ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی: په‌روه‌رده, خواستێكی گه‌وره و خه‌ونێكی زڕاو.
ئه‌وه‌نده‌ی بیرم بێت و به‌دواداچونم كردبێت، ئه‌وه‌ی پێویست بووبێت، كاری له‌سه‌ر بكرێت ، به ئامانج دابنرێت، هه‌میشه و هه‌موو كات، پشتگوێ خراوه‌و ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه،یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، بهتایبیهت له‌و ولاَت و شوێنانه‌ی كه سیسته‌مه‌كانیان، دكتاتۆری و نادیموكراسین، مه‌به‌ستمه به‌تایبه‌ت له‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان بدوێم، له‌پاش سی و یه‌ك ساڵ له حوكمڕانی دهسهلاَتی خۆماڵی، دوای پێشنیار‌و داوا و توێژینه‌وه‌ی ده‌یان نوسه‌ر، بۆ باشتركردن و دابینكردنی سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ، ئه‌مانه وه‌ك ده‌ڵێن مێش میوانیان نه‌بووه‌و به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه، بۆیه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ و ساڵ له دوای ساڵ، ده‌بێ بڵێین: (خۆزگه‌مان به‌پار)، واته به‌ره‌و خراپتر براوه‌و بۆته مهملهكتێك، كه هیچ كه‌س ئاواتی پێنهخوازێ.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌میشه ویستوێتی په‌روه‌رده بكاته، په‌ناگه‌یه‌ك بۆ لادان و شاردنه‌وه‌ی خراپه‌كاریه‌كانی خۆی و تاوانباركردنی كۆمه‌ڵگه، پێچه‌وانه‌ی وته‌كه‌ی (مارك توین (1835 – 1910) هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر،كه ده‌ڵێت: (په‌روه‌رده‌ی باش پێكدێت، له‌شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و چاكانه‌ی كه بیر له‌خۆمان ددهكهینهوهو ئه‌و خراپانه‌ی بیرلهكهسانی تردهكهینهوه) ، له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌نها ئه‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه‌و بۆته نه‌ریتێكی باوی قێزه‌وونی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو، لێره‌دا بۆیه باس ته‌نها له‌م سی و یه‌ك ساڵه ده‌كه‌م، چونكه به خه‌ون و خه‌بات و خوێنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته به‌دیهاتووه، بهلاَم جێی نیگه‌رانی و بێزاریهكی گه‌وره‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی ویستیان و ده‌یانه‌وێ ئه‌م گه‌له بگه‌یه‌ننه كه‌ناری ئارام، پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و به‌دینه‌هاتووه.
له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخیان ئه‌گه‌ر به ووردی سه‌رنج له په‌یڕه‌و به‌رنامه‌ی هه‌موو حیزبه كوردیه‌كان بده‌ین، خه‌ونی زۆر گه‌وره‌یان بۆ تۆماركردووین، بهلاَم دیاره، هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و ویستانه‌یان، بیرچۆته‌وه، یان به‌ئه‌نقه‌ست له‌بیریان كرددوه، له‌سه‌ر ئه‌وه ش ماهاتماگاندی ده‌ڵێ: (له‌بیرچوون بۆ تۆ نایه‌ت، به‌ڵكو تۆی به‌ره و پیری ده‌چیت).
دیاره دهسهلاَتدارانی كورد‌و حیزبه حوكمڕانه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان، خۆیان به‌ره‌و پیری ئه‌و ویسته‌ی خۆیان چوون، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی ئه‌وان و مانه‌وه‌یان، له به‌ره‌و پێشچوون و ئاراسته‌یه‌كی باش و سه‌قامگیرو په‌روه‌رده‌یه‌كی هاوچه‌رخدا نیه و نابینن، هه‌ربۆیه كاری زۆریان له‌سه‌ر كردووه، تا ئه‌م پرۆسه گرنگه‌ی ژیان گه‌شه نه‌كات و مرۆڤی ئازا‌و ئازاد له‌داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دروست نه‌بێت، بۆیه زیاتر ڕووی وته‌كانم و نوسینه‌كه‌م، لهدهسهلاَتدارانی خۆماڵیه، چونكه ئه‌بوایه له دهسهلاَتی داگیركار‌و شوڤینی به‌عسی عه‌ره‌بی جیاوازتر‌و پێچهوانهتركاریان بكردایه.
بهلاَم به‌نیگه‌رانیه‌كی قووڵه‌وه، له‌م كاته‌دا زیاتر له سالاَنی ڕابردوو، ده‌ستی حیزبه‌كان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن بره‌وی پێدراوه، هه‌ر له باخچه‌كانه‌وه تا بالاَترین دامه‌زراوه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن و زانكۆكان، ئیتر كامه‌یه ئومێد‌و خه‌ونی دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته؟
ئه‌گه‌ر ده‌می هه‌ر كه‌سێكی حیزبی و به‌رپرسێكی دانراوو نوێنه‌ری حیزبه‌كان له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌یته‌وه، به‌شان و باڵی خۆیاندا هه‌ڵده‌دات و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی سه‌رزاره‌كی و بێ بنه‌مات بۆ ئه‌ژمارده‌كات، به‌لام له‌ڕاستیدا، نیه‌تێكی خراپی به‌لاڕیدا بردنه‌و هیچی تر، وه‌ك (ڕیچارد باكمینستهرفۆلهر)له‌و باره‌وه ده‌ڵێت(نیه‌تی خراپ، هه‌میشه هۆكاری خراپ بۆكردهوهی باش ده‌دۆزێته‌وه).
هه‌ر له‌سه‌ر نیه‌تی باش كه بكرێته به‌رنامه‌و ڕێوشوێنی به‌جێ، پیره‌مێردی نه‌مر وتوێتی:(نیه‌تت، باش بێت، ئیش ده‌به‌یته سه‌ر، دره‌خت زڕنهبێت، هه‌ربۆت دێته به‌ر).
دیاره ئه‌و بیر‌و بۆچوونه‌ی ئه‌م دهسهلاَته هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، دره‌ختی زڕه بۆیه تائێستا به‌ری نه‌گرتووه.
ئه‌وه‌ی خواستی من و ده‌یانی تره، پێویست بوو ئه‌م كایه گرنگه‌ی ژیان، باشتر ئاراسته بكرایه، ئه‌ویش به دروستكردنی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی گرنگ و پرس و ڕا به كه‌سانی شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زموون، یان داواكردنی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی هاوچه‌رخی په‌روه‌رده‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده، له قه‌یران ده‌ربهێنرێت، نه‌ك به‌ناوی ڕێكخراوه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان، یان بۆردی په‌روه‌رده‌یی، كۆمه‌ڵگه چه‌واشه بكه‌ن، له‌ئێستاشدا هه‌رچه‌ند كات ڕۆیشتووه، بهلاَم دره‌نگ نیه، بۆ هه‌نگاوی باش و كاری جوان له‌م پرۆسه ژیانیه‌ی كۆمه‌ڵگه، كه ئاراسته‌كه‌ی ده‌مانخاته سه‌ر ڕێچكه‌ی ڕاست و دروستی ژیاری و ئاینده‌یه‌كی ڕوون، كه تاكی خاوه‌ن ئیراده بونیات ده‌نێت، وته‌كه‌ی (شكسپیر) ده‌كه‌مه كۆتایی وتاره‌كه‌م كه ده‌ڵێت: ( ڕه‌فتاری باش وه‌ك دار زه‌یتون وایه، خێَرا گه‌شه ناكات، بهلاَم ته‌مه‌نی درێژه)