عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سلێمانی.!
سلێمانی لەسەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی و کۆماری عێراق، لە سەرەتایی شەستەکانەوە بە هۆی هەڵوێستی باڵای ئەم شارە بەرامبەر داگیرکەرانی نیشتمان، به‌هۆی گرێی ئاڵۆزی مه‌لایی و جه‌لالی لە زۆربەی خزمەت گوزارییەکانی شار بێ بەری کراوە.
دوای راپەرین و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، دوای شه‌ڕی کورد بە کورد کوشتدان، دوای له‌تکردنی په‌له‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی سلێمانی و هه‌ولێر، دوای یهکگرتنهوەیان، دوای گۆڕانکاریی 9. 4. 2003 تائێستا. ماسته‌ر پلانه‌کانی شاری سلێمانی و خزمه‌تگوزاری گشتی لە ئاستی هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌دا نه‌بوون.
به هۆی حه‌ساسیه‌تی یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان و دژایه‌تی و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی، هه‌موو به‌هاکان له هه‌موو ئۆرگانەکانی حیزب و کایەکانی حکومەت له‌م شاره‌دا وردوخاش کران.
سلێمانی بە هەموو تەمەنیەوە باجی گه‌وره‌ی داگیرکەران و ململانێی ناڕەوای حیزبەکان و حکومەتی کوردی داوە، ئه‌و پلان و پرۆژه‌و نه‌خشه‌و به‌رنامانه‌ی بۆ ئه‌م شاره دانراون، به سستی و بە کاڵی و کرچی و بە بچڕبچری هه‌نگاوی خاو و خلیچکی ناوەو ئیفلیج دەکرێ.
* تا ئێستا بەشێک لە شه‌قامی سییهکەی ئەم شارە خۆڵەو قیرتاو نەکراوە، ئەو شەقامە خۆڵە لە خوار پردی دەباشان درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رووی قوتابخانەی ئه‌رده‌ڵانی بنەڕەتی و به به‌رده‌م ئاسایشی گه‌ڕه‌کی شێخان و به ناو گه‌ڕه‌کی شێخاندا تێده‌په‌رێ تا ده گاته سه‌رووی قوتابخانه‌ی بێ که‌س و گه‌ڕه‌کی هاوکاری، له‌وێوه رێگا خۆڵەکە دریژ ده‌بێته‌وه بۆ گه‌ڕه‌کی کاریزه وشک و به‌رەو خواره‌وه ده‌کشێ تا ده‌گاته گه‌ڕه‌کی ئاشتی.
ئایا تا چەند ساڵی تر ئەو شەقامە سییە خۆڵەی ناوشار ئاوا بە خۆڵی بمێنێتەوە؟ بە پایزوزستان و بەهار قوڕوچڵپاو و لە هاویندا تەپوتۆزبێ؟ ببێ بەحاوییەی خۆڵ و خاشاکی گەڕەکەکانی شار؟
* ئه‌و شه‌قامه دوو سایده‌ی له پارکی ئازادییه‌وه بە ناو گه‌ڕه‌کی کاریزه وشک تێدەپەڕێت، له‌وێوه درێژ دەبێتەوە بۆناو بازاری کارێزه وشک تا ده‌گاته پردی کۆبانی، له‌م لاو ئه‌ولای ئه‌و شه‌قامه ناڕێکه چه‌ند خانووی رووخا‌و که‌لاوه ماون، ئەوە چەند ساڵە ئەو شه‌قامه دووسایدە تەواو نەکراوە، خاوه‌نی ئه‌و خانوو و که‌لاوانه‌ی کارێزە وشک قهرهبووکراونهتەوه، تا که‌ی ئەو کەلاوە روخاوانە لە ناو ئەو گەڕەک و بازاڕەدا بمێننه‌وه.
* ده‌بوایه له سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی نوێ شار، گرنگی بدرایه به شه‌قامی (مه‌وله‌وی و کاوه و گۆران و پیره‌مێردو سابونکه‌ران)، به‌پێی یاسا، بێ جیاوازیی، ئه‌و دووکان و بازاڕانه قه‌ره‌بوو بکرانایه‌ته‌وه، سایدێکیان لا ببردایه و شه‌قامه‌که‌یان فراوان بکردایه.
* دەبوایە سنورێک بۆ ئه‌و هه‌موو لێشاوه ئوتۆمۆبیلانه دابنرانایه، به به‌رده‌وامی ده‌یان هێننە ناو شار، ئه‌و شه‌قامه کۆن و بچوکانه، جێی ئه‌و هه‌موو ئوتۆمۆبیلانەی تیا نابێته‌وه.
* قیری زۆر له شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شار چاڵەو تێک چووه، ده‌یان چاڵی جۆراوجۆر له م لاو ئه‌ولای شه‌قامه‌کان چاک نه‌کراون، گه‌ڕه‌که نوێکانی شار له خزمه‌ت گوازارییه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێ به‌رین.
* گرنگی بە درەختی سهرشهقامەکان نادرێ، هه‌موو ساڵی نه‌مام و دار‌و ده‌ره‌ختێکی زۆر ده‌ڕوێنن، به‌ڵام له به‌ر بێ ئاوی و گرنگی پێ نه‌دانیان، وشک ده‌بن،هه‌موو ره‌نج و به‌رهه‌مه‌کان به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
* گه‌ر بڕواننه سه‌رووی پردی ده‌باشان، لای سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار، ئه‌م به‌رو ئه‌و به‌ری ئه‌و شه‌قامه‌ی بۆ ده‌باشان ده‌کشێ، هەرهەمووی پاشماوەی خۆڵەو بووە بەزبڵدانی خاشاکی شار، هیچ سیمایەکی شارستانی له و شه‌قامه سه‌رەکییه نابینرێ؟
سلیمانی خراوەتە پەروێزەوە، چی لە دروشمی بریقەدارو بەتاڵێ (سلێمانی شاری پایته‌ختی رۆشنبیری ) بکەین، سلێمانی خۆی پێشه‌نگی گۆرانکاری و داهێنانه، سلێمانی و مێژووی شکۆی شار، له‌و دروشمانه گه‌وره‌تره. سلێمانی ئه‌و رسته‌و دروشم و یادانەی ناوێ، ماسته‌ر پلانه‌کانی شارەکەی، ئیفلیج مه‌که‌ن.
سه‌دام شه‌قامی 60 مه‌تریه‌که‌ی سلێمانی بۆئاوه‌دانی و خزمەتی شار دروست نه‌کرد، بۆ شورایه‌کی ئه‌منی بوو، سلێمانی بکات به زیندان، خه‌ڵکی شاره‌که‌ی تیا زیندان و کۆمه‌ڵکوژ بکات.
ئێوه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌وه 30 ساڵه، شه‌قامی 30 مه‌تریه‌که‌ی سه‌رده‌می سه‌دامتان بۆ ته‌واو نه‌کراوه. چۆن شه‌قامی 100مه‌تریه‌که‌ی شار ته‌وا ده‌که‌ن؟
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts