عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: یاده‌وه‌رییه‌کی تاڵ, بۆ ئومیدی سه‌عید گه‌وهه‌ریی هاوڕێم.
له شه‌سته‌کان له قوتابخانه‌ی بێکه‌سی سه‌ره‌تایی بووم، بێ که‌س و مه‌وله‌وی دوو ده‌وام بوون، به‌رامبه‌ر به ئینزیباتخانه‌ی سلێمانی، زیندانی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان، سه‌رده‌می زه‌عیم سدیق، هه‌موو شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌ک پڕ ببوو له ئینزیباتی کڵاوسوورو ئه‌من و جاسوس و جاش و خائین.
ئینزیباته‌کان ئاڕاسته‌ی چه‌که‌کانیان به‌ره‌و ناو بازاڕ و شه‌قام بوو، په‌نجه‌یان له سه‌ر په‌له پیتکهکهی چه‌که‌کانیان بوو رووه‌و خه‌ڵک. له ناکاو له ناو بازاڕ ده‌بوو به ده‌سڕێژ، که‌سێک یاچه‌ند که‌سێکیان خه‌ڵتانی خوین ده‌کرد، هاڕه‌ی داخستنی ده‌ڕابه‌ی دوکانه‌کان، ههمووبازاڕی ده‌هه‌ژان.
پیاو ژن و منداڵ رایان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی له کۆلانهکانهوه بگه‌نه ماڵ له‌به‌ر خۆیانه‌وه ده‌یان وت: قڵێشایهوه.
ئه‌و ساڵه له پۆلی یه‌ک بووم به هاوڕێی قوتابیه‌کی ئه‌سمه‌ر و قژ لولی هێمن و مه‌نگ و وریا و زیره‌ک به ناوی ئومید سه‌عید گه‌وهه‌ر به‌یه‌که‌وه له سه‌ریه‌ک کورسی له ریزی ناوه‌ڕاست داده‌نیشتین.
له چاوه ڕه‌شه‌کانی و له‌ڕووه خۆشه‌که‌یدا، زه‌رده‌خه‌نه‌ی مانای قوڵی هه‌ستی پاکی مرۆڤ دۆستی و خۆشه‌ویستی و وه‌فای هاوڕێیه‌تی دهدهروشایهوه.
ئه‌وساڵه مامۆستا تاهیر بابان به‌رێوه‌به‌رمان بوو، خانه‌نشین کرا، کاره‌کانی به مامۆستا حه‌مه‌ره‌شیدی به‌ڕێوه‌به‌ر سپارد، ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره نمونه باڵابه‌رزه به به‌رنامه‌ی خوێندنی ئه‌و ساڵه‌ی به‌زمانێکی پاراو، که پڕ بوو له به‌های شکۆ ی په‌روه‌رده‌و خوێندن گه‌یاند به هه‌موومان.
له‌گه‌ڵ ئومێد عاشقی (ئهلف و بێ )که‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار بوین، له سیحری جوانی پیت و ووشه و رسته و چیرۆکه‌کان و وێنه‌کانی سه‌ر به‌رگ و ناوکتێبهکه ده‌یان خه‌یاڵی منداڵانه، رۆحی داگیر ده‌کردین.
هه‌ردووکمان عاشقی ئه‌و کتێب و گۆڤاره منداڵانه‌یه بوین، به‌ده‌ست هاوڕێکانمانه‌وه، ده‌مان بینی. به‌ڵام ئێمه نه‌مان ده‌توانی بیکڕین، ئێمه له نهێنی دوو ناو نه‌ده‌گه‌یشتی:
بۆ قوتابخانه‌که‌مان ناوی (بێ که‌س ) بوو.؟ ئه‌و هه‌موو قوتابی و مامۆستایه‌ی لێ یه.؟
چۆن ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار، باڵی هه‌یه؟
بڵێی وه‌ک باڵنده‌کان به‌ره‌و قوڵایی ئاسمان بفڕێ.؟
ئه‌وه‌نده مامۆستاکانمان خۆش ده‌ویست، وامان ده‌زانی ئه‌وان له ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه هاتون. هه‌موو ساڵێ مامۆستا ئه‌کره‌م فه‌وزی ده‌هاته پۆله‌وه، به‌وردی سه‌یری روخسار و جل و به‌رگ و پێڵاوه‌کانیان ده‌کردی، چه‌ند پرسیارێکی لێ ده‌کردین. دواتر ناوی من و ئومێد‌و چه‌ند قوتابیه‌کی تریان ده‌خوێنده‌وه، جل و به‌رگ و پێڵای نوێیان پێ ده‌به‌خشین. به‌ڵام جله‌کان ئه‌وه‌نده فراوان بوو، پێڵاوه‌کان ئه‌وه‌نده ژماره‌که‌ی گه‌وره‌بوو
نه بۆ له‌به‌رکردن، نه بۆ له‌پێکردن نه‌ده‌شیان.
ئومێد و به‌رزان و کارزان و خوشکه‌کانی له ماڵه‌وه، قوتابی مامۆستا سه‌عید گه‌وهه‌ر، باوکێکی کاژ‌یک، ناهیده سۆفی دایکێکی شیوعی و که‌ریم سۆفی خاڵێکی شیوعی بوون.
جیاوازییه چینایه‌تی یه‌کان، هه‌ست و ناخی دهههژاندن. بووین به به‌شێک له رۆحی خۆشه‌ویستی خاک و نه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه و شۆڕش و هه‌ڵوێست، بووین به هاوڕێی کتێبه مهمنوعهکان.
ئومێد و به‌رزان بوون به پێشمه‌رگه، سه‌عید گه‌وهه‌ر و ناهده سۆفی و کچه‌کان له سلێمانی دەسگیر کران، به‌زیندانی بران بۆ شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، له‌وێ زیندان کران. که‌ریم سۆفی خاڵی ئوـێد له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا له زیندانه‌کان، بێ سه‌روشوین کرا. ئومیدی پێشمه‌رگه‌و کادێری پێشکه‌وتوو، هه‌موو ته‌مه‌نی گه‌نجی به‌شاخ و شۆڕش سپارد.
نمونه‌ی به‌های هاوڕێیه‌تی وکوڕی رۆژانی ته‌نگانه‌و نه‌هامه‌تی یه‌کان بوو،ئه‌رشیفێک بوو له یاده‌وه‌ری ورد ، ئاگای له کون و که‌له‌به‌ره کانی مێژوو بوو، فه‌رهه‌نگێک بوو له زانیاری قوڵ ، رشته یه کی مرواری نوێ بوو.. له نوکته و فه‌لسه‌فی جوامێری پراکتیکی شکۆی جوانی به‌های مرۆڤ و ژیان.
دواجار ئومێدم له‌چله‌ی دکتۆر جه‌مال نه‌به‌زدا بینی، ئومید له ئه‌ڵمانیا نزیکترین هاوڕێی دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز بوو، بێ سنوور دکتۆر جه‌مال نه‌به‌زی مامۆستای خۆش ده‌ویست.
ده‌یان یاده‌وه‌ری له گه‌ڵ دکتۆر جه‌مال نه‌به‌زدا هه‌بوو، بڕیارماندا پێکه‌وه دابنیشین و ئه‌و یاده‌وه‌ریانه تۆمار بکه‌ین، له ناکاو ئازارێک سه‌ر سنگی داگرت، به هێمنییه‌که‌ی خۆیه‌وه وتی: ناتوانم له‌مه‌زیاتر لێره بمێنمه‌وه.
پێکه‌وه چوینه ده‌ره‌وه، ته‌کسیه‌کم گرت، ویستم بیبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه، بواری نه‌دام،گه‌ڕایه‌وه بۆشووقهکهی له قه‌یوان سیتی.
دوای ماوه‌یه‌ک به‌رێکه‌وت به‌رزانی برایم له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی بینی. هه‌واڵی دواهه‌ناسه‌ی ئه‌و ساته‌ی ئومێدی پێ ڕاگه‌یاندم: ئه‌و ئێواره دره‌نگ وه‌خته، باڵی تاریکی و خامۆشی باڵای سه‌یوان و شاری داگرت، ئومیدمان به باوه‌شی دایک و باوکی و سه‌یوان سپارد. ئومێد له چاوه‌کانمان ون بوو، به‌ڵام ئومێد‌و یاده‌وه‌رییه‌کانی وه‌ک ئه‌رخه‌وانه‌کانی سه‌یوان، لهرۆحمانا زیندووه.
فۆتۆ: سەردار فەتاح ئەمین
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts