عەبدوڵا کەریم مەحمود: به‌رزان هیتله‌ره.
له 13. 4. 1988 حه‌مه‌ڕه‌ش جیهازی بۆ عه‌دنانی حه‌مه‌ی میناکردو پێ ی وتبوو: بروسکەیەکمان هەیە هەر ئێستا جێ بەجێ بکە و بە خێرایی خۆت بگەیەنە گوندەکەی (مام جەلال، مەسۆیی بەرگەچ.)
عددنان ئاماژەی بەوەکرد: لەو کاتەدا ناخۆشترین هه‌واڵم له هاوڕێی سهركردهكهمهوه پێگه‌یشت، زانیم مه‌به‌ستی كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه له‌گه‌رمیانه‌وه رووه‌و چاره‌نووسێكی نادیار، هێزی پێشمه‌رگه به‌و توانا دیاریکراوە كهمهیەوه، له‌و رۆژانه‌دا لەشەڕێکی بەرگی نابەرامبەری بەرەیی بەربڵاودابوو، ده‌یان داستانی به‌رگری كه‌م وێنه‌یان به ئه‌زموونی پێشمه‌رگانه‌ی خۆیان تۆماركرد، سوپای عیراق بێ شومار بوو، گه‌له‌جاش سێبەر و پاشكۆیان بوو” هێزی ئاسمانی عێراقی و تۆپی قورس، سه‌راپا گه‌رمیانیان نووقمی ئاگرو بارووت كردبوو، پێشمه‌رگه‌كان له‌وه زیاتر ئه‌و شه‌ڕە بەربڵاوەی سه‌راپا گه‌رمیانیان پێ نه‌ده‌كرا، لەو کاتەدا بیرم له ره‌نج و ماندووبوونی پێشمەرگەی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كرده‌وه تا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستای ئەنفال، نه‌مده‌توانی بڕوابكه‌م، دیمه‌نه‌كان وه‌ك خه‌وێکی هه‌ڵبزڕكاو لام بهرجهستهدهبوو.
به ئەندامانی خانه‌واده‌كه‌م و پێشمه‌رگه‌كانم وت: خۆتان كۆبكه‌نه‌وه. له‌وكاته‌دا روانیمه ده‌موچاوی به‌رزانی برام زۆر خراپ تێكچووبوو، وتی: كاكه ئێمه رووبكه‌ینه كوێ؟ مرۆڤ خۆی بكوژێ له‌م حاڵه باشتره. كه‌وتمه گومانه‌وه، به‌نهێنی به مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا و كاك به‌ختیاری مه‌لا عیزه‌ت و بورهانی برام و به‌هزاد خانه‌قینی كادیرم وت: ئاگاتان له به‌رزان بێت، تفه‌نگه‌كانی لێ دووربخهنهوە. هه‌ر ئه‌و شه‌وه بە خێرایی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانم گه‌یانده چاڵه‌ڕه‌ش و عیسایی سهرجادهكهی كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه رووبكه‌نه شار و خۆیان حه‌شاربده‌ن، خۆشم هه‌ر ئهوشەوە بە خێرایی گه‌ڕامه‌وه، بیرم چووبوو ده‌رمان و ژه‌هری دژ به زینده‌وه‌رمان له‌ماڵه‌وه هه‌بوو، به‌رزان له‌بێزاریدا فرسه‌تی هێنابوو، ئەو دەرمانە دۆزیبوەو خواردبووی و بورهانی برامی زۆر خۆشده‌ویست به مه‌حمود بیكه‌یسی وتبوو: من له‌وانه‌یه بمرم، تو خوا ئاگاتان له بورهان بێت، با براكانم خۆیان به‌منه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن، هه‌وڵبده‌ن خۆیان له تۆڕی ئه‌نفالچی دەرباز بكه‌ن.
مەحمود وتی: هەر کە گوێم له‌و وهسیهتهکەی بەرزان بوو، له‌وكاته‌دا ههناسەکەییم به‌سه‌ردا هات، هه‌ستم به بۆنێكی نامۆ كرد. هه‌ر له‌وێدا له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی و به‌ختیاری مەلا عیزەت و بورهان و به‌هزاد، هه‌ردوو ده‌ستی بەرزانمان گرت و به‌خێرایی شیرمان به‌قوڕگیدا کرد، تا چه‌ند جارێك رشایه‌وه، هیچ له‌ناو گه‌ده‌یدا نه‌ما، دوو سێ ده‌رزی دژ به حهساسییهتمان بۆ كرد، مه‌ترسی مردنی له‌سه‌ر نه‌ما. عەدنان کە گه‌ڕامه‌وه بە جیهازەکە، هه‌واڵی ژەهرەکەی بەرزانی برای به حه‌مه‌ڕه‌ش راگه‌یاند: لەو کاتەدا حه‌مه‌ڕه‌ش بەقسه خۆشەکانی ورەی به‌رزانی به‌رز كرده‌وه و پێ وت: بەرزان گیان، تۆ هیتلەریت، وا خۆت دەکوژیت؟
ره‌شه‌بای ژه‌هر و ئه‌نفال” عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود. به‌رگی یه‌كه‌م، لاپەڕی 173 -174 .