عەبدوڵا که‌ریم مه‌حمود: رۆحی سالم و نالی، سلێمانی یان فرمێسک باران کرد!
دیمه‌نی یه‌که‌م/ 1982
له ساڵی 1982 پێشمه‌رگه‌کانی تیپی (57ی سه‌گرمه و 55 ی قه‌رداخ و 51 گه‌رمیان و 21 که‌کوک و 47ی پێرهمهرگروون و 11ی هه‌ورامان و 33 سلێمانی و 31ی پێنجوین و 37ی شارباژێر و تیپه‌کانی سنووری سلێمانی و هه‌ولێر، به سه‌رپه‌رشتی ملازم عومه‌ر لێپرسراوی مه‌کته‌ب عه‌سکه‌ری، به چه‌کی ساده وه‌ک هێزی پشتیوان و به‌رگریان له حیزبی دیموکراتی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان کرد، له ناوچه‌ی ئالانه‌و گوندی مرواوهو گوندی ئاڵوه‌تان و شاخی ئاڵوه‌تان و کونه مشکێ له‌ناو به‌فرو زریانێکی سه‌ختا، له شه‌ڕێکی به‌ره‌یی نابه‌رامبه‌ردا به چه‌کی ساده‌و فیشه‌کی که‌م و ئازوقه‌یه‌کی دیاریکراو، رووبه‌رووی سوپای پاسدارانی ئێران و هێزێکی کوردی سێبه‌ری پاسداران بوونه‌وه.
له‌و زنجیره په‌لامارانه‌ی سوپای پاسداران، به خوینی پێشمه‌رگه‌ی باشوور پاریزگاریان له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان کرد، یه‌کێک له‌هێمای شکۆی ئه‌و پێشمه‌رگانه،فاتیح سه‌نگاوی بوو، بهتفەنگێکی ساده، له‌و شه‌وه زه‌نگ و به‌فرو زریانه‌دا، مشتی له پاسداره‌کان گرتبووه‌و به فیشه‌کی مفردی گردار، ده‌یان جه‌سته‌ی لێ ده‌خستن.
دهمەو به‌یان، له ناکاو فیشه‌کێک له به‌ردێکی به‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌که‌ی فاتیح سه‌نگاویدا، خوینی سه‌نگاوی سه‌ر رووی به‌فره‌که‌ی نه‌خشاند.
دیمه‌نی دووه‌م/ 2022
دوای 40سال به سه‌ر ئه‌و تراژیدیای ئاڵوه‌تان و کونه‌مشکێ، دوای ئه‌نفال، دوای راپه‌رین، دوای کۆچ و رهو، دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دوای گۆڕانکاریی 9. 4. 2003 نه‌مانی سه‌دام و به‌عس، دوای31ساڵ له حکومه‌تی کوردی. له 28. 9. 2022 شه‌پۆلی شه‌قامی سالم ی سلێمانی له رێپێوانی شارستانی و هێمنانه، به دروشمی ( ژن، ژینا، ئازادی ) دژ به زنجیره کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ستانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیناو و هه‌موو ژیناکانی نیشتمان له سینارۆی جیاجیادا نه‌کوژن. بۆ ئه‌وه‌ی کورد له کۆیه و زرگویزهڵهو رۆژه‌هه‌ڵات و باکور و رۆژئاوای نیشتمان جینۆساید نه‌کرێن.
تیمێکی حکومه‌تی هه‌ڕێم گازی فرمێسک رێژیان به‌سه‌ر شه‌پۆلی شه‌قامی سالمی سلێمانیدا باراند، بوو به هۆی بڵاوه کردن و په‌رته‌وازه‌بوونی شه‌قامه‌که، له‌م کۆڵان بۆ ئه‌و کۆڵان و له‌م سه‌ری شه‌قام بۆ ئه‌وسه‌ری شه‌قام و شوێنه چه‌په‌که‌کان.
هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و رۆشنفکران و خوێندکاران و مامۆستایان و کاسبکاران، چه‌ندان که‌سی به هه‌ڵوێست، له هه‌موو چین و توێژه‌کانی شار، رووبه رووی فرمێسک و هه‌ناسه ته‌نگی و ئازاری توندی به‌سوێی قورگ و سنگ بوونه‌وه.
شه‌پۆلی شه‌قامی سالمی شار، بریتی بوون له‌نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان و مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خوێندکاران و کرێکاران و کاسبکارانی شار وه‌ک:
ره‌ئوف بێگه‌رد و ته‌حسین قادر و عه‌بدولکه‌ریم هه‌ڵه‌دنی و ئاسۆس هه‌ردی و رێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی و چلوره ئه‌حمه‌د هه‌ردی و رازاو گوڵێ مه‌حمود و شاده به‌شیر و شه‌ماڵ عه‌به ره‌ش و شادان فوئاد و حه‌مید بانه‌یی و یاسین عومه‌ر و دکتۆر شوان و دکتۆر محه‌مه‌د عه‌لی و فازیل قه‌ساب و هیوا قادر و که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د و عه‌تا محه‌مه‌د و دکتۆر چۆمان ئه‌حمه‌د هه‌ردی و هاوژین زێبا و سارا قادر و شوان عه‌توف و په‌ری ئه‌حمه‌د و میدیا ره‌ئوف بێگه‌رد و ساکار ره‌ئوف بێگه‌رد و قادر سه‌رچناری و به‌ندی عه‌لی و رزگار عه‌لی و نه‌غه‌ده عوسمان و شاخه‌وان سدیق و ده‌وه‌ن مه‌عروف و شه‌هرام جه‌سیم و میهره‌بان عه‌زیز ساڵح و نه‌به‌ز سه‌مه‌د و به‌هار منزیر و دانا فایه‌ق و هۆمه‌ر محه‌مه‌دی ئه‌نفالستان و دیاری مه‌حمود چالاک و عه‌لی محه‌مه‌د و سه‌لاح ره‌شید و ئاوارهخان ……و ده‌یان که‌سێتی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و گه‌نجی شنۆکار.
ئه‌م که‌سێتیانه‌ی شار، نمونه‌ی هه‌موو به‌ها باڵاکانی دنیای رۆشنگه‌ریی و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤایه‌تین.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شار، به گازی فرمێسک رێز، وه‌ڵامی داوا مهددهنیهکانیان دانه‌وه، چاوی زۆبهیانیان فرمێسک باران کرد، ههناسهیانیان ته‌نگ کردن، سوێی ئازارێکی توندیان پێ ده‌گه‌یاندن.
ئه‌و گازه فرمێسک رێژه، ئه‌م هه‌ناسه ته‌نگی و ئازاره به‌سۆیه، به‌عس ئاسا ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی نیشتمانیان، جارێکی تر له سیناریۆیه‌کی تردا گه‌یانده شه‌قامی سالم و سلێمانی و تراژیدیای یاده‌وه‌ریه‌کانی نیشتمان.
حکومه‌تی هه‌رێـم، به چ پێوه‌رێکی یاسایی و به‌چ مه‌زاجێکی سه‌دام ئاسا، ئاوا هه‌ڵسوکه‌وتی ناشیاو نابه‌جێ به‌رامبه‌ر به شه‌پۆلی شه‌قامی سالمی سلێمانی ده‌که‌ن، له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێوه‌دا ئه‌م دوو دیمه‌نه پڕ له ئیزدیواجییه ده‌بینرێ:
له دیمه‌نی یه‌که‌مدا، له ساڵی 1982، شۆڕش له تراژیدیایه‌کی به‌رگریدا، ده‌یان پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده بۆ پارێزگاری له خاکی رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان به‌کوشت ده‌دا.
له دیمه‌نی دوومدا له 2022دا ، دوای ده‌یان زنجیره کۆمه‌ڵکوژی کورد، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدانی خاک و ئیسک و پروسکی تراژیدیای ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، له سه‌رکورسی ده‌سه‌ڵات:
عه‌قڵ و چاو و هه‌ناسه‌و هه‌ڵوێستی ( وشه‌و هۆنراوه‌و شانۆ‌و دراما‌و سینه‌ماو ده‌نگ و ئاواز‌و رۆشنگه‌ری و رۆژنامه‌وانی و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، له شه‌قامی سالمی سلێمانی یان گاز باران کرد، جارێکی تر ژن و ژیناو ئازادی یان کوشته‌وه، رۆحی سالم و نالی و سلێمانی فرمێسک باران کرده‌ووه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts