عیماد عەلی: یەکانگیری ئەو هاوکێشانەی حکومەتەکەی سودانیی پێکهێنا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی زۆر نهێنی و شاراواە نیە لەم کاتەدا، سازانێکی خۆرٍسکانەی گەورەی ناوچەیی و جیهانی و نێوخۆیی عیراقە، کە تا رادەیەک دوور لە پلان و دەستی ئەم و ئەو و، لە دەرئەنجامی بارودۆخە سیاسی و ئابووریە بەناویەکداچووەکانی ئەم ناوچەیە هاتۆتە ئاراوە و ئەگەر بە ناراستەوخۆش بێت بۆتە هۆکاری سەرەکی بە ئاسانی بەرهەمهێنانی حکومەتەکەی سودانی و نەبوونی سەرهەڵنەدانی هیچ نارەزاییەکی دەرەکی و ناوەکی لە لایەن یاریچیە سەرەکیەکانی ساسەتی گشتی عیراق و ناوچەکە لەمەرٍ ئەم حکومەتە.
ئێران گیرۆدەی نارەزایەتیەکانی نێوخۆی خۆیەتی و دەستوەردانەکانی بۆ وڵاتانی ناوچەکە تا رادەیەک سوک بۆتەوە و لە هەوڵ و تەقەڵا و هەڵەداواندایە بۆ دامرکاندنەوەی نارەوایەتیەکان و کپکردنەوەی دەنگی گەلانی ئێران و، بە هەموو شێوەیەک کار لەسەر ئەوە دەکات، کە لەم کاتەدا لایەنی دەرەکی بێ لایەن بوەستن و تەماشاکەر بن و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەسەڵاتی ئاخوندەکان دوور بە دوور تەماشای مەیدانەکە بکەن، تاوەکو قاچی لەو تەڵەیە رزگار دەبێت و لەو گرفتە قوتاری دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش، بەهەر جۆرێک بێت جگە لە قسەی راگەیاندنەکانی، تا ئێستا بە بێدەنگی هاوشانی سیاسەتەکانی ئەمریکا دەرٍوات و بەزەقی دژ بە هەنگاوە ناوچەییەکانی وەک رێککەوتنی لوبنان ئیسرائیل ناوەسیتێتەوە و هەڵوێستی نەرم لەسەر زۆر بابەتی هەستیار نیشان دەدات و حزبوڵای هاوپەیمانی نوتقی لەخۆی برٍیوە ئێران دنەی نادات و بە ناراستەوخۆش بێت موبارەکەی ئەو کارەئیسرائیل لوبنان دەکات کە لە ناوەخنیدا دانپێدانانی لوبنانە بە ئیسرائیل و بە پێچەوانەش راستە.
بۆیە، ئەوەی هەڵوێستی ئێران بێت لەمەر پێکهێنانی حکومەتی عیراق وەک زەمینەی ناوچەیی فەراهەم بووە و تاکە لایەنی بە هێزی دەستوەردان لەو کارە گیرۆدەی خۆی بووە و لەخوای دەوێت تەنها سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانی خۆی بێت و بە هەر چۆنێک بێت تولە رێگەیەک بۆ پەرینەوە بدۆزێتەوە و قاچی لەو تەڵەیە بەربێت. هەر چی ئەمریکاشە، لە پاش ئەو هاوکێشانەی لە دەرئەنجامی شەرٍی روسیا ئۆکرانیای بۆ دروست بووە، زیاتر ئامادەبوونی لەم ناوچەیە کەمکردۆتەوە و ئاواتەخوازە گرفتی نوێی بۆ دروست نەبێت و، وڵاتانی تریش لە پیرۆزکردنی پاش ساڵێک دواکەوتنی هەنگاوە ئەرێنیەکانی عیراق زیاتر، هیچێکی تریان ناوێت. لە لایەنی نێوخۆیی عیراقیشەوە تاکە گرفتی بەردەم رێرەوی دروستبونی حکومەتی نوێی عیراق کوتلەی ێەدر بوو، ئەویش بەو دەردە چوو کە بەخۆی ئەگەر لە نەزانین و هەڵەی زەقەوە بوبێت یان بە فەرمانی نهێنیی ئەملاوئەولا بێت، ئەو کۆسپەش بە ئاسانی وەلانراو و تا ئێستا وەکو ئەمجارە حکومەت بە بێ گرفت دروست نەبووە. بۆیە لەم پرسەدا ئەوەی دەرکەوت، جگە لە ێەدریەکان، هەمووان براوەن و ێەدریش ئەگەر بە فەرمانی نهێنی بێت یان بە حساباتی ستراتیجی دورمەودای خۆی بێت بێدەنگیی هەڵبژاردووە و چاوەرێی هەلێکی لەباری گونجاوی کاتی تایبەتی خۆیەتی کە بە هێزەوە خۆی بکات بە مەیدانەکەدا و دۆ و دۆشاو تێکەڵ بکات و ئەگەر بکرێت سەرپەرشتی پەشێویەکی خەلاق بکات و یاریگاکە لە مالکی و سەرجەم هاوپەیمانەکانی بەرێوەبردنی دەوڵەت تێکبدات و هاوکێشەکان سەرەوژوور بکات.
هەرچی سعودیەشە لە لای خۆیەوە لە پاش ئەو هەڵوێستەی لە کۆبونەوەی ئۆپیک و دواتر نارازیبونی ئەمریکا و، هەوڵدانی ئەم وڵاتە بۆ رازیکردنی و رەواندنەوەی تورٍٍەییەکەی لەو رێککەوتنە ژێربەژێرەی لەگەڵ روسیا کردی، بواری دەستوەردانی لە وردەکاریی پێکهێنانی حکومەتی عێراق زۆر لاواز بوو، ئەمیش لە خوای دەویست کە کەس تۆمەتباری نەکات بە فشار کردن و دەستێوەردان و دەست گرت بە کڵاوی خۆیەوە.
بۆیە ئەمجارە، پاش متبونی ێەدریەکان، هەرچەند بازەکە بە شێوەیەکی جوان و زۆر ئاسان لەسەر شانی سودانی نیشتۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکێشەکانیش رێک لەگەڵ داخوازیەکانی لایەنەکانی عیراق هاتۆتەوە، جگە لە ێدریەکان. ئەوەی روونە کە ئەم حکومەتە تا ئەوکاتە بەرقەرار و سەقامگیر دەبێت کە هاوکێشە ناوچەیی و نێوخۆیی و جیهانیەکە بەمجۆرە بمێنێتەوە و، وڵاتانی حیهانیش بە ئومێدی بەرقەرابونی سەقامگیری زیاتر، پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی عیراق دەکەن و تا بتوانن بە هێمنی دەیهێڵنەوە، بۆیە هاوکێشە جیهانیەکانیش لە قازانجی سودانی کەوتۆتەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە، ئەگەری روودانی گۆرٍانکاری هەمەلایەنی ناوچەکەیە، بۆ ئەوەی هەڵوێستی هەمووان لەمەر سودانی و حکومەتەکەی وەکو خۆی نەمێنێت و روو لە لاوازی یان بەهێزتربوونی بکات.
بۆیە دەکرێت لەوە دڵنیا بین کە بەردەوامی حکومەتەکەی سودانی زیاتر لەسەر هاوکێشە ناوچەییەکە وەستاوە نەک لەسەرئەوەی لە نێوخۆی عیراقدا چی روودەدات. ئەوەشمان بە جوانی یۆ روون دەبێتەوە کە رێکەوتی یەکانگیری ئەو هاوکێشە هەمەجۆرانەی نێوخۆی عیراق و ناوچەکە و تا رادەیەکی زۆرجیهانیش، بووە هۆکاری سەرەکی بە ئاسانی پێکهێنانی حکومەتەکەی سودانی و دەست بەکاربوونی.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت