ڕێباز مام شۆرش: تێروانینی رۆبن شارما بۆ سه‌ركرده.
رۆبن شارما ساڵی (2006)، رێنماییه‌كانی گه‌وره‌یی، بڵاوكرده‌وه. بیری راست و ئازایانه‌ی وروژاند و سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌ره‌و خۆی راكێشا. به كورتی، له‌سه‌ر كات، كار، سه‌ركه‌وتن و سه‌ركردایه‌تی، به‌شێك له تێڕوانینه‌كانی:
یه‌كه‌م كات/ هۆشیارییه
1. هیچ رۆژێك نییه گرنگ نه‌بێت. هه‌موو رۆژێك گرنگه. چۆنییه‌تی تێپه‌ڕبوونی رۆژه‌كان، ژیان و ئاینده دیاری ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كرێت، ئاینده دروست ده‌كات. هه‌ر رۆژێك به‌ره‌وپێشچوون هه‌بێت له ژیانا, ئاینده گه‌شتره. ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ی هه‌ن، ئه‌و وشانه‌ی ده‌گوترێن، ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرێن، ئه‌و خۆراكه‌ی ده‌خورێن، ئاینده دروست ده‌كه‌ن.
2. بڕیاره بچوكه‌كانی ئێستا، به تێپه‌ڕبوونی كات، ده‌بن به ئه‌نجامی گه‌وره. “هیچ حه‌قیقه‌تێك له‌و هانده‌رانه تر نییه كه به‌دڵنیاییه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت به پشت به‌ستن به هه‌وڵدانی ئاگایانه، ژیانی خۆی باشتر بكات.
3. ریسكی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه هیچ ریسكێك نه‌كه‌یت. ئه‌نشتاین ده‌ڵێ: شێتی ئه‌وه‌یه كه هه‌مان كار بكه‌یت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی جیاواز بیت.
دووه‌م كار/ ئه‌ستێره به له كاره‌كه‌تدا
1. رۆچوونی ته‌واو له‌كاركردندا، به‌وپه‌ڕی توانای ماڵی و فیكری، به گوڕوتینی زۆر و خۆته‌رخانكردن و پابه‌ندیی توند بۆ ئه‌و پرۆژه گه‌ورانه‌ی كه هه‌ن، ده‌رفه‌ته بچوكه‌كانی به‌رده‌م ده‌كا به ده‌ستكه‌وتی هه‌میشه‌یی.
2. پێویست ناكا بگه‌یت به به‌رزترین پله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باشترین كاره‌كان بكه‌یت. ئه‌ستێره‌ی ئیشه‌كه‌ی خۆت به. شانۆكه‌ی ئه‌مڕۆ، با لای تۆ بێت. ئه‌مڕۆ باشترین ئاستی لێهاتوویی ژیانت، له‌كاره‌كه‌تدا پێشكه‌ش بكه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بانگكرا بۆ هه‌ركارێك، پێویسته به هه‌مان لێهاتوویی مایكڵ ئه‌نجیلۆ، كار بكات، وه‌ك چۆن ئه‌و وێنه‌ی ده‌كێشا، یان وه‌ك بتهۆڤن كه نۆته‌كانی ده‌نووسی. یان شكسپیر له كاتی شیعرداناندا له دڵته‌وه ئیش بكه.
سێهه‌م سه‌ركه‌وتن/ ماندوبوونه
1. له‌وپه‌ڕی سه‌ركه‌وتن دا، ئه‌گه‌ری گه‌وره‌ترین شكست هه‌یه. سه‌ركه‌وتن وا ده‌كا به‌رده‌وام نه‌بیت له كاركردن به‌وپه‌ڕی توانا. سه‌ركه‌وتن له‌خۆباییبوون دروست ده‌كا، له دۆخی هێرشه‌وه، ده‌تباته دۆخی به‌رگری. به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتووان ئه‌و رێگه‌یه ده‌گۆڕن كه به‌درێژایی خه‌بات بۆ سه‌ركه‌وتن، رێبواری بوون. سه‌ركه‌وتن، پاراستنی بنه‌ماكانه. ئه‌و چركه‌یه‌ی راده‌وەستیت له ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی پێشتر ده‌تكرد كه تۆی گه‌یاندۆته ئێره، ده‌ستده‌كه‌یت به شۆڕبوونه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێر. وریابه، هیچ شتێك وه‌كو سه‌ركه‌وتن، شكست ناهێنێت.
2. هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌وه سه‌ركه‌وتوبوون كه زیاتر له‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریان ئیش ده‌كه‌ن و راستگۆترن له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كانیاندا.
چواره‌م، سه‌ركردایه‌تی/ خۆناسینه
1. سه‌ركردایه‌تی و سه‌ركه‌وتن ئه‌و كاته ده‌ست پێ ده‌كات كه هه‌وڵێكی زیاتر بده‌یت له كاره‌كه‌تدا. خۆناسین، گرنگترین لێهاتوویی سه‌ركرده‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌ركرده بیت، باوه‌ڕه‌كانت ده‌بن به پێشبینی به‌دیهاتوو. سه‌ركردایه‌تی، پێشبڕكێ نییه له‌سه‌ر ناوبانگ، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه بێ گوێدانه رای خه‌ڵكی تر، ئیشی راست بكه‌یت. بڕیاری ئازایانه بده‌یت. خیانه‌ت له‌بیروباوه‌ڕه‌كانت نه‌كه‌یت. ئه‌وه‌یه بتوانیت هاوسه‌نگی بكه‌یت له‌نێوان توندی و نه‌رمی دا. له‌نێوان به‌زه‌یی و ئازایه‌تی دا. له‌نێوان دانبه‌خۆداگرتن و جورئه‌تدا. له‌نێوان سستی و یه‌كلاكردنه‌وه‌دا. چونكه ژیان یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه یارمه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن. له ژیان، ئه‌وه‌ندەت ده‌ستده‌كه‌وێت كه پێی ده‌به‌خشیت، سه‌ركرده‌به.
بەڵام لە کوردستان سەرکردە هەیە، ئەو بنەمایانەی لە سەرەوە باسکران، تێدابێت و بیەوێت لە کۆمەڵگادا، نەوەیەک دروستبکرێت و لە داهاتوودا، خەمی بەرێوەبردنی نەتەوەو خزمەتی گەڵەکەی بکات.
یان دەیانەوێت خۆیان و نەوەکانیان تەواوی سامان و سەرکردەبن و بە ئارەزوو ئاوازی ئەوان وڵات بەرێوەبچێت و سەکردەیەک دروست بکەن وەک ئەوان بیربکەنەوە.
یان بنەماو تێروانینی شارما بۆ کوردستان و عێراق نابێت
سه‌رچاوه:
Robin Sharma . 2006. The Greatness Guide