بورهان شێخ رەئوف: سودانی ده‌توانێت عیراق رزگار بكات؟
به پێدانی متمانه به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه له 27. 10. 2022، هه‌نگاوێكی گرنگ و چاره‌نووسساز نرا بۆ ده‌رچوونی عیراق به هێواشی له بنبه‌ستێكی سیاسی قووڵی یه‌ك ساڵه.
سودانی له 30. 10. 2022 و یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیشیدا وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران، فۆرمی تایبه‌ت به توانای دارایی خۆی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی ره‌وانه‌كرد، فه‌رمانگه‌ی پاراستن له ده‌سته‌كه‌ش له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكرد سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی فۆرمی دارایی خۆی راده‌ستیان كردووه، وه‌كو یه‌كه‌م به‌رپرس له كابینه‌ی حكومه‌تی عیراقی‌دا، دواتریش سودانی داوای له ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی كرد هه‌مان هه‌نگاو بنێن بۆ ئاشكراكردنی توانا داراییه‌كانیان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا.
سودانی روونیكردۆته‌وه كه ئامانجی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه نییه گه‌نده‌ڵكاران بخاته زیندانه‌كانه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێكاری خۆپارێزی دژ به گه‌نده‌ڵیش بگرنه‌به‌ر
دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی گه‌وره‌ترین كۆسپی به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی سودانییه، هه‌رچۆن یه‌كه‌م بڕگه‌ی كارنامه‌ی وزارییه‌كه‌ی باس له به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه سودانی رایگه‌یاند هیچ هێڵێكی سووری له‌سه‌ر هیچ دۆسێیه‌كی گه‌نده‌ڵی نییه، كه‌سه‌ر به‌هه‌ر لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی بێت، پشتیوانی ته‌واوی خۆشی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی راگه‌یاند، چ له بواری رێكاری جێبه‌جێكردن یان پێشكه‌شكردنی پڕۆژه یاسادا بێت، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و داخستنی هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی دزی و به فیڕۆدانی ماڵی گشتی.
دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی گه‌وره‌ترین كۆسپی به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی سودانییه, له‌لایه‌كی تره‌وه سودانی ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه ئامانجی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه نییه گه‌نده‌ڵكاران بخاته زیندانه‌كانه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێكاری خۆپارێزی دژ به گه‌نده‌ڵی بگرنه‌به‌ر، له‌لایه‌كی تره‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامۆژگاری و رووناكبیری ده‌ستپاكی و پاراستنی ماڵی گشتی و هاندانی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی سه‌رپێچی و تاوانی گه‌نده‌ڵی نه‌بن، هه‌روه‌ها سودانی له هه‌نگاوێكی تری گرنگدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێودانگی یه‌كه‌می عیراق بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان و حكومه‌ته‌كاندا به‌نده به هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌وه به راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران به گه‌نده‌ڵی كه له دادگاكانی عیراق هه‌ڵاتوون به‌هۆی فیڕۆدانی ماڵی گشتی.
كۆسپێكی تری گه‌وره‌ی به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی دۆسێی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه، هه‌ربۆیه سودانی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانیدا بوو، كه داوای لێ‌كرد گرنكی به به‌شه خۆراكی هاووڵاتیان بدات، ئه‌گه‌رچی له كابینه‌كانی پێشوودا ئه‌و پشكه خۆراكه بۆ خواردنی مرۆڤ ده‌ستی نه‌ده‌دا، بۆیه سودانی خوازیاره ئه‌و به‌شه خۆراكه پێش بخرێت له رووی كوالیتیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چین و توێژه هه‌ژاره‌كان كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن.
له هه‌مان كاتیش‌دا سودانی لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به دابینكردنی داوده‌رمان بۆ نۆڕینگه‌كان و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی حكومه‌ت بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی پێویستی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی هاووڵاتیاندا بن له هه‌موو كووچه‌و كۆڵانه‌كاندا.
سودانی له پێناو دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له ئاستی ناوخۆیی هه‌ر له سه‌رۆك كۆماره‌وه تاوه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه، له ئاستی دیبلۆماسیش له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئهمریكاو و كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووه وه.
به‌ڵام ئایه سودانی سه‌ره‌ڕای ده‌ستپاكی خۆی له رابردوودا و پشتیوانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، ده‌توانێت عیراق له قه‌یرانه سه‌خته‌كانی رزگار بكات؟