عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سلێمانی سه‌ری مارەکهیە!
گه‌ر به‌رواردی ته‌مه‌نی 238 ساڵێ شاری سلێمانی، له رووی سیاسیی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووریی و هه‌ڵویست و گۆڕانکارییه‌کانه‌وه، لە گەڵ شارەکانی عێراق دا بکرێت، سلێمانی لە ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره‌تر و باڵاتره.
له 1921- 1958 له ماوه‌ی( 37 ) ساڵی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، سوپای عێراق به هه‌ماهه‌نگی سوپای به‌ریتانیا و فڕۆکه‌ی جه‌نگی به‌ریتانیا ، ( 1923 -1927، 1930 -1931 ) په‌لاماری شاری سلێمانییاندا، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا، شاری سلێمانیان بۆردمان کرد.
6ی ئه‌یلوولی 1930 شه‌پۆلی خه‌ڵکی شاری سلێمانی، پێشه‌نگی راپه‌ڕین و یەکەم شۆڕشی شاربوون، وه‌ک بورکانێک بەرە و رووی ئینگلیزه‌کان دژ به غه‌در و ناعه‌داڵه‌تی و ستەم ته‌قینه‌وه، به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی و شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌کانی شاریان هه‌ژاند.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق، له 1958 تا راپه‌ڕینی 7. 3. 1991 تا گۆڕانکاری 9. 4. 2003، له‌ماوه‌ی 45 ساڵی ( 5 ) سه‌رۆک کۆماری عێراق، سلێمان شاری هەڵویستی مانگرتن و رێپێوان و راپه‌ڕین و پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش بووە.
له من‌ع ته‌جه‌وله‌که‌ی 9ی حوزه‌یرانی 1963، ئیزیباتخانه و حامیه‌ی سلێمانی پڕکران له خه‌ڵکی شار، چه‌ندان که‌س گوله باران کران، یه‌که‌م گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و ده‌یان تراژیدیا لە شاری سلێمانی تۆمار کراو بوون بە دۆکۆمینتی نێو ده‌وڵه‌تی.
زۆرله سه‌رکرده‌کان ره‌وتی نوێی سیاسیی و رووناکبیریی و هەڵوێست و یاخی بوون له سلێمانی فێر بوون، دوای راپه‌رین ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌ت، به هه‌موو بۆچوونه جیاجیاکانه‌وه، بێ وه‌فاو بێ ئەمەک بوون، ئه‌م شاره‌یان خسته په‌راوێزه‌وه.
سلێمانی باجی هه‌ڵوێستی باڵا‌و پێشه‌نگی خۆپیشاندانی شاروراپهرین و شۆڕشی شار و شاخ ده‌دات، ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان و ئیسلامی سیاسیی و حیزبه‌کانی تره‌وه به هۆی ململانیی نا سروشتی و نا دیموکراتی و نابه‌جێ و نا دروستی یانه‌وه، به هۆی بێ سیسته‌میی و بێ ده‌ستووریی و بێ یاساییەوە، هه‌ر هه‌موویان به عه‌قڵی مهزاجیانهیان، غه‌در له‌م شاره دەکەن.
ئه‌وه ( 31 ) ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، وه‌ک سه‌دام سلێمانی یان له بازنه‌ی شه‌قامی شه‌ست مه‌ترییه‌که، کردووه به زیندان، له ماسته‌ر پلانی شار‌و سیمای شار‌و ره‌وتی خزمه‌ت گوزاریی و گۆڕانکارییەکانی شار بێ به‌ریان کردووه.
سه‌دام حسین به‌شاری سلێمانی ده‌وت: سلێمانی شاره قورسه مەترسییەکە، سه‌ری ماره‌که‌یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد سه‌دام ئاسا هه‌مان به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه و هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتیان به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره نواند، جینۆسایدی ئابووریان به‌رامبه‌ر سلێمانی په‌یڕه‌و کرد، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێست و شکۆی باڵای سلێمانی و خه‌ڵکی شار که‌م بکه‌نه‌وه.
به هەمان گرێی ئاڵۆزی ده‌روونی عەفلەقی، سەدام ئاسا: سلێمانی سه‌ری مارهکهیهو به پلان و بەرنامەو نەخشەی عه‌قڵی بنەماڵەیی و خێڵەکی یان، ورد‌و خاشی ده‌که‌ن. نیازیان بوو بە عەقڵی حەکیمانەیان، سلێمانی بکه‌ن به که‌لاوه‌یه کی کۆتایی شەڕی گرێی ده‌رونی ئاڵۆزی خۆیان.
له دوای راپه‌رینه‌وه، (10) پارێزگار له سلێمانی کاریان کردووه، هیچ کام له‌و پارێزگارانه هیچ هه‌ڵوێستێکی یان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ناعه‌داڵه‌تی و ئه‌و هه‌موو غەدرهی له‌م شاره کراوە نه‌بوو، هیچ کامیان ده‌ستبه‌رداری کورسیه‌که‌یان نەبوون و رووبه‌رووی سته‌م و ژه‌هری سزاکانی حکومەتی هەرێم بەرامبەر سلێمانی نەوهستانهوه.
سه‌ردار قادر دووساڵ جێگری پارێزگار و نۆ مانگ به‌وه‌کاله‌ت پارێزگاری سلێمانی بوو، له ماوه‌ی ئه‌زموونی کاره‌کانیدا، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له ژێر دروشمی بریقه‌داری (سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبییرییه )، به‌پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و سیاناریۆی جیاجیا، سزای ئه‌م شاره ده‌ده‌ن، داهاتی سلێمانی نادیار‌و ونه، جیاوازی له نێوان سلێمانی و دهۆک بۆ ده‌کەن، ده‌یان و سەدان غه‌درو کاری ناعه‌داله‌تی لە حکومەتی هەرێم بینی.
له هه‌ڵوێستێکی دیار‌و باڵادا، رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و ژه‌هری سزایه‌ی سلێمانی وه‌ستایه‌وه، دهستبهردارو پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئیمتیازه‌کانی بووه‌وه.
ئایا ئەو غەدرو نا عەدالەتیەی حکومەتی هەرێم بەرامبەر سلێمانی دەیکات؟ ئایا ئەو سەرۆکانەی ئەم هەموو ستەمە بە رەوا دەزانن؟ چارەنوسیان بەرەو قەفەزی دادگای گەل نابێتەوە؟
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts