عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: گۆیژه و ئهزمەڕیش داگیر مەکەن.!
زنجیره چیای گۆیژه و ئه‌زمڕ، باڵای شاری سلێمانی یان شهنگترکردوه، ئه‌و دوو زنجیره چیایه له رووی ژینگه‌و ئاو‌و هه‌واوه جۆره تایبه‌تمه‌ندیه‌کیان به خشیووه به شار، مایه‌ی تێرامانی خه‌ڵکی شار‌و ئه‌وانه‌ی لە دەرەوە رووده‌که‌نه سلێمانی.
گۆیژه‌و ئه‌زمڕ دڵگیرترین هاوینه‌هه‌واری گه‌شتیاری بێ نازی سه‌رووی شارن. نه‌ک ته‌نیا وه‌رزی هاوین، هه‌ر چوار وه‌زی ساڵ، شه‌پۆل شه‌پۆل خه‌ڵک روو ده‌که‌نه به‌رزایی ئه‌و چیایانه، له‌سه‌ر چیای گۆیژه‌وه دیمه‌نی سلێمانی ئه‌وه‌نده رۆمانسی و جوانه مایه‌ی تێڕامانه. دڵ و ده‌روون و هەست و نەست ده‌کاته‌وه. مرۆڤ وا ده‌زانیت له فرۆکهدایهو له‌قوڵایی ئاسمانی شینەوه له سیحری جوانی شار ده‌ڕوانیت.
ئه‌و سنه‌وبه‌ره باڵابه‌رزانه‌ی دامێنی گۆیژه‌و ئه‌زمڕ، هی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی یه، ئه‌وه‌نده‌ی تر باڵای بڵندی ئه‌و دوو زنجیره چیایانەیان شەنگترو دڵگیر تر‌و شیرین تر کردووه.ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم بوو، له‌دوای راپەڕینەوە، به سنه‌وبه‌ر و دره‌ختی جۆراوجۆر، هه‌موو باڵای چیای گویژه‌و ئهزمەڕیان سه‌وزپۆش بکردایه.
بۆ 70 ساڵ لهمەوبهر له سه‌رده‌می مه‌لیکی عێراق دامێنی خواره‌وه‌ی هه‌ردوو زنجیره چیاکە به سنه‌وبه‌ر سه‌وزکرا، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم له‌م 30 ساڵه‌دا، هیچ به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کیان نه‌بووه، ناو قه‌دو سه‌روه‌و باڵای بەرزی هه‌ردوو زنجیره چیاکه به سنه‌وبه‌ر و دره‌ختی جۆراو جۆرسهوز پۆش نەکرد.
ئەرکی حکومەتی هەرێم بوو، پرۆژه‌ی ئاویان بۆ رابکێشایه، گرنگی زیاتریان بدایه به و دووزنجیره چیایه. چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر یەکێک لە کابینەیەکی حکومه‌تی هه‌رێم به نیازبوون له قه‌ڵاچۆلانه‌وه ئاو بگه‌یننه سه‌ر گۆیژه و ئه‌زمڕ، به‌ڵام به‌رنامه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان وه‌ک پرۆژه‌ی به‌نداوی چهقچه ق نەگەیشتە ئەنجام و ئیفلیج کرا.
ده‌یان مه‌تر بۆری پلاستیکیان به قه‌باره‌ی جیاجیا له‌ملاو له‌ولای چیاکه دامه‌زراند و به‌جێیان هێشت، به‌م کاره‌یان گەورەترین زیانیان بە گویژەو ئەزمڕ گه‌یاند.
ڕۆژانە ئەوانەی روودەکەنە گویژەو ئەزمڕ، له دۆڵه قوڵهکەی نێوان گۆیژه‌و ئهزمڕو و له‌سه‌رچیای ئه‌زمڕ، چه‌ند ڤێلا و باخی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بینین، له ده‌ره‌وه هه‌ر له زیندانه‌کانی سه‌رده‌می بەعس و سه‌دام ده‌چێ، به ته‌لبه‌ندی دڕکاوی و پاسه‌وان و سەگی هار ته‌نراوه. به‌ڵام لە ناوه‌وه‌ی ڤێلاو به‌هه‌شتی خوای ژیانی تایبه‌تی دنیای دەسەڵاتداران خۆیانن، به ده‌یان دیکۆری گرانبه‌ها و ته‌رزی بیناسازی و مه‌له‌وانگه‌ی تایبه‌تی و پاره‌ی خه‌یاڵی دروستکراون.
به ده‌یان دۆنم زه‌وی له‌و شوێنە گشتیارانه، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه داگیر کراون. موڵکی تایبه‌تین بۆ ژیانی تایبه‌تی ئه‌رخه‌وانیی خۆیان.
سەرکردە سیاسییەکان لە سلێمانی و هەولێر هه‌موو شاخ و گردو شوێنه به‌رزییه‌کانی ناو شار‌و ده‌ره‌وی شاریان داگیر کردوه. گه‌ر سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و سه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو داگیر کاریانهیان به‌رده‌وام بن، وه‌ک چۆن به‌رزاییه‌کانی شار‌و ده‌وروبه‌ری سلێمانییان کرد به موڵکی تایبه‌تی خۆیان، ئاواش چیای گۆیژه‌و ئهزمڕو سەری رەشی نزیک هەولێر وه‌ک ههمووگردهکانی ناو شار‌و دەرەوەی شار داگیر ده‌که‌ن.
شونێکی گشتی بۆ هاوڵاتیان نامێنێت، هه‌موو گردو چیا‌و به‌رزاییه‌کانی ئه‌م نیشتمانه ده‌بێت به‌موڵکی تایبه‌تی سه‌رکردە سیاسییەکان و ده‌سه‌ڵاتداران.
* ئه‌م ستونهم له 2019 دا نوسی، بڵاوم نه‌کردوه. له به‌هارو هاوینی 2021 گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره له زنجیره جیای گۆیژه سه‌ری هه‌ڵدا ، به ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌ک خۆی ده‌یخه‌مه روو، له گه‌ڵ رێز‌و پێ‌زانین بۆ هه‌ڵوێستی به‌های ژینگه دۆستی ، ئه‌و چه‌ند کۆمپانیا یه‌ی ، له به‌هارو هاوینی 2021 دا، له هه‌ڵمه‌تێکی به‌ربڵاو فراواندا، سه‌دان سنه‌وبه‌ر نه‌مامیان له قه‌د پاڵ و به‌رزاییه‌کانی گۆیژه دا ناشت ،له گه‌ڵ دابین کردنی چه‌ند ته‌نکه‌رێکی گه‌وره‌ی ئاو و ده‌یان مه‌تر بۆری پلاستیکی ئاویان گه‌یاند به سنه‌وبه‌رو دره‌خته تازه کان ،به‌م کار‌و کرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته کهورهیهیان، روویه‌کی شارستانی نوێ یان، له به‌های شکۆی سه‌روه‌ری شار خسته روو.گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه ، کاتی نه‌بێ و به‌رده‌وام بێت گویژه‌و ئه‌زمڕ چه‌ند جوان و دڵیگیرن، سلێمانی شه‌نگتر ده‌کەن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts