر: ڕەووف محەمەد ئالانی
بابەت: پەخشان
ساڵی چاپ: 2016
شوێنی چاپ: چاپخانەی کاروخ
ژمارەی لاپەڕە: 116 لاپەڕە
ژمارەی سپاردن: (1547)ی ساڵی 2016ی کتێبخانەکانی وەرگرتووە
ئەم کتێبە کومەڵێ پەخشانی نوسەر لەخۆی دەگرێت، وەک دەربڕی هەست و سۆزی تایبەتی نوسەر، جیاواز لە شێوازەکانی ڕابردووی پەخشان، ئاوێتەبوونێکی هەست و سۆز لەگەڵ ڕاستی و بەرجەستە کردنی ژیانی ئاسایی کۆمەڵگە، لە چوار چێوەی ئەم شێوازە ئەدەبە، داڕێژراون، بەزمانێکی کوردی پەتی، هەستی خۆی بۆ ژیان و جوانی و باڵندەو خۆشەویستی و هێزو خۆڕاگری و سروشت و بەردەوامی، داڕشتووە، زمان لەڕێگەی وشەوە، دەربڕێکی ئاراستەکراوو هەڵقوڵاوی کانیاوی ڕوونی شکاندنی تینوێتیە لای نوسەر.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی پەرتووکەکە، کلیک بکەرە سەر/ پەلکە زێڕینەی خەیاڵ