پەند و وانەى گەلان.
زۆربەى گەلانى دونیا پەند و بەسەرهات و ئەفسانەیان هەیە, گەلى کوردیش لەو گەلە زیندوانەى دونیایە کە پەندى پێشینان و چیرۆک و بەسەرهاتى هەیە و هەندێ لەگەلان سودیان لە ئەزمون و پەندو بەسەرهاتەکانى خۆیان وەرگرتوە. ئایا ئێمەى کورد تاچەند پەند و وانەمان لەبەسەرهات و پەلانى گەلان و خۆشمان وەرگرتوە؟
هه‌ندێ په‌ندو به‌سه‌رهات هەن بۆ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان سودبه‌خشه. هه‌موان ده‌زانین که‌بارودۆخی عیراق به‌چ ئاراسته‌یه‌ک گوزه‌ر ده‌کات و چ مه‌ینه‌تیه‌کی بۆ گه‌لانی عیراق به‌عه‌ره‌ب و کورد‌و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌وه هێناوه‌ته ئاراوەو خولقاندوە, هه‌ر له‌قه‌یرانی حوکمڕانیه‌وه بیگره تا دزی و گه‌نده‌ڵی و سه‌روه‌ت و سامان کۆکردنه‌وه‌و هه‌ریه‌که لههێزهکانیش خاوه‌نی هێزی چه‌کداری سه‌ربه‌خۆیه‌تی و هه‌ندێ جار گه‌یشتۆته لێواری ته‌قینه‌وه‌و پێک هه‌ڵپڕژان و خوێن ڕشتن و ترسی ئه‌وه‌شمان هه‌بوه پریشکی ئه‌و ناکۆکیه به‌ر ههرێمهکەشمان بکه‌وێت، چونکه ئه‌وانیش له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار و بابه‌تى دیکە ناکۆک و ناته‌بان.
ئاژه‌ڵه‌کان له‌ڕه‌فتارو هه‌ندێ هه‌ڵس و که‌وت به‌مرۆڤ ده‌چن بۆنمونه مرۆڤی ڕێوی و گورگ و حه‌ربا (لەگەل ژینگە خۆى دەگۆڕێ)هەنە, مرۆڤیش هه‌یه بهتاووس ده‌چێت کاتێ خۆی گیڤ ده‌کاته‌وه ئه‌و په‌ڕو پهڕهموچه جوانه‌ی ده‌رده‌که‌وێ و سەرنج ڕادەکێشێ, سه‌ری بچوکه له‌چاو لاشه‌ی. هه‌ندێ مرۆڤیش هەن به‌چوار پێ ده‌چن وه‌ک چۆن خاوه‌نه‌که‌ی لێی ده‌خوڕێ و به‌پێی لێدان ڕاست و چه‌پ ڕێ ده‌کات، به‌ڵام شتێکی له‌گه‌ڵ مرۆڤ جیاوازه که‌هه‌رگیز به‌ره‌و دوا ناگەڕێتەوە وه‌ک هه‌ندێ ده‌وڵه‌تانی دونیاى عەرەب وبیلا ته‌شبیه لای خۆمان.
مه‌ڕ یه‌کێکه له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌هه‌ندێ ڕه‌فتاری به‌مرۆڤ ده‌چێت به‌نمونه به‌ڕان وبه‌کۆمه‌ڵ و گوێرایه‌لی کوێرانه‌و ناهۆشیارانه به‌دوای به‌رانێکی زه‌نگوڵه له‌مل (پێی ده‌گوترێ سهرگهڵه) یا (سه‌رجه‌له) بهزاراوەى هه‌ندێ ناوچه و به‌عه‌ره‌بی پێی ده‌گوترێ ( مریاع) ئه‌و سه‌رگه‌له کێشه به‌ره‌و کوێ ملبنێ ڕانه‌که‌ش به‌دوایدا گه‌ر هه‌ڵدێر وهه‌زار بهههزاریش بێت و تیاچونی خۆشیانی به‌دواوه بێت. ڕێک بۆ ئه‌و بابه‌ته کورته چیرۆکێکی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی نوسه‌ر (فرانسوا ڕابیلیه) که له نێوان ساڵه‌کانی ١٤٨٣ و١٤٩٤ له‌دایک بووه وله٩ی نیسانی ساڵی ١٥٥٣ کۆچی دوایی کردوه تا ئەم سەردەمەش لەسەرزارى فەرەنسیەکان باوە, کورته چیرۆکێکه به‌ناوی به‌رخه‌کانی (پانورچ)باس له‌وه ده‌کات بازرگانێک ڕانه مه‌ڕێک و به‌رانی پێشه‌نگ یا سه‌رگه‌له خستۆته سهرکهشتیهک به‌نیازی بازرگانی وفرۆشتنیان و قازانج کردن ئه‌و بازرگانه تابڵێی چاوچنۆک و قرچۆک و بێ ڕه‌وشت بوو بەناوى (دۆندۆنۆک) وه‌ک هه‌ندێ بازرگانی لای خۆمان هەرچى که‌ل و په‌ل وخۆراکى بێ‌کوالیتی و خراپ هه‌یه هاورده‌ی ده‌که‌ن و ده‌رخواردی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له سته‌م دیده و مه‌ینه‌ت چهشتوهی ده‌ده‌ن و توشى جۆرەها نەخۆشى و جەڵتەى مێشک و دل و جۆرها شیرپەنجە کردووە و خراپیهکهش ئه‌وه‌یه هه‌ندێ سیاسی له‌گه‌ڵیان هاوبه‌ش و شه‌ریکن، بۆیه سزاش نادرێن وه‌ک ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی پێش‌و هه‌ندێکیان هه‌ڵواسرێن و ئەوانى دیکە تەمبێ ببن. بابێمه‌وه سه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌کی چیرۆکه‌که به‌ڕێکه‌وت ئه‌و بازرگانه ده‌بێته ده‌مه‌قاڵییان لەگەڵ کەسێک به‌ناوی(پانورچ) پانورچ ویستی تۆڵه‌ی لێبکاته‌وه, بۆیە پێشنیاری بۆکرد گه‌وره‌ترین مەرى لێبکرێت ئەویش سەرگەلەکەى بوو, دواى گەیشتنە رێککەوتن بازرگان لەخۆشیا شاگەشکە ببوو کە بەنرخێکى باش پێى فرۆشتوە. پانورج بەرانە گەورەکەى کێش کرد تا قراخى کەشتیەکە فڕێى دایە ناودەریاوە, هەر دواى ئەو مەڕەکانى دیکە بەدواى ئەودا خۆیان فڕێ دەدایە ناو دەریاکەوە, بازرگانە قرچۆک و چاوچنۆکەکە توشى شۆک و سەراسیمەیی خەمبارى بوو, پاش ماوەى ڕانەکەى هەریەکە بەلایەکى کەشتیەکەدا دەڕۆیشتن بۆ خۆفڕێ دانە دەریاوە, بازرگان هەوڵى دا دوا مەڕ بگرێت و نەهێڵێ خۆى فڕێداتە ناودەریا، بەلام هەر خۆى فڕێ دا‌و بازرگانیشى لەگەل بەکێش کرد و خنکان. بەڵێ هەموو مەرەکان و بازرگانەکەش خنکا.
ئەم کورتە چیرۆکە فەرەنسیە نمونەیەکە و هێما بۆ گوێ ڕایەڵى کوێرانەو دواکەوتنى بیر‌و و هزر و ڕەوتێک بێ هۆشیارى و تێگەیشتن لە ڕاستیەکانى.
ئایا پەندو وانە لەم کورتە چیرۆکە دەکرێ؟ بڕوا‌و متمانەیان بە داهاتومان و داهاتوى گەل و وولاتەکەمانیان پێ ببەخشین کە ئەوانە حوکمڕان و نوێنەرى ڕاستەقینەمان بن لەسەرچاوەى بڕیاردان، چونکە هەم ڕەنگبێ هەلبژاردنێکى پێشوەختە لەعیراق لەئارادا بێ و هەم لەکوردستانیش هەلبژاردنێکمان لە پێشەچانسێکى ڕاستەقینە وبەدڵنیایی پەند لەو چیرۆکە وەردەگیرێ و خۆمان ڕزگار بکەین لە گەورەترین تالانى و گەندەڵى و دزى وکلاو لەسەرنان و درۆکردن لەگەڵ هاولاتیان وقسەى باق و بریق و هەلخەتێنەر کە ٣٠ ساڵە خۆیان بەسەر ئەم گەل و وڵاتەدا سەپاندووە بە گزى کردن لە هەلبژاردنەکان و هەرخۆشیان خاوەنى هەناردەى نەوت وئێستاش بە بەنیازن بەچاو بەستەکێ غازەکەش هەناردە بکەن تەنها بۆ بەرژەوەندى گیرفانى خۆیان و کەڵەکە کردنى سامانى زیاتر و بازرگانى کردن لەگەڵ دوژمنە سەرسەختەکانى گەلەکەمان و بەقسەو پلانى ئەوان رۆلە تێکۆشەرەکانى تیرۆر دەکرین لەلایەن کەسەخۆ فرۆشە پارەپەرستەکانەوە.
وەرگێڕان بەهەندێ دەستکاریەوە/ عوسمان عومەر
- Latest Posts by عوسمان عومەر
هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
-بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
- All Posts