عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سه‌رکرده په‌رستن.
مێژوو بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ کاتێکی دووری پێش ئێستا، به دواداچوون و شیتهڵکردنهوهو لێکۆڵینه‌وه‌یه له سه‌راپا ویستگه جیاجیاکانی مرۆڤ و رووداوی سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رامیاری و فه‌رهه‌نگی و ده‌روونی، تۆمارێکه له رووداوه‌کانی رابردوو، زنجیره رووداوێکی یه‌ک له دوای یه‌که‌و به‌یه‌که‌وه گرێ دراون،کاریگه‌ری دیاریان له سه‌ر بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه.
رووداوه‌کانی مێژوو به لایه‌نی باش و لایه‌نی خراپییه‌وه، وانه‌و ئه‌زمونێکی نوێ ده‌به‌خشن به ئێستا‌و ئایندهی مرۆڤ، گه‌ر به وردی بڕوانینهی مێژووی عه‌ره‌بی جاهلی پێش ئیسلام و سه‌رده‌می ئیسلام و دوای ئیسلام، سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی راشدین و ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی و ده‌وڵه‌تی عه‌باسی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی تورک و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی فارس له به‌رئه‌وه‌ی سنووری جوغرافیای گه‌لانی (عه‌ره‌ب و فارس و تورک ) به ته‌نیشت سنووره‌کانی کوردستانه‌وه‌یه، له‌و زنجیره رووداوه مێژوانهدا هه‌زاره‌ها روووداوی تۆماری توند‌و تیژی و زه‌برو زه‌نگ و کوشتن و بڕینی خوێناوی و سیناریۆی جیاجیا‌و تراژیدیای جینۆساید ده‌بینین.
لاپه‌ره‌کانی مێژووی (عه‌ره‌ب و فارس و تورک ) پڕه له وه‌سف و مه‌دح و سه‌نای (خه‌لیفه‌و سوڵتان و سه‌رکرده‌و والی و پاشاکان )، زۆر به ده‌گمه‌ن کار‌و کردوه سلبییهکانیان تۆمارکراوه، ئه‌م پرۆسیه له لایه‌ن نووسه‌ره مه‌قاش و ماستاو چی و مێژوونوسه دهربارهکانهوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و مه‌به‌ستێکی دیاریکراو نوسراوه.
له به‌رئه‌وه‌ی کوردبن، ده‌سته‌ی داگیرکه‌رانی نیشتمان بووه. له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و کلتووره مێژوه چه‌واشه‌دا بووه، گه‌ر بڕوانینه لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ره‌نجده‌ران و چین و توێژه زه‌حمه‌تکێشه‌کان رۆڵی دیار‌و سه‌ره‌کیان له هه‌موو جموجۆڵهکاندا هه‌بووه له هه‌موو راپه‌ڕین و شۆڕشه‌کاندا، پێشه‌نگ و قوربانی بوون، ته‌نیا یه‌ک سه‌رمایه‌یان هه‌بووه، جه‌سته‌و رۆحیان، له سه‌نگه‌ری له به‌رگری به‌خشیویانه به نیشتمان، که‌چی ناویان له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا ون ده‌کرێ، به قه‌د شکۆی باڵایان تۆمار نهکراوەو کاڵ کراونه‌ته‌وه.
هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی سیاسیی و فه‌رمانده‌و لێپرسراو شێخ و ئاغا و دهرەبهگ و سه‌ره‌ک خێڵه‌کانی کورد، له ناو زنجیره روداوه‌کانی مێژوودا رۆڵی ئیجابی و سلبییان له سه‌ر خوێنی ره‌نجده‌ران تۆمار کردووه، به‌ڵام نووسه‌ره ماستاوچێ و قه‌ڵه‌مه ده‌رباره‌کان، رۆڵه ئیجابیهکانیان به مه‌دح و سه‌ناو وه‌سفی زیاد له سنووری قه‌باره‌ی روداوه‌که‌یان گه‌وره‌تر کردوه، کراون به داستان و ئه‌فسانه ی پڕ له تێڕامان، هه‌موو سلبیاتەکانیان بۆ شاردونهتهوهو تۆمار نه‌کراون.
میژوونووسه ده‌رباره‌کان، به‌م مێژووه چه‌واشه کارانه‌یان لاپه‌ره‌ی مێژووی زنجیره روداوه‌کانی کوردیان شێواندوه‌و هه‌موو سلبیاتهکانیان به ئیجابی بۆ تۆمارکردون، ئه‌و سه‌رکردانه دروشمی خه‌بات و شۆڕ‌شیان بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی میلله‌ته‌که‌یان، بۆ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌ی نه‌رجسیه‌تی خۆیان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌کارهێناوه.
کورد چۆن خاوه‌نی راپۆرت نووس و جاش و جاسوس و خائینه، ئاواش خاوه‌نی نووسه‌ری قه‌ڵه‌م فرۆش و رۆژنامه‌نوسی ماستاوچی و مێژوونووسی ده‌رباره.
ئه‌و قه‌ڵه‌مه ئینتیهازیانه مێژووی سه‌رکرده‌کانیان هه‌ر هه‌مووی به ئیجابی تۆمارکردووه، بۆیه ئه‌زمونی ژیانی ئێستامان گرێیه‌کی ئاڵۆزه، پڕه له سلبیاتی درۆ و فێڵ و سیناریۆ و ته‌زویر، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و حیزب و سه‌رکرده په‌رستن.
هه‌موو سلبیات و درۆ و فێڵ و ناشیرینی و ته‌زویرو موجامە پڕە لە درۆکانیان بۆ دەکەن به راستگۆیی و جوانی و پاکێتی و پیرۆزیی.
ئه‌و سه‌رکردانه به‌پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌رانی نیشتنمان، ئێستایه‌کی ئاڵۆزی چه‌ق به‌ستوی سایکۆلۆژی پڕ له قه‌یران و دژواریان دروستکردووه، که‌س که‌سی خۆش ناوێ، که‌س ئینتیمای بۆ نیشتمان نه‌ماوه، که‌سێتی مرۆڤی کوردیان له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و کلتووری و ده‌رونییه‌وه، تێک شکاندووه، بۆ ئاینده‌یه‌کی تاریکستانی ون.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts