عەبدوڵا کەریم مەحمود: عه‌بدولوه‌هاب سابیری کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سوور/ بەشی دووەم.
بۆ یادی هاوڕێی گومناو خۆشەویستمان شەهید عەبدولوەهاب سابیر کەریم.
له مانگی حوزه‌یرانی 1984عه‌بدولوه‌هاب و محه‌مه‌دی برای به ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی عه‌بدول وه‌هاب له به غدادهوه گه‌ڕانه‌وه بۆ سلێمانی، (ح. س. ب )شۆفێری ئوتۆمۆبیلهکهبوو، ئوتۆمۆبیله‌که به‌ناوی (ح. س. ب) تۆمار کرابوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی له سه‌ر نه‌بوو، مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌بوو، له‌رێگا عه‌بدولوه‌هاب به (ح. س. ب)وت: له‌مەودوا به نیازم له به‌غداده‌وه بگه‌رێمه‌وه بۆ سلێمانی، ئوتۆمۆبیلهکهش له گه‌ڵ خۆمدا ده‌گه‌ڕێنمه‌وه.
(ح.س.ن) ، توڕه‌بوو، رازی نه‌ده‌بوو ئوتۆمۆبیله‌که له به‌غداده‌وه بگه‌رێننه‌وه بۆ سلێمانی، دژی ئه‌و کاره وه‌ستایه‌وه، هه‌ره‌شه‌ی له عه‌بدولوه‌هاب کرد: گه‌ر ئۆتۆمۆ بیلەکەم لێ وەرگریتەوە،کام کار خراپ بێ به‌رامبه‌رت ده‌یکه‌م.
عه‌بدول وه‌هاب به‌زمانێکی هێمن له گه‌ڵیا دواو هه‌موو توانای خۆی خسته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان تێک نه‌چێ، دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولوه‌هاب له به‌غداد گه‌ڕایه‌وه، لە رێگەی (ن) له کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سووره‌وه تیئێنتیان گه‌یانده چەند شوێنێکی نهێنی له دیاله و نزیک به‌غداد و حەساریاندا، لە کاتی دیاریکراودا ته‌قێنرایه‌وه.
له زستانی 1985عه‌بدول وه‌هاب وازی له دوکانهکەی بەغداد هێناو گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی، ناو بە ناو سەردانی بەغدادی دەکردو بە کەمی لەوێ ده‌مایه‌وه، چه‌ند شانه‌یه‌کی رێکخستنی له ناو به‌غداد و سلێمانی و دیاله‌و که‌رکوک و هه‌ولێر دروست کردبوو، بۆ هەڵسوڕاندنی کاری رێکخستن و چالاکی سه‌ربازی، ناوبه‌ناو سه‌ردانی که‌رکوک و هه‌ولێر و دیاله‌ی ده‌کرد، چه‌ند جارێکیش بۆ چەند کارێک به نهێنی خۆی گەیاندە ناوچه ئازادکراوەکان، بە بەردەوامی ژیانی خۆی ده‌خسته مهترسییەوەو سڵی لە هیچ نه‌ده‌کردوه، ئامێرێکی تایپ و رینۆو چه‌ند پارچه چه‌ک و رۆمانه‌و نوسراو، به‌یانی گه‌یاندبووه به‌غدادو دیاله. ( ح . س . ب ) جێی متمانه‌ی عه‌بدول وه‌هاب بوون، بەڵام ئەو هه‌موو زانیارییه‌کانی گه‌یاندبووه ئیستیخباراتی عێراق.
حەوت نامە بۆ پرۆلیتاریای عێراق
رۆژێک محه‌مه‌د برای ( ا. حاج. ن) خه‌ڵکی هه‌ولێر و ئه‌ندامی باڵای رێکخراوی یه‌کێتی تێکۆشانی کارگه‌رانی به عه‌بدول وه‌هاب ناساند، پێکه‌وه کۆبونه‌وه‌و وتووێژیی وردیان کرد، دواتر عه‌بدول وه‌هاب داوای له محه‌مه‌دی برای کرد، نوسسینی (حه‌وت نامه بۆ پرۆتالیاری عێراق ) به‌ده‌نگی خۆی لهسهرشریتی کاسێت تۆمار بکات و وێنه‌یه‌کی کۆپی کراوی بیگه‌یه‌نێته ده‌ست (ا. حاج. ن ).
محه‌مه‌د له 21/ 3/ 1986 به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه له به‌غداده‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی، عه‌بدولوه‌هاب یش تازه گه‌ڕابوه‌وه، دایکی پێی وتن: مانگی شوباتی 1986هێزێکی تایبه‌تی قوات ته‌واری و ئه‌منی سلێمانی هه‌ڵیان کوتایه سه‌رماڵمان، ئه‌و هێزه ئه‌و شه‌وه‌و تا ئێواره له ماڵمان مابوونه‌وه، نه‌یان هێشت، هیچ کام له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌مان له ماڵه‌وه بچنه ده‌ره‌وه.
عه‌بدول وه‌هاب که ئه‌و هه‌واڵه‌ی بیست، یه‌کسه‌ر رووی کرده ده‌ره‌وه، دواتر گه‌ڕایه‌وه رووی کرده دایکی وتی:
له گه‌ڵ (نه‌قیب .خ ) له‌و باره‌یه‌وه قسه‌مان کرد، پێی وتم: ئه‌و کاره هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به تۆ‌و ماڵی ئێوەوە نییه، به هه‌ڵه هاتونه‌ته سه‌ر ماڵی ئێوه.
باوکی و دایکی و محه‌مه‌د و خالیدی برای و هاوڕێ نزیکه‌کانی و خزمه‌کانی دەیان زانی عەبدولوەهاب سەر کەشەو ژیانی لە مەترسی دایە، چه‌ند جار پێیان وت: له‌مه زیاتر له سلێمانی مهمێنهرهو، روو بکه‌ره‌وه شاخ، هەر رۆژێ بێ، دەسگیرت دەکەن، گه‌ر ئه‌مجاره دهسگیرت بکه‌ن رزگارت نابێ.
خۆیشی ده‌یزانی چ فایلێکی مه‌ترسیداری هه‌یه، بەڵام ئەوەندە تاڵاوی لە شاخ چەشت بوو، به‌قسه‌ی که‌سی نه‌ده‌کرد.
20 رۆژ ژیانی هاوسه‌ری
له ساڵی 1983هاوڕێ کرێکار ناسراو به (شۆڕش) پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و لێپرسراوی شنه‌خان بوو، په‌یوه‌ندی به عه‌بدولوه‌هاب سابیره‌وه هەبوو، له کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سوور، ناونیشانی عه‌بدول وه‌هاب ی بۆشنهخان نارد بوو، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی کاری رێکخستنی پێوه بکات. ئه‌وکاته شنه‌خان قوتابی پۆلی دووه‌م بوو، له زانکۆی موسڵ، عه‌بدول وه‌هاب جار جار، کۆبونه‌وه‌ی پێ ده‌کرد، شنەخان لە بارەی ئەو یادەوەریانەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: عه‌بدول وه‌هاب سابیر رووناکبیرێکی هێمن و قوڵ و زیرەک و به‌توانا بوو، له یه‌که‌م رۆژه‌وه یه‌کترمان ناسی، له هه‌موو بواره‌کاندا بوو به مامۆستا‌م، ئه‌و فێری کردم چی بخوێنمه‌وه؟ چۆن له بابه‌ته فه‌لسه‌فی و فکرییه‌کان بگه‌م؟
له ساڵی 1984- 1985 هه‌رکاتێک ده‌رفه‌تی بۆی رێک بکه‌وتایه، به ناسنامه‌یه‌کی ته‌زویره‌وه رووی ده‌کرده موسڵ و له زانکۆ سه‌ردانی ده‌کردم، جۆره لێك تێگه‌یشتنێک له نێوانماندا دروست بوو، هاوڕێیه‌تیمان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، متمانه‌ی ته‌واومان به یه‌ک پەیدا کرد، بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی رێز‌و خۆشه‌ویستی له نێوانمان دا .
ئه‌و سه‌رده‌مانه عه‌بدولوه‌هاب، چه‌ند جار به‌یان نامه‌ی له سلێمانیه‌وه ده گه‌یانده شنه‌خان له موسڵ، شنه‌خان ئه‌و به‌یان نامانه‌ی له به‌شی ناوخۆیییه‌کانی کچانی زانکۆ موسڵ و به لۆحهی اعلاناتی به‌شی ناوخۆییه‌کان زانکۆ‌دا بڵاو ده‌کرده‌وه.
عه‌بدولوه‌هاب ترس و ماندوبونی نه‌ده‌زانی، به ره‌نج و ماندووبوونی بێ سنووری خۆی، خۆی پەروەردە کردبوو، نوسینی (حه‌وت نامه بۆ پرۆتالیاریای عێراق )ی ته‌واکرد، ده‌ست نووسی ئه‌و نوسینه‌ی گه‌یانده ده‌ست شنه خان، شنه‌خان ههموونوسینەکەی به‌ده‌ست و خه‌ته جوانه‌که‌ی خۆی بۆ نوسییه‌وه، عەبدولوەهاب ئه‌و نوسینه‌ی له نهۆمی سه‌ره‌وەی ماڵی خۆیان حهشادا، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ل و مه‌رجێكی گونجاو‌دا ، چاپی بکات و بڵاوی بکاته‌وه.
له 18. 7 . 1986 شنه‌خان و عه‌بدول هاب هاوسه‌رگیریان کرد، ته‌مه‌نی ژیانی خانه‌واده‌ییان زۆر کورت بوو، له به‌یانی 7. 8. 1986 عه‌بدول وه‌هاب چووه ده‌ره‌وه‌و جارێکی تر یەکترییان نه‌بینییه‌وه.
نیوه‌رۆی 14 / 8 / 1986 چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌ک قوات خاسه راژنه ماڵیان، کون و قژبنی ماڵه‌که‌یان پشکنی،ههرههمووکەلو پەلی ماڵەکەیان تێک و پێکدا، کەسیان نەیان دەزانی عه‌بدولوه‌هاب ده سگی کراوه‌و زیندانی کراوە، ماڵی عه‌بدولوه‌هاب و شنه‌خان له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی باوکی‌دا بوو.
محه‌مه‌دی برای عه‌بدول وه‌هاب قوتابی زانسته رامیارییه‌کان بوو، له ئه‌منی عامه‌ی به‌غداد زیندان کرابوو، له 16. 8. 1986 محه‌مه‌د له زیندانی ئه‌منی عامه ئازاد کرا، ئه‌وان وایان ده‌زانی ئه‌و پشکنینانه له به‌ر محه‌مه‌ده، قواتخاسهکان ئه‌و رۆژه هیچ شتێکیان نه‌دۆزییه‌وه، بۆ رۆژی دوایی جارێکی تر هاتنه‌وه، ئه‌مجاره‌ش کۆڵان و سەربان و هەموو ئەو دەوروبەریان کۆنترۆڵ کرد‌و رژانە ماڵی باوکی عه‌بدولوه‌هاب، به‌شێک بوون له‌و ماڵه‌و له ته‌نیشت ماڵی دایکی بوون، دایکی و باوکی به‌جیا ده‌ژیان، له‌و کاته‌دا باوکی عه‌بدول وه‌هاب یان به ده‌ست وچاو به‌ستراوی له‌ماڵه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه، قوات خاسه‌کان کلیلێکیان له ژووره‌که‌ی عه‌بدول وه‌هابدا دۆزییه‌وه،وتیان: ئه‌مه کلیلی کوێ یه؟ شنه خان وتی: ئه‌وه کلیلی یه‌کێک له دۆڵابه‌کانی نهۆمی خواره‌وه‌یه.
هه‌موو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌یان ده‌یانزانی، ئه‌و کلییله هی شوێنی حه‌شارگه‌که‌ی عه‌بدول وه‌هابه، ته‌نیا شنه خان نهیدەزانی.
قوات خاسه‌کان کلیله‌که‌یان بۆ هه‌موو دۆڵابه‌کانی نهۆمی خواره‌وه تاقی کردووه، هیچیانی نه‌کرده‌وه.
لێپرسراوهکهیهیان توڕه بوو، زله‌یه‌کی له شنهخاندا، هیچیان نه‌دۆزییه‌وه و رۆیشتن. دوای نیوسه‌عات جارێکی تر قوات خاسه‌کان گه‌ڕانه‌وه، هه‌رهه‌موو خانه‌واده‌که‌یان کرده ژوورێکی نهۆمی خواره‌وه‌و ده‌رگایان له‌سه‌ر داخستن، به‌خێرایی خۆیان گه‌یانده نهۆمی سه‌ره‌وه، بۆ ژووره‌که‌ی عه‌بدولوه‌هاب، قوات خاسه‌کان له سه‌ره‌وه سه‌رقاڵی پشکنین بوون، له‌و کاته‌دا روخساری دایکی عه‌بدو لوههاب تێک چوو، به ته‌واوی شڵه‌ژا، هۆشی لای خۆی نه‌مابوو وتی: به خوا تازه ته‌واو، شوێنه نهێنییه‌که‌ی عەبدولوەهاب یان دۆزییه‌وه، قوڕ به‌سه‌ر هه‌مووماندا کرا.
له په‌نجه‌ره‌ی ژوورە داخراوەکەوە قوات خاسهکانیان بینی ،کارتۆن و نووسراو و شته مهمنوعهکانی عه‌بدول وه هابیان به‌ده سته‌وه بوو له نهۆمی سه‌ره‌وه ده‌هاتنه خواره‌وه، ئامێری چاپهمنیهکهشیان له نهۆمی خواره‌وه دۆزییه‌وه، که‌سیان به ته‌مای خۆیان نه‌بوون، چاوه‌ڕوان بوون ماڵه‌که‌یان به شۆفڵ بەسه‌ردا ته‌خت بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌منه‌کان لە هیج کامیانی نه‌پرسییه‌وه، قواتخاسەکان به‌شته‌کانه‌وه رۆیشتنه‌وه، بۆرۆژی داهاتوو، باوکی عه‌بدول وه‌هاب یان به‌رداو گه‌ڕیه‌وه بۆ ماڵه‌وه، ههمووخانهوادهکه له ترسا ماڵه‌که‌یان چۆڵ کرد، روویان کرده ماڵی خزمێکی باوکی عه‌بدول وه‌هاب، دوای چه‌ند رۆژێک محه‌مه‌دی برای عه‌بدول وه‌هاب له زیندان ئازاد کراو گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
دایکی عه‌بدول وه‌هاب رووی کرده به‌ر ده‌رگای هه‌موو زیندانه‌کانی سلێمانی و کەرکوک و بەغداد، به‌دوای هه‌وڵێکی کوڕه‌که‌یدا عه‌وداڵ بوو، هه‌ر جاره‌یه‌ک به سیناریۆیه‌کی درۆ وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ک ده‌رکه‌وت عه‌بدول وه‌هاب یان له سلێمانییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌یئه‌ی که‌رکوک، له‌وێوه برابوو بۆ به‌غداد، له 29. 12. 1986 له سێداره‌یان دا بوو.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts