عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا: نرخی نەوتی هاوڵاتیان، ڕوتانەوەیە یان پاڵپشتی؟
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کەلە (20. 10. 2022 )وە دەستبکرێت بەدابەشکردنی نەوت بەسەرهاوڵاتیاندا،و سەرەتاش لەناوچەشاخاویی و ساردەکانەوە دابەشکردنەکە دەستپێدەکات.
تائێرە ئاساییە, بەڵام ئەوەی نائاسایی و نالۆژیکیە دیاریکردنی ئەو نرخەیە کەوەزارەتی سامانەسروشتیەکان بۆ هەر بەرمیلێک نەوت واتا ( 200)لیتر دیاریکردوە کە لە هەرخێزانێک وەربگیرێت کەبەهاکەی ( 100 )هەزاردینارە،و تادەگاتە دەست هاوڵاتیان لەماڵەکانیاندا بەدڵنیاییەوە چەند هەزارێکی دیکەشی دەچێتەسەرو ئەرکی سەرشانی هاوڵاتیان زیاتر دژوارو قورستردەکات.
وەزارەتی سامانەسروشتیەکان لەڕوونکردنەوەیەکی مژدەئاسادا دەڵێت: وەک بەڵێنمان دابوو کەدابەشکردنی نەوتی سپی لەناوچەشاخاوییەکانەوە دەست پێ بکەین کەبۆ (200 )لیتری هەرخێزانێک بڕی ( 100)هەزار وەردەگیرێت، و حکومەت وەک پاڵپشتیەک بۆهاوڵاتیان تەنها لە( 35٪)ی نرخەکەی لەسەرهاوڵاتیان داناوەو لە( 65٪)ی پارەکەی پاڵپشتی حکومەتە بۆنرخەکە.
پرسیارەکە لێرەدائەوەیە باشە کەحکومەت لەنرخی پێدانی نەوتەکەدا لە(65٪)پاڵپشتی هاوڵاتیانەوتەنها (35٪)ی نرخەکەی لەهاوڵاتیان وەردەگرێت، ئایا نرخی یەک بەرمیل نەوتی لەسەرچ پێوەرێک دیاریکردوە؟ وەزیری سامانەسروشتیەکان بەوەکالەت لەلێدوانێکیدا دەڵێ: ئێمە واتا وەزارەت هەربەرمیلێک نەوت بە ( 284) هەزار دینار دەکڕین وبە (100) هەزار دەیدەینەوەبە هاوڵاتیان ، باشە لەکوێی دونیادا نرخی بەرمیلێ نەوتی سپی نرخەکەی لە ( 300)هەزاردیناری عێراقی نزیکبۆتەوە؟ ئایالەوبازاڕە ڕەش وبێ سەروبەرەی کوردستانیش لەئێستادا بەرمیلێک نەوت لەو نرخەی وەزارەت دەڵێ کڕیومانە کەمتر نیە؟
تۆبڵێی لەکوێی و لەکێ ئەونەوتە بەو نرخەکڕدرابێت ؟
باشە کەبەوەندە دەیکڕن ئەی مانگانە ئەوسەدان هەزار بەرمیلە کەهەناردەی دەکەن بۆدەرەوە بەچەندە دەیفرۆشن؟
لەئێستادا لەبازاڕەجیهانیەکانی کڕین و فرۆشی نەوتدا نرخی بەرمیلێک نەوت زۆر کەمترە لە ( 100)دۆلاری ئەمریکی، بۆیە هیچ معقولیەتێکی تێدا نیە حکومەت خۆی وتەنی بەوپاڵپشتیەشەوە بەزیاتر لە( 100)دینار بیداتە ماڵان.
بۆیە ئەوەی حکومەت ناوی ناوە دابەشکردنی نەوت بەسەرهاوڵاتیاندا دەبوایە بوترایە فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتەوە بەهاوڵاتیان،و ئەو هەڵایەشی نەدەویست کەبۆیدەکرا.
بۆیە هەقە لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەر ئەم گرانی نرخەی نەوت کەدەدرێتە هاوڵاتیان بێنەدەنگ و بەرپرسانی بوارەکە بانگهێشت بکەن.
ناکرێت لەماوەی ساڵێکدا حکومەت خۆی نرخی بەرمیلێک نەوت لە( 100٪) لەسەر هاونیشتمانیەکانی زیادبکات، چونکە ئەوەی هەیە هێندەی ڕوتانەوەی هاوڵاتیانە نیوهێندە پاڵپشتی هاوڵاتیان نیە وەک بانگەشەی بۆدەکرێت.
تێبینی؛ وێنەکە زستانی پانزەساڵ پێش ئێستای پێنجوێنە،و خۆم چرکاندومە، کەبەرمیلەکان لەچاوەڕوانی نەوتدا سەریان بەتەواوی سپی کردبوو.