ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی: هه‌باسه، له په‌روه‌رده چ باسه؟
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی من زۆرتر به‌لای خۆیدا كێش ده‌كات و ڕِادهكێشێت، ئه‌و خه‌مساردی و بێباكی و پشتگوێخستنه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كودستان.
ڕۆژانه له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕو گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كاندا، چه‌ندین بابه‌تی گرنگ و پڕبایه‌خ به‌رچاومان ده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر كهمو كورتی و ناته‌واوییه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، له‌گه‌ڵ نیشاندانی هه‌موو ئه‌و خهوشانهشدا، ئه‌و نوسه‌رانه، ده‌ستنیشانی لایه‌نه خراپه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره دروستهكانیش ده‌كه‌ن، بهلاَم كه‌س ئاوڕیان لێناداتهوهو به‌دواداچوونی پێویستیان له‌سه‌ر ناكرێت، ئه‌مه‌ش لهدووخاڵ به‌ده‌ر نییه:
• یان خۆیان هۆكارو فاكته‌ری دروست بوونی ئه‌م خهوشانهن كه به‌رچاون
• یان ناتوانن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن و به‌و حاڵه خراپه‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر دێته سه‌ریان و كه‌ڵه‌كه ده‌بن
له‌م ماوه‌یه‌دا له چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌گونجاوی په‌روه‌رده‌یی، ڕوویدا له چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك، بووه مشتومڕو قسه‌گه‌لێكی جیاواز‌و تا ئه‌وه‌ی ململانێ و كێبه‌ركێی نابه‌جێ دروست بكات، من به چاوی چاودێریكردن، هه‌ردوو حاڵهتهكانم بینی و بۆچوونی خۆم هه‌یه له‌سه‌ریان وه‌ك مامۆستایه‌ك و چاودێرێكی بواری په‌روه‌رده‌و ئینجا وه‌ك نوسه‌رێك.
1- حاڵه‌تی یه‌كه‌م/ ته‌نها باسكردنی چه‌ند كه‌سێك بوو له‌ناو تۆڕهكۆمهلاَیهتیهكان، كه باس له‌و كاره نابه‌جێیانه ده‌كرا، كه له‌چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك نێرگه‌له و جگه‌ره ده‌كێشرێن، باس له‌وه‌ش كراوه چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك بوونه هۆكاری بلاَوبوونهوهی ماده‌ی هۆشبه‌ر، ته‌نانه‌ت خوێندنگه‌ی كچانیشی گرتۆته‌وه، به‌ڕاستی كارێكی نامۆ‌و قێزه‌وونه‌و پێویسته هه‌نگاوی خێرا بنرێت، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی، ئه‌مه هۆكارێكی نه‌رێنیه بۆ تێكدانی ئه‌خلاق و بیر‌و ڕه‌وشتی نه‌وه‌ی ئاینده‌مان، ئه‌گه‌ر ڕێی لێنه‌گیرێ، په‌لده‌هاوێ و فراوانتر ده‌بێت و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌بێته مه‌حاڵ.
2- حاڵه‌تی دووه‌م/ ئه‌وه‌ی له چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك ڕوویدا، منالاَن شوێنێكیان بۆ ئاماده‌كراوه و نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند من ڕێزی تایبه‌تم بۆ ئاین و بیر‌و باوه‌ڕو كه‌لتوری خه‌ڵك هه‌یه، بهلاَم ئه‌مه‌ش كارێكی ناپه‌روه‌رده‌ییه، ئه‌نجامدانی و به‌رده‌وامی ده‌بێته هۆی ڕوودانی پشێویی و تێكدان و ئاراسته‌كردنی ئایدۆلۆژیا، چونكه خه‌ڵكانی تر‌و لایه‌نی سیاسی به‌ناو دینی ئه‌مانه ده‌قۆزنه‌وه‌و ده‌ستی تێده‌خه‌ن، وه‌ك چۆن دژی ده‌ستی حیزبه نه‌ته‌وه‌یی و عیلمانیهكانم بۆ ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، به‌هه‌مان جۆر بیر‌و هزری ئیسلامی سیاسیش بۆ ناو په‌روه‌رده به‌خراپ ده‌بینم، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه:
له‌كوردستاندا كه ناویان ناوه، هه‌رێمی پێكه‌وه ژیانی ئاینه‌كان، واته ته‌نها ئاینێك لێره نیه، به‌ڵكو په‌یڕه‌وانی ئاین و ئاینزای تر، بوونیان هه‌یه، پێویسته ڕێز له بیر‌و ڕای ئه‌وانیش بگیرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستایانه ئه‌م نه‌ریتی ئایینیه له قوتابخانه‌كانی خۆیان په‌یڕه‌و بكه‌ن، ئه‌وانی تریش ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، ئه‌وسا خوێندنگه ئه‌بێته شوێنی خواپه‌رستی و هیچ مانایه‌ك بۆ جیاوازی و په‌روه‌رده و فێربوون نامێنێته‌وه، ده‌بوایه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان، ئه‌و مامۆستایانه‌یان له‌م كاره ئاگادار بكردایه‌ته‌وه، له دووباره بوونه‌وه‌شی سزای توندیان بده‌ن، یان هه‌ندێ مامۆستا كه وانه‌ی تایبه‌ت ئه‌ڵێنه‌وه، هه‌ستاون به به‌خشینی دیاری بۆئه‌و خوێندكارانه‌ی نمره‌ی به‌رزیان هێناوه، دیاریه‌كه هه‌رشتێك بێت، نابێ هاندان بێت بۆ ئاین و باوه‌ڕێكی تایبه‌ت، ئه‌مه‌شیان كه‌س هیچی له‌سه‌ر نه‌وت.
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن، بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان، سوكایه‌تی به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، بۆئه‌م جۆره، مامه‌ڵه‌كردنه‌ش، (چێ گیڤارا) ده‌ڵێ ( هه‌میشه عه‌قڵی سوكایهتیپێكهر، له‌مه‌رام و نیه‌تی باش تێناگات، بۆیه هیچ سودێكی نیه كه پاساو بۆكارهكانت بێهێنێت به‌رامبه‌ریان، بۆیه هیچ كات داوای لێبوردن مه‌كه).
جا ئه‌م هه‌موو بابه‌ت و چاودێریكردنه بۆ پرۆسه‌یه‌كی گرنگی ژیانی وه‌ك په‌روه‌رده، له‌خۆڕا نیه و ئامانجێك و هه‌ستێكی گه‌وره‌ی مرۆڤ بوون له پشتیه‌تی، هه‌وڵی باشی چاكه خوازی ئه‌وه‌یه، پشتی ڕاستی بگرین و نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك په‌روه‌رده، به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دوورنمای گه‌ش و ئاسۆی ڕوون به‌رین، نه‌ك خۆمان بخزێنینه، بیری ته‌سكی ئایدۆلۆژیا‌و نه‌ریتی خراپ، مه‌به‌ستم نیه ئاین به خراپ دابنێم، ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ره‌كمه ئایین له په‌روه‌رده خوێندنگه دوور بێت، بخرێته شوێن و پێگه‌ی به‌رزی كۆمهلاَیهتی و كه‌لتوری ژیان.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بوو، لێره بیخه‌مه‌ڕوو، ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته بو كه ڕوویداوه، دڵنیام زۆركاری هاوشێوه ڕۆژانه ڕووده‌ده‌ن و كه‌س باسیان ناكات، هه‌ق وایه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له‌ئاست ئه‌م كارانه بێده‌نگ نه‌بێت و بڕیارێك، ده‌ربكات و سزای ئه‌وانه بدات، كه خه‌ریكی شێواندن و به‌لاڕێدابردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ن، وته‌یه‌كی(محه‌مه‌د غه‌زالی) ده‌كه‌مه كۆتایی وتاره‌كه‌م، كه ده‌ڵێت (نوێبوونه‌وه‌ی ژیان به‌مانای خستنه ناوه‌وه‌ی هه‌ندێك، كرده‌وه‌ی باش یاخود نیازی باش نییه، له‌ناو جه‌سته‌یه‌كی زه‌به‌لاحی خوو ئه‌خلاقی خراپ‌دا، وه‌ك چۆن ئه‌م سه‌رلێشێواوییه مرۆڤێك به ئاینده‌یه‌كی باش یان ڕێره‌وێكی شكۆمه‌نده‌وه جێگیرناكات).