عەبدوڵا کەریم مەحمود: عه‌بدولوه‌هاب سابیری کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سوور/ بەشی یەکەم.
بۆ یادی هاوڕێی گومناو خۆشەویستمان شەهید عەبدولوەهاب سابیر کەریم
له‌دوای هه‌ره‌سی 1975، ئاراسته‌ی بیری چه‌پ لای خوێنکارانی ئاماده‌ی سلێمانی سه‌ری هه‌ڵدا، به تیوری بیری نوێ ی چه‌پ، به ئیراده و هیواوه، به‌دوای خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ و لۆژیکانهدا عه‌وداڵ بوون، هه‌نگاویی نوێ بنێن بۆ گۆڕانی بیری چه‌ق به‌ستوه‌ی پێش هه‌ره‌س.
ئه‌و خوێنکارانه بە عەشقەوە به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بێ وه‌ڵامانه‌دا ده‌گه‌ڕان، ئاش به تاڵ پێشمه‌رگه‌ی په‌رته‌وازه کرد، بۆ هه‌موو بواره‌کانی ژیان یان له نیشتمانه‌که‌یاندا نوقمی تارمایی ترس و گومان و بێ هیوایی کرد؟
عه‌بدولوه‌هاب سابیر که‌ریم و هاوڕێیانی بوون به هاوڕێی کتێبه فکرییه مهمنوعهکان، به به‌رده‌وامی سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه بوو، له پۆلی پێنجه‌می وێژه‌یی له ئاماده‌یی سلێـمانی کوڕان، له گه‌ڕه‌کی چوارباخ عاشقی بیری چه‌پ بوون، سڵیان له هیچ زه‌برو زه‌نگێکی ئه‌من و جاسوس و ئیستیخبارات و داموده‌زگا توندوتیژه‌کانی رژێم نه‌ده‌کرده‌وه.
پارتی ئازادی
له‌ساڵی 1976 عه‌بدولوه‌هاب و هاوڕێ چه‌په‌کانی به‌دوای ئهلتهرناتیڤکدا ده‌گه‌ڕان، له‌و تێكشکان و کەوتنەوە، هەستنەوە. هه‌نگاوی نوێ بنێن بۆ دروست بوونه‌وه، بۆ راماڵیینی تارمایی ترس و گومان، هەڵکردنی چرای هیوا بۆ رووبه‌رووی زنجیره سته‌مه‌کانی ده‌وڵه‌تی عیراق، رێكخراوی (پارتی ئازادی )یان دروست کرد، یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌یان له ماڵی هاوڕێیه‌کی، له گه‌ڕه‌کی مامۆستایانی سلێمانی کرد.
له ساڵی 1977عه‌بدولوه‌هاب له کۆلێجی یاسا‌و رامیاری زانکۆی به‌غداد وه‌رگیرا، وه‌ک ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (پارتی ئازادی ) له سه‌ره‌تای خوێندنی له کۆلیژی یاسا‌و رامیاری له زانکۆ ی به‌غداد، به خوێندنه‌وه‌ی فیکری سیاسی و چالاکی رێکخراوەیی شۆڕشگێرانه، به ئاراسته‌ی بیری چه‌پ کاره‌کانی هه‌ڵده‌سوڕاند، له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند گروپ و رێکخراویکی چه‌پی رادیکاڵ له ناو سلێمانی و شاره‌کانی کوردستاندا سه‌ریان هه‌ڵدا.
کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سوور
له کۆتایی 1978 و سه‌ره‌تای 1979 عه‌بدولوه‌هاب و چه‌ند هاوڕییه‌کی رێکخراوی (کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سوور)یان به بیروباوه‌ڕی مارکسیزم –لینینزم له چوارچێوه‌و فۆرمی نه‌ته‌وه‌یی، تێکۆشانی چینی کرێکاری کورد به گرێدانی له‌گه‌ڵ چینی کرێکاری عه‌ره‌بی عێراق له (سلێمانی) دروستکرد.
ئەو کۆمەڵەیە په‌لی بۆ که‌رکوک و هه‌ولێرو به‌غداد و هه‌ڵه‌بجه‌و خورماڵ هاویشت، بیر‌و بۆچونه‌کانیان له نوسینه‌کان و ئه‌ده‌بیاتی کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سووردا ره‌نگی دەدایەوە.
عه‌بدولوه‌هاب ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌رو سکرتیری یه‌که‌می ئه‌و رێکخراوه چه‌په رادیکاڵه بوو، په‌یوه‌ندی به چه‌ند خوێندکارێکی مارکسی له زانکۆی به‌غدا و په‌یمانگاکانی بەغدادەوە کرد، وه‌ک ( نازم خه‌ڵکی هه‌ولێر، عه‌لی ناسراو به عه‌لی سیاسیی خه‌ڵکی هه‌ولێر، سه‌لام له کۆلێجی ئادابی زانکۆی سلێمانی، حاکم کامیل خه‌ڵکی سلێمانی، به‌رزان فه‌ره‌ج خه‌ڵکی سلێمانی).
عه‌بدولوه‌هاب و هاوڕێکانی کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سوور له چالاکیه‌کدا، دەستیان بە سەر ئامێرێکی رۆنی‌و –پرینته‌ر و فۆتۆپی کۆپی سه‌ربازگه‌یه‌کی رژیم لهسهرچناردا گرت، ئه‌و ئامێره‌ی له ژووره که‌ی خۆی له ماڵی خۆیان حه‌شاردا، محه‌مه‌د سابیری برای له کاتی راکێشانی به‌یانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سوور، هاوکاریی کاکه عەبدولوههابی ده‌کرد، به به‌رده‌وامی نوسین و ئه‌ده‌بیاتی کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سووری ده‌خوێنده‌وه‌و بڵاوی دەکردەوە.
له ساڵی 1982- 1986 محه‌مه‌دی برای عه‌بدولوه‌هاب له کۆلیجی یاسا‌و رامیاری له زانکۆی به‌غداد ده‌یخوێند، عه‌بدولوەهاب ناوبەناو زۆر له بڵاو کراوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سووری ده‌دا به محه‌مه‌د، له سلێمانیه‌وه بیگه‌یه‌نێته به‌غداد، له‌وێوه بیگه‌یه‌نێته ده‌ست هاوڕێکانی له کۆلیجی یاسا‌و رامیاری وه‌ک/ حاکم عه‌بدوڵڵا، مامۆستا فوئاد، حاکم مه‌مه‌ند، ئه‌یاد حاجی نامیق خه‌ڵکی هه‌ولێر، ئیبراهیم خه‌ڵکی دهۆک، به‌کر خه‌ڵکی که‌رکوک و چه‌ند هاوڕێیه‌کی تر.
چیا
عه‌بدولوه‌هاب له ساڵی 1981 رووی کرده چیا، کاره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سووری له‌گوندی ( توه‌سپی، قوڵقوڵه،قزله‌ر هه‌ڵده‌سوڕاند، نابه‌ناو دایکی و محه‌مه‌دی برای سه‌ردانیان ده‌کرد، دایکی نووسین و به‌یاننامه‌و نامه‌کانی عه‌بدولوه‌هابی به نهێنی ده‌هێنایه‌وه بۆ ماڵی خۆیان لە گەڕەکی سلیمانی تازە، دواتر محه‌مه‌د برای ده‌یگه‌یانده شوێنه دیاریکراوه‌کان.
عه‌بدولوه‌هاب له‌شاخ، سه‌ره‌تا باره‌گای له ته‌نیشت باره‌گاکانی (الحزب الشیوعی الثوری العراقی ) له گوندی شێنێ دانا، له‌وێ په‌یوه‌ندی به موزه‌فه‌ر نه‌وابی شاعیره‌وه کردوە، له زستانی 1982 دووجار سه‌ردانی حیزبه سیاسی یه چه په‌کانی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کرد، وه‌ک پارتی توده‌یی و چریکی فیداییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و راهی کارگهرو پهیکارو ئیتحادی مبارزانی کۆمینستی.
زریان
هاوڕێ یه‌کی نزیکی عه‌بدول وه‌هاب ئه‌م رووداوه‌ی گێڕایه‌وه:
زستانی ساڵی 1982عه‌بدولوه‌هاب له سنووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ باشووری کوردستان، له سه‌رسنووری ئێران – عێراق لە ڕێگا به‌فرده‌باری، به‌ناو ئه‌و به‌فره‌دا هه‌نگاو ده‌نێ، ئیوارەکەی کڕێوهو زریان هه‌ڵده‌کات، شه‌وی به‌سه‌ردا دێ، هیچ بوارێکی گه‌ڕانه‌وه‌ی نابێ، له ناو به‌فرو زریانه‌که‌دا هه‌نگاوه‌کانی سست دەبی، نه‌یده‌توانی هه‌نگاو تر بنێ بۆئه‌وه‌ی ره‌ق نه‌بێته‌وه، چووبووه سه‌ر دره‌ختێکی به‌رز بێ ئه‌وه‌ی خه‌و چاوه‌کانی دابگرێت، له‌سه‌ر ئه‌و دره‌خته مایەوە دوای پشویه‌ک جارێکی تر به‌ناو ئه‌و بهفهدا که‌وتوه‌ته جوڵه‌و به ئیراده‌یه‌کی به‌هێز و هه‌نگاوی خێرا، له دووره‌وه چراخانی گوندێکی سه‌ر سنووری ئێرانی به‌دی کردبوو، له ره ق بونه‌وه‌و ون بوون و مه‌رگ رزگاری ببوو.
له دۆڵه رووته‌وه بۆ به‌تاوین
له کاتی گفتوگۆی کۆتایی 1983- 1984 نێوان یه‌کێتی و ده‌وڵه‌تی عێراق، عه‌بدولوه‌هاب له ناوچه‌ی دۆڵه رووته‌وه به نهێنی گه‌ڕایەوە بۆ ناوشاری سلێمانی، بەناسنامهیهکی تهزویرەوە، رووی کردبووە به‌غداد، لە ژوورێکی نهۆمی دووه‌م، له خانوویه‌کی کۆندا له کۆڵانێکی گه‌ڕه‌کی به‌تاوین له نزیک مه‌یدانی ته‌حریر، به‌کرێ گرت.
سێ خانه‌واده له‌و خانوه‌دا بوون، خێزانێکی مه‌سیحی له نهۆمی خواره‌وه، خێزانێکی تری مه‌سیحی له نهۆمی سه‌ره‌وه، پیاوێکی زگوردی عه‌ره‌بی شیوعی خه‌لکی به‌غداد له ژوورێکی تر، عه‌بدول وه‌هاب له‌گه‌ڵ (ح . س. ب ) هاوڕێی له‌و ژووره‌دا ده‌ژیان.
عه‌بدولوه‌هاب دوکانێکی له شه‌قامی ره‌شید له دیوی حافز قازی به کرێ گرت، نزیک پردی سنک، پێڵاوی پیاوانی تیا ده‌فرۆشت، تا دره‌نگانی شەو لە دوکانه‌که‌ی دەمایەوە.
محه‌مه‌دی برای ئه‌و کاته له له کۆلیجی یاسا‌و رامیاری زانکۆی به‌غدابوو، له به‌شی ناوخۆی (9) بوو له باب المعظم )، ناوبه‌ناو سه‌ردانی دوکانه‌که و ژوووره‌که‌ی عه‌بدولوه‌هاب ی ده‌کرد ، جارێکیان به‌یانی کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سووری له عه‌بدول وه‌هاب وه‌رگرت، له گه‌ڵ (م ) دا له چه‌ند کۆڵانێکی نێوان شه‌قامی رهشیدو جمهوری له نزیک چاخانه‌ی کندی بڵاویان ده کرده‌وه.
جاریکی تر عه‌بدولوه‌هاب چه‌ند دروشمێکی له ناو قاوغە شقارتهیهکدا به محه‌مه‌دی برای و (ک) هه‌ڵه‌بجه‌یی خوێندکاری په‌یمانگای ته‌کنیکی له زهعفرانییه، هەردوکیان (سپراییان ) له دوکانێک له‌شه‌قامی سه‌عدون له ئاستی به‌تاوین کڕی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دروشمانه‌ی پێ بنووسن و له په‌یمانگای ته‌کنیکی بڵاوی بکه‌نه‌وه، ههلو مه‌رجێکی نائاسایی بواریان نه‌دا ئه‌و چالاکیه بکه‌ن.